.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌ڕێزان سڵاو
ئایا من ئه‌توانم بابه‌ته‌که له فایلێکی ۆردا بنوسم و کۆپی و په‌یستی بکه‌م بۆ جێگای بابه‌ت نوسین ؟ یان هه‌ر ئه‌بێت له جێگای بابه‌ت نوسیندا بینوسم ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌بێت ئایا به هه‌مان قه‌باره و ڕه‌نگ و فۆنت له یانه‌دا دیار ئه‌بێت ؟
گونجاوترین قه‌باره‌ی وێنه چه‌ند بێت تا له گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا جوان دیار بێت؟
پێشه‌کی سوپاسی هاوکاریتان ئه‌که‌م.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سه‌ره‌تا زۆر به‌خێر بێت باپیره گیان بۆ یانه‌ی کوردژین ؛
به‌ڵێ به‌رێزم ده‌توانیت بابه‌ته‌که‌ت له فایلێکی وۆردا ئاماده بکه‌یت و پاشان کۆپی بکه‌یت بهێنیت بۆ یانه ،
وه‌کو قه‌باره‌و ره‌نگ و فۆنت ئه‌م شتانه ئه‌وه‌یان ئه‌توانیت له جێگه‌ی بابه‌ت نوسین بۆی زیاد بکه‌یت زۆر به ئاسانی و بێ کێشه ،
قه‌باره‌ی وێنه‌شه ئه‌گه‌ر 400 به 300 بێت ئه‌وه زۆر باشه یاخود بچوکتر ،
سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ش بکه‌یت ئه‌وه به‌جوانی چۆنیه‌تی دانانی بابه‌ت روون کراوه‌ته‌وه هیوادارم سودی لێ وه‌رگریت ،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه یادگار گیان
ببوره دوا که‌وتم له وه‌ڵام دانه‌وه چونکه کاره‌با بڕا
به‌ڕێزم من سه‌ردانی ئه‌و به‌شه‌م کرد به‌ڵام تێ نه‌گه‌یشتم چۆن کۆده‌کان به‌کار بهێنم، ئاخر کاکه یادگار گیان من به گه‌وره‌یی ئه‌مه‌وێ فێری پڵاو خواردن ببم حه‌تمه‌ن ده‌ست بۆ لوتم ئه‌به‌م !
دیسانه‌وه زۆر سوپاست ئه‌که‌م بۆ ڕون کردنه‌وه‌که‌ت سودم لێ بینی.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
باپیره گیان تۆ چاوی ئێمه‌یت ، انشالله فێر ده‌بیت و هیچ کێشه‌شت بۆ نایه‌ته رێ ئه‌زیزم ،
بۆ به کار هێنانی کۆده‌کان زۆر ئاسانه ،
کاتێک نوسینه‌که‌ت دانا ویستت ره‌نگی بکه‌یت ئه‌وه نوسینه‌کات سه‌لێکت واته دیاری بکه و پاشان کلیک بکه له‌سه‌ر کۆدی ره‌نگه‌کان ، بۆ گه‌وره کردنی قه‌باره‌که‌شی هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ئه‌توانیت نوسینه‌کان دیاری بکه و پاشان کیلک بکه له‌سه‌ر قه‌باره‌ی نوسین قه‌باره‌یه‌ک هه‌ڵبژێره ،
بۆ دانانی وێنه‌که‌ش کاتێک له بنکه‌ی بار کردنی کوردژین وێنه‌که‌ت بار کرد ، ته‌نها کلیک بکه له‌سه‌ر به‌سته‌ره‌ی وێنه‌که و بێنه له له‌ناو بابه‌ته‌که‌ت کۆپی بکه پێویست به ده‌ستاکری کردنی هیچ ناکات،
بۆ هه‌ر پرسیارێکی تر ئه‌گه‌ر لات روون نیه ئه‌وا به چاومان بۆتی روون ده‌که‌ینه‌وه باپیره گیان ،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






کاکه یادگار گیان
ئێستا به باشی تێگه‌یشتم سوپاس و ڕێزی باپیره‌ی خۆت قوبوڵ بفه‌رمو
زۆرم ماندو کردیت به‌ڵام وه‌ڵامه‌که زۆر سودمه‌ند بوو
هه شاد و سه‌ربه‌رز بیت بۆ باپیره
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سوپاس باپیره گیان خۆشحاڵ بووم که سه‌رکه‌وتیت به‌سه‌ر کێشه‌کانتدا و له روون کردنه‌وه‌کان تێگه‌یشتیت ،،
هیچ ماندوو بون نیه ئه‌وه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌کمانه له یارمه‌تیدانی یه‌کتری ،
کاتت شاد به قوربان ،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه