.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هه‌رێمی باسك ده‌كه‌وێته باكووری ئیسپانیا‌و هاوسنووری فه‌ره‌نسایه، به‌شێكی هه‌رێمه‌كه به‌سه‌ر ده‌ریای كانتبریدا ده‌ڕوانێت، كه ده‌روازه‌ی ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سییه. ئه‌و هه‌رێمه له چه‌ند ده‌ڤه‌رێك پێكهاتووه: نابارا، گیبوزكواguipozcoa ، ڤیسكایا Vizcaya و هه‌رێمی باسكی نێوسنووری فه‌ره‌نسا.
پانتایی هه‌رێمی باسك نزیكه‌ی 18000كیلۆمه‌تر دووجایه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی 3 ملیۆن كه‌سه، له‌كۆی 32.5 ملیۆن له هاولاَتیانی دانیشتووی سه‌رجه‌م ئیسپانیا. هه‌روه‌ها هه‌رێمی باسك به‌رێژه‌ی له 5.2% به‌شداریی له كۆی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كات.
باسكه‌كان به‌زمانی "ئیوشكیرا" دهدوێنو زمانناسانیش ئه‌و شێوه زمانه به ئاڵۆزترین شێوه زمانی ئاخاوتن داده‌نێن. باسكه‌كان له‌پێناو به‌زیندووهێشتنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان زمانه‌كه‌یاندا له‌و جێگایانه‌ش زیندووكرده‌وه كه به‌ته‌واوی له‌بیرچووبووه‌وه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی خوێندن‌و كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و چاپكردنی بڵاوكراوهكانیانهوه.
هه‌روه‌ها پسپۆڕانی باسك، له بواری سۆسیۆلۆژیاو سایكۆلۆژیاو مێژوودا، چه‌ندان فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به دیرۆكی نیشتیمانه‌كه‌یان دانا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاریانكردوه بۆ پارێزگاریكردنی كلتوور‌و هونه‌ری فۆلكلۆری خۆیان.
هه‌ندێك له پسپۆڕان‌و زمان‌ناسان سه‌ریان له زمانی باسكیهكان سووڕماوه، رۆنی لافۆن (شاره‌زا له زمان و ئه‌ده‌بی باسكدا) ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕۆژێك له ڕۆژان ئه‌و زمانه زمانی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تێك نه‌بووه‌و دیسان یه‌ك شێوازیش نییه بۆ نووسین‌و فێربوونی زمانی باسك" ئۆیشكارا، ئاسكوارا، ئۆسكارا". هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ی باسكیش جارێك خۆیان به EUSKALDUNAK ئوشكالدوناكو جارێكی تر به ESQUALDUNAK ئیسكوالدوناك، یان به USKALDUNAK ئوسكالدوناك ناوده‌به‌ن.
زمانناسو ئهنترۆپۆلۆژستهكان پێیانوایه، فێربوونی زمانی باسكی زۆر ئه‌سته‌مه‌و سیستمی ڕیزبه‌ندكردنی وشه له‌نێو ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌كاندا سه‌یره‌و له ڕێزمانی فهڕهنسیو ئیسپانیه‌وه دووره. هه‌ندێك له شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان گه‌لی باسك له بنه‌چه‌ی ڕه‌سه‌نی دانیشتوانی ئیسپانیا‌و پورتوگالن.
ریشه‌ی ناسیونالیزمی باسك
ریشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی باسكه‌كان بۆ ساڵی 1883 ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ڕابه‌رانی هه‌رێمه‌كه بره‌ویان به‌هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان دا‌و ئه‌و هه‌سته‌یان تێكه‌ڵ به هه‌ستی ئایینی خۆیان كرد‌و پێداگریان له‌سه‌ر جیاوازیی خۆیان له نه‌ته‌وه‌ی ئیسپانو فه‌ڕه‌نسییه‌كان كردوه.
نزیكه‌ی به‌ر له‌سه‌د ساڵ له‌ئێستا، باسكه‌كان یه‌كه‌م پارتی سیاسیی خۆیان به‌ناوی "پارتی ناسیونالیستی باسك" دامهزراندو كاتێكیش دووه‌م كۆماری ئیسپانیا ڕاگه‌یه‌نرا، باسكه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1936دا هه‌رێمه‌كه‌ی خۆیان به یه‌كه‌مین هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ له‌نێو ئیسپانیادا ڕاگه‌یاند، به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕی ناخۆییش به‌رۆكی ئیسپانیا بگرێت، كه له‌نێوان هه‌وادارانی بزووتنه‌وه چهپو ڕاسته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ڕووی دا.
له‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنی دووه‌م كۆماری ئیسپانیا، له‌سه‌ر ده‌ستی پارتی كۆمۆنیستی ئه‌و وڵاته، بڕیاردرا سه‌ربه‌خۆیی بدرێته جوداخوازه‌كانی هه‌ردوو هه‌رێمی باسك‌و كاتالۆنیا. پاشان هه‌ڵمه‌تی پڕ له زهبروزهنگو توندوتیژی ژه‌نه‌راڵ فرانكۆ، له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕاستهڕهوهكان بۆ ده‌سه‌ڵات، دهستیپێكردو ڕێگه‌ی نه‌دا جوداخوازه‌كان له هه‌رێمه‌كانیاندا ده‌سه‌ڵات بگرنهدهستو پاشان گه‌مارۆی ئه‌و هه‌رێمانه دران‌و چه‌ندان كه‌سی له دانیشتوانه‌كانی باسك‌و كاتالۆنیا كوشت‌و چه‌ندانی دیكه‌شی لێ دهستگیركردنو ئهشكهنجهیدان. ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی به‌هێز له‌لای باسكه‌كان دروستبێت‌و له‌كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووش‌دا بیرۆكه‌ی خه‌باتی چه‌كداری‌و پێكهێنانی رێكخراوی ئیتای جوداخواز هاته‌ئاراوه.
له یه‌كه‌مین چالاكیی سه‌ربازیی ئه‌و رێكخراوه‌شدا، كه ساڵی 1968 ئه‌نجامدرا ، كوشتنی ژه‌نه‌راڵێكی ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا بوو كه به‌ده‌سته ڕاستی ژه‌نه‌راڵ فرانكۆ داده‌نرا. دیسان ئه‌و ڕێكخراوه له ساڵی 1973 گورزێكی گورچبڕی له حكومه‌تی ئیسپانیا وه‌شاند، كاتێك له ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بهمین ڕێژكراوه‌وه له شاری مدرید لویس كاریرۆ بلانكۆی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كاته‌ی ئیسپانیای غافڵكوژكرد.
هه‌رێمی باسك له‌نێوان فه‌ڕه‌نساو ئیسپانیادا
هه‌رێمی باسك له‌نێوان ئیسپانیا‌و فه‌ڕه‌نسادا دابه‌شبووه، به‌ڵام دانیشتوانی هه‌رێمی باسك له هه‌ردوو دیوی فه‌ڕه‌نساو ئیسپانیا پشتیوانیی له یه‌كتری دهكهنو داڵده‌ی هه‌ڵهاتوانی یه‌كتری ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش كاتێك ئه‌ندامانی ئیتا له ئیسپانیاوه هه‌ڵدێن.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1979 كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ژه‌نه‌راڵ فرانكۆ هات، ئیسپانیا ڕووه‌و كرانه‌وه‌و دیموكراسی ههنگاویناو په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسادا پته‌وكرد. ئه‌وه‌ش وای له پاریس كرد ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ئیتا له‌نێو خاكه‌كه‌یدا ده‌ستگیربكات، كه پێشتر خۆی لێ بێده‌نگ كردبوون.
رێكخراوی ئیتای باسكی له ساڵی 2001دا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ناوی خرایه لیستی ڕه‌شی تیرۆره‌وه، به‌ڵام باڵی سیاسیی ئه‌و ڕێكخراوه"باتسۆنا" به‌رگری له ئامانجه سیاسییه‌كانی ئیتا ده‌كرد، ئه‌ویش له ساڵی 2003دا خرایه نێو لیستی تیرۆره‌وه.
هه‌رێمی باسك یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی ئیسپانیا كه خاوه‌نی سروشتێكی جوانه‌و گه‌شتیاران ڕووی لێ ده‌كه‌ن. به‌م ساڵانه‌ی دواییش ڕێكخراوی ئیتا بڕیاری دا واز له خه‌باتی چه‌كداری بهێنێتو به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی بكات، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا له‌نێو ئه‌و ڕێكخراوه‌دا باڵی توندڕه‌و ماوه‌و جاروبار هه‌ڕه‌شه‌ی كاری توندوتیژی ده‌كات. له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردووش‌دا هه‌رێمه‌كه جۆره ئۆتۆنۆمییه‌كی خۆی هه‌بوه‌و له‌لایه‌ن حزبه ناسیونالیسته‌كانه‌وه كاروباری ئیداریی هه‌رێمی باسكیان به‌ڕێوه‌بردووه.
بۆ جاری یه‌كه‌میش له مێژووی سی ساڵی ڕابردووی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی باسكدا، پارتی سۆسیالست، به سه‌رۆكایه‌تیی باتسكی لۆپیز، توانی له‌میانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی باسكدا سه‌ركه‌وتن بهدهستبهێنێتو له كۆی 75 كورسی 24 كورسی بۆ خۆی مسۆگه‌ربكات، به‌وه‌ش كۆتایی به هه‌ژموونی پارته ناسیونالیسته‌كان بهێنێت، هه‌رچه‌نده له هه‌رێمی گالیسیای باكوری خۆرئاوای ئیسپانیا له‌به‌رده‌م پارتی گه‌لی موحافیزكار شكستیهێنا. له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا، به‌ر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌رێمی باسك، رێكخراوی ئیتا داوای له ده‌نگده‌ران كردوه پشتیوانی له پارته چه‌په‌كان بكهنو سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و پارته چه‌په‌ش په‌یوه‌ندیی به‌و دانوستانانه‌وه هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تێدایه.
خه‌ندان

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت بؤئه بابه ته

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش به‌رێزم سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتو سه‌رفرازبیت هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه