❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#41 2010-01-23 22:04:58

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

به‌شی چل و یه‌ک

پ2001/ ئه و سه رکرده کورده که له تورکیا له سێداره درا له ساڵی 1924 کێبوو؟
و/ (یوسف  زیا  سه رهه نگ بێڵی) له 15-4-1924

پ2002 / ئه و پێوه ره ی که ده نگی پێده پێورێت؟
و/ بیصه بڵه

پ2003/ ئه و ئا فره ته ی که کچی پێغه مبه رێک بووخێزانی پێغه مبه رێک بوو؟
و/ کچی شوعه یب بووخێزانی موسا (علیه سلام)

پ2004/  ساڵی چه ند کوردستانی خۆمان لێکنرا به عێراقه وه؟
و/ 1926

پ2005/  ئه و خواردنه ی که هه رگیز خراپ نابێت؟
و/  هه نگوین

پ2006/ که ی مزگه وتی ئه یا صۆفیا کرایه مۆزه خانه وه بۆ بێزه نتییه کان؟
و/ 25-1-1935 له سه ر بڕیاری کمال ئه تاتورک

پ2007/ وڵاتێکی کیشوه ری ئاسیا به گه وههرێکی ولاتی به ریتانیا ناسراوه؟
و/ هندستان

پ2008/ بۆچی به به ریتانیا ده ڵێن هه رگیز خۆری لێئاوانابێت؟
و/ له به ر ئه وه ی هه موو وڵاتێک که داگیر کرابیت ئه وی تیابووه

پ2009/ هه ساره ی عه ره ب چه ند رۆژجارێک به ده وری خۆردا ده سورێته وه؟
و/  88

پ2010/ که ی ئایزن هاوه ر بوو به سه رکردهی ئه مریکا؟
و/ 20-1-1953

پ2011/ یاریگا تۆپی باسکه  چه نده؟
و/ 25 مه تر پانه 28مه تر  درێژه

پ2012/ له حوکمه تی شێخ محمود کێ وه زاره تی ناوخۆی پێبه خشرا؟
و/  حمه کریم قازانقایه

پ2013/ سه یاره ی (لادا)هی چی وڵاتێکه ؟
و/ روسیا

پ2014/ وته ی کێیه؟(ئه گه ر حساب بۆ فه شه لکردن نه که یت ئه وه هه رگیز سه رکه وتوو نابیت)؟
و/ ڕیچار نیکسن  سه رۆکی ئه مریکا

پ2015/ مه ته ڵ ( سه د سوار له به ر سوارێک ده له رزێ)؟
و/ ته ون دروستکردنی فه ڕه ش

پ2016/ مه ته ڵ( مردوو زیندویی لێ ده بێت و زیندو مردوی لێ ده بێت)؟
و/ مریشک و هێلکه

پ2017/ بۆچی له کاتی سوێند خواردنی یاساییدا ده ستی ڕاست به رز ده کرێته وه؟
و/ چونکه جاران ئه گه ر که سێک تاوانێکی بکردایه ناوه راستی ده ستیان داخ ده کرد  بۆ ئه وه ی ئاشکرا بێت که وا رابردووی پاکه یان نا

پ2018/ ئه سڵی وشه ی( ته ما ته) چییه؟
و/ بنه ره تی ووشه یه کی ئیتاڵیه به مانای (سێوی ئاڵتون)

پ2019/ یه که م کتێبی جوله که کامه بوو؟
و/ (الدوله الیهودیه)ساڵی 1896 له لایه ن (تیدۆر هرتزل) نوسراوه

پ2020/ له چ به روارێکدا (کلنتۆن) له سه ر حوکم لاچوو؟
و/ 20-1-2001

پ2021/ کورترین سرود له جیهاندا هی دوو واڵاتن  کامانه ن؟
و/ (ئه رده ن _ یابان)

پ2022/  (یوغسلافیا) له سه رده می  کۆمۆنیستی بوون به شه ش پارچه وه ناوی دوان له وانه ی که موسوڵمان بوون؟
و/  بۆسنه _ مه قدۆنیا

پ2023/ که ده ڵێن سونه تی پێغه مبه ر (ص) مه به ستمان سێ شته چییه؟
و/ 1-قول : ئه وه یه   که به ده م    وتویه تی
2-فعل : ئه وه یه   به کرده وه  کردوویه تی
3-تقریر: ئه وه یه   صه حابه کان   کردویانه   ئه ویش   لێی مه نع   نه کردوون

پ2024/ ده ریای ڕه ش بۆچی وایپێده وترێت؟
و/ کاتی خۆی تورکه کان وایان پێ وتووه چونکه له م ده ریایه ترساون هه میشه   گێژه ڵوکه و هه وری بووه

پ2025/ مۆزه خانه (ئامیتاج) له کوێیه؟
و/ روسیا

پ2026/ ڕه نگه گه رمه کان کامانه ن؟
و/ سور – زه رد – پرته قاڵی

پ2027/ ئه و دره ختانه ی شه قامی مه و له وی سلێمانی که ی رواون؟
و/ ساڵی 1925

پ2028/ گه له ری (زاموا) جاران له سلێمانی ماڵی کێ بوو؟
و/  مامۆستا إبراهیم أحمد

پ2029/ ئه و وشانه مانای چییه( ڕانگۆن -  ڕاهۆن – ڕاکۆن)؟
و/ 1. ناوی پاتیه ختی بورما
2. ناوی شاعیرێکی فه ره نسییه
3. ناوی گیاندارێکی خه ت خه تی چاو شینه

پ2030/ ناوی ئه و وڵاتانه ی پاره یان (دیناره)؟
و/ (عێراق- ئه رده ن – به حره ین – کوێت- جه زا ئیر – تونس – لیبیا- یوغسلافیا – مه قدۆنیا)

پ2031/   ڕه نگه سه ره کییه کان کامانه ن؟
و/ سور – شین زه رد

پ2032/ ناوی مزگه وت له چییه وه هاتووه؟
و/ له (هورمزگا)به واتا جێی ڕوناکی له ئاینی زه رده شتییه کان وایان پێوتووه

پ2034/ بۆچی هه موو کاتژمێرێک که ده یکڕیت سه عات (10:10) ده قیقه یه؟
و/ چونکه  لهو کاتژمێره دا جه نگی جیهانی یه که م ڕاگیرا

پ2035/ که ی ڕێکخراوی یونیسکۆ دامه زرا؟
و/ 7-11-1947

پ2036/ یه که م دکتۆر له ئیسلامدا؟
و/ حارسی کوڕی کلده

پ2037/ ئه و وڵاته ی که زۆرترین گوڵی  (مه طاطی) به ر هه م دێنن؟
و/  مالیزیا

پ2038/ وشه ی (سه قه لان) له قورئاندا به مانای چی دێت؟
و/ به مانای دوو قورسه که که مه به ستی ئینسان و جنۆکه یه

پ2039/ ئه‌و یاریزانانه‌ی که‌ له‌ماوه‌ی یایریکردندا (1000) گۆڵی تۆمار کردووه‌؟
و/ بیلی یاریزانی به‌رازیلی

پ2040/ یه‌که‌م به‌ندینخانه‌ له‌ کوێ دروستکرا؟
و/  له‌به‌ریتانیا له‌ساڵی 1403

پ2041/ یه‌که‌م سه‌رکرده‌ که‌بڕیاری ده‌سگیرکردنی بۆده‌رکرا کێبوو؟
و/ سلمۆدان ملیۆسۆفیچ پاشان صه‌دام

پ2042/ ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆچی وای پێده‌وترێت؟
و/ ده‌که‌وێته‌ نێوان سێ قاڕه‌وه‌( ئاسیا - ئه‌وروپا - ئه‌فه‌ریقا)

پ2043/ ناوی (هۆڵه‌ندا9 به‌واتای چی؟
و/ زه‌ویه‌ نزمه‌کان

پ2044/  (که‌رپه‌سه‌) چییه‌؟
و/ یه‌که‌م گیانداره‌ که‌ ئه‌و چاوی سه‌یری شوێنێ ده‌کات چاوه‌که‌ی تری سه‌یری شوێنێکی تر ده‌کات

پ2045/ تینو چییه‌؟
و/ ئه‌و گیانداره‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێکدا وه‌ستا وا ئه‌زانی مۆمیا کراوه‌یه‌

پ2046 گوندی (قصر بنات) ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و/ سوریا

پ2047/  ناوی ئه‌کادیمیا له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟
و/ ئیفلاتۆن کابرایه‌ک بوو له‌ناو باخی کازیمس قوتابخانه‌یه‌کی دروستکرد دای به‌کابرایه‌ک که‌ناوی ئه‌کادیما بوو ئه‌مه‌ کرایه‌ یه‌که‌م ئه‌کادیما هه‌ر به‌ناوی ئه‌وه‌ ناونرا

پ2048/ که‌ی هه‌موو قورئان کۆکرایه‌وه‌؟
و/  له‌ساڵی 32 کۆچی به‌رامبه‌ر 653 زاینی له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ عوسمان

پ2049/ وشه‌ی سیرحه‌ون له‌ زمانه‌وانیدا به‌مانای چی دێت؟
و/ خوای ڕۆژ

پ2050 درێژترین مه‌سافه‌ له‌نێوان وڵاتاندا کامه‌یه‌؟
و/ له‌نێوان ئه‌مریکاو که‌ندا


چاوه‌ڕێی به‌شی  چل و دوو بن ...

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#42 2010-01-25 15:33:17

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

به‌شی چل و دوو

پ2051/ یه‌که‌م حوجره‌ی قورئان خوێندن له‌ سلێمانی که‌ی دامه‌زرا؟
و/ له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ شێخ مارفی نۆدێ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد بابانیه‌کان دایان مه‌زراندووه‌

پ2052/ ئه‌و ئێرانیانه‌ی له‌دوای رووخانی شاکه‌ له‌ئه‌مریکا ده‌ست به‌سه‌رکران بۆماوه‌ی چه‌ندێک  له‌زینداندا مانه‌وه‌؟
و/ 444 رۆژ

پ2053/ وته‌ی کێیه‌( که‌ هه‌ر گوێم له‌وشه‌ی روشبیری ده‌بێت خێرا ده‌مانچه‌که‌م هه‌ڵده‌کێشم)؟
و/  گۆبڵز

پ2054/ قه‌ڵای که‌رکوک کێ دروستی کرد؟
و/ أبو خوذ نه‌صر

پ2055/ ئه‌و هێلکه‌یه‌ی که‌ کریستۆڤه‌ر قاره‌ی ئه‌مریکای پێدۆزیه‌وه‌ ناوی چیبوو؟
و/  هێلکه‌ی نه‌عامه‌

پ2056/ رۆمانی ژانی گه‌ل له‌گه‌ڵ دڕک و گوڵ نوسینی کێیه‌؟
و/ إبراهیم أحمد

پ2057/ له‌به‌ینی مانگ و رۆژدا چی هه‌یه‌؟
و/(و)

پ2058/  هه‌ریه‌که‌ له‌م قه‌ومانه‌ رووده‌که‌نه‌ کوێ به‌نیازی حه‌ج (کاکه‌یی-یه‌زیدی-ئیسلام)؟
و/ کاکه‌یی/شێخان - یه‌زیدی/ لالش - ئیسلام/ مه‌ککه‌ی پیرۆز

پ2059/ یه‌که‌م وڵات کامێرای فۆتۆگرافی داهێنا؟
و/ ئه‌ڵمانیا  ساڵی 1856

پ2060/ خاتوو مه‌ستوره‌ که‌ی له‌دایک بووه‌؟
و/ له‌ساڵی 1229 له‌سنه‌ هه‌زار به‌یته‌ شیعری هه‌یه‌ کتێبێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر مێژووی کورد ساڵی 1264 له‌سلێمانی کۆچی دوایی کردووه‌

پ2061/ به‌رزترین هه‌ره‌م له‌ هه‌ره‌مه‌کانی میصر کامه‌یه‌؟
و/ هه‌ره‌می خۆفۆ 40 قاته‌

پ2062/ بۆیه‌که‌م جار کام له‌سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا خه‌ژنی قه‌ل خواردنی دانا؟
و/ جۆرج واشنتن له‌ 4شه‌ممه‌و 5شه‌ممه‌ی هه‌موو ساڵێکدا له‌ مانگی 11 قه‌ل ده‌خۆن سه‌رکرده‌کان له‌ کۆشکی سپی ده‌یخۆن

پ2063/ یه‌که‌م ئامێری مۆسیقی کامه‌بوو؟
و/ که‌مان له‌کۆتایی سه‌ده‌ی پانزه‌و دروستکراوه‌ له‌لایه‌ن فه‌ره‌نسییه‌کانه‌وه‌

پ2064/ مه‌ته‌ڵ( کابرایه‌ک 40 دیناری پێده‌بێت ده‌چێت بۆ بازار کتێبێ به‌ 40 دیناره‌ قه‌ڵه‌مێک به‌ 2 دیناره‌ دوو نوقوڵ به‌ 1 دیناره‌ ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ 40 دانه‌  له‌و بابه‌تانه‌ بکرێ یه‌کی چه‌ند دانه‌ ده‌کرێ؟
و/ کتێب 1دانه‌ پێنوس 15 دانه‌ نوقوڵ24دانه‌

پ2065/ ناوی ته‌واوی سه‌عدی شیرازی چییه‌؟
و/ شێخ موشریفه‌دینی کوڕی موخلیسه‌ دینی کوڕی سعدی  ساڵی 606 کۆچی له‌دایک بووه‌ ساڵی 649 کۆچی کردووه‌ که‌ شیراز

پ2066/  مه‌ته‌ڵ(له‌ مه‌زاریا شینه‌ له‌ دوکان سه‌وزه‌ له‌ماڵه‌وه‌ سوره‌)؟
و/ خه‌نه‌

پ2067/ که‌ی میدییه‌کان ئاشوریه‌کانیان داگیرکرد؟
و/ 612 پ.ز رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایان خسته‌ ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه‌

پ2068/ دوای ئه‌وه‌ی که‌ 25 ساڵ تێپه‌ر ده‌کات به‌سه‌ر دامه‌زراندنی شتێکدا پێی ده‌وترێ چی؟
و/ پیلۆی زیوی

پ2069/ مه‌ته‌ڵ( 10-10 ناکاته‌ 20 به‌ڵام 50ی بخه‌سه‌ر ده‌کاته‌ 11)؟
و/ سه‌عات ده‌ و ده‌ ده‌قیقه‌یه‌ 50 ده‌قه‌ی تری بخه‌ره‌ سه‌ر ده‌کاته‌ سه‌عات 11

پ2070/ بارستایی و درێژی عه‌یاره‌ی جامی جیهانی چه‌نده‌؟
و/ 50کغم  درێژی 36سم عه‌یاره‌ 18یه‌

پ2071/ یه‌که‌م رۆژنامه‌ که‌ له‌ کوردستان ده‌رچوو ناوی چی بوو؟
و/ پێش که‌وتن ساڵی 1920

پ2072/ یه‌که‌م رۆژنامه‌ دوای ئازادی کوردستانه‌وه‌  رۆژانه‌ ده‌رچوبێت؟
و/ رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ

پ2073/ یه‌که‌م جار کاتی هاوینه‌ چۆن هاته‌ کایه‌وه‌؟
و/ له‌لایه‌ن زانای ئه‌ڵمانی بینامین فرانکلین  ساڵی 1915 هاته‌ کایه‌وه‌ بۆ جیاکردنه‌وه‌ی هاوین وزستان پاشان ئینگلته‌را به‌کاریهێنا پاشان فره‌نسا به‌ڕه‌سمی له‌ساڵی 1942 به‌کاری هێنا

پ 2074/ یه‌که‌م که‌س باڵۆنی به‌کارهێنا؟
و/ هه‌ردوو برا  مۆنتیگۆ و لیفێله‌ساڵی 1783 که‌توانیان سێ هه‌زارمه‌تر بڕۆن

پ2075/ یه‌که‌م ئافره‌ت که‌ باڵۆنی به‌کارهێنا؟
و/ مه‌دام تیبڵ ساڵی 1785

پ2076/ یه‌که‌م کاری سه‌ربازی به‌باڵۆن کرابێ؟
و/ 1974 فه‌ره‌نسییه‌کان بۆ زانینی قه‌باره‌ی له‌شکری نه‌مسا به‌کاریان هێنا

پ2077/ یه‌که‌م جار په‌تاته‌ له‌ کوێ ڕووا؟
و/ زاناکان ده‌ڵین له‌ مه‌کسیک و پیرۆ بوو

پ2078/ یه‌که‌م پێشبرکێی باڵۆن ؟
و/ 1992 به‌بۆنه‌ی یادی پێنج سه‌د ساڵه‌ی دۆزینه‌وه‌ی کیشوه‌ری ئه‌مریکا

پ2079/ یه‌که‌م جار په‌تاته‌ ساڵی چه‌ند هاته‌ عێراقه‌وه‌؟
و/ له‌فه‌رمانگه‌ی کشتوکاڵیه‌که‌ی ڕۆسته‌مییه‌ له‌ بغداد فه‌وتا

پ2080/ یه‌که‌م جار په‌تاته‌ هاته‌ سلێمانی ؟
و/ له‌ به‌کره‌جۆ فه‌وتا دوای ئه‌وه‌ی که‌ نێژرا

پ2082/ گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی بۆوا ناونراوه‌؟
و/ له‌و به‌ردانه‌وه‌ ناونراوه‌ که‌ خانوه‌کانیان پێدروستکراوه‌ باشترین به‌ردبووه‌

پ2083/ ئه‌و که‌سه‌ کێ بوو که‌ زانا و فه‌یله‌سوف و شاعیرو نوسه‌ر بووه‌؟
و/ هه‌مه‌دانی

پ2084/ ئه‌مه‌ریکا دوو بنکه‌ی فه‌زایی هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵدانی مه‌کۆ ناویان چییه‌؟
و/1 - کیپ کندی: ده‌که‌وێته‌ ویلایه‌تی فلۆریدا له‌سه‌ر ده‌ریایی ئه‌تڵه‌سی
2- فاندنبێرگ : ده‌که‌وێته‌ کالیفۆرنیا که‌ له‌که‌ناره‌کانی ئۆقیانوسی ئارام

پ2085/ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌ مه‌کۆی فه‌زائی دروست ده‌که‌ن ؟
و/ داتۆیان ئه‌نته‌ر ناشیۆناڵ - لۆکرمید - مۆرت ئیوکۆ

پ2086/ ئه‌و دوو جه‌نه‌راله‌ی مه‌کۆی فه‌زائی دروست ده‌که‌ن؟
و/ ئه‌ڵمه‌کستریک - ماتۆرد

پ2087/ له‌دروستکردنی مه‌کۆدا چه‌ند ساڵی پێده‌چێت و چه‌نده‌ پاره‌ی ده‌وێت؟
و. چوار بۆ پێنج ساڵ یه‌ک بۆ دوو ملیار دۆلار

پ2088/ کێشی زه‌وی چه‌نده‌؟
و/ 6000 ملیۆن ملیۆن ملیۆن ته‌نه‌ قه‌باره‌ی 260 ملیۆن میل چوارگۆشه‌یه‌ ڕوپێوه‌که‌ی 510 ملیۆن کیلۆمه‌تر دوجایه‌

پ2089/ له‌ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چه‌ند ڕادیۆ هه‌یه‌؟
و/ 7000 ڕادیۆ هه‌یه‌

پ2090/ له‌ هه‌موو جیهاندا چه‌ند ڕادیۆ هه‌یه‌؟
و/ یه‌ک ملیۆن ڕادیۆ هه‌یه‌

پ2091/ بۆیه‌که‌م جار که‌ په‌خشی تیڤی کرایه‌وه‌ به‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ کوێ بو؟
و/ له‌ ئینگلته‌را له‌ ساڵی 2-10-1932

پ2092/ که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانێکی سه‌وز دامه‌زرا؟
و/ 16-10-1991

پ2093/ یه‌که‌م گه‌ل که‌ هێلکه‌یان به‌ کوڵاوی خوارد؟
و/ میصرییه‌ کۆنه‌کان بوو

پ2094/ رۆژێ پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی ده‌چن بۆ کێوی هاوه‌ڵان ده‌ڵین بۆنی میسک دێ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ پێتان سه‌یر نه‌بێ چونکه‌ گۆڕی فڵانه‌ هاوه‌ڵ لێره‌یه‌ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ کێیه‌؟
و/ عبیدی کوڕی حارث

پ2095/ چیای که‌لی خان ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و/ ئه‌که‌وێته‌ کوردستانی ئێران نێوان سه‌قز و بانه‌

پ2096/ خه‌ژنی قیام لای مه‌سیحیه‌کان بۆچییه‌؟
و/ له‌به‌رواری 15-4 هه‌موو ساڵێک ده‌یکه‌نه‌ جه‌ژنی هه‌ڵکشانی مه‌سیح بۆ ئاسمان

پ2097/ یه‌که‌م پولی پۆسته‌ له‌ سلێمانی ساڵی چه‌ندبوو؟
و/ 4-6-1993

پ2098/ ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی که‌ به‌ صۆفی ناسرابوو کێبوو؟
و/ جابری کوڕی حه‌یان که‌ له‌کوفه‌ بوو به‌ڵام ئه‌صڵی خه‌ڵکی خۆراسان بوو

پ2099/ چه‌ند ساڵ فه‌ره‌نسا سوریای داگیرکرد؟
و/ 26 ساڵ

پ2100/ بۆچی که‌ مار ده‌دات به‌مرۆڤه‌وه‌ ده‌مرێت؟
و/ کاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ خرۆکه‌ سوره‌کانی خوێن پارچه‌ پارچه‌ ده‌کات و پلازمای خوێن ده‌مه‌یه‌نێت


چاوه‌رێی به‌شی چل و سێ بن..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#43 2010-01-30 20:39:54

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

به‌شی چل و سێ

پ2101/ ناوی ئه‌و دورگه‌یه‌ی له‌نێوان ئه‌مریکاو ئاسیادایه‌؟
و/ میرنیغ

پ2102/  دیواری به‌رلین که‌له‌نێوان هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا که‌ر ڕوخا؟
و/ 1989

پ2103/ که‌ناڵی شاشه‌ی فه‌زائی ڕوسیا که‌یداخرا بۆچی؟
و/ 22-1-2002 چونکه‌ ڕه‌خنه‌ی له‌حوکمه‌تی ڕوسیاگرت

پ2104/ سێیه‌م وڵات له‌ڕووی ڕووبه‌ره‌وه‌ بۆگه‌وره‌یی؟
و/ که‌نه‌دا

پ2105/ ئه‌و سه‌رکرده‌ی که‌دوای (مارگه‌رێ تاشه‌ر )چووه‌ سه‌رحوکم؟
و/ جیمز کالاهان

پ2106/  وڵاتێکی عه‌ره‌بیی ڕووبه‌ری صه‌حراوی نییه‌؟
و/  لوبنان

پ2107/ یه‌که‌م  چێشتخانه‌ له‌کوێ کرایه‌وه‌؟
و/ شاری پاریس له‌فه‌ره‌نسا

پ2108/ یه‌که‌م جار که‌سێکی کورد له‌سه‌ر پاره‌ نه‌خشه‌ی کێشاوه‌ کێبووه‌؟
و/ بدیع باباجان

پ2109/ ئه‌م شیعره‌ (ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه‌ نه‌ورۆز هاته‌وه‌)هی کێیه‌؟
و/ کێ یه‌که‌م که‌س ئاوازی بۆداناو کردییه‌ گۆرانی؟
و/ شیعری پیره‌مێرده صاڵح محمد دیلان ئاوازی بۆدانا

پ2110/ بۆیه‌که‌م جار به‌ئازادانه‌ یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز کرایه‌وه‌ له‌عێراق که‌ی بوو؟
و/ 1948

پ2111/  یه‌که‌م که‌س (توڕه‌ وشه‌ی) دانا له‌رۆژنامه‌ کێبوو؟
و/ ئاتۆرین ڕه‌ش پێست ساڵی 1913 له‌رۆژنامه‌ی نیۆرک تایمز

پ2112/ گه‌وره‌ترین تۆره‌ وشه‌ کامه‌بوو؟
و/ خانه‌کانی (2250) دانه‌بوو له‌لایه‌ن (مارین ئال ئابارد) دروستکرا له‌رۆژنامه‌ی به‌ریتانیابوو

پ2113/ (باج) صییه‌؟
و/  بریتیه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی که‌ هاوڵاتی ده‌یدات به‌ حوکمه‌ت له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ک هاوڵاتییه‌ک کارده‌که‌ن بۆمیلله‌ت

پ2114/ خانه‌کانی له‌شی مرۆڤ دوای چه‌ندێک تازه‌ ده‌بنه‌وه‌؟
و/ دوای 13 ساڵ که‌زۆربه‌ی خانه‌کان مردن

پ2115/ سێ پێشه‌نگی ئیسلامی له‌نیوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ بڵێ؟
و/ علی باکیر _ نه‌خیب گه‌یلانی _ ئیقبال لاهور

پ2116/ یه‌که‌م که‌س که‌بووه‌ سه‌رۆکی تۆپی پێی جیهانی؟
و. ساڵی 1906 ڕۆبرت  جێڕن

پ2117/ یه‌که‌م که‌س ئاگری نه‌ورۆزی کرده‌وه‌ له‌ سلێمانی ؟
و/ پیره‌مێرد له‌گردی مامه‌ یاره‌

پ2118/ پێس ئاینی ئیسلام ئێران چی ئاینێکیان په‌یڕه‌وده‌کرد؟
و/ زه‌رده‌شت

پ2119/ که‌ی (کۆشکی سپی) دروستکرا؟
و/ به‌ردی بناغه‌ی 13-ئۆکتۆبه‌ر-1792 سه‌ره‌تا ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی بوو به‌هۆی جه‌نگێکه‌وه‌ هه‌موو شاری واشنتۆن سوتا و پاشآن کۆشکی سپی سوتا ساڵی 1872 له‌لایه‌ن وه‌ستایه‌ک به‌ناوی (جیمس ئۆیان) که‌خه‌ڵکی ئیرله‌ندبوو بۆیه‌ی سپی کرا

پ2120/ یه‌که‌م جار کێ ناوی کۆشکی سپی داناوه‌؟
و/ له‌لایه‌ن ( نیۆدۆیس فلت) ناونرا کۆشکی سپی له‌ساڵی 1992

پ2121/ گه‌وره‌ترین تابلۆ له‌جیهاندا؟
و/ له‌باخچه‌یه‌کی چین بوو به‌ناوی ( پانۆراما) 18مه‌تر به‌رزبوو باخچه‌که‌ ناوی (ئۆتۆفۆک)بوو

پ2122/ یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان که‌ی ئه‌نجامدرا له‌کوردستان؟
و/ 3-2-2000

پ2123/ تیپی مۆسیقای سلێمانی که‌ی دامه‌زرا؟
و/ 1969

پ2124/ باشترین یانه‌ له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو؟
و/ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی

پ2125/ بۆچی ڕووی پێشه‌وه‌ی مانگ نابینرێت؟
و/ چونکه‌ سوڕانه‌وه‌ی به‌ده‌وری ڕۆژدا  هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی سوڕانه‌وه‌یه‌تی به‌ده‌وری زه‌ویدا

پ2126/ ئه‌و شاژنه‌ی که‌ یارمه‌تی (کریستۆڤه‌ری) دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریکا؟
و/ (ئێزابێلای یه‌که‌م)

پ2127/ ئه‌و نوسه‌ره‌ ئیتاڵییه‌ کامه‌یه‌ که‌وه‌سیه‌تی کرد له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی بنوسرێت (که‌سێک لێره‌ ڕاکشاوه‌ ناوی خۆی له‌سه‌ر ئاو نوسی!)؟
و/ (جۆن لیتس) گۆڕه‌که‌ی له‌ ڕۆمایه‌

پ2128/ یه‌که‌م که‌س ثه‌ره‌شوتی دروستکرد؟
و/ برانکات فه‌ڕه‌نسی

پ2129/ ئه‌و ئایه‌ته‌ی که‌ بۆ ئیمامی عمر خوێنرایه‌وه‌ تا مانگێک ئاسایی نه‌بوو؟
و/ سوره‌تی (غور) ئایه‌تی (7)

پ2130/ چه‌ند جار ناوی (جبرائیل) هاتووه‌ له‌قورئان؟
و/ سێ جار سوره‌تی بقره‌ ئایه‌تی 97-98  *سوره‌تی (التحری،)  ئایه‌تی (4)

پ2131/ ئه‌و صه‌حابه‌یه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) به‌ئه‌میری ئومه‌ته‌که‌ی ناوده‌بات؟
و/ أبو عبیده‌ی کوڕی جراح

2132/ جگه‌ له‌ناوی (بابا نوئێل) دوو ناوی تر هه‌یه‌ کامانه‌ن؟
و/ (نیپۆڵا_ گۆڵتۆمین)

پ2133/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی پێگه‌مبه‌ر(ص) له‌ (بیعة الرضوان) سێ جار به‌یعی تازه‌کرده‌وه‌؟
و/ سه‌لوه‌ی کوڕی ئه‌کوه‌ع

پ2134/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان ده‌وت خۆشه‌ویستی کوڕی خۆشه‌ویسته‌؟
و/ ئوسامه‌ی کوڕی زه‌ید

پ2135/ پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌یفه‌رموو هه‌رکه‌سێ ده‌یه‌وێت سه‌یری که‌سێکی به‌هه‌شتی بکات باسه‌یری کێبکات؟
و/ طلعه‌ کوڕی طه‌ لحه‌ی

پ2136/ وشه‌ی (لظا)به‌واتای چی؟
و/ ئاگر

پ2137/ هاوه‌ڵێکی پێغه‌مبه‌ر(ص) له‌جه‌نگێکدا باسی به‌هه‌شتی ده‌کرد چونکه‌ ده‌نکه‌ خورمایه‌کی پێبوو فڕێی داو ووتی نه‌وه‌ک دوا بکه‌وم باشه‌هیدببم؟
و/ عومه‌یری انصاری ، شه‌هیدیش بوو

پ2138/ ئه‌و پاشایه‌کێ بوو که‌ بڕیاریدا سێ ملیۆن هۆڵه‌ندی ئیعدام بکرێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌له‌سه‌ر ئاینی ئه‌و ولاته‌نه‌بوون؟
و/   (فلیس) پاشای ئیسپانیابوو

پ2139/ (ئه‌رده‌ش )ساسانی که‌ی هه‌ولێری داگیرکرد؟
و/ 206زاینی

پ2140/ حونه‌رمه‌ند عه‌لی مه‌ردان که‌ی کۆچی دوایی کرد؟
و/ 24-7-1981 له‌نه‌خۆشخانه‌ی إبن نفیسله‌ بغداد

پ2141/ که‌ی دیواری به‌رلین دروستکرا؟
و/ 17-8-1961  بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جه‌نگی سارد له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی به‌رلین و ڕۆژ ئاوای به‌رلین

پ2142/ یه‌که‌م گه‌ل ئاڵای میللی به‌کار هێنابێت ؟
و/ دانیمارک و سویدبوون له‌سالی 1318 بۆ 1339

پ2143/  گه‌وره‌ترین ئاڵا له‌کوێ بووه‌؟
و/ له‌ 22-مارس-1980 له‌ئه‌مریکا پیشان درا  125مه‌تر درێژ 64مه‌تر پانبوو

پ2144/  که‌ی به‌لجیکا به‌شیوه‌یه‌کی ڕه‌سمی کۆنگره‌ی لکاند به‌خۆیه‌وه‌؟
و/ 1924

پ2145/ که‌ی ماوتس سه‌رۆکی چین فه‌رمانی جه‌نگی ناوخۆی ده‌رکرد؟
و/ 1946

پ2146/ زاراوه‌ی میرکانتالیزم به‌واتای چی؟
و/ ئه‌مه‌ بیرو باوه‌رێکه‌ ده‌وڵیت هه‌ر وڵاتێک به‌رهه‌م بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که‌ده‌یهێنێ باشتر به‌رهه‌م دێنێ

پ2147/  چاوی هه‌ڵۆ چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی چاوی مرۆڤ تیژه‌؟
و/ 8 ئه‌وه‌نده‌ی چاوی مرۆڤ تیژه‌

پ2148/. کام سه‌رکرده‌ی نازییه‌کان له‌زینداندا مرد؟
و/ (هس) ساڵی 1987

پ2149/ که‌ی (محمد الظیاء الحق9 به‌کاره‌ساتی فرۆکه‌ مرد؟
و/ 1988

پ2150/ زمانی کوردی له‌وڵاتێ به‌کاردێ کوێیه‌؟
و/ ئه‌رمه‌نستان

چاوه‌ڕێی به‌شی چل و چواربن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#44 2010-02-07 16:57:58

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

به‌شی چل چوار

پ2151/ شێخ مه‌حمود نازناوێکی شیعری هه‌بوو کامه‌یه‌؟
و/ نوربه‌خشی

پ2152/ (بابه‌ نه‌ورۆزی کوردی چییه‌)؟
و/ ئه‌مه‌ کابرایه‌ک بووه‌ له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان که‌له‌رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا جلی کوردی ئه‌کرده‌ به‌رو کوله‌که‌یه‌کی کون ئه‌کرد و پڕی ئه‌کرد له‌ گوێز و ئه‌یدا به‌منداڵان

پ2153/ یه‌که‌م جار دروستبوونی پارت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆکه‌ی؟
و/ بۆپارته‌کانی ئه‌مریکا له‌ساڵی 1828

پ2154/ (گردی مامه‌یاره)‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌ی هه‌بێت ناوێکی تری هه‌بوو چیبوو؟
و/ گردی گوڵان پاش مامه‌ یاره‌ ڕۆیشته‌ ئه‌وێ هه‌ر له‌وێ ژیاوه‌ و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی هه‌ر له‌وێ نێژراوه‌ که‌پیشه‌ی چه‌خماخ سازبووه‌

پ2155/  یه‌که‌م که‌س که‌ نه‌ورۆزی کرد به‌ جه‌ژنی کوردی کێ بوو؟
و/ پیره‌مێرد

پ2156/ ئه‌و وڵاته‌ی که‌ پێی ده‌وترێت زه‌وی ئازاد؟
و/ تایله‌ند

پ2157/ (مارشذاڵ چییه‌)؟
و/ ئه‌و وه‌زیره‌ی ئه‌مریکا بوو که‌له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م بودجه‌ی دا وه‌ک یارمه‌تیده‌رێک بۆ زیانه‌کانی ئه‌مریکا بودجه‌ی گه‌یشته‌ 13 ملیۆن دۆلار

