❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كه‌س نازانێ چ ئاگرێك له‌ناخمدایه‌و ناتوانم ده‌ریببرِم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-31 08:40:26

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

كه‌س نازانێ چ ئاگرێك له‌ناخمدایه‌و ناتوانم ده‌ریببرِم

ته‌مه‌نم(17)ساڵ بوو كه‌ بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ بۆچی خوشكم و هاورِیَكانم دیارده‌یه‌كی سروشتی به‌سه‌ریاندا هاتووه‌و له‌منیش منداڵترن، به‌ڵام تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ به‌سه‌ر مندا نه‌هاتووه‌ ئه‌ویش باڵقبوون و دروستبوونی سورِی مانگانه‌یه‌، بۆیه‌ برِیارمدا سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌م تا له‌و دوودڵییه‌ رزگارم بیَت، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ هاورِیَیه‌كم چووم بۆ لای پزیشك و باسی خۆمم بۆ كرد، پزیشك حاڵه‌ته‌كه‌ی به‌ئاسایی وه‌رگرت و پیَیوتم: تۆ كچیَكی ئاسایت و هیچ جۆره‌ نه‌خۆشییه‌كت نییه‌، به‌ڵام بۆ دڵنیایی خۆت چه‌ند پشكنینیَكت بۆ ده‌نووسم كه‌ دووانیان له‌به‌غدا له‌به‌غدا ده‌كریَ و دواتر وه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی.
پاشان وتی: دوای تیَپه‌رِبوونی(25) رۆژ چوومه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌م و به‌رامبه‌ر به‌پزیشكه‌كه‌ دانیشتم و چاوه‌رِوانی قسه‌كردنی بووم، دوای خویَندنه‌وه‌ی ئه‌و كاغه‌زه‌ی له‌به‌رده‌ستیدا بوو وتی: كاشان خان تۆ كچیَكی زۆر ئاسایت، به‌ڵام له‌وه‌ ده‌چیَت دایك و باوكت خزمی یه‌كتریی بن، چونكه‌ ئه‌م خزمایه‌تییه‌ بۆته‌ هۆی گۆرِانیَكی سروشتی بۆماوه‌یی، هیوادارم به‌دڵیَكی فراوانه‌وه‌ وه‌ریبگریت و چاره‌سه‌ریشی هه‌یه‌، زۆر ترسام و وتم: دكتۆر چییه‌؟ وتی: تۆ خویَنده‌واریت و له‌شه‌شی زانستیت، ده‌زانیت كاتیَك كه‌سوكار له‌نیَوان یه‌كترییدا ژن و ژنخوازی ده‌كه‌ن چه‌ند گۆرانكارییه‌كی بۆماوه‌یی له‌نه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ویَ، بۆ نموونه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تۆ زۆر ئاساییه‌و له‌جیهاندا هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر به‌كه‌می ره‌نگه‌ له‌چه‌ند ملیۆن كه‌سدا، یه‌ك كه‌سی وه‌كو تۆ هه‌بیَت، من وتم: بۆ دكتۆر چیمه‌؟ وتی: كۆئه‌ندامی زاوزیَت له‌رِووكاری ده‌ره‌وه‌ی ئاساییه‌، به‌ڵام رووكاری ناوه‌وه‌ی پووكاوه‌یه‌، واته‌ تۆ هیَلكه‌دانت نییه‌، كه‌ هیَلكه‌دانیشت نه‌بیَ، ئه‌وا هیَلكه‌ دروست ناكه‌یت و سورِی مانگانه‌ نابینیت و ئه‌مه‌ جۆریَكی تایبه‌ته‌ له‌گۆرِانی بۆماوه‌یی، به‌ڵام بیئومیَد مه‌به‌ ئه‌مرِۆ زانست پیَشكه‌وتووه‌ به‌تایبه‌تی له‌وڵاته‌ پیَشكه‌وتووه‌كاندا ره‌نگه‌ چاره‌سه‌ری هه‌بیَت، منیش وتم: ته‌نیا توانای دروستكردنی هیَلكه‌و سورِی مانگانه‌م نییه‌؟ وتی: به‌ڵیَ، به‌ڵام گۆرِانكاریی هۆرمۆنی له‌جه‌سته‌تدا هه‌یه‌ بۆیه‌ گه‌شه‌ت ئاساییه‌، ته‌نیا به‌شیَوه‌یه‌كی گشتی له‌رِووی منداڵبوون ء پیَكهیَنانی ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ كیَشه‌ت بۆ دروست ببیَت.
دواتر وتی: ساڵ هات و ساڵ رۆیشت من گه‌وره‌ بووم و رۆژ له‌دوای رۆژ جوانتر ده‌بووم و به‌رده‌وام داواكارییم هه‌بوو، به‌ڵام هه‌میشه‌ ره‌تمده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ ده‌مزانی كیَشه‌م بۆ دروستده‌كات، تا زانكۆم ته‌واوكردو ته‌مه‌نم گه‌یشته‌ نزیكه‌ی(30) ساڵ، له‌ناو خزم و هاورِیَكانمدا ده‌یانوت روحی به‌رزه‌و به‌كه‌س رازی نابیَت و هه‌ندیَكیشیان ده‌یانوت ئاخۆ به‌ڵیَنی به‌كیَ داوه‌، ئه‌مه‌و چه‌ندین باس وخواسی تر كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و قسانه‌ ئازاری روحیان ده‌دام، دایكیشم كه‌وته‌ گومانه‌وه‌ بۆیه‌ رۆژیَكیان پیَیوتم: (نهیَنییه‌ك هه‌یه‌و له‌ئیَمه‌ی ده‌شاریته‌وه‌و نایدركیَنیت؟!).
كه‌میَك بیَده‌نگ بوو پاشان وتی: دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم بوو به‌(34) ساڵ برِیارمدا شوو به‌ناسیاویَكی خۆمان بكه‌م كه‌ له‌هه‌نده‌ران بوو له‌ویَش باسه‌كه‌ی تیَبگه‌یه‌نم و دوور له‌قسه‌و باسی خه‌ڵك منداڵیَك ته‌به‌نی بكه‌ین، ئه‌وه‌ بوو هاته‌ داوام و منیش رازیبووم، هه‌موو كه‌سیَك باسیان له‌به‌خت و شانسی من ده‌كرد ته‌نانه‌ت رۆژیَكیان پوریَكم پیَیوتم: كچ هه‌تا بمیَنیَته‌وه‌ شانسی باشتر ده‌بیَ وه‌كو تۆ!.
هه‌روه‌ها وتی: چه‌ند مانگیَك به‌سه‌ر ده‌زگیرانیمدا تیَپه‌رِی، نه‌مویست ئه‌و نهیَنییه‌ له‌ده‌زگیرانه‌كه‌م بشارمه‌وه‌، بۆیه‌ برِیارمدا مه‌سه‌له‌كه‌ی تیَبگه‌یه‌نم ئه‌وه‌ بوو شه‌ویَك له‌كاتی ته‌له‌فۆنكردنی ئاساییدا به‌كاروان-ی ده‌زگیرانم وت: ته‌به‌نی كردنی منداڵ له‌ئه‌وروپا چۆنه‌و كاره‌ یاساییه‌كانی چۆن ده‌كریَت؟ كاروان زۆر به‌توندی وه‌ڵامیدامه‌وه‌و له‌دوای ته‌واوكردنی دوو كارت و زیاتر له‌سه‌عات و نیویَك قسه‌كردن راستی مه‌سه‌له‌كه‌م بۆ باسكردو وتم: ئه‌گه‌ر منت خۆشبویَت منداڵ ناكه‌یت به‌كیَشه‌، ئه‌ویش وتی: زۆر ئاساییه‌و به‌دڵخۆشی وه‌كو هه‌موو جاره‌كانی تر خواحافیزییمان له‌یه‌كتر كرد، به‌ڵام هیَدی هیَدی ته‌له‌فۆنه‌كانی كه‌مبۆوه‌و قسه‌ خۆشه‌كانی نه‌ماو زوو زوو شه‌رِی پیَده‌فرۆشتم، دوو مانگ به‌مشیَوه‌یه‌ رۆیشت تارِۆژیَكیان پیَیوتم: ناتوانم بیَمه‌وه‌ به‌دواتداو بردنی تۆ پاره‌یه‌كی زۆری تیَده‌چیَت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و جنسیه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام تیَگه‌یشتم كه‌ په‌شیمان بۆته‌وه‌، ئیتر به‌مشیَوه‌یه‌ ژیانم رووی له‌لیَژی كردو قسه‌و قسه‌لۆكی خه‌ڵكیش له‌ملاوه‌ بووه‌ستیَت.
له‌كۆتاییدا وتی: ئیَستا ته‌مه‌نم(39)ساڵه‌و له‌یه‌كیَك له‌داموده‌زگا حكومییه‌كاندا فه‌رمانبه‌رم، زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆم چونكه‌ یه‌كیَ پیَمده‌ڵیَ قه‌یره‌و یه‌كیَ پیَمده‌ڵیَ ئاخۆ له‌سه‌رچی ته‌ڵاقدراوه‌، به‌ڵام كه‌سیان نازانن چ ئاگریَك له‌ناخمدایه‌و ناتوانم ده‌یببرِم.
تیَبینی: رووداویَكی راسته‌قینه‌یه‌و ناوه‌كانیش خوازراون

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net