.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









هه‌روه‌ك پهيمانم پێدابوون كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هونهرمهندي سوری ره‌وعه سه‌عدی ئه‌نجام بده‌م فه‌رموون ئێوه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی سوری ڕه‌وعه سه‌عدی....
من هه‌واری خاڵی جێتان ده‌هێڵم لةگهڵ دوا چاوپێكه‌وتنى ئه‌كته‌رى سورى رِهوعه هانی سه‌عدى
رِهوعه سه‌عدى له ته‌مه‌نى حه‌ڤده ساڵى واز له كارى نواندن ده‌هێن..
--------------------------------------------------------------------------------
ئه‌مه دواين چاوپێكه‌وتنه كه‌له‌گه‌ڵ ره‌وعه سه‌عدی كردومه، ره‌وعه سه‌عدی له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵی وازی له كاری نواندن هێنا، وه تاوانی (بلوتوث) تاكه هۆكاری وازهێنانی نييه..!!
ره‌وعه كه له‌م درامايانه به‌شداربووه: الفوارس، الفصول الأربعة، أبناء القصر، عصر الجنون، حاجز الصمت......، خۆی له‌م درامايانه دۆزيوه‌ته‌وه، بووه به ئه‌ستێره‌يه‌ك له دونيای درامای سوری، ئێستا ده‌خوێنێ و له قۆناغی ناوهندييه، دڵی خۆی بۆ ئێمه كرده‌وه، به ئازايی و به نه‌رمی وه‌ڵامی پرسيارهكانمی دايه‌وه..
* ئايا له ساڵی نوێ‌دا كاري نوێت ئه‌نجام داوه؟
ره‌وعه: نه‌خێر.. ئه‌نجامم نه‌داوه.. وه به‌شدارێ هيچ كارێكی نوێش ناكه‌م..!
* بۆ ئايا هيچ ده‌ورێكی گونجاوت ده‌ست نه‌كه‌وتووه؟.. يان ئه‌وه به ته‌واوی وازهێنانه له كاری هونه‌ری؟
ره‌وعه: له ڕاستيدا ئه‌مه وازهێنانمه، وه من له رێگه‌ی ئێوه، وازهێنانم له‌كاری هونه‌ری رادهگهيهنم، وه ئه‌م بڕياره كۆتاييهو خۆم پێی رازيم. ده‌مه‌وێ سه‌ره‌تايه‌كی نوێ بۆ ژيانی خۆم دابنێم، به‌بێ هونه‌ر ئه‌و كاته ره‌وعه كه‌سێكی ئاسايی ده‌بێت، له رێگه‌ی ئێوه‌وه وازهێنانم له كاري دراما رادهگهيهنم و ئه‌مه‌ش بڕياری كۆتاييمه، وه هۆكاره‌كه‌شی ته‌نيا په‌يوه‌ندی به تاوانی (بلوتوث) نييه" من ئێستا له به‌ده‌ست هێنانی شه‌هاده‌ی ناوهنديم، وه ده‌مه‌وێ بخوێنم و ژيانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌م، چونكه به‌راستی هونه‌ر هيچ شتێكی پێ نهگهياندوم، ته‌نيا خۆشه‌ويستی خه‌ڵكم به‌ده‌ست هێناوه، وه له‌ناو ئێمه‌دا به‌داخه‌وه رێز له هونه‌رمه‌ندی راسته‌قينه ناگرن، ته‌نيا ئه‌وكاتانه‌ی كه جيادهبيتهوه، ئه‌و كاته‌ي بيری وازهێنانم كرده‌وه كاری زۆرم بۆ هاته پێشه‌وه.. به‌ڵام من ژيانێكی ترم هه‌يه كه‌زۆر جوانتره له ژيانی هونه‌ری.. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م تاوانه‌ی كه كراوه دهيبهستمهوه به‌ر اگهياندن، چونكه راگه‌ياندن هۆكاری گه‌وره‌كردنی ئه‌م رووداوه بوو، وه من ئه‌وه ناشارمه‌وه كه ئه‌مه دواين چاوپێكه‌وتنی رۆژنامهوانيم ده‌بێت، چونكه راگه‌ياندن زيانی زۆری له‌من داوه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه سوودي زۆری گه‌ياندووه به دونيای هونه‌ری..
* پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤيديۆيه‌ی تۆ له هه‌موو پارێزگاكانی سوريا، ئايا دوای ئه‌وه‌ی زانيتان چيتان كرد يان چيتان به‌سه‌ر هات؟
ره‌وعه : به دڵێكی پر له خه‌م گوتی: له راستي دا زۆر خه‌مم خوارد، نايشارمه‌وه كه ئه‌مه‌م به خه‌ياڵ داهات گوتم هه‌موو كاره‌كانم به‌فيرۆ چوو، ده‌مه‌وێ ئه‌مه بڵێم كه ئێمه له كۆمه‌ڵگايه‌ك ده‌ژين كه ماناي هونه‌ر نازانن!! به‌رای ئه‌وان هه‌موو كاره‌كانمان هه‌ڵه‌ن.. بيرناكه‌نه‌وه كه ئه‌م كارانه‌ی ئێمه په‌يامێكی گه‌وره‌يه بۆ كۆمه‌ڵگا، بۆيه به بيستنی ئه‌م هه‌واڵه زۆر نيگه‌ران و خه‌مبار بووم.
* تۆ به كاره هونهرييهكانت خۆشهويستييهكی گه‌وره‌ت له‌ناو دڵی خه‌ڵك كردۆته‌وه، من پێم وايه تۆ هه‌موو خه‌ڵك تاوانبار ده‌كه‌ي به‌م قسانه‌ت.. بۆچی تۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤديۆيهكهت دهبهستيتهوه به ته‌واوي كۆمه‌ڵگا؟
ره‌وعه: ببووره.. نه‌خێر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه كه هه‌موو خه‌ڵكی بڕوايان كردووه كه من به‌و شێوه‌يه‌م كه له ڤديۆيهكهدا ده‌ركه‌وتووم، به‌ڵام سوێند به خودا ئه‌وه ته‌نيا ڤديۆيهكهو به‌س، كه‌سايه‌تي ره‌وعه زۆر جياوازتره له‌وه‌ي كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆيه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤديۆيه نابه‌ستمه‌وه به ته‌واوی كۆمه‌ڵگا، بۆيه جارێكی تر بيرتان ده‌خه‌مه‌وه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤديۆيه هۆكارێكی سه‌ره‌كی نييه له وازهێنانم له كاری هونه‌ری، من هه‌ندێ هۆكاری شهخسيم هه‌يه كه خوێندنه، هه‌روه‌ها ماڵه‌وه‌شمان له‌به‌ر خوێندنم رێگه‌م پێ ناده‌ن..
* به‌ڵام ماڵه‌وه‌تان به تايبه‌تی باوكت قه‌ت رێگرت نه‌بووه له‌كاری هونه‌ريت دا وهبهتايبهتی باوكت ده‌ورێكی تايبه‌تی بۆ دانابوويت له به‌شی دووه‌می درامای (حاجز الصمت)؟
ره‌وعه: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه له دواي بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤيديۆيه بوو زۆر قسه‌مان پێ ووترا، بۆيه من و ماڵه‌وه‌شمان حهزناكهين كه‌س قسه‌مان بۆ دروست بكات..