پ2158/ یه‌که‌م که‌س ئاڵای هه‌لکرد و موستیله‌ی کرده‌ ده‌ستی چه‌پی؟
و/ جه‌مشید پاشا

پ2159/ زیانه‌کانی رۆژنامه‌ی ئه‌مریکا چییه‌ رۆژانه‌و ساڵانه‌؟
و/ (12 ملیۆن ماڵ فه‌قیر هه‌یه‌ -52 ملیۆن سه‌گ هه‌یه‌ - 20 ملیار دۆلار سه‌رف ده‌کرێت بۆ سه‌گه‌کان - 18 ملیۆن ئه‌مریکی ساڵانه‌ به‌به‌رده‌وامی سه‌رخۆشن - 66 که‌س رۆژانه‌ ده‌کۆژن - 29 ملیۆن که‌س ساڵانه‌ تلیاک ده‌خۆن - 181 ملیۆن به‌رمیله‌ بیره‌ ده‌خۆنه‌وه‌ - ساڵانه‌ 60 ملیۆن ته‌ن دانه‌وێڵه‌ ده‌که‌نه‌ ده‌ریاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌که‌ی دانه‌به‌زێت و زه‌ره‌ر بدات له‌ ئابوری ئه‌مریکا)

پ2160/ له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا چه‌ن خێزان زه‌ره‌ر مه‌ند بوون؟
و/ 90%


پ2161/ ئه‌م هه‌وایه‌ ده‌گاته‌ زه‌وی چه‌ند به‌رزه‌؟
و/ 270 بۆ 300کم

پ2162/ درێژی تێکڕای ده‌ماره‌کانی له‌شی مرۆڤ چه‌نده‌؟
و/ 9 هه‌زار کیلۆمه‌تر

پ2163/ خێرایی لێدانیده‌ماره‌کان له‌مێشکدا له‌ده‌ماره‌ خانه‌یه‌که‌وه‌ بۆ یه‌کێتر چه‌نده‌؟
و/ 300 کم له‌سه‌عاتێکدا پێویستی به‌ له‌سه‌دا پێنجی چرکه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ تۆمارکردنی ئه‌و وێنه‌یه‌ی که‌له‌به‌ر چاودایه‌

پ2164/  (ئه‌گله‌نجه‌)چییه‌؟
و/ به‌و ئاهه‌نگه‌ ده‌وترێت  که‌له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ئه‌درێت له‌کاتی هێنانی بوکدا دوو شه‌و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌

پ2165/ یه‌که‌م هاوه‌ل که‌ ڕوویکرده‌ که‌عبه‌ بۆ نوێژکرد؟
و/ أبو سؤید حارث بو نفیع

پ2166/ بۆیه‌که‌م جار کێ زاراوه‌ی کوردستانی به‌کارهێنا؟
و/ سوڵتان (سونجه‌ر ) که‌پاشای سه‌لجوقیه‌کان بوو که‌له‌سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌مدا له‌ساڵی 390 کۆچی به‌ده‌ستی (حورازام پاشا) هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

پ2167/ یه‌که‌م گه‌ل ئه‌ڵقه‌ی گواستنه‌وه‌یان به‌کارهێنا ؟
و/ رۆمانییه‌کان سه‌ره‌تا ئه‌ڵقه‌ی ئاسنیان به‌کارهێنا پاشآن میسریه‌ کۆنه‌کان ئه‌ڵقه‌ی ئاڵتونیان به‌کارهێنا

پ2168/ ڕۆیشتنی خوێن له‌دڵه‌وه‌ بۆ مێشکبه‌ر چه‌ند چرکه‌ ده‌ڕوات؟
و/ نزیکه‌ی 8 چرکه‌ به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌په‌نجه‌ی قاچه‌وه‌ بۆدل 18 چرکه‌ی ده‌وێت

پ2169/ که‌ی تورکیا قوبرسی داگیرکرد؟
و/ 1974

پ2170/ گه‌وره‌ترین ڕۆمان کامه‌یه‌؟
و/ جه‌نگ و ئاشتی

پ2171/ جه‌نگی ناوخۆی لوبنان چه‌ند به‌رده‌وام بوو؟
و/ له‌ 1974 بۆ 1990

پ2172/ که‌نداوی عه‌ره‌بی چی پێده‌وتریت؟
و/ ده‌ریای فارس

پ2173/ ساڵی 2000 کام فیلمه‌ خه‌ڵاتی ئۆسکاری پیدرا؟
و/ ئه‌مریکای بیوتی

پ2174/ پایته‌ختی (مادییه‌کان)کوێ بوو؟
و/ شاری هه‌مه‌دانی ئێستا

پ2175/ له‌سه‌ده‌ی 21هه‌مدا درێژترین نه‌شته‌رگه‌ری کامه‌ بوو؟
و/ (2-4-2001) بوو له‌سه‌نگافوره‌ ئه‌نجام درا بۆ دوو کچ که‌ته‌مه‌نیان 11 مانگ بوو 80 کاتژمێری پێچوو که‌لاشه‌یان و سه‌ریان به‌یه‌که‌وه‌ لکێنرابوو

پ2176/ حه‌سه‌ن زیره‌ک که‌مرد له‌کوێ نێژرا؟
و/ له‌گردی (ناڵ شکێنه‌) له‌گۆڕستانی (هودا سوڵتان) له‌ئێران

پ2177/ یه‌که‌م گۆڤاری کوردی منداڵان که‌ی ده‌رچووه‌؟
و/ گڕوگاڵ  له‌سه‌رده‌می کۆماری مهاباد

پ2178/ زانکۆی سلێمانی که‌ی داخرا؟
و/  1981 له‌بری زانکۆی هه‌ولێر کرایه‌وه‌

پ2179/ مرۆڤ چه‌ند په‌راسوی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌؟
و/ چوار

پ2180/ وشه‌ی ( نیفیا) که‌ کرێمی ده‌سته‌  به‌مانای چی؟
و/ وشه‌یه‌کی لاتینیه‌ به‌مانای (به‌فر)


پ2181/ ئه‌سڵی ئاینی یۆنانی؟
و/ ئه‌رسه‌دۆسکی

پ2182/ ڕه‌مزی هه‌ردوو حزبی (کۆماری و دیموکراتی) ئه‌مریکا چییه‌؟
و/ (کۆماری - گوێ درێژ‌ ) (دیموکراتی - فیل)

پ2183/ (ابراهیم) واتای چی؟
و/ برای من یان هه‌موومان براین

پ2184/ (ئازارو ئێش) جیاوازیان چییه‌؟
و/ ئازار هه‌موو له‌ش ده‌گرێته‌وه‌ به‌ڵام ئێش که‌متره‌

پ2185/ ئه‌و که‌سه‌ی که‌خه‌ڵاتی نۆبڵێ ڕه‌ت کرده‌وه‌؟
و/ جان پۆڵ سارته‌ر - ساڵی 1964

پ2186/ ڕادیۆی ڤاتیکان به‌چه‌ند زمان په‌خش ده‌کات؟
و/ 30 زمان

پ2187/ کۆماری چین پێیده‌وترێت چی؟
و/ کۆماری میللی چین

پ2188/ کێ یه‌که‌م جار سلێمانی ناونا شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی؟
و/ کامه‌ران موکری

پ2189/ که‌ی (CNN)ئه‌مریکی دامه‌زرا؟
و/ 1980 له‌شاری (ئه‌تنانتا)

پ2190/ له‌دوای سالی 1991 به‌کێ ده‌ڵێن دایکی کورد؟
و/ (دانیال میته‌ران) خێزانی فرانسۆ میته‌ران سه‌رۆکی فرنسا

پ2191/ ناوی 3 بزوتنه‌وه‌ی کوردی له‌هه‌نده‌ران؟
و/ (میدیا - هۆڵه‌ندا   ،  کۆمه‌ڵه‌ی ئاوه‌دانی - ئه‌ڵمانیا   ،  بوژاندنه‌وه‌ی کوردستان - سوید)

پ2192/ (یه‌ڵماز گۆنای) هۆنه‌رمه‌ندی کوردستانی تورکیا جگه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندی چ کارێکی تری کردووه‌؟
و/ رۆژنامه‌ نووس و شاعیریش بووه‌

پ2193/ (ژ.ک) کورتکراوه‌ی کوێیه‌؟
و/ کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان

پ2194/ یه‌که‌م که‌س کی بوو وتیزه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه‌؟
و/ (گایلۆ)

پ2195/ کام سه‌رکرده‌ی به‌ریتانیخه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت؟
و/ (چرچل) له‌بواری ئه‌ده‌ب

پ2196/ ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی کوردستان که‌ی دامه‌زرا؟
و/ 11-9-1991

پ2197/ ئه‌و که‌لێنه‌ی که‌ بووه‌ ته‌به‌قه‌ی ئۆزۆن چه‌نده‌؟
و/ به‌قه‌د ئه‌مریکایه‌

پ2198/ (عروسی) چییه‌؟
و/ جۆرێکه‌ له‌ شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی کۆن له‌شاری (سنه‌) دروست ده‌کرا

پ2199/ (ته‌ڕواده‌) چییه‌؟
و/ ناوی شارێکی یۆنانییه‌

پ2200/ کێ په‌یکه‌ری حاجی قادری کۆی دروستکرد؟
و/ خالد ڕه‌حال

چاوه‌ڕێی به‌شی چل و پێنج بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#45 2010-02-16 18:03:00

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

چل و پێنج

*پ2201/ یه‌ک رۆپی چه‌ند فلسه‌؟
*و/ 75 فلس


*پ2202/ وشه‌ی ئاپراخ به‌مانای چی؟
*و/ وشه‌یه‌کی تورکیه‌ به‌مانای گه‌ڵا


*پ2203/ وشه‌ی (تیلیتێکست) به‌مانای چی؟
*و/ وشه‌یه‌کی لاتینییه‌ به‌واتای له‌دوره‌وه
‌

*پ2204/ کام سه‌رکرده‌ی ئه‌مریکی خه‌ڵاتی نۆبڵی پێدرا له‌بواری ئاشتیدا؟
*و/ جیمی کارته‌ر له‌ 11-10-2002 له‌سه‌ر ئاشتی نێوان میسڕ و ئیسرائیل رۆڵی بینیوه‌ له‌سه‌رده‌می ئه‌نوه‌ر سادات


*پ2205/ یه‌که‌م که‌س که‌ وشه‌ی فۆلکلۆری به‌کارهێنا؟
*و/ ولیام هۆرس ساڵی 1806 به‌واتای پاشماوه‌ی خه‌ڵکی


*پ2206/ یه‌که‌م جار که‌ی دۆلاری ئه‌مریکی به‌کارهات؟
*و/ 1862


*پ2207/ کاتێ پێغه‌مبه‌ر (ص) وه‌فاتی کرد کێ سۆردی؟
*و/ علی کوڕی ابی طالب


*پ2208/ به‌کامیان ده‌وت ده‌وڵه‌ته‌ نه‌خۆشه‌که‌؟
*و/ عوسمانی   قه‌یسه‌ر پاشا ئه‌م ناوه‌ی لێنان


*پ2209/ به‌هه‌ریه‌ک له‌ ابو بکر و امامی عمریان ده‌وت کلیلی چی؟
*و/ عمر کلیلی هێز  _ ابو بکر کلیلی حه‌ق


