.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

كۆمپانیای گالاتیك سویت سبیس ریزۆرت رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌دات بۆكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین میوانخانه‌ی له‌بۆشایی ئاسماندا، كه‌بتوانێت له‌ساڵی 2012، پێشوازیی له‌میوانه‌كانی بكات، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای گومانی ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی كه‌پێیانوایه ناتوانرێت له‌وماوه زه‌مه‌نیه‌ی كه‌دیاریكراوه پڕۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه خافێَر كلارامۆنت سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه رایگه‌یاند: ئه‌و پڕۆژه‌یه چه‌ندین ملیار دۆلاری تێده‌چێت و كۆمپانیاكه‌ی ده‌بێته پێشڕه‌وی پیشه‌سازی كه‌ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێی ده‌كات به‌وداهێنانه مه‌زنه له‌بۆشایی ئاسماندا كه‌پێشبینی ده‌كرێت گه‌شتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان ببێته دیارده‌یه‌كی به‌ربلاو.
جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه وتیشی: زۆر ئاساییه بڕوا به‌وه‌بهێنین كه‌له‌ماوه‌ی 15ساڵی داهاتوودا، منداڵه‌كانمان بتوانن پشووی كۆتایی هه‌فته‌یان له‌بۆشایی ئاسمان به‌سه‌ربه‌رن.
ئه‌و میوانانه‌ی كه‌خواستیان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و میوانخانه‌یه‌وه گه‌شتی بۆشایی ئاسمان بكه‌ن، رۆژانه 15جار هه‌ڵهاتنی خۆر ببینن و له‌ماوه‌ی 80 ده‌قیقه‌دا به‌چوارده‌وری گۆی زه‌ویدا بسووڕێنه‌وه‌و جل و به‌رگی فیلكرۆكی بكه‌نه به‌ریان له‌چوارده‌وری ژووره بچووكه‌كه یان وه‌ك پیاوی جاڵجالۆكه بسووڕێنه‌وه.
گه‌شتی بۆشایی ئاسمان و پڕۆژه‌یه‌كی خه‌یاڵی
به‌پێی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌شتیاره‌كانه‌وه بۆ گه‌شتی بۆشایی ئاسمان خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌وڵی نوێ و پڕۆژه‌ی داهێنه‌رانه له‌ئارادایه، كه‌ده‌توانێت به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه بۆ راكێشانی میوانه‌كانی قازانجی زۆر بكات ئه‌گه‌ر چی له‌لای هه‌ندێك له‌پسپۆڕانی بواره‌كه، ئه‌و پڕۆژه‌یه ناته‌واو و خه‌یاڵیه.
هاوكات گه‌شتی بۆشایی ئاسمان، كه‌بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ئاینده‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، كۆمپانیای گالاتیك سویت لیمتد، كه‌باره‌گاكه‌ی له‌به‌رشلۆنه‌یه، ده‌ستیكردووه به‌و پڕۆژه‌یه، كه‌ته‌نها ژوورێكی له‌خولگه‌ی دووریی 450كیلۆمه‌تر له‌گۆی زه‌وی و گه‌شتكردن به‌خێرایی 30هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ماوه‌ی سه‌عاتێكداو توانای له‌خۆگرتنی چوار گه‌شتیارو ئاسمانگه‌رێكی هه‌یه، بۆگه‌یشتن به‌وژوورانه‌ش، كه گه‌شتیاران پێویستیان به‌ماوه‌ی رۆژێك و نیو هه‌یه.
گه‌شتیاران ناونووس ده‌كرێن
بۆ وه‌رگرتنی گه‌شتیاران ئه‌و میوانخانه‌یه له‌كاتی ئێستا پێویستی به‌گه‌ڕان به‌دوای میوانه‌كانی نی‌یه، به‌ڵكو به‌رله‌كردنه‌وه‌ی كه‌بڕیاره له‌ساڵی 2012دا بكرێته‌وه، زیاتر له200 گه‌شتیار به‌نیازن سه‌ردانی ئه‌و میوانخانه‌یه بكه‌ن و زیاتر له40كه‌سیشیان ژووریان بۆ خۆیان گرتووه.
به‌مه‌ش ده‌توانرێت بوترێت سیمای پیشه‌سازی گه‌شتیاریی له‌بۆشایی ئاسمان ده‌ركه‌وتووه‌و به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێت كه له‌ئاینده‌دا ببێته كه‌رتێكی گه‌شت و گوزار.
بڕیاریشه بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پڕۆژانه له‌نیو مه‌كسیكۆ وێستگه‌ی دیكه‌ی ئاسمانی دابمه‌زرێت بۆئه‌وه‌ی پێشوازی له‌میوانه‌كانی بكات و بتوانن له‌ئاینده‌دا گه‌شتی خۆیان بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌ستپێبكه‌ن. ئه‌و كۆمپانیایه‌ش گه‌شتیاران به‌بڕی 200هه‌زار دۆلار بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌گوازێته‌وه.
رۆیته‌رز
کوردستانی نوێ
--------------------------------------------------------------------------------


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









way awa takanalajyaya destakant xosh bit gyana


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌سته‌کانت خۆش به‌ڕێز leya شتێکی زۆر باشه ئه‌گه‌ر بکرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