* تۆ بچووكترين ئه‌كته‌ری له ناوه‌راستی هونه‌ری دا، ره‌وعه تۆ له نێوان ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان تووشی ئه‌م رووداوه هاتووی، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌ين كه خه‌ڵكی به‌شێوه‌يه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له‌وه‌ی كه هه‌يه باسی رووداوه‌كه‌ی تۆ ده‌كه‌ن، ئايا ئه‌مه بۆچی دهگهرێنيتهوه؟
ره‌وعه: له‌وانه‌يه ئه‌مه بۆ ئه‌وه بگه‌رێته‌وه كه من بچووكترين ئه‌كته‌رم له ناوه‌راستی هونه‌ری دا كه تووشی ئه‌م رووداوه هاتووم، سوێند به خودا ئه‌م رووداوه پێويستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه ئاوا گه‌وره بكرێت و له هه‌موو پارێزگاكان دا به‌و شێوه‌يه بڵاوبكرێته‌وه.. له راستيدا من هيچ گرنگی به‌م چيرۆكه ناده‌م چونكه من خۆم باش ده‌ناسم وه دهوروبهريشم، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك بيه‌وێ بزانێ ره‌وعه سه‌عدی كێيه له‌من بكۆڵێته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌من له‌م بابه‌ته بێ گوناهم.
* ئايا بۆت ديار كه‌وتووه كێ ئه‌م كاره‌ی كردووه؟
ره‌وعه: له راستيدا به‌ڵێ، به‌ڵام ناوه‌كه‌تان پێ ناڵێم.
* به‌ڵام چۆن زانيتان؟
ره‌وعه: له راستيدا ئه‌مه سوتفهيهكي گه‌وره‌بوو، يه‌كه‌م كه‌س كه ڤديۆيهكهی نيشان دام له‌ناو مۆبايلهكهي ئاهه‌نگێكی خێزانی منی تێدا بوو، ده‌ستكاری ڤيديۆيهكهی كردبوو، له‌مه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت هه‌ر ئه‌و بووه كه ئه‌م كاره‌ی كردووه..
* كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه به مۆبايلی خۆی وێنه‌ی تۆی گرتووه‌و بڵاوی كردۆته‌وه؟
ره‌وعه: به‌ڵێ.. ئه‌و كه‌سه پێشتر له نزكترين هاورێكانی من بوو.
* ئايا رووبه‌رووی بوويه‌وه؟
ره‌وعه: به‌ڵێ رووبه‌رووی بوومه‌وه، گوتی من موبايلهكهی خۆم فرۆشتووه، هيچ ده‌رباره‌ی ئه‌م رووداوه نازانم، له‌وانه‌شه ئه‌و كه‌سه‌ی مۆبايلهكهی مۆبايلهكهی منی كريوه ئه‌م ئه‌و كاره‌ی كردبێت و ڤديۆيهكهی تۆی بڵاوكردبێته‌وه، به ته‌واوی ئينكاری كرد.. لێی گه‌رێ من ئه‌و بابه‌ته‌م بۆ خوای گه‌وره جێ هێشتووه.. وه نايدهمه داداگا..!
* يانى نايدهيته دادگا !!؟
ره‌وعه: نه‌خێر نايدهمه دادگا، ته‌نيا خوای گه‌وره ده‌توانێ مافي من بسێنێته‌وه له‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م تاوانه‌ی به مه‌به‌ستی رووشاندنی ره‌وشتی من ئه‌نجام داوه.
* با بگه‌رێينه‌وه بۆ جيهانی هونه‌ريت: چۆن ده‌روانيته جه‌مال سلێمان دوور له كاری هونه‌ری؟
ره‌وعه: مرۆڤێكی باش و دوور له لووت به‌رزی، وه‌ك باوكێك خۆشم ده‌وێ.. به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌و ئه‌ستێره‌يه..
* له درامای (أبو بنات)، تۆ كچێكی بچووك بوويت، وه ئه‌م درامايه يه‌كه‌م دراما بوو كه تۆ به‌شداريت تێدا كردووه، ئايا هه‌ستت به ترسي كامێرا نه‌ده‌كرد، چونكه تۆ ئه‌و كات زۆر بچووك بوويت؟
ره‌وعه: نه‌خێر هيچ نه‌ده‌ترسام.. من هيچ كات له كاتي نواندن دا هه‌ستم نه‌كردووه به‌رامبه‌ر كامێرا وه‌ستاووم، هه‌رده‌م وام هه‌ست كردووه كه به‌رامبه‌ر كه‌سێكی ئاسايی وه‌ستاووم..
* ئايا له هيچ درامايهكدا هه‌ستت به ترسي كامێرا نه‌كردووه؟
ره‌وعه: به‌ڵێ یه‌ك جار ئه‌ویش له درامای (عائد الی حیفا) ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م كاره‌كه‌م له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر (باسل الخطیب) بوو، چونكه ده‌رهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه وهكارهكهش كارێكی جوان بوو منیش ته‌واو ئاماده‌نه‌بووم بۆ كاره‌كه‌م، بۆیه ئه‌وجار زۆر ده‌ترسام له‌كاتی وێنه‌گرتن دا، ده‌ترسام له‌وه‌ی زۆر هه‌ڵه بكه‌م.
* چی ده‌ڵێی ده‌رباره‌ی (نجدت أنزور)؟
ره‌وعه: (نجدت أنزور) كلیلی سه‌ركه‌وتنی من بوو.. زۆرم خۆشده‌وێت.
* ده‌ورت له درامای (موت القادم من الشرق) له گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر (نجدت أنزور) كارێكی جوان بوو، به تایبه‌ت ئه‌وه یه‌كه‌م كارت بوو كه به‌عه‌ره‌بی فه‌سیح قسه‌ت كردووه، چۆن ئه‌م كاره‌ت ئه‌نجام دا؟
ره‌وعه: ئه‌م كاره‌م یه‌كه‌م كار بوو كه به عه‌ره‌بی فه‌سیح ئه‌نجامم داوه، كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت بوو جگه له‌وه‌ش دهورهكهشم زۆر زه‌حمه‌ت بوو" له ڕاستیدا باوكم هه‌رده‌م له‌گه‌ڵم بوو و هه‌رده‌م هاوكاری ده‌كردم" ده‌رهێنه‌ریش زۆر هاوكارم بوو، هه‌ر ئه‌م كاره‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ره‌وعه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و زیاتر بناسرێت.
* له كۆتاییدا من زۆر سوپاست ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ت بۆ ڕه‌خساندم كه ئه‌م چاوپێكهوتنهت له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌م، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكت مابێ زۆر سوپاست ده‌كه‌م؟
ره‌وعه: منيش زۆر سوپاست ده‌كه‌م به‌ڕاستی ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بوو یۆ منیش كه‌وا بێ گوناهی خۆم بۆ هه‌موو جیهان ڕابگه‌یه‌نم، بۆیه ده‌یڵێمه‌وه ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا هۆكارێك نییه له وازهێنانم له‌كاری هونه‌ری دا، ئیتر سوپاس بۆ تۆ سه‌ركه‌وتوو بی و به‌خێربێی.
ناسنامه
- رِهوع هانى سه‌عدى.
- ته‌مه‌ن 17 ساڵ.
- ته‌مه‌نى هونه‌رى: 11 ساڵ.
- ته‌مه‌نا: ته‌مه‌نا ده‌كه‌م به ڕاستگۆیی بژیم.
- گريان: چه‌ند دلۆپێكه له گیانم.
- باوكت: نموونه‌یه‌كی به‌رزه.
- دايكت: خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی گرانبه‌هایه.
- ئه‌و كاره‌ى كه له هه‌موويان زياتر خۆشت ده‌وێ: درامای (الفوارس).
تێبینی: ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌م به عه‌ره‌بی ئه‌نجام داوه له زۆر سایتی تر به عه‌ره‌بی بڵاوم كردۆته‌وه، له هه‌رسایتێك به كام ناو ئه‌ندام بوویمه به‌م ناوه بڵاوم كردۆته‌وه...، بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست كردومه به كوردی هیوادارم ببێته جێی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زور سوباس بو تو zhyar1983 سه ركةوتوو بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
