.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















شێرپه‌نجه‌ی مێشك
گلایوبلاستۆما مۆڵتی فۆڕم جۆرێك لهشێرپهنجهیه كه‌زۆر به‌خێرایی ته‌واوی مێشك ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت بهنهشتهرگهریش چاره‌سه‌ر ناكرێت. پزیشكه‌كان تائێستا هۆی گه‌شه‌ی خێرای خانه شێرپهنجهیهكانیان له‌م نه‌خۆشییه‌دا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. لێكوڵهرهكانی زانكۆی كۆڵۆمبیا له‌ئه‌مه‌ریكا بهبلاوكردنهوهی راپۆرتێك لهلێكۆڵینهوهكانی خۆیان له‌گۆڤاری نیچێر به‌ئاماژه كردنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی دوو جینی تایبه‌ت، هیوایان خواستووه له‌زوترین كاتدا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه. وه‌ك توێژه‌ره‌كان باسده‌كه‌ن جینه‌كانی C\EPB و Stat3 له‌ناو 60%ی تووشبوواندا به گلایوبلاستۆما موڵتی فرۆم بینراوه. له‌وه ده‌چێت ئه‌م دوو جینه به‌یه‌كه‌وه تێبكۆشن ئه‌و رژێنانه‌ی تری كه‌په‌یوه‌ندیان به‌شێرپه‌نجه‌ی مێشكه‌وه هه‌یه چالاك بكه‌نه‌وه. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه لهلێكۆڵینهوهكانی زانكۆی كۆڵمبیا بینراون و هه‌ردوو جینهكهیان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی 140 رۆژدا گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌نیوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مێشكیان هه‌یه‌و ئه‌و دوو جینه‌یان تێدا نه‌بینراوه، ماوه‌یه‌كی زۆرتر ژیاون. ئانتۆنیوئیاوارونه، سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵه‌رانی زانكۆی كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت: ئێستا كه‌دوو جینی سه‌ره‌كی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه ده‌توانین به‌دوای كۆمه‌ڵه رێگه‌یه‌ك بۆ كووژاندنهوهیانهوه بین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌گه‌شه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بگرین. لێكۆڵه‌ره‌كان توانیان بهلهكارخستنی ئه‌م دوو جینه له‌خانه شێرپه‌نجه‌ییه مرۆییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مشكی ته‌ندروست پێش به‌گه‌شه‌ی ئه‌و بگرن. ئێستاكه لێكۆڵه‌رانی زانكۆی كۆڵۆمبیا به‌دوای ده‌رمانێكدا ده‌گه‌ڕێن كه ئه‌م رژێنانه له‌له‌شی مرۆڤدا له‌كاربخات. دكتۆر ئایاوارونێ ده‌ڵێت: ئه‌نجامی سه‌رسووڕهێنه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كانی گروپه‌كه‌ی، ده‌ریانخستووه كه‌دوو جینی c\EPB و start3 ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مێشك، له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا كه‌س بیری لهوهنهدهكردهووه ئه‌م دوانه له‌سه‌ر هه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه رۆڵێكی گرنگیان ببێت.
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه
زانایان، ده‌رمانێكیان ده‌ستنیشان كردووه كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هیوایه‌كی نوێ بێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كهشێرپهنجهی ریخۆڵه‌یان هه‌یه. ئه‌م ده‌رمانه وه‌ره‌مه‌كانی ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه‌ی ریخۆڵه، ناسراو به‌خانه‌ی بچووك له 50% مشكه‌كانی كوشتووه‌و توانای خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كانی بۆ خۆڕاگری به‌رامبه‌ر به‌چاره‌سه‌ره ستاندارده‌كانی ده‌رمانی كیمیایی له‌كار خستووه. ئێستاكه تیپی زانكۆی ئامپڕیاڵ كولێج-ی له‌نده‌ن كه ئه‌مجۆره ده‌رمانه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه تاقیده‌كه‌نه‌وه كه‌تووشی جۆرێك له‌شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵهبوون كه نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ناكرێت. شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه یه‌كێك لهكوشهندهترین شێرپهنجهكانهو ته‌نانه‌ت جۆرێكی كه به‌خانه‌ی بچووك ناسراوه‌و 20%ی پێكهاته‌كانی ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه به‌ئاسانی ناناسرێته‌وه‌و ته‌نیا، 3%ی ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌توانن، 5 ساڵ زۆرتر بژین. ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه له‌زوترین كاتدا بلاوده‌بێته‌وه‌و بۆیه نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌رێكی باش نییه. هۆرمۆنێكی گه‌شه‌پێدان به ناوی (fjf-2) به‌ڕواڵه‌ت خانه‌كان له تومۆرهكهدا زوتر دابه‌ش ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگتر له‌ناو بچێت و له‌كاتی چارهسهركردنهكهدا به‌ره‌نگاری ده‌كات. به‌لام ده‌رمانێك به ناوی (pd13074)پێش بهوهدهگرێت كه (fjf-2) بنووسێت به خانهكانهكانی شێرپه‌نجه‌كه‌وه. لێكۆڵه‌ران پێیانوایه ئه‌م ده‌رمانه به‌زوترین كات ده‌كرێت به حه‌ب و ئیتر پێویست ناكات كه به‌شێوه‌ی ده‌رزی له‌خۆیانی بده‌ن. ئه‌م ده‌رمانه سه‌ره‌تا له ساڵی 1998 بۆ پێشگیری لهپێكهاتنی ده‌ماره خوێنییه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری توومۆرهكان درووستبوو. ده‌رمانه‌كه پێش به‌زۆربوونی خانه‌كان ده‌گرێت و سیستمی به‌رگرییان له‌كارده‌خات.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه