.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ڕامبراند به وێنهکێشانی هاوسهرهکهی بوو به ڕامبراند
چەند سەرنجێك پێش چەژنى لەدایك بوونى (400) ساڵەى (ڕامبراند) لە هۆڵەندا بەرقەراركرا، ڕامبراند وێنەكێشى بەتواناى هۆڵەندى، یەكێكە لەناودارترین و دیارترین وێنەكێشەكانى شێوازى كلاسیك كە لە زەمینەى وێنەكێشانى ڕەنگ و ڕۆن بەناو بانگە. ئەو یەكێكە لە بەتواناكانى سەدەى (17) كەوێنەكانى بەشێوازێكى زۆر سەرسوڕهێنەر ڕەگ دەكرد، بەشێوازآ كە زەمینە تابلۆكانى ئەو تاریكەو لەناویدا ڕۆشناییەك دەبینرێت وە لەوێوە ڕۆشنایى دەدرەوشێتەوە ئەو لەبەرهەمەكانیدا ڕوح بە سروشت دەبەخشێت. وە بەقەڵەمى وێنە كێشان وێنەى جوان درووست دەكات كە چاوى هەر بینەرێك بۆ خۆى ڕادەكێشێت. ئێستاكە بەبۆنەى چوارسەدهەمین ساڵیادى لەدایك بوونى ئم وێنە كێشە سەركەوتووە ئاماژەیەك بە ژیانى پڕ لەسەرەو لێژى ئەم كائینە دەكەین، وە سەرێك لە تایلۆكان و وێنەو پەیكەرەكانى دەدەین.
دەورانى منداڵى:
(هارمنس زئون خان رین)ناسراو بە رامبراند لە (15) جولاى ساڵى 166لە لیدن ى هۆڵەندا لە خێزانێكى كەمێك هەژار لە دایك بوو، باوكى ئاشەوان و دایكى كچى نانەوایەك بوو، لەگەلأ ئەمەشدا خێزانەكەى لەتەنگ دەستیدا ژیانیان بەسەر دەبرد، بەڵام ئارەزووى دایك و باوكى خوێندنى منداڵەكانیان بوو، لەبەر ئەمە ڕامبراندیان بۆ (لاندین) لە لیدن نارد، تا لەوىَ خەریكى خوێندن، ڕامبراند بیركردنەوەیەكى باشى هەبوو بۆ خوێندن، وە لە (14) ساڵیدا توانى كۆتاىبە پلەكانى خوێندن بهێنێت، دایك و باوكى داوایان لىَ كرد كە بڕوات بۆ زانكۆ، بەڵام ڕامبراند ئارەزووى لە دەرس خوێندن نەبوو، وەهەستى دەكرد لە قەڵەمێكى ڕەنگ و پارچە كاغەزێك سود وەردەگرێت، بەڵام لەژێر فشارى دایك و باوكیا ناچار بوو ناوى خۆى لەزانكۆى لیدن بنوسێت، هەر بەم جۆرە نەیتوانى بەردەوام بێت وەكارەكەى بە نیوە ناچڵى بە جێبهێڵێت و ڕووى كردە وێنە كێشان، لە سەرەتادا بوو بە خوێندكار لەلاى (جكوب ون ئیسوانبراش) پاشان ڕووى كردە ئەمستردام وە لەژێر چاودێرى مامۆستاى وەك (پیتر لاستمان) فێرى تەكنیكى ڕەنگ و یارى بەنور و سآ بەر ببێت، چگە لە وێنە كێشان دەربارەى ژیانى دێرینەكان و مێژوى دینەكان و زانستى مێژووى فێردەكردن، فێرى كرد كە بۆ وێنە كێشان سود لەمانە وەربگرێت، ڕامبراند لەژێر كاریگەرى (رواژویو) دا بوو، كە وێنە كێشێكى ئیتالى بوو، ئەم وێنە كێشە ئیتالیە لە بەرهەمەكانیدا سودى لە نورو سآ بەر وەردەگرت، وە ئەم تەكنیكە بەسەرەكیترین خاڵى كارى ڕامبراند گۆڕا، ڕامبراند لەپاش لە ئەمستردام گەڕایەوە بە لیدن، وە لە زادگەى خۆیدا خەریكى فێربوون و ڕاهێنانەكانى خۆى لەسەر وێنەكێشان بوو، ئەو دەیویست كارەكانى خۆى بەباشترین شێوە جآ بەجآ بكات وە لەم ڕیگەیەشدا سەركەوتووبوو.
