.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











پەیوەند جاف ئەو هونەرمەندە لاوەیە توانی سەرەتایەكی باش لە هونەری كوردیدا دەستەبەر بكات، ئێستا لەناو هونەری كوردیدا خاوەن توانا و پێگە و ئاراستەی هونەری خۆیەتی، بەمەش توانی جەماوەرێكی زۆر لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە. ساڵانێكە لەتاراوگە ژیان بەسەر دەبات، ئێستاش بە سەردان و بەمەبەستی چەند پڕۆژە و بەرنامەیەكی نوێ لەكوردستانە، هەوڵمان دا لەئێوارەیەكی سلێمانیدا هونەرمەند پەیوەند جاف بەسەر بكەینەوە ئەویش بە خۆشحاڵییەوە بەم شێوەیە بۆمان هاتە ئاخاوتن .
دیمانە: سۆران مارف
* هەست دەكرێت دوایین بەرهەمت وەك بەرهەمەكانی پێشووت پێشوازی لەلایەن جەماوەرەوە لێوە نەكرا تۆ چۆن ئەم پرسیارە لێك دەدەیتەوە؟
_ من پێش ئەم بەرهەمە بەشێوازێكی تر كارم كردووە، پێم وایە دوایین بەرهەمم بۆ جەماوەر شتێكی تاڕادەیەك تازە بوو پێشكەشم كرد، خەڵك چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەكرد كەوا من ئەو جۆرە گۆرانیانە پێشكەش بكەم. بۆیە خۆم حەزم كرد ئەو هەنگاوە بنێم بۆ ئەوەی تاقی بكەمەوە كە ئایا تاچەند لەو ستایلە سەركەوتوو دەبم و چۆن دەتوانم گۆڕانكاری لەستایلی خۆم بكەم، پێم وایە هەموو كەسێك سەربەستە كە چۆن لەسەر چ شێواز و ستایلێك بەرهەمەكانی پێشكەش دەكات.
* تاچەند لەو تاقیكردنەوە نوێیە سەركەوتوو بوویت؟
_ من پێم وایە توانیم هەندێك لە گۆرانییە نوێیەكان بەشێوەیەكی سەركەوتوو پێشكەش بكەم، بەڵام بەداخەوە هەندێ لەگۆرانییەكان شیاوی دەنگی من نەبوون.
* دەنگی تۆ دەنگێكی كوردانەیە باشتر نەبوو لەسەر ئەو ستایلەی پێشووتری خۆت بەردەوام كارت بكردایە؟
_ من هەمیشە كارم لەسەر رەسەنایەتی هونەری كوردی كردووە، بەردەوامیشم لەسەر ئەو رێچكەیە، ئارەزووم بوو ئەو شێوازە نوێیەش تاقی بكەمەوە، بەشێوەیەكی گشتی رەنگە پێشوازی جەماوەر لەبەرهەكانم كەم بووبێت، بەڵام هەندێك بەرهەمی دوایین سیدیم توانی ئاستێكی باش پێشكەشی هونەری كوردی بكات. بەتایبەتی ئەتوانم بڵێم گەنجان هەندێك لەگۆرانییەكانی ئەم سیدییەیان زۆر لا جێگای بایەخ بووە.
* بۆچی موزیكی عەرەبی رەنگدانەوەی بەسەر كارەكانتەوە هەبوو؟
_ من لەگەڵ ئەوە نەبووم بەو شێوە ئاشكرایە موزیكی عەرەبی بەكارەكانمەوە ببینرێت، بەڵام ئەوە تاقیكردنەوەیەك بوو، رەنگە جارێكی تر لەگەڵ ئەو هونەرمەندەی من ئەو كارانەم ئەنجام داوە، بەو شێوەیە بۆ كاری موزیك كارناكەمەوە، لەبەر ئەوەی چی گونجاوە لەگەڵ دەنگی من هەوڵ دەدەم ئەو كارە پێشكەش بكەم.
* چی وای كرد كە موزیكی عەرەبی لەكارەكانتا رەنگ بداتەوە، ئایا تۆ هۆكار بوویت یان ئەو هونەرمەندەی كارەكانی تۆی ئامادەكردبوو؟
_ لەڕاستیدا ئەركی من لەو بەرهەمە نوێیەدا تەنها چوونە ستۆدیۆ و چڕینی گۆرانییەكان بووە، هەرچەندە ئەتوانم بڵێم موزیكی عەرەبی، توركی و فارسی بەسەر هونەری كوردییەوە تاڕادەیەك زاڵە و بەداخەوە من خۆم ئەو بەرهەمانەم ئامادە نەكردبووئەگەر كارێكی نوێ بكەم خۆم ئەزانم ئەمجارە بە چ ستایلێك كاردەكەم. ئەتوانم بڵێم وەك تاقیكردنەوەیەك سوودم لێ وەرگرتووە، دیارە رێكەوتنی من و كاك هەڵكەوت زاهیر لەسەر ئەو بەرهەمانە ئەوە بوو كە ئێمە پەیوەندییەكی هاوڕێیەتیمان هەبوو، دەنگی منی زۆر بە دڵ بوو هەوەها حەزی دەكرد كارێك بۆ من بكات ئیتر كارەكە تاچەند سەركەوتوو بوو یان سەركەوتوو نەبوو ئەوە مەسەلەیەكی ترە.
* ئەگەر جارێكی تر هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر داوات لێ بكات كارێكی لەگەڵ ئەنجام بدەیت ئامادەی كاری لەگەڵ بكەیتەوە؟
_ ئامادەم بەڵام بەشێوەیەك سوودمان لەتاقیكردنەوەی پێشووتر وەرگرتبێت.
* زۆر باس لەبەربڵاوی هونەری مۆسیقای گۆرانی كوردی دەكرێت، تۆ هۆكاری ئەم بەربڵاوییە بۆچی دەگێڕیتەوە؟
- پێم وایە زۆر خەتای هونەرمەندی گۆرانیبێژ نییە، بەڵكو بۆ ئەوانەی دەگەڕێنمەوە كە گۆرانییەكان ئامادە دەكەن و موزیكی عەرەبی و فارسی و توركی ئاوێتەی گۆرانی كوردی دەكەن. هەروەها بەربڵاوی هونەری كوردی بۆ ئەوە دەگەڕێنمەوە كە لێپرسینەوە لەبواری هونەردا نییە و دەزگایەكی سانسۆر نییە بۆ جیاكردنەوەی بەرهەمی باش و هونەرمەندی باش لەبەرهەمی خراپ و ئەوانەی خۆیان بەهونەری كوردیدا هەڵواسیوە. كەسی وا دەبینی هیچ مەرجێكی هونەری تێدا نییە كەچی بەشانازییەوە دەچێت گۆرانی دەڵێت، كەسیش نییە پێی بڵێت ئەم كارەت هیچ خزمەتی هونەری كوردی ناكات. من پێم خۆشە كورد هونەرمەندی زۆر بێت، چونكە تا هونەر پێش بكەوێت پێم وایە كۆمەڵگەكەمان زیاتر پێشدەكەوێت. لەڕووی فكری و هۆشیارییەوە من گەشەكردنی هونەر بە پەیوەست دەزانم بە گەشەكردنی كۆمەڵگەی دەبەستمەوە.
* باسی ئەوەت كرد كە زۆر جار خەتای هونەرمەندی گۆرانیبێژ نییە لەوەی موزیكی بەرهەمەكەی فارسی یان عەرەبی یان توركییە،باشە ئەركی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەوە نییە كە بزانێت چی سوود بە هونەری كوردی دەگەیەنێت یان پێچەوانەكەی؟
_ من قسەكەی تۆم زۆر لا جوانە دەبێت هونەرمەند بزانێت چی لەخزمەت هونەری رەسەنی كوردییە و چی خزمەت بە هونەرەكەی دەكات ئەوە پێشكەش بكات، من لەمەودوا ئەگەر كارێك بكەم دەبێت رەنگدانەوەی هونەری رەسەنی كوردی پێوە دیاربێت.
