❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-03 08:08:56

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

خه‌رامان محمد
http://t3.gstatic.com/images?q=tbn:mWfzUr8KF2_DUM:http://img204.imageshack.us/img204/2252/12848694fw3.jpg
گه‌ر یه‌ك  به‌یه‌ك له‌چین وتوێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌، نزیك بینه‌وه‌ ده‌بینین هه‌رتوێژه‌و كۆمه‌ڵێ گرفت وكێشه‌ی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌ ،ئاواته‌ خوازه‌ دڵسۆزێك له‌ده‌رگای‌ دڵی‌ بدات تائه‌ویش ده‌رگای‌ دڵی‌ والاَ بكات وخه‌مه‌كانی‌ خۆی‌ كه‌مێك بڕه‌وێنێته‌وه‌ وهه‌ست بكات كه‌سێك هه‌یه‌، له‌ژیانیدا ،گرنگی‌ پێ‌ ده‌دات وگوێ‌ ی‌ بۆده‌گرێت ئه‌وكاته‌ ئه‌ویش له‌لای‌ خۆیه‌وه‌ هه‌ست به‌سۆز وئارامی‌ ده‌كات وته‌مومژی‌ نائومێدی‌ ونامۆیی‌ ودڵه‌ ڕاوكێ ی‌ لا ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ .

یه‌كێك له‌و توێژه‌ ناسك وهوستیارانه‌ كیژانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ن كه‌زۆرێكیان هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌بۆشایی‌ یه‌ك هه‌یه‌ له‌ژیانیاندا كه‌  پێوه‌ی‌ گیرۆده‌ن ئه‌ویش نه‌بونی‌ سۆزو خۆشه‌ویستی‌ یه‌بۆیان  له‌لایه‌ن خێزان یان كۆمه‌ڵگاوه‌، هه‌ربۆیه‌ ڕۆژبه‌ ڕۆژ گله‌یی‌ وگازنده‌  له‌لایه‌ن ئه‌وكچانه‌وه‌ زیاد ده‌بێ‌ و،هاواریانه‌ له‌دووره‌ په‌رێزی‌ و بێ‌ په‌راوێز خستن و نه‌بوونی‌ سۆزو بێ‌ به‌شكردن له‌ خۆشه‌ویستی‌ ، ئه‌م تێڕوانینه‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ وژینگه‌ ڕۆشنبیریه‌ هه‌ڵه‌یه‌ی‌ به‌میرات ماوه‌ته‌وه‌ ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌سروشتی‌ هه‌ڵسوكه‌وت وپه‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كچاندا .

له‌ناوخێزانه‌كاندا دایك وباوك وگه‌وره‌كان به‌رپرسیارێتی‌ یه‌كی‌ سه‌نگینیان له‌ئه‌ستۆدایه‌ به‌رامبه‌ر به‌كچه‌كانیان ، كه‌پێویسته‌ گرنگی‌ یه‌كی‌ باشیان پێ‌ بده‌ن وه‌باوه‌شی‌ سۆزو خۆشه‌ویستیان بۆبكه‌نه‌وه‌، وداخوازیه‌كانیان بۆجێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ن و ئاسوده‌یان بكه‌ن .

كچانی قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌ وسه‌ره‌تای‌ پێگه‌یشتن داخوازیی‌ جۆراو جۆر تایبه‌تیان هه‌یه‌.

پێویستیان به‌وه‌ یه‌ كه‌سێك له‌هه‌ست وسۆزیان تێ‌ بگات وله‌زمانیان بزانێت وكه‌سێكیان ده‌وێت به‌ده‌م كێشه‌كانیانه‌وه‌ بێت ،ئه‌م به‌ده‌مه‌وه‌ بونه‌ش پێویستی‌ به‌لێهاتوویی‌ وخۆماندوكردنێكی‌ كه‌می‌ خێزانه‌ وهیچی‌ تێناچێت ته‌نها به‌ده‌ربڕینێكی‌ ناسك وته‌ی‌ كاریگه‌رو هه‌ست بزوێن وجارجاره‌ پیا هه‌ڵدان و نواندنی‌ میهره‌بانی‌ یه‌ به‌رامبه‌ر یان ،كچانی‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاری‌ پێویستیان به‌كه‌سێكه‌ له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانیاندا بژی‌ وخه‌مه‌كاكانیان بۆسوك بكات ،ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ڕبڕینه‌ ته‌نانه‌ت ته‌ماشاكردنێكی‌ پڕله‌ئه‌وین یان به‌چاوێكی‌ پڕله‌سۆزه‌وه‌ بێت كه‌ئاماژه‌ بێت بۆدڵسۆزی‌ وخۆشه‌ویستی‌ ده‌ڕبڕین ،كه‌ئه‌بێته‌  مایه‌ی‌ ئارامی‌ ودڵنیایی‌  بۆكچان .

پشت گوێ‌ خستن وگوێ‌ نه‌دان به‌هه‌ست وسۆزی‌ كچان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه‌ هه‌ڵه‌و تاوانێكی‌ گه‌وره‌یه‌، مامه‌ڵه‌ی‌ توندو بێ‌ به‌ش كردنیان له‌هه‌ست وسۆزی‌ خێزانی‌ ، ئاسه‌واری‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌سێتیان له‌ئێستاو ئاینده‌دا ، به‌جێ‌ ده‌هێڵێت .

ئه‌گه‌ركچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو پشتگوێ‌ خران وده‌رگاكان به‌