چوونە ناو زەمینەى هونەرى وێنەكێشان
ڕامبراند لە (22) ساڵیدا بوو بە مامۆستا وێنەكێشان، وە لەم ماوەیەدا توانى (100) تابلۆ لە ڕوخسارى خۆ بۆ كەسانى تر بكێشێت، وە لە كاركردن لە بوارى هونەرى سابت بوو. ڕامبراند لە ساڵى (1631)بۆ زیاتر فێربوونى وێنەكێشان چوو بۆ ئەمستردام وە هەوڵى دا بەیەك تابلۆ كێشى بەناوبانگ بگات وە لەوێوە بەسەروەت بگات. وە لەهەمان سەردەمدا بوو كە بەرهەمى وەك (قوربانى كردنى ئیزاك) و بەرهەمى دێرینەى (دانى كێشا). ئەو لەهەمان ساڵدا لەگەلأ (ساسكیان وەن بولنبراگ) ئەمیش كچێكى جوان و خانەدان بوو، بە برازاى دەوڵەمەندێكى تابلۆكانى ئاشنا بوو، وەچەندین تابلۆى ڕوخسارى ئەوى كێشا وە بە دیارى دەیدا پێى. لەم نێوەندەدا عاشقى و دڵدارى سەرى هەڵدا وە بەینى ئەم دوانە سەرى لە هاوسەرێتیەوە دەرچوو، وە ئارەزووى ئەو بۆ كارى هونەرى زیاتر بوو، ڕامبراند لەم دەورەدا هەوڵى دەدا لە هەندێك لە شتە ئایینیەكان سود وەرگرێت. زۆرێك لەبەرهەمەكانى ئەودا لە زەمینە ى مەزهەبیدا نەمرى زۆرترى بەخۆیەوە زیاتر بینیوە، تا لە بەرهەمانى ترى تابلۆى سامسۆن لە ساڵى 1636 یەكێكە لە بەرهەمە مەزهەبیەكانى ئەو. بەدرێژاى ئەم دەیە وێنەكێشانى ڕامبراند جێگەى سەرنجى زانكۆكان و هونەرمەندان بووە لەم ڕێگەیە دەرامەتى ڕامبراند ڕووى لەباشى كرد.
ڕامبراند لەسالًى 1637 دا بەدواى تەكنیكێكى تایبەتیەوە بوو كە لە تابلۆكانیدا بەباشى دەردەكەوت. ڕامبراند پیاوێكى زۆر موسریف بوو.
ژیانى ڕامبراند لەساڵى 1641دا ڕووى لە شكان كرد، ئەو ساڵانە بۆ ئەو نەگبەتى بوو، مەرگى سآ منداڵى خەمێكى گەورەى لەسەر دڵى دانا. لەساڵى 1643دا هاوسەرى خۆشەویستى لەدواى منداڵى چوارەمیەوە كە كوڕێك بوو كۆچى دواى كرد، ڕامبراند ناوى كوڕەكەى نا (تیستسو). ئەو بۆ شەرپەرشتى منداڵكەى بێوەژنێكى هێنا بەناوى (هندریكى استوفل) ەوە كە ڕێنمونى كەرى وێنەكانى بوو، پاش ماوەیەك ئەم دوانە بوون بە هاوسەرى یەك بەڵام هەرگیز جێى ژنەكەى پێشووى نەدەگرتەوە بۆ ڕامبراند تەنانەت ڕامبراند لە كەم دەستیدا ژیانى بەسەر دەبرد، هەتاوەكو پارەى نەبوو بیدات بە تەكسى تا ڕێمونى بكات. مەرگى هاوسەرى دووەمیشى لە ساڵى 1663دا بوو وە مەرگى تەنها كوڕەكەى كە تەمەنى لە (27) سالأ زیاتر نەبوو. ساڵى 1668 چەند ڕووداوێك بوون كەدەستیان خستە نێو كارەكانى ڕامبراندەوە لەساڵانى دوای پڕبوو لە غەم و خەفەت بۆى، بەڵام ڕامبراند بە پشت بەستن بە ئیرادەى خۆى كارى دەكرد ، زۆرێك لەبەرهەمەكانى ڕامبراند لەم سەردەمەدا زۆر جێگەى ڕێز لێنان بوون. سەرەنجامن لەپاش مەرگى كوڕەكەى ڕامبراند لە (14) كتبرى 1669دا لە ئەمستردام كۆچى دواى كرد.
بەرهەمى ئەم وێنە كێشە
نزیكەى (600) بەرهەم لەتابلۆكانى ڕامبراند ماوە، هەڵبەتە ئەو لەم ئەندازەیە زیاتر تابلۆى كێشاوە، بەلام بە تێپەڕبوونى زەمان و دەست پآ كردنى شەڕى جیهانى یەكەم و دووەم هەروەها كاریگەرى خراپى ئاوو هەوا زۆرێك لەبەرهەكان و تابلۆكانى تیا چوو، ئیستاش ژمارەیەك لەتابلۆكانى ئەم وێنە كێشە ناسراوە لە مۆزەخانەى هونەرى (سائوپائولو)ى بەرازیل (لۆرد) ى فەڕەنسا و (ڕیجلس) ى ئەمستردام دەپارێزرێت، بەناو بانگترین بەرهەمى ئەو (یەعقوبو كوڕەكانى) (رێوڕەسمى پائولى ئازادكراو لە زیندان) (كچێكى جوان لەبەرامبەر دەرگایەكى نیوە كراوە) (ئاش) (خێزان) (دەرسى شەرحكردن) 1c1c
ڕامبراند تەمەڵى چاوى هەبوو زانایانى پزیشكى (هاروارد) ئاشكرایان كرد بەچاو خشاندن بەسەر تابلۆكانى كەوێنەى ڕوخسارى خۆى كێشابوو بەم جۆرە دەردەكەوێت كە ئەو دوچارى تەمەڵى چابووبوو، بەوتەى ئەم پزیشكانە دەگونجێت ئەم نوقسانیە بووبێتە هۆكار لە ڕامبرانددا كە دونیا بەوێنەى تەخت ببینێت، میزان بوونى چاوەكان بەتاك ئەم توانایە دەدا كە هەموو شتێك سآ لایەنە ببینێت، بەڵام بە لێكۆڵینەوە لەسەر (24) تابلۆى ڕامبراند گەیشتنە ئەم نەتیجەیە كە لەتەواوى ئەم بەرهەمانەدا بێجگە لە یەكێكیان. چاوى ڕاستى تابلۆ بۆ پێشەوە ڕاماوە وە چاوەكەى ترى بۆ دەرەوەى تابلۆ لاى داوە، زاناكان لەسەر ئەم ڕایەن كە چاوى چەپى ئەو كێشەو گرفتەى هەبووە، ئەو بەسەیركردنى وێنەى خۆى كێشاوە، ب وتەى زانایان نەتبجەى ئەم لێكۆڵینەوەیە نیشانى دەدات كەنەخۆشیەكان هەمیشە بەزەرەرى مرۆڤ نین، وە دەتوانین لە زەمینەوە بەشەكانى تردا بەسودى ئەدا شكایەوە.
یەكێك لە تابلۆى كێشراوى ڕامبراند كە لەساڵى 1939 ى زاینى لەلایەن نازیەكانەوە برا بۆ كلكسیۆنى ئەوروپا و گەڕێندرایەوە، بەهۆى هێرشى ئەڵمانیاى نازى نازى بۆ چیكۆسلۆفاكیا، نازیەكان بەرهەمى هونەریان دیبوو لەم نێوەندەدا تابلۆى (ڕێو ڕەسمى پائولى زیندان) بەرهەمى ڕامبراندبەرچاو دەكەوێت وە نێردرایەوە بۆ لەندەن، ئەم كەسە لەبەرامبەر بە گێڕانەوەى ئەم تابلۆیە هیچ داواكاریەكى نەكرد، وە بە ئارەزووى خۆى گێڕایەوە.
دۆزینەوەى وێنەى تازەى ڕامبراند:
وێنەى كێشراوى تازەى ڕوخسارى ڕامبراند، وێنەكێشى هۆڵەندى دۆزرایەوە، لێكۆڵەرەوان توانیان ئەم وێنە كێشراوە لەژێر لایەكانى ڕەنگیدا كە ڕوخسارى یەك ئەشراف زادەى ڕووسى نیشان دەدات دەرهێنا ئەم لێكۆڵەرانە بەووردى لایەجیاوازەكانى ئەم وێنەیان هەڵگرت كە ڕوخسارى ڕامبراند بەچەناكەى خڕ و چاوى دڵگیر لەژێر ئەودا بدۆزنەوە ئەم وێنە كێشراوە تەواو لەبەرهەمەكانى ئەم دەچێت، ئەم وێنە كێشراوە لەساڵى 1634 كێشراوە كە ڕامبراند تەمەنى 28 سالأ بووە.كە لەلایەن خۆیەوە كێشراوە. دەگونجێتىپاش چەندین سالأ یەكێك لە شاگردەكانى بەزیادكردنىگوارەو ڕیشى بچوك و موى بەرز وە كڵاوى ڕوسى وێنەى ئەوەى گۆڕیووە كە ببێت بە ڕوخسارى ئەشرەفزادەیەكى ڕوسى، ئێستاش بەلابردنى شتە زیادەكانى ئەم وێنەیە پەییان بە حەقیقەتى ئەم وێنەیە بردووەنوسین


لهسهر هێڵ نییه






ئه ها ده ستت خـؤش بێت ،، بابه تێکی به سووده ، سه رکه وتوبیت

لهسهر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak swrin sarkwtu bet hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه