❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / (شاعیری به‌ناوبانگی ئنگلیزی شیللی)تایبه‌ت به‌ کوردژین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-15 13:22:36

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

(شاعیری به‌ناوبانگی ئنگلیزی شیللی)تایبه‌ت به‌ کوردژین

ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی که‌ ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین و باووباپیرانمانی تێدا ژیاوه‌ هاتووه‌ و چووه‌ گه‌لێک پیاوانی گه‌وره‌و ناودار و زاناو قاره‌مانی په‌روه‌رده‌ کردووه‌ که‌ هه‌تا هه‌تایه‌ ناویان وه‌ک و ئه‌ستێره‌ی گه‌شی به‌ره‌به‌یان له‌ئاسمانی عیلم و زانست و هه‌نه‌رو شیعردا ده‌دره‌وشێته‌وه‌.ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ پیاوانه‌ خۆشی و کامه‌رانی و پێشکه‌وتنی مرۆفیان مه‌به‌ست بووه‌ و به‌ چاوێکی یه‌کسان ته‌ماشای هه‌موو گه‌لێک و میله‌تێکیان کردووه‌.
شاعیری به‌ناوبانگ(شیللی)یه‌کێکه‌ له‌و پیاوانه‌ی که‌ هه‌تا هه‌تایه‌ شیعره‌کانی وه‌ک و ئاوازو بانگی بولبولی به‌ره‌به‌یان له‌ باخچه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتدا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌.
شیلی ناوی (پرسی بایش)ه‌ شاعیری هه‌ره‌ به‌ناوبانگی ئینگلیزه‌ له‌ ساڵی 1792 دا له‌دایک بووه‌ و له‌ ساڵی 1822 دا کۆچی دوایی کردووه‌ شیللی یه‌کێکه‌ له‌ شاعیره‌ به‌ناوبانگه‌کانی (قوتابخانه‌ی ڕۆمانسی)له‌ شیعردا.له‌ (ئۆکسفۆرد) خوێندویه‌تی و گه‌یشتۆته‌ پله‌یه‌کی به‌رز له‌ زانیاری و شیعردا.له‌ ساڵی 1821 دا چۆته‌ (ئیتاڵیا) ئه‌م شاعیره‌ وه‌ک و هه‌مووشاعیرانی تر هه‌ستی به‌ ئێش و ئازاری مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی کردووه‌،له‌هه‌موان زیاتر داوای سه‌ربه‌ستی و ئازادی مرۆڤی کردووه‌.
شیللی خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌یه‌کی فراوانی وه‌ها بووه‌ که‌ ده‌ی وت(ده‌رمانی خراپی و ناله‌باری دونیا،ئازادی و خۆشه‌ویستییه‌)
له‌ به‌رهه‌مه‌ به‌ناوبانگه‌کانی شیللی قه‌سیده‌ی (ئۆدۆنیس)ه‌ که‌ به‌هۆی کۆچی دوایی (کیتس)ی هاوڕێیه‌وه‌ وتویه‌تی هه‌روه‌ها (به‌سته‌یه‌ک بۆ شه‌ماڵ)و (بۆمه‌ل)جگه‌ له‌مانه‌ش نمایشنامه‌ی (پڕۆمیپۆس)ی ئازادی که‌ بریتییه‌ له‌ (دراما)یه‌کی گۆرانی له‌ چوار په‌رده‌دا.

ئه‌مه‌ نمونه‌ی چه‌ند هۆنراوه‌یه‌کیه‌تی:

بـــــلبلـــــه‌کان بـــــــــــــــــه‌ خه‌بـــــــــــــــه‌رن
بـــــلبلـــــه‌کان بـــــــــــــــــه‌ خه‌بـــــــــــــــه‌رن
له‌ســـــه‌ر لـــــق و پــــــــۆپی گـــــــــــوڵــــــن
ســـــــه‌رخۆشه‌خانــــــــــــه‌ بـــــــــــــــه‌ده‌رن
ئه‌وانـــــــــــــه‌ی ئـــــــــاره‌زوی ژیــــــــــــــــان
شه‌وق و خۆشــــــــــی لـــــه‌ دژ نه‌مـــــــــان
یـــــــــــه‌کی خـــــــــــستون به‌خه‌بـــــــــه‌رن
بــــــــێ هێزو تــــــــین بــــــــــــه‌خه‌بــــــه‌رن
له‌وێـــــــــــدا بلبلێـــــــــکی جــــــــــــــــــوان
ئاوازو بــــــــــــــــه‌ســـــــته‌ بۆ ژیـــــــــــــــان
ده‌ڵێ به‌ جـــــــــــــــــــۆش نه‌رم و نیــــــــان
ماندووی ده‌ستی خۆشــــــــــــی و خه‌مــان
که‌وتــــــــــــه‌ خوارێ ســــــــه‌ره‌و نــــــگون
لاوه‌ لاوه‌ چــــــــــــــــڕه‌ به‌رزه‌کــــــــــــــــــه‌
باوه‌شـــــــــــــی بـــــــــــۆ گرتـــــــــۆتــــه‌وه‌
هه‌تا هه‌تایــــــــــــه‌ به‌ره‌و نــــــــــــــــه‌مــان
              * *  *

ئاماده‌کردنی RoOoZ تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin
ده‌بێ بژیت بۆ نوسین نه‌ک بنوسیت بۆ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-16 18:16:12

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: (شاعیری به‌ناوبانگی ئنگلیزی شیللی)تایبه‌ت به‌ کوردژین

ده‌ستت خۆش بێت رۆزی بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ ئه‌زیزم هیوادارم که‌ بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌ تواناو بابه‌ته‌ به‌ سوده‌کانت سوپاس بۆ ناساندنی ئه‌م شاعیره‌ گه‌وره‌ییه‌ی ئینگلیزی به‌ ئه‌ندامانی یانه‌ دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت ته‌مه‌ن درێژکو به‌خته‌وه‌ر بیت به‌ قوربان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-16 18:27:13

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: (شاعیری به‌ناوبانگی ئنگلیزی شیللی)تایبه‌ت به‌ کوردژین

زۆر سوپاس بۆ تۆ به‌ هیوای سود وه‌رگرتن هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-31 19:58:42

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: (شاعیری به‌ناوبانگی ئنگلیزی شیللی)تایبه‌ت به‌ کوردژین

dastt  xosh  bet rooza gyan  bo am  zanyera  ba swda darbare am  sha3era  sarkwtu  bet  guli mn

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-02-06 19:18:43

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: (شاعیری به‌ناوبانگی ئنگلیزی شیللی)تایبه‌ت به‌ کوردژین

زۆر سوپاس سه‌راب خان به‌ هیوای سوودمه‌ند بوون لێی بژیت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RoOoZ (2010-02-06 19:19:05)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net