*پ2210/ یه‌که‌م جه‌نگی ئه‌خلاقی که‌ دژی پێغه‌مبه‌ر (ص) ئه‌نجامدرابێت؟
*و/ ئیفیک بوهتان کردن به‌ده‌م عائشه‌وه

‌
*پ2211/ (عاصفه‌ی فلۆریدا) له‌کوێیه‌؟
*و/ ئه‌مریکا ده‌که‌وێته‌وه‌ (لاهنسی)یه‌وه‌


*پ2212/ مانگا چه‌ند گه‌ده‌ی هه‌یه‌؟
*و/ 4گه‌ده‌ی هه‌یه‌


*پ2213/ که‌ی زاراوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م درا به‌ڕاگه‌یاندن؟
*و/ له‌ساڵی 1828 له‌دوای جه‌نگی فه‌ره‌نسا


*پ2214/ به‌یاری به‌رز کردنه‌وه‌ی کێش ده‌ڵێن چی؟
*و/ دایکی یاریه‌کان


*پ2215/ کێ سوڕی گه‌وره‌ی خوێنی دۆزیه‌وه؟‌
*و/ زانای عه‌ره‌ب ( علی کوڕی عه‌باس


*پ2216/ کێ سوڕی بچوکی خوێنی دۆزیه‌وه‌؟
*و/ إبن نفیس


*پ2217/ کام زانا هه‌ردوو سوڕی خوێنی دۆزیه‌وه‌؟
*و/ ولیام هارڤی


*پ2218/ مولوله‌کانی خوێن کێ دۆزیه‌وه‌؟
*و/ زانای ئیتاڵی (ماڵپێچی)بوو


*پ2219/ کام قاموسه‌ ده‌یسه‌لمێنێ که‌رکوک هی کوردستانه‌؟
*و/قاموسی أعلام ساڵی 1896 له‌ ئه‌ستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ له‌سه‌رده‌می عوسمانیدا


*پ2220/ کێ جه‌ژنی دایکی دانا؟
*و/ ئانا جارویس  ئه‌مریکی ساڵی1905 که‌دایکی مرد ئه‌مه‌ی دانا له‌ ساڵی 1907 کرا به‌رۆژی تایبه‌تی ئه‌م ژنه‌ خۆشی نه‌بوو به‌دایک ساڵی 1945 مرد


*پ2221/  کام گوڵ داده‌نرێت له‌رۆژی جیهانی دایک؟
*و/ گوڵی مێخه‌ک  ئه‌گه‌ر دایکه‌که‌ زیدنوو بێت ئه‌وه‌ سپی ئه‌گه‌ر مردووبێت ئه‌وه‌ سوور


*پ2222/ پاره‌ی وڵاتی (پیرۆ) ناوی (سۆل) واتای چی؟
*و/ خۆر


*پ2223/ یه‌که‌م جار باینجان له‌ چ وڵاتێک رووا؟
*و/ هیندستان


*پ2224/ چیای مله‌قۆنه‌ره‌ ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
*و/ هه‌ورامان پشت گوندی (هانه‌ی دن)ه‌وه
‌

*پ2225/ هێزی ئه‌و کاره‌بایه‌ له‌هه‌وره‌ بروسکه‌ دروست ده‌بێت چه‌نده‌؟
*و/ 30 ملیۆن ڤۆڵت


*پ2226/ هیمالایه‌ به‌رزترین شاخه‌ ناوه‌که‌ی به‌مانای چی دێت؟
*و/ ماڵی به‌فر یان   شوێنی به‌رز


*پ2227/ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ عه‌ره‌به‌ کێیه‌ که‌ نازناوی پڵنگی ڕه‌شی لێنراوه‌؟
*و/ أحمد زه‌کی له‌ 27-3-2005 مردووه‌ له‌ فلیمدا رۆڵی دووسه‌رکرده‌ بینیوه‌ جمال عبدالناصر  ئه‌نوه‌ر سادات ،ئه‌و فلیمه‌ش که‌ته‌واوی نه‌کرد (الحلیمه‌) ده‌وری (عبدالحلیم حافظ)ی بینیوه‌


*پ2228/ بواری ئابوری که‌ی ڕۆیشته‌ ناو خاڵه‌کانی پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵه‌وه‌؟
*و/ 1969


*پ2229/ کێ پیانۆی دروستکرد؟
*و/ کریستۆمۆری ساڵی 1709 له‌ ئیتاڵیا


*پ2230/ کێ کۆپته‌ری دروستکرد؟
*و/ سیکۆرسکی له‌ئه‌مریکا ساڵی 1939


*پ2231/ (کریم خانی زه‌ند)چه‌ند ساڵ حوکمی کردووه‌؟
*و/ 1860 بۆ 1879


*پ2232/ خێراترین گیانداری ئاوی؟
*و/ ماسی شمشێر  له‌سه‌عاتێکدا 75 کم ئه‌بڕێ


*پ2233/ یه‌که‌م خه‌لیفه‌ که‌ شوێنی بانکی  دانا له‌ (مسجد الحرام)؟
*و/ ابو جعفر مه‌نصوری


*پ2234/ ساڵێک له‌سه‌ر مه‌ریخ چه‌ند رۆژه‌؟
*و/  687 رۆژه

‌
*پ2235/ کێ مه‌نجه‌ڵی بوخاری دروستکرد؟
*و/ نیوکمان له‌به‌ریتانیا ساڵی 1705


*پ2236/ کام خه‌لیفه‌ بۆیه‌که‌م جار ناوی خوای بۆسه‌ر ناوی خۆی زیادکرد؟
*و/ معتصم بااڵله‌


*پ2237/ کێبوو ڕۆیشته‌ به‌رده‌م کیسرای فارس ووتی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ئیسلام سه‌ربه‌رز بێت؟
*و/ موعیزه‌ی کوڕی شوعبه

‌
*پ2238/ یه‌که‌م نوێژی هه‌ینی له‌کوێ کرا؟
*و/ له‌ماڵی  سعدی کوڕی  زوباده‌   له‌مه‌دینه‌


*پ2239/ مه‌ته‌ڵ( پیاوێک دروات به‌لای کۆمه‌ڵێک ده‌ڵێت سڵاوتان لێبێت صه‌د که‌س ئه‌وانیش ده‌ڵێن صه‌د که‌س نین به‌قه‌د ئێمه‌ونیوه‌ی ئێمه‌ و چاره‌کێکی ئێمه‌ به‌تۆوه‌ ده‌کاته‌ سه‌د) ئایا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ چه‌نده‌؟
*و/ 36 که‌س


*پ2240/ یه‌که‌م کۆنگره‌ی ئافره‌تان که‌ی بووه‌؟
*و/  له‌مه‌کسیک ساڵی 1975


*پ2241/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ کامه‌یه‌ که‌ به‌قسه‌ی خۆشو سوبعه‌تچی ناسراوه‌؟
*و/ نوعه‌یمانی ئه‌نصاری


*پ2242/  کێ شه‌پۆلی ڕادیۆی دۆزیه‌وه‌؟
*و/ ساڵی1824 (هرتس) هه‌ربه‌ناوی خۆشیوه‌ ناونرا


*پ2243/ له‌کام ئایه‌ته‌دا (10)جار وشه‌ی (البیوت) دووباره‌ بۆته‌وه‌؟
*و/ سوره‌تی النور ئایه‌تی 61


*پ2244/ ناوی ته‌واوی ئیمانی (نسائی)چییه‌؟
*و/ احمد بن شوعه‌یب خۆراسانی ساڵی 215کۆچی له‌دایک بووه‌و ساڵی 303 مردووه

‌
*پ2245/ بۆچی له‌کاتی سه‌ردانی سه‌رکرده‌یه‌ک بۆوڵاتێکی تر فه‌رشی سور داده‌خرێت؟
*و/ له‌سه‌رده‌می کۆندا ئه‌م یاسایه‌ داهاتووه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا گرانترین و به‌نرخترین ڕه‌نگ سووربووه

‌
*پ2246/ درێژترین ماوه‌ی خزمه‌ت کردن له‌ قوتابخانه‌دا کێ بووه‌؟
*و/ خاتوو لاما یسترا چوچا بووه‌  83 ساڵ له‌مه‌کته‌بێکدا مامۆستا بووه

‌
*پ2247/ غه‌زه‌ته‌ چییه‌؟
*و/ ناوی پاریه‌که‌ له‌زیو دروستکراوه‌ له‌شاری ڤیه‌ننا به‌کارهیاتووه‌ به‌و پاره‌یه‌ رۆژنامه‌یان ده‌کڕی تورک له‌جیاتی ناوی رۆژنامه‌ غه‌زه‌ته‌یان به‌کارده‌هێنا


*پ2248/ که‌ی (جیمی کارته‌ر) سه‌رکرده‌ی ئه‌رمریکا بووه‌؟
*و/ 1976 هه‌ڵبژێرا


*پ2249/ کۆنترین قانون هه‌تا ئێستا کاری پێده‌کرێت؟
*و/ قانونی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه‌ ساڵی 1788 دانراوه

‌
*پ2250/ یه‌که‌م گه‌ل رۆژو مانگیان به‌کارهێنا؟
*و/ بابلیه‌کان


چاوه‌رێی به‌شی چل و شه‌ش بن..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#46 2010-02-21 14:39:37

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

به‌شی چل و شه‌ش

*پ2251/ بۆ (مین)هه‌ڵگرتن له‌سه‌رده‌می یه‌کێتی سوڤیه‌ت چیان به‌کار ده‌هێنا؟
*و/ ماسی (دۆلفین) که‌له‌ مه‌شقی (300) هه‌زار دانه‌ ته‌نها 6 دانه‌ مایه‌وه‌ ئیتر قه‌ده‌غی کرا ناو مێشکی جۆره‌ زه‌یتێکی تیایه‌ ده‌ریان ئه‌هێنا بۆمین هه‌ڵگرتن


*پ2252/ که‌ی تابلۆی (مۆنالیزا)دزرا؟
*و/ 1911


*پ2253/ به‌کێ ده‌وترێ (صحاحی ستة)؟
*و/ به‌و شه‌ش که‌سه‌ ده‌وترێت که‌هه‌موو حه‌دیسه‌کانیان صه‌حیحه‌ ئه‌وانیش (بوخاری - مسلم - ابوداود - نسائی - أبو ماجه‌ - احمدی کوڕی حنبل)ن


*پ2254/ کام خێزانه‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) به‌دایکی هه‌ژاران ناسرابوو؟
*و/ زه‌ینه‌بی کچی حوزه‌یفه‌


*پ2255/ کێ ڕه‌مزی مانگی هیلالی دانا بۆ وڵاتانی موسوڵمانان؟
*و/ صلاح الدین أیوبی


*پ2256/ کام حوکومڕانی فه‌ره‌نسا 72 ساڵ حوکمی کردووه‌؟
*و/ لویس چوارده‌هه‌م


*پ2257/ ساڵانه‌ بڕی ئه‌و ته‌پ و تۆزه‌ی له‌ئاسمانه‌وه‌ داده‌بارێت چه‌نده‌؟
*و/ (300هه‌زار ته‌ن)ه

‌
*پ2258/ ساڵی چه‌ند بوو که‌ (لینین)داوای یارمه‌تی کرد بۆ وڵاته‌که‌ی؟
*و/ 1912 چونکه‌ توشی قات و قڕی و برسێتی بوون


*پ2259/ یه‌کێ له‌گه‌وره‌ پیاوانی قوڕیش له‌جه‌نگی به‌دردا کوژرا پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموی ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌  موسوڵمان بوایه‌ داوای ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانی بکردایه‌ بۆم داده‌گرت؟
*و/ (موعطم کوڕی عه‌دی) چونکه‌ له‌کاتی گه‌رانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌طائف هه‌موو پشتیان لێکرد به‌ڵام ئه‌و په‌نای دا


*پ2260/ ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵات له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان ؟
*و/ ئیمارات


*پ2261/ یه‌که‌م که‌س که‌ وتاری به‌دانیشتنانه‌وه‌ خوێند؟
*و/ موعاویه‌ی کوڕی أبو سفیان


*پ2262/ یه‌که‌م جار کێ (خێر ئاوی دانا)؟
*و/ عبداڵله‌ بن عباس


*پ2263/ یه‌که‌م جار کێ (بسم اڵله‌ الرحمن الرحیم) دانا بۆ قورعان؟
*و/ (خالدی کوڕی سعیدی کوڕی عاص)بوو


*پ2264/ یه‌کێ له‌خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (ص) نه‌خوێنده‌واربوو (350)فه‌رموده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌؟
*و/ أوم سه‌له‌مه‌


*پ2265/ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ناویان له‌قورعاندا هاتووه‌و پێغه‌مبه‌ر نین؟
*و/ (مریه‌م _ زه‌ید _ زلقرنین_لوقمان)ن


*پ2266/ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ناویانله‌قورئاندا هاتووه‌ به‌خراپی ؟
*و/ (هامان_نه‌مرود_ابی لهب_فرعه‌ون)ه

‌_
*پ2267/ ئه‌و صه‌حابیه‌ که‌یه‌ک نوێژی نه‌کرد ڕۆیشته‌ به‌هه‌شت؟
*و/ عه‌مری کوڕی ثابت شوانێک هه‌ر ئه‌و کاته‌ ئیمانی هێنا و ڕۆیشت بۆ جیهاد و شه‌هید کرا


پ2268/ ئه‌مانه‌ له‌چی دروست بوون ( فریشته‌ _ شه‌یتان _ ئاده‌میزاد)؟
و/ فریشته‌ له‌ نور _ شه‌یتان له‌ ئاگر _ئاده‌میزاد له‌خۆڵ


پ2269/ بۆچی مار زۆربه‌ی کات زمانی ده‌ردێنێت؟
و/ چونکه‌ گوێی نییه‌ به‌ زمان ده‌بیستێت

پ2270باشترین گیانه‌وه‌ر له‌زه‌ویدا؟
و/ (کرمی زه‌وی) هه‌ر زه‌ویه‌ک ئه‌م کرمه‌ی هه‌بێت به‌رهه‌می باشه‌

پ2271/ به‌ته‌مه‌نترین ماسی ناوی چییه‌؟
و/ (ئه‌ل کوا هۆغ) ته‌مه‌نی 220 ساڵه‌

پ2272/ وته‌ی کێیه‌(وه‌ڵاهی له‌ ژئانی خۆمدا کیسرام له‌سه‌ر ته‌ختی خۆی دیوه‌ نه‌جاشیم دیوه‌ و قه‌یسه‌ریشم دیوه‌ که‌سیان نه‌دیوه‌ وه‌ک پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) له‌ناو هاوه‌ڵانی رێزی لێبگیرێت)؟
و/ عورووه‌ی کوڕی مه‌سعودی سه‌قه‌فی


پ2273/ (بیعة رضوان) بۆچی به‌سترا؟
و/ له‌ساڵی 6 کۆچی که‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌گه‌ڵ (700) هاوه‌ڵی ڕۆیشتن بچن بۆ عه‌مره‌ به‌ڵام قوره‌یشی نه‌یان هێشت ئه‌ویش عوسمانی نارد بۆلایان به‌ڵام ئه‌وان ده‌ست به‌سه‌ریان کرد هه‌واڵ گه‌یشت که‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) که‌ عوسمان شه‌هید کراوه‌ ئه‌ویش بڕیاریدا  بده‌ن به‌سه‌ر قوره‌یشدا له‌ژێر دارێکدا ئه‌م به‌یعه‌تیان به‌ست پێگه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ستی دا به‌یه‌کدا و فه‌رمووی ئه‌مه‌ش به‌یعه‌تی عوسمان به‌ڵام ئاشکرا بوو که‌ عوسمان شه‌هید نه‌بوو


پ2274/ یه‌که‌م که‌س له‌ (بیعة رضوان) که‌ به‌یعه‌تیدا کێبوو؟
و/ أبو سینانی ئه‌لئه‌سه‌دی وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) به‌یعه‌ت ده‌ده‌م به‌وه‌ی له‌دڵی تۆدایه‌

پ2275/ یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی ئیسلامی کێیه؟
و/أبو بصیر که‌ناوی عوتبه‌ی کوڕی ئوسه‌ید بوو ڕۆیشته‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری مه‌دینه‌ (70)که‌سیتر چوونه‌ پالی بونه‌ هێزێکی باش بۆ ئیسلام

پ2276/ له‌جه‌نگی (حونه‌ین) کێ پاسه‌وانی پێغه‌مبه‌ری ده‌کرد (د.خ)لێبێت؟
و/ أبو طلحه‌ (زه‌ید کوڕی سه‌هلی ئه‌نصاری)بوو

پ2277/ کام هاوه‌ڵ کاتێ ڕۆیشه‌ بۆ جه‌نگ ده‌ستی کرد به‌گریان و ووتی نه‌ له‌ترسی دونیا ده‌گریم نه‌له‌ترسی ئه‌وه‌ی بمرم به‌ڵام له‌ترسی ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌گریم سوره‌تی مریم ئایه‌تی 71   ؟
و/ عبداڵله‌ کوڕی ره‌واحه

پ2278/ وشه‌ی په‌رله‌مان واتای چی؟
و/ واتای کۆبونه‌وه‌ی گه‌وره‌ پیاوان و گفت و گۆکردن

پ2279/ ئه‌و ئافره‌ته‌ کێ بوو که‌ ئیمامت شافعی دوو فه‌رموده‌ی لێوه‌رده‌گرێت؟
و/ نه‌فه‌خه‌ی کچی حه‌سه‌ن

پ2280/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ی قژی نه‌ده‌بڕی چونکه‌ ده‌یگوت ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌رکه‌وتووه‌ ئیتر چون دڵم بێت لێ بکه‌مه‌وه‌؟
و/ (أبو معزور) که‌له‌به‌ر ده‌نگ خۆشی برابوویه‌ بانگده‌ری (مسجدالحرام)


پ2281/ئه‌و هاوه‌ڵه‌ کامه‌بوو که‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ دابه‌زی ئه‌فه‌رموێت صه‌وتان به‌سه‌ر صه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به‌رزمه‌که‌نه‌وه‌  ، له‌تاواندا نه‌خۆش که‌وت؟
و/ (ثابتی کوڕی قه‌یسی أنصاری) چونکه‌ هه‌رخۆی وابوو ده‌نگی زۆر به‌رزبوو

پ2282/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ کامه‌بوو که‌ خزمه‌کانی زۆر ئازاریان ئه‌دا ئه‌ویش ڕایکرد بۆلای پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ئه‌ویش په‌نایدا ئه‌وان خۆیان بۆجه‌نگی (ته‌بوک) ئاماده‌ ده‌کرد ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان ڕۆیشت و له‌وێ شه‌هیدکراو گۆڕیانبۆ هه‌ڵکه‌ند  پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی براکه‌تانم به‌ده‌نێ ناشتی دوعای بۆکرد عبداڵله‌ کوڕی مسعود ده‌ڵێت خۆزگه‌ ئه‌وه‌ من بومایه‌ له‌جیاتی ئه‌و تا به‌ر دوعای ئه‌و بکه‌وم ؟
و/ عوبه‌یده‌ڵلای مه‌زی

پ2283/ ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌ ده‌ڵیت بڕواناکه‌م له‌ناو عه‌ره‌بدا که‌سی که‌ناوی محمد (د.خ) بیستبێت به‌قه‌د من ڕقی لێبێت به‌ڵام دوایی موسوڵمان بو زۆری خۆش ده‌ویست؟
و/ عه‌دی کوڕی حاته‌می طائی

پ2284/ ئه‌و هاوه‌ڵه‌ کامه‌یه‌ که‌ده‌ڵێت چومه‌خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سوێند به‌خوا له‌خۆم زیاترخۆشم ئه‌ویست ؟
و/ نضیری کوڕی حارثی کوڕی عه‌لقه‌مه‌

پ2285/ ئه‌و وشانه‌ له‌کورده‌واریدا مانایه‌کی تریان هه‌یه‌ (ڕه‌نو _ ڕه‌شانگه‌ _ کڕێوه‌ پێچ)؟
و/1- واته‌ به‌فری که‌ڵه‌که‌ کردوو که‌ با و شتی وا هێنابێتی  2- شوێنێک به‌فری لێنه‌بارێت یان به‌فری لی چووبێته‌وه‌   3- ئه‌وه‌ی کڕێوه‌ ڕاپێچی کردبێت بۆ شوێنێک

پ2286/ ئه‌و جه‌نگه‌ گه‌وره‌یه‌ کامه‌یه‌ که‌ له‌نێوان هیندیه‌ سوره‌کان و ئیسپانیه‌کان ڕوویدا؟
و/ ساڵی 1492 ڕوویدا که‌ژماره‌ی هندیه‌کان 80 ملیۆن که‌س بوون ته‌نها 10 ملیۆنیان مایه‌وه‌

پ2287/ ئه‌و لاوه‌ ئه‌لمانیه‌ کامه‌یه‌ که‌توشی نه‌خۆشیه‌ک هات دکتۆره‌کان وتیان یه‌ک ساڵی ترده‌ژیت ئه‌ویش بڕیاریدا که‌به‌ده‌وری زه‌ویدا به‌پاسکیل بسوڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌گه‌که‌ی ؟
و/ ڕاندۆڵف تا ئێستا 57 هه‌زار کیلۆمه‌تری بڕیوه‌


پ2288/ ئه‌و لاوه‌ کێیه‌ که‌تائێستا زۆرترین جار له‌زیندان ڕایکردووه‌؟
و/ سۆتۆمۆرا  له‌ژابۆن ، پۆلیسه‌کان داوایان لێکرد که‌ده‌وره‌یه‌کیان بۆ بکاته‌وه‌ تا بزانن شێوه‌ی ئه‌م هه‌ڵهاتنه‌ی چۆنه‌ تاسودی لێببینن بۆ زیندانییه‌کانی تر بڕیاریشیان دا دوو ساڵ له‌حوکمه‌که‌ی که‌م بکه‌نه‌وه‌

پ2289/ ئه‌و شاره‌ کامه‌یه‌ که‌ شه‌ش هه‌زار ته‌کسی کاری تیاده‌که‌ن؟
و/ مه‌کسیکۆ ستی پایته‌ختی مه‌کسیک

پ2290/ ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر دزی ده‌ستی بڕا؟
و/ فاطیمه‌ی کچی ئه‌سوه‌د

پ2291/ کێ بوو که‌کاتێ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) نوێژی ده‌کرد به‌رماڵه‌که‌ی له‌ملی توندکرد خه‌ریک بوو بیخنکێنێت؟
و/ عه‌قه‌به‌ی کوڕی أبو موعه‌یط باوه‌ پیاره‌ی عوسمانی کوڕی عه‌فان بوو

پ2292/ ئه‌و کتێبه‌ی که‌ هه‌تائێستا هاوشانی نییه‌ له‌ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ؟
و/ سیره‌ ابن هشام

پ2293/ یه‌که‌م شاعیری کورد که‌هه‌تا ئێستا شیعره‌کانی مابێت له‌ کتێبخانه‌کانی کورد؟
و/ بابه‌ تاهیری هه‌مه‌دانی

پ2294/  که‌ی هندستان له‌ده‌ست به‌ریتانیا سه‌ربه‌خۆ بوو؟
و/ 15-8-1942

پ2295/ له‌هه‌ر جوار پارچه‌که‌ی کوردستان گه‌وره‌ترین شار کۆنترین شار ، به‌رزترین شاخ؟
و/ گه‌وره‌ترین (دیاربه‌کر) له‌تورکیا ، کۆنترین (هه‌ولێر)له‌ عێراق ، به‌رزترین (ئارارات)له تورکیا


*پ2296/  گه‌وره‌ترین نمایشی سه‌ربازی له‌کوێ کراوه‌؟
و/ ساڵی 1937 له‌ نۆرم بێرگ له‌ئه‌ڵمانیا

پ2297/ یه‌که‌م ئافره‌ت که‌ به‌فرۆکه‌ به‌سه‌ر ئۆقیانوسدا گه‌ڕا ساڵی چه‌ندبوو؟
و/ 1936

پ2298/ چه‌ند جۆرتیمساح هه‌یه‌؟
و/ (15)جۆر که‌هه‌ر جۆره‌یان (50) ساڵ ده‌ژین ده‌توانن قوڕگ و لوت و گوێ به‌کاربهێنن بۆدۆزینه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ

پ2299/ چیای قه‌ندیل ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و/ پشت قه‌ڵادزێ

پ2300\ شاری قامیشلی ده‌که‌وێته‌ کوێوه‌؟
و/ شارێکی کورده‌ له‌سوریا که‌ به‌عسه‌ سوریه‌کان قورئانیان تێدا سوتاند


چاوه‌رێی به‌شی چل و حه‌وت  بن..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#47 2010-03-19 17:13:03

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

به‌شی چل و حه‌وت

پ2301\ چیای شنروێ  ده‌که‌وێته‌ کوێ‌؟
و/ شاری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید

پ2302/ (أصحاب أحود) کێن؟
و/  ئه‌و صه‌حابانه‌ن که‌ باوه‌ڕیان هێناو به‌ هیچ په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌ کافره‌کان ئاگرێکی گه‌وره‌یان کرده‌وه‌ تێیان کردن خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی (البروج) باسیان ده‌کات

پ2303/ (گۆڕه‌پانی سور) له‌کوێیه‌؟
و/ مۆسکۆ ، ساڵانی 1928 قورئانه‌کانیان کۆده‌کرده‌وه‌و له‌وێ ده‌یان سوتاند قورئان خوێن و زانا موسوڵمانه‌کانیان دوور ده‌خسته‌وه‌و له‌برسا مردن.

پ2304/ (محمد سیا به‌ری) سه‌رکرده‌ی کوێ بووه‌؟
و/ صۆماڵ له‌ساڵی 1975 فه‌رمانی دا پێنج زانای موسوڵمان له‌ ناوه‌ڕاستی شاردا له‌سێداره‌ بدرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیارێکی ده‌رکرد بوو دژ به‌ میراتی له‌ئیسلام دا ئه‌م زانایه‌ش سوتاندبویان.

پ2305/ (ماوتسی تۆنگ) سه‌رکرده‌ی کوێ بوو؟
و/ سه‌رکرده‌ی شۆڕشی کۆمۆنیزمی چین بوو له‌ سۆڕشه‌ ڕۆشنبیره‌که‌ی خویدا (17ملیۆن موسوڵمان کۆژرا).

پ2306/ ئه‌نوه‌ر خۆجه‌ سه‌رۆکی کوێ بوو؟
و/ سه‌رۆکی شۆڕشی کۆمۆنیزمی (ئه‌لبانیا) له‌ماوه‌ی یه‌که‌می حوکمیدا 2169 مزگه‌وتی سوتاند.

پ2307/ (ستالین) ناوی سته‌مکارترین حکمی ڕوسیا بوو به‌مانای چی دێت؟
و/ (مرۆڤێکی پۆڵاین) ناوی خۆی (جۆزێف فیسار نۆفیغ)

پ2308/ خاتوو (زه‌نیره‌) کێ ئازادی کرد؟
و/ ئافره‌تێکی کۆیله‌ موسوڵمان بوو کافره‌کان له‌ژێر ئازاردا هه‌ردوو چاویان کوێر کرد تا أبوبکر کڕی و ئازادی کرد

پ2309/ خوشکه‌ (به‌نان) که‌ی شه‌هید کرا؟
و/  1981 به‌ده‌ستی 3موخابه‌راتی سوریا له‌ئه‌ڵمانیا له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا که‌کچی زانای موسوڵمانی سوریا علی ته‌نتاوی بوو خێزانی (عصام عطار)بوو

پ2310/ (زیندانی باستیل) له‌کوێ بوو؟
و/ له‌فه‌ره‌نسا بوو ، شۆڕشگێره‌کانی فه‌ره‌نسا ڕماندیان.

پ2311/ (سه‌مه‌ر قه‌ند و بوخارا) له‌کوێن؟
و/ دوو ویلایه‌تی گه‌وره‌ی ئیسلامی بوون به‌زۆر خرانه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمۆنیستی ڕوسیا.

پ2312/ زیندانی (ته‌مدور) له‌کوێیه‌؟
و/ یه‌کێکه‌ له‌زیندانه‌ به‌ناوبانگه‌کانی جیهان له‌بیابانی (ته‌مدور) له‌سوریا له‌ماوه‌ی دوو سه‌عات 1086 موسوڵمانی تیا شه‌هید کراوه‌

پ2314/ شاری (حه‌ماء) له‌کوێیه‌؟
و/ سێیه‌مین گه‌وره‌ شاری سوریایه‌ له‌ساڵی 1982 زیاتر له‌ (42هه‌زار) موسوڵمانی تیاشه‌هید کرا دوایئه‌وه‌ سۆڕشی ئیسلامیان به‌رپاکرد (88) مزگه‌وتیان به‌ڕاجیمه‌ ته‌خت کرد

پ2315/ حه‌سه‌ن به‌نا که‌ی شه‌هید کرا؟
و/ ساڵی 1906 له‌دایک بووه‌ ساڵی 12-2-1949 شه‌هید کرا

پ2316/ ئه‌و کابرا ئینگلیزه‌ کێ بوو ساڵی 1938 لبه‌ریتانیا ئیسلامی بڵاو کرده‌وه‌؟
و. مسته‌ر لۆر هود لی

پ2317/ (بوخارا) چه‌ند په‌یمانگای ئیسلامی تیابوو؟
و/ (309) له‌ساڵی 1936 بۆ 1941 هه‌مووی له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانی ڕۆمه‌وه‌ ڕوخێنران.

پ2318/ مزگه‌وتی (ضرار) له‌کوێ بوو؟
و/ له‌مه‌دینه‌ دوو ڕووه‌کان دروستیان کردبوو تاخوای گه‌وره‌ به‌وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئاشکراکرد  ئه‌ویش بڕیاری ڕوخاندنی دا.

پ2319/  (موغیری کوڕی شوعبه‌) چی له‌قه‌بێکی هه‌یه‌؟
و/ یه‌کێکه‌ له‌و 4 صه‌حابه‌یه‌ که‌ پێیان ده‌ڵێن (بلیمه‌تی عه‌ره‌ب) /

پ2320/ چاونه‌ترس ترین زانای شافعی کێبوو؟
و/ (عیزی کوڕی  عبدالسالم) که‌له‌ ڕوی حاکمی میسردا ڕاوه‌ستا.

پ2321/ بۆیه‌که‌م جار علمی حه‌دیس زانایه‌کی کورد داینا کێ بوو؟
و/ إبن صلاح شارزوری

پ2322/ له‌سه‌رده‌می ئیسلامیدا کێ سه‌رۆکی میراتبوو؟
و/ (زه‌یدی کوڕی ثابت)

پ2323/  سه‌رۆکی به‌ڕیوبردنی میوانانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کێبوو؟
و/ خالدی کوڕی سعیدی کوڕی عاص

پ2324/ سه‌رۆکی به‌ندینخانه‌ کێ بوو له‌سه‌رده‌می ئیسلامدا؟
و/ مه‌عازی کوڕی جبل

پ2325/ ژنه‌ بانگه‌وازی کاری ئیسلام خاتوو (زه‌ینه‌ب عه‌زالی) که‌ی کۆچی دوایی کرد؟
و/  3-8-2005

پ2326/  هه‌ڵگری ئه‌و مۆره‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) مۆری پێ ده‌کرد کێ بوو؟
و/ عه‌قه‌ب کوڕی فاتیمه‌ له‌سه‌ری نوسرابوو (محمد رسول الله‌)

پ2327/ رۆژی (ڕده‌) چییه‌ ؟
و/ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ که‌زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌کاقن پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌ئاینی ئیسلام

پ2328/ سونه‌تی (موئه‌که‌ده‌) و سونه‌تی (غیر موئه‌که‌ده‌)چییه‌؟
و/ مۆئه‌که‌ده‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێگه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌میشه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وام بووه‌ وه‌ کردویه‌تی ، غه‌یر موئه‌که‌ده‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌جار جار کردویه‌تی و له‌سه‌ری به‌رده‌وام نه‌بووه‌.

پ2329/ زۆرجار له‌کۆتایی فه‌رموده‌دا ده‌نوسرێت (متفق علیه‌) ئایا بۆچی ئه‌مه‌ ده‌نوسرێت؟
و/ واته‌ (بوخاری و مسلیم) ڕازین له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ به‌ڵام بوخاری خۆی نوسیویه‌تی

پ2330/ وته‌ی کێیه‌( سێ جارخریک بوو هه‌موو ئیسلام له‌ناو بچێت به‌ڵام کورد گلی دایه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش به‌شاره‌زوور و ئامێدی)؟
و/ محمد غه‌زالی

پ2331/ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چی ناونابوو نوری هه‌ردوو چاوه‌که‌م؟
و/ نوێژ

پ2332/ کام هاوه‌ڵه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌ سجده‌یا ده‌مایه‌وه‌ که‌ته‌یری ئه‌و ناوه‌ هه‌مووی لێی کۆئه‌بونه‌وه‌ وایان ئه‌زانی که‌ ئینسانێکی مردووه‌؟
و/ أبو بکری صدیق

پ2333/ خاتوو (دانیاڵ میته‌ران) که‌ی هات بۆ کوردستان؟
و/ 3-8-1993

پ2334/ ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ له‌ئه‌نفالدا کوژران؟
و/ 38 هه‌زار که‌س

پ2335/  یه‌که‌م که‌شتی به‌ره‌و ئاسمان به‌ڕی که‌وت به‌چه‌ند رۆژ گه‌یشت؟
و/ 4 رۆژ

پ2336/ که‌ی کورده‌کانی ئازه‌رباینجان ڕیکه‌وتن نامه‌یه‌کی سه‌ربازیان مۆرکرد؟
و/ 16-10-1946

پ2337/ ژماره‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌چین هه‌یه‌ چه‌نده‌؟
و/ 67807 هه‌زار

پ2338/ ئه‌و وڵاتانه‌ی کا بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ 2005 کورده‌کان ده‌نگیان تیادا؟
و/ 15-12-2005 (ئه‌مریکا – که‌نه‌دا – نه‌مسا – به‌ریتانیا – سوید – هوڵه‌ندا – نه‌رویج – دانیمارک – تورکیا – لوبنان – سوریا – ئێران – ئیمارات – سویسرا – ئیتاڵیا ) یه‌که‌م وڵات که‌ده‌نگی تیادرا سویسرا

پ2339/ مێژووی گوندی چه‌رمۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ که‌ی؟
و/ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی ئه‌مریکا که‌ له‌ساڵی 1946 له‌م گونده‌دا ئه‌نجامیان دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 6700 پ.ز

پ2340/ یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ که‌ی ده‌رچوو؟ سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی کێ بوو؟
و/ 12-1-1992 دکتۆر ئه‌رسه‌لان بایز

پ2341/ یه‌که‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاو له‌کوێ ئه‌نجام درا؟
و/ له‌به‌ریتانیا

پ2342/ فیکه‌ی ناوبژیوان که‌ی به‌کارهات له‌ یاریدا؟
و/ 1878

پ2343/ باڵیۆزی عێراق له‌چیک ناوی چییه‌؟
و/ چیاو ئه‌لده‌ڤایس

پ2344/ داره‌که‌ی زه‌رده‌شت له‌کوردستان له‌لایه‌ن کێوه‌ بڕایه‌وه‌؟
و/ خه‌لیفه‌( متوکل الله‌) له‌کۆشکه‌ی خۆی به‌کاری هێنا له‌سامه‌را ساڵی 816 کۆچی

پ2345/ وڵاتی برازیل که‌ی دۆزرایه‌وه‌؟
و/ ساڵی 1552 له‌لایه‌ن هێزێکی پورتوغالیه‌وه‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی قاره‌ی ئه‌مریکای باشوره‌

پ2346/ ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی که‌ی کۆتای هات؟
و/ 1250

پ2347/ که‌ی بومه‌له‌رزه‌ دای له‌ پاکستان و کشمیر؟
و/ 8-10-2005 ژماره‌ی قوربانییه‌کانی (42هه‌زار)که‌س بوو شاری (مظفر)ناونرا شاری مردووه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی مردوو تیابوو (3ملیۆن) ئاواره‌ بون

پ2348/ زۆرترین بڕگه‌ی ده‌ستوور هی کام وڵاته‌؟
و/ هندستان 390 بڕگه‌یه‌

پ2349/ بڕگه‌ی ده‌ستوری ئه‌مریکا چه‌نده‌؟
و/ 33 بڕگه‌یه‌

پ2350/ بڕگه‌ی ده‌ستوری وڵاتی میصر چه‌نده‌؟
و/ 232 بڕگه‌یه‌


چاوه‌ڕێی به‌شی چل و هه‌شت بن...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#48 2010-03-24 15:49:20

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ~~ گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان ~~

به‌شی چل و هه‌شت

پ2351/ بڕگه‌ی ده‌ستووری وڵاتی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ چه‌نده‌؟
و/ 142 بڕگه‌یه‌

پ2352/ بڕگه‌ی ده‌ستوری وڵاتی مه‌غریب چه‌نده‌؟
و/ 108 بڕگه‌یه‌

پ2353/ ده‌زگای ئاگر کوژێنه‌وه‌ له‌ عێراقدا که‌ی دامه‌زرا؟
و/ 1941

پ2354/ یه‌که‌م جار ده‌زگای ئاگر کوژێنه‌وه‌ له‌ کوێ دامه‌زرا؟
و/  فه‌ره‌نسا

پ2355/ ئه‌و کورده‌ کێ بوو که‌ یاداشت نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی کۆنگره‌ی ئاشتی کرد له‌ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ یاداشتنامه‌که‌دا نه‌خشه‌یه‌کی کوردستانی گه‌وره‌ی کردبوو به‌ پاشکۆ؟
و/ شه‌ریف پاشا له‌ مانگی ئاداری 1919 ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ی بۆ په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر کاری له‌سه‌ر کرا

پ2356/ بۆچی له‌کاتی بارینی به‌فر دنیا گه‌رم ده‌بێت؟
و/ چونکه‌ ئه‌و گه‌رمیه‌ی زه‌وی هه‌یه‌تی ئه‌یداته‌وه‌ به‌ڵام له‌دوای به‌فر بارینه‌که‌ ساردی ئه‌داته‌وه‌

پ2357/ نه‌خۆشی ده‌رونی هۆکاره‌که‌ی چییه‌؟
و/ تێک چوونه‌ له‌ده‌ماغدا

پ2358/ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا گه‌لێ جوله‌که‌ی شوبهاندووه‌ به‌چی ؟
و/ گوێ درێژ

پ2359/ وته‌ی کێیه‌( خوا مه‌به‌ستمانه‌ * پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێشه‌وامانه‌ * قورئان ده‌ستورمانه‌ * ئیسلام ئاینمانه‌ )؟
و/ سه‌ید قطب

2360/ ئه‌و سه‌رکرده‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌ی ناوی چی بوو که‌ زۆربه‌ی کاته‌کانی به‌قوماره‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌برد؟
و/ ئه‌ندرۆ جاکسۆن

پ2361/ ئه‌و سه‌رکرده‌ به‌ریتانییه‌ کامه‌ بوو که‌ حه‌زی له‌ ژنه‌ ئه‌مه‌ریکیه‌ک ده‌کرد به‌ڵام یاسای ئه‌و وڵاته‌ نه‌یده‌هێشت بیهێنێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ژنه‌ وازی له‌سه‌رۆکایه‌تی هێنا؟
و/ ئیدواری هه‌شته‌م ، ژنه‌که‌ ناوی (مسس سامۆن)بوو بێوه‌ژن بوو.

پ2362/ گه‌وره‌ترین ئۆقیانوس (ئارام)ه‌ گه‌وره‌ییه‌که‌ی چه‌نده‌؟
و/ 180 ملیۆن کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌

پ2363/ وشه‌ی کرێکار مانای چییه‌؟
و/ له‌وشه‌ی (پرۆلیتاری )لاتینی وه‌رگیراوه‌ ، به‌واتای میرات که‌ له‌سه‌رده‌می ڕۆمه‌کان به‌کار هاتووه‌که‌ کۆمه‌ڵێ بوون له‌ 193 کورسی ته‌نها 1 کورسییان درایه‌.

پ2364/ یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی کورد که‌ی ئه‌نجام درا؟
و/ 4-6-2005

پ2365/ ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌جه‌نگی خه‌یبه‌ر ئازاد کراو پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کردیه‌ هاوسه‌ری خۆی ؟
و/ خاتو حه‌فصه‌

پ2366/ ئه‌سپی عه‌ره‌بیی له‌ سه‌عاتێکدا چه‌ند ده‌بڕێت؟
و/ 100 کیلۆمه‌تر

پ2367/ سوریاو ئورده‌ن و لوبنان به‌یه‌که‌وه‌ که‌ی سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت؟
و/ 1946

پ2368/  ئه‌و دوو وڵاته‌ کامه‌ن که‌ له‌ته‌نیشت ئاڵاکه‌یانه‌وه‌ ئاڵای به‌ریتانیا هه‌ڵده‌ده‌ن؟
و/ هۆنگ کۆنگ  ، ئوسترالیا 

پ2369/ له‌کام جه‌نگدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌موو قورئانیان له‌به‌ربوو شه‌هید کران ، بۆیه‌ بیریان له‌ کۆکردنه‌وه‌ی قورئان کرده‌وه‌و نوسیان ؟
و/ جه‌نگی یه‌مامه‌ که‌ 70 شه‌هید کران

پ2370 /له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ چین چه‌ند ئافره‌ت کوژراوه‌؟
و/ 500 هه‌زار

پ2371/ ئه‌و پاشایه‌ کامه‌بوو که‌ هه‌ر کوڕێک ژنی بهێنایه‌ ده‌بوو یه‌که‌م جار بۆ ئه‌می به‌رن؟!
و/ فروغ پاشا (کوردیش بووه‌)!

پ2372/ ئه‌و شاعیره‌ کامه‌یه‌ که‌ دوو جار حه‌جی کردووه‌ که‌ هه‌ر له‌وێش کۆچی دوای کردووه‌؟
و/ وه‌فایی

پ2373/ زاراوه‌ی (ئۆلۆگۆس) واتای چییه‌؟
و/ به‌ده‌وڵه‌تێکی بچوک ده‌وترێ که‌ ناوی بچوکترین ده‌وڵه‌ت بووه‌ له‌ڕابردوودا

پ2374/ ساڵی 1925 کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بڵاو کراوه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی که‌رکوک که‌ کوردن ئایا % چه‌ند بووه‌؟
و/ %42

پ2375/ ئه‌و خاتوونه‌ کێ بووله‌ ئه‌وروپا کۆنگره‌یه‌کی به‌ست به‌ناوی (که‌لتورو مافی گه‌لی کورد) له‌ 14 بۆ 15 - 10 - 1989؟
و/ خاتو دانیاڵ میته‌ران بوو

پ2376/ یه‌که‌م ناوبژیوانی عه‌ره‌ب که‌ به‌ژداری کردبێت له‌ ئۆلۆمپیات ؟
و/ یوسف محمد میسڕی له‌ ساڵی 1934

2377/
کام پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوو که‌ 40 ساڵ له‌ته‌مه‌نی خۆی دا به‌ کوڕه‌که‌ی؟
و/ ئاده‌م پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ سلام)  که‌ ته‌مه‌نی 1000 ساڵ بوو له‌سه‌ر بڕیاری خۆی 40 ساڵی ته‌مه‌نی خۆی دا به‌ کوره‌که‌ی داود پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ سلام ) ته‌مه‌نی 60 ساڵ بوو بو به‌ 100 ساڵ

پ2378/ دڵی منداڵێکی تازه‌ له‌دایک بوو  له‌ ده‌قیقه‌یه‌کدا چه‌ند جار لێده‌دات؟
و/ 130 تا 40 جار

پ2379/ وته‌ی کێیه‌( مرۆڤ فێربوون نه‌فره‌ت له‌ژیان ده‌که‌ن ، منیش ىروام پێی نییه‌ چونکه‌ مرۆڤ خۆی ژیان بنیات ده‌نێت)؟
و/ بردناشۆ

پ2380/ ساڵی 2003 خه‌ڵاتی نۆبڵ درایه‌ کێ؟
و/ له‌بواری کیمیادا درا به‌مانه‌ ( پیته‌ر ئاگرێ _ ڕۆدین ماکین ئه‌مه‌ریکی بوون ) له‌بواری فیزیادرا به‌مانه‌ (ئه‌لیکی _ ڤیتالی _ ئه‌نتۆنی)

پ2391/  ساڵێ 1888 خه‌ڵاتی نۆبڵ درا به‌کێ؟
و/ (پیته‌ر ئاگرێ )

پ2392/ ساڵی 1913 له‌بواری فیزیادا نۆبڵ درایه‌ کێ؟
و/ هیک کامیر لینک ئۆنیس

پ2393/ یه‌که‌م گه‌ل سابونیان دروست کرد؟
و/ سۆمه‌ریه‌کان 2500 پ.ز

پ2394/ سۆمه‌ریه‌کان به‌ عێراقیان ده‌وت چی؟
و/ ئۆرۆگ

پ2395/ ڕه‌نگی جاده‌ی قیرتاو کراو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ چ ڕه‌نگێکه‌؟
و/ هێڵی سور

پ2396/ ئه‌و بازنه‌ نه‌بینراوانه‌ی که‌ده‌وری زه‌ویان داوه‌؟
و/ 180

پ2397/ یه‌که‌م نوسین چ جۆرێک بوو؟
و/ بزماری

پ2398/ زه‌ریای هێمن چ ناوێکی تری هه‌یه‌؟
و/  پاسفیک

پ2399/ په‌ستانی هه‌وا به‌ چی ده‌پیورێت ؟
و/ میلیبارد

پ2400/ مادده‌ به‌ سێ شیوه‌ ده‌بینرێت؟
و/ ڕه‌ق شل گاز


چاوه‌ڕێی به‌شی چل و نۆ بن....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net