*باشە ئەتوانین بڵێین گوێگری كوردی گەیشتۆتە ئەو ئاستەی بتوانێت هونەری رەسەن و هونەرەكەی تر كە كاریگەری هونەری بێگانەی لەسەرە لەیەكتری جیابكاتەوە؟
_بەدڵنیاییەوە من پێم وایە خەڵكی ئێمە گەیشتۆتە ئەو ئاستە، بەڵام هەمیشە ئێمە لە ژێر فشاری نەتەوەكانی تر بووین و زوڵممان لێ كراوە، بە زوڵمیشی دەزانین كەوا كارەكانمان رەنگدانەوەی كارەكانی ئەوانی پێوە دیار بێت، بەڵام لەهەموو دنیا رەوایە كە تۆ سوود لەموزیكی نەتەوەكانی تر وەربگریت.هەموو نەتەوەكانیش سوودیان لەكارەكانی یەكتری وەرگرتووە بۆ پێشخستنی هونەری خۆیان، من پێم وایە هونەر سنووری نییە.
* راستە ئەوان سوود لەموزیكی یەكتر وەردەگرن بۆ پێشخستنی هونەرەكەیان، بەڵام پێت وانییە ئەوان بنەمای مۆسیقای خۆیان دیاری كردووە بۆ نموونە ئەساڵەتی گۆرانی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ (ئوم كەلسوم و عەبدولحەلیم) و چەندانی تر، بەڵام ئایا ئێمە توانیومانە ئەو هەنگاوە بنێین؟
_ تورك ئەساڵەتی مۆسیقای خۆی نەبووە سوودی لەموزیكی دەوروبەر بینیوە بۆ درووستكردنی بنەمای مۆسیقای خۆی،كاتی ئەوە هاتووە ئێمەش ئەو هەنگاوە بنێین. پێویستە كەسانی پسپۆر و شارەزا لەبواری موزیك ئەو هەنگاوە بنێن، تا ئێستاش كەسمان نەبووە بە دڵ بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی خۆی دابێت. من هیوادارم كەسانی پسپۆرمان زۆر بن بۆئەوەی ئێمەی هونەرمەند بێ كێشە بچینە ناو ستۆدیۆ و گۆرانییەكانمان تۆمار بكەین. كاری گۆرانیبێژ ئەوەیە بتوانێت جوان ئەدای گۆرانییەكە بكات و موزیكژەنیش پاراستنی رەسەنایەتی بەرهەمەكەی لەئەستۆیە.
* لەهەموو جیهاندا هونەرمەند ئەتوانێت هاوكاری حكوومەت لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە بكات، كەچی هونەرمەندانی ئێمە تەنها چاویان لەدەستی حكوومەتە بۆ هاوكاری و بەڕێوەبردنی كارە هونەرییەكانیان، پرسیار ئەوەیە كاتی ئەوە نەهاتووە هونەرمەند سوود لەتوانای خۆی ببینێت بۆ راپەڕاندنی كارەكانی؟
_ دەمێكە كاتی ئەوە هاتووە هونەرمەند چاوی لەدەستی خۆی بێت. پێویستە حكوومەتیش كار بۆ پاراستنی مافی هونەرمەند بكات تاكو هونەرمەند بتوانێت لەقازانجی بەرهەمەكانی بژێوی ژیانی خۆی دابین بكات و گرنگی زیاتر بە هونەرەكەی بدات. ئەتوانم بڵێم كلتوور و ئایین لە وڵاتی ئێمە كاریگەری هەیە وای كردووە تا ئەمڕۆش خەڵك لەمانای هونەر تێنەگات. جاری وا هەیە كۆنسێرتێك یان ئاهەنگێك بۆ هونەرمەندێكی كورد ساز دەدرێت بەداخەوە دەبینی لەئاهەنگەكە شەڕ روودەدات،ئەمەش پێویستی بەكاتە تا خەڵك هوشیاری هونەری زیاتر بێت، چونكە تا تاكی رۆشنبیر بێت ئەوەندە زیاتر لە هونەر تێدەگات ئەو كاتە هونەری كوردیش وەكو هونەری بێگانە دەچێتە پێشەوە، تائێستا خەڵكی ئێمە لەمەسەلەی كۆنسێرت تێنەگەیشتووە. یان جیاوازی لەنێوان ئاهەنگ و كۆنسێرت ناكات لەبەر ئەوەی بیست ساڵ پێش ئێستا گۆرانی گوتن لای كورد عەیب بووە ئەمەش خەباتێكی زۆری دەوێت تا خەڵك لەهونەر تێدەگات ، من بەشداری چەندین كۆنسێرتی هونەرمەندانی فارس و عەرەبم كردووە، كەسێكم نەبینیوە منداڵی لەگەڵ خۆی هێنابێتە كۆنسێرتەكەوە، لای ئێمە دەبینیت كاتێك دێتە كۆنسێرتەكەوە پێنج تا شەش منداڵی لەگەڵ خۆی هێناوە. پێم وایە خەباتی دەوێت تا خەڵك بەتەواوی لە هونەر تێبگات.
*ئێستا پرۆژە و بەرنامەی هونەریت چییە؟
_من هەمیشە هێواش هێواش خەریكی كۆكردنەوەی بەرهەمی نوێم، ئەگەر مافی هونەرمەند پارێزراو بێت ئەوا بە سیدییەك بەرهەمەكانتان پێشكەش دەكەم. جگە لەمە ئێستا سەرقاڵی ریكلام كردنم بۆ كۆمپانیای گروپی فاروق لەسلێمانی و لەهەمان كاتدا بەنیازم بەهاوكاری چەند هونەرمەندێك بۆ جەژنی نەورۆز بەرنامەیەكی هونەری جوان لەكوردستان پێشكەش بكەین.
*ململانێیەكی زۆر لەنێوان هونەرمەندان هەیە تۆ چۆن لەو ململانێیە دەڕوانیت؟
_ راستە ململانێ لەنێوان هونەرمەندان هەیە بەڵام ئێمە كۆمەڵێك هونەرمەندین كار بەیەكەوە دەكەین، بۆ نموونە بۆ جەژنی نەورۆز وەك وتم ئێمە كۆمەڵێك هونەرمەندین بەنیازین ئاهەنگێكی جوان پێشكەشی میللەتەكەمان بكەین، و پێویست ناكات ململانێ لەنێوان هونەرمەندان هەبێت ،چونكە ئەگەر ئێمەی هونەرمەند هاوكار نەبین ناتوانین هونەرەكەمان بەرەو پێشەوە بەرین.
* حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی رۆشنبیری هاوكارییەكی باشی بۆ تۆماركردنی بەرهەمی هونەرمەندان تەرخان كردووە، ئایا ئێوە ئەو هەوڵەی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی رۆشنبیری چۆن دەبینن و ئێوە هیچ هاوكارییەكتان لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە بۆ خەرج كراوە بۆ كارە هونەریەكانتان؟
_ من وەك خۆم تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە هاوكاری نەكراوم، بەڵام پێم وایە هاوكاری زۆر هونەرمەند كراوە.
* رۆڵی هونەرمەندە گەنجەكان چۆن دەبینی لەخزمەتكردنی هونەری كوردیدا؟
_ هەندێك كەسی باشی تێدایە كە هەوڵ ئەدەن بۆ خزمەتكردنی هونەری كوردی لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكی خراپ هەیە كە لەڕووی ئاستی هونەرییەوە باش نین.
* ئێوە سەرەتا لە رێگای تیپی میللی و تیپی رۆژئاواییەوە توانیتان بێنە ناو بواری هونەرییەوە ئایا ئێستا رۆڵی ئەو تیپانە لەسلێمانی لە چ ئاستێكدایە؟
_ من لەتیپی رۆژئاواییەوە كارم دەكرد ئەویش تیپی مۆسیقای دەشتی بوو، ئێستا زۆرێك لەو تیپانە پەرتەوازە بوون و ئەو ئاستە هونەرییەی جارانیان نەماوە. بەداخەوە ئێستا ئەو شێوە تیپانە نەماون ئێستا تیپەكان زیاتر سەرقاڵی بەزمی هەڵپەڕكێن.
* تۆ پێت وایە ئاستی ستۆدیۆكانمان گەیشتۆتە كوێ؟
_ خۆشحاڵم بەوەی چەند هونەرمەندێكی كورد لەدەرەوەی كوردستان هاتوونەتەوە كوردستان و سەرقاڵی درووستكردنی ستۆدیۆی پڕۆفیشناڵن.
* بڕیارت نەداوە بەیەكجاری بگەڕێیتەوە كوردستان؟
_ لەڕاستیدا زۆر حەزدەكەم بەیەكجاری بگەڕێمەوە كوردستانە بەڵام دەمەوێت كاتێك بگەڕێمەوە ژیانم دابین بكرێت و كارئاسانیم بۆ بكرێت، و بە پێچەوانەوە كەس نییە حەز بكات لەدەرەوەی وڵاتەكەی بژی.
* ئەو هەوڵەی هونەرمەندان چۆن دەبینی كاتێك لەرێگای میدیا هونەریەكانەوە پەیامی خۆیان دەگەیەنن بۆ نموونە بەرنامەی ئەژدەر شۆ كە هونەرمەند ئەژدەر وەهبی پێشكەشی دەكات، و ئایا تۆ بەرنامە و پڕۆژەی لەو جۆرەت لەبەردەست نییە؟
_ من بە هەوڵێكی باشی دەبینم دەستخۆشی ئەو بەرنامەیەش لەهونەرمەند ئەژدەر وەهبی دەكەم، من داوام لێكراوە بۆ پێشكەشكردنی بەرنامەیەكی هونەری لەكەناڵێكی ئاسمانیدا بەڵام تا ئێستا بیرم لەوە نەكردۆتەوە كاری بۆ بكەم، چونكە دەمەوێت كاتێك كارێكم ئەنجام دا كارێكی پڕۆفیشناڵ بێت.
* دەڵێن لەقسەكردن بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ترساوی؟
_ بەداخەوە ئاڵۆزییەك دەبینم لەناو دەزگاكانی راگەیاندن دا، تۆ بەجۆرێك قسە دەكەیت كەچی دواتر بە جۆرێكی تر بڵاو دەكرێتەوە. ئەمەش وای كردووە كە نەتوانین دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ گۆڤار و رۆژنامەكان ئەنجام بدەین. ئەوە دوو مانگە لە سلێمانیم تا ئێستا یەك دیدارم ئەنجام نەداوە لەگەڵ هیچ رۆژنامە و گۆڤارێك لەبەر ئەو هۆكارە، بەداخەوە كەسی واهەیە بەبێ ئەوەی هیچ شارەزایی هەبێت لەبواری راگەیاندن دێتە لات و داوای دیدار و چاوپێكەوتنت لێدەكات.دواتریش بەهۆی كەم لێزانی گرفت بۆ ئێمە درووست دەكات، من چەند جارێك تووشی گرفت هاتووم بەهۆی دیدار و چاوپێكەوتنم لەگەڵ رۆژنامە و گۆڤارەكان.
* چۆن قسە لەسەر ئاستی كاری كلیپ لەهونەری كوردیدا دەكەی؟
_ بەڕاستی هەندێ كلیپی جوان پێشكەش كراوە و هەندێ كلیپی زۆر خراپیش پێشكەش كراوە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه
من پێم وایە توانیم هەندێك لە گۆرانییە نوێیەكان بەشێوەیەكی سەركەوتوو پێشكەش بكەم، بەڵام بەداخەوە هەندێ لەگۆرانییەكان شیاوی دەنگی من نەبوون.
هونهرمهندی سهرکهوتوو ئهو هونهرمهندهیه که خۆی دان به باش و خراپی بهرههمهکهیدا بنێت
وهک ههموان دهزانین پهیوهندیش له هونهرمهندهسهرکهوتووهکانه..
دهستهکانت خۆش بێت فریشته گیان.
سهرکهوتوو بیت له کاره جوانهکانت.
لهسهر هێڵ نییه








ده سته كانت خؤش سهركهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه









zor supas sozi gian zor supas suaam giyan dasti ewash xosh bet bo peyamakatan her sarkawtu ben
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
