❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه‌قئ ئه‌حمه‌دی دارشمانه‌// به‌شی 3

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-10-12 19:07:35

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366

فه‌قئ ئه‌حمه‌دی دارشمانه‌// به‌شی 3

له‌ کاتی دیداره‌که‌دا  فه‌قی ئه‌حمه‌د داوا له‌ سولتان ده‌کات مۆله‌تی پیبدات بۆ ئه‌وه‌ی تۆله‌ی باوک و مامی له‌ سه‌فه‌ویه‌کان بکاته‌وه‌ به‌ شوینی له‌دایک بونی شاد ببیته‌وه‌. خه‌لیفه‌ داواکه‌ی قبول ده‌کات و به‌ خه‌لات و به‌راته‌وه‌ به‌ریی ده‌کاته‌وه‌ . فه‌قی ئه‌حمه‌د کاتی گه‌یشته‌وه‌ بۆتان له‌شکریکی پۆشته‌و پر چه‌کی ئاماده‌ کردو
به‌ره‌و شوینی له‌ دایک بونی به‌ری که‌وت . له‌و سه‌رده‌مه‌دا شای سه‌فه‌ویه‌کان سه‌رۆک هۆیزیکی سه‌کری به‌جه‌ند هه‌زار سواریکه‌وه‌ له‌ هه‌ریمه‌که‌ جیگیر کردبوو
کاتی له‌شکری بۆتان به‌سه‌رکرده‌یی فه‌قی ئه‌حمه‌دو که‌یخان ی هاوسه‌ری گه‌یشتن شه‌ر ده‌ستی پیکردو له‌ ماوه‌ی جه‌ند رۆژدا له‌شکری سه‌کرانیان تیکشکاندو هه‌موو هه‌ریمکه‌یان لی پاک کردنه‌وه‌ له‌م شه‌ره‌دا به‌ سه‌دان له‌ شه‌رکه‌رانی سه‌کر کوژران فه‌قی ئه‌حمه‌د له‌ تۆله‌ی باوک و مامی قلاتیکی له‌ که‌له‌ سه‌ری سه‌کران
دروست کرد ، ئیستاش ئاسه‌واری ئه‌و قه‌لایه‌ له‌ ناوجه‌ی پشده‌ر ماوه‌و که‌وتۆته‌ سه‌ر زیی بجوک وه‌ به‌ قلای سه‌ره‌ سه‌کران ناسراوه‌.پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ فه‌قی ئه‌حمه‌د بنکه‌ی ده‌سه‌لاتی خۆی له‌ گوندی داره‌شمانه‌ دامه‌زراندو سنوری ده‌سه‌لاتی به‌شیکی زۆری رۆژهه‌لات و باشوری کوردستانی ده‌گرته‌وه‌.سالانیکی زۆر
هه‌ردو و پاله‌وان که‌یخان و فه‌قی ئه‌حمه‌د به‌رگری هیرشی سه‌فه‌ویه‌کانیان کردو به‌سه‌ر برزی و خۆشه‌ویستی ژیان پاش مردنیان دوو کوریان له‌ دوا به‌جیمان به‌ ناوی
میر سولیمان و میر بوداخ پاش مردنی باوکیان ده‌سه‌لاتیان له‌ نیوان خۆیان دابه‌ش کرد میر بوداخ هه‌ر له‌داره‌شمانه‌ مایه‌وه‌ و میر سولیمان بنکه‌ی ده‌سه‌لاتی برده‌
قلاچۆلان . وه‌ ئیستاش ‌ گۆری فه‌قی ئه‌حمه‌دو که‌یخان له‌ گوندی داره‌شمانه‌ی رۆژ هه‌لاتی قه‌لادزی ماون و له‌لایه‌ن دانشتوانی ناوجه‌که‌وه‌ شانازیان پیوه‌ ده‌کریت.
میژووی دروست بوو نی میر نشینی بابان ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می  ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو برایه‌ میر سولیمان و میر بوداخ .. بابان زۆریک له‌ میژوو نوسان له‌سه‌ر
ئه‌و بۆجونه‌ن که‌ ناوی بابان یاخود به‌به‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌یخان کوردی باش نه‌زانیوه‌ کاتی بانگی کوره‌کانی کردوه‌ گوتویه‌تی ..به‌به‌م سوله‌یمان
به‌به‌م بوداخ .دوای نه‌مانی فه‌قی ئه‌حمه‌د به‌ میرنشینه‌که‌یان گوتوه‌، میر نشینی به‌بان . پاشان به‌به‌رده‌وامی رۆژگار بوه‌ته‌ بابان. هه‌ردو برا سالانیکی زۆر به‌ ته‌بایی
میر نشینه‌که‌یان به‌ریوه‌ ده‌به‌ن ،پاش نه‌مانی ئه‌وان میر برایم ی کوری میر سولیمان که‌ به‌ برایم پاشاش ناوده‌بریت و میر ئاوده‌ل ی کوری میر بوداخ ، جیگه‌یان ده‌گرنه‌وه‌ . برایم پاشا شاری سله‌یمانی به‌ناوی باوکیه‌وه‌ دروست ده‌کات و ناوه‌ندی ده‌سه‌لاتی ده‌گوازیته‌وه‌ بۆ ئه‌وی . میر ئاوده‌لیش ناوندی ده‌سه‌لاتی له‌ دارشـمانه‌وه‌ ده‌گوازیتوه‌ بۆ گرد بوداخ و قه‌لاته‌ دروست کراوه‌که‌ی باوکی ده‌کاته‌ ناوه‌ندی ده‌سه‌لات، ئیستا گردبداخ بوه‌ته‌ گره‌کیکی شاروجکه‌ی قه‌لادزی.
میرنشینی بابان و بۆتان له‌ باشور و باکوری کوردوستان که‌ له‌لایه‌ن یه‌ک بنه‌ماله‌وه‌ به‌ریوه‌ براون به‌دریژایی ده‌سه‌لاتیان پاریزگاریان له‌یه‌کتری کردوه‌و له‌همان کاتیشذآ
بونه‌ته‌ سه‌رجاوی پیشکه‌وتن و شآڕستانی ناوجه‌که‌ ده‌سلاتی هه‌ردو میر نشین تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌شته‌م قۆناخ قۆناخ به‌رده‌وام بوه‌..
<<<<بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سودم له‌زۆر سه‌رجاوه‌ ی میژوو نوسانی وه‌ک (شه‌ره‌ف خانی به‌دلیسی ، ئه‌مین زه‌کهی به‌گ ،جه‌مال بابان ، خرۆشؤفسکی،میجه‌رسۆن.هه‌روه‌ها زانیاری ، گه‌وره‌ پیوانی بابان و ، میراودالی و ، گه‌ردی و، فه‌یزولابه‌گی و ، به‌درخانی و ، میر ئه‌بدالی، وه‌رگرتوه‌...



              نوسینی /    میران
         13. 10 .07     فیه‌نا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن miran9 (2007-10-14 05:26:33)

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-07 08:05:16

لاران
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-31
دواترین سه‌ردان: 2013-07-22
په‌یامه‌كان: 214

Re: فه‌قئ ئه‌حمه‌دی دارشمانه‌// به‌شی 3

دةستةكانت خؤش بيت ,ئةزيزم بؤ ئاشاكردنى ئةم كةسايةتية بة هاورييانى خؤشةويست سةركةوت و بيت دلةكةم.


                                     ***كاتت***شاد***ئةزيزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-12-01 06:06:07

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366

Re: فه‌قئ ئه‌حمه‌دی دارشمانه‌// به‌شی 3

ده‌سته‌کانی تۆس خۆس  لاران خان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هاوریی به‌ریزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-12-01 10:10:38

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: فه‌قئ ئه‌حمه‌دی دارشمانه‌// به‌شی 3

دةست خؤش بيت كاكة ميران بؤ ئاشنا كردني ئةم كةسايةتيية ،،،،،،
هةر بزيت ئةزيزم .

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-12-01 10:56:04

ALAN1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-17
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 40

Re: فه‌قئ ئه‌حمه‌دی دارشمانه‌// به‌شی 3

bo beshi kotaish her destan xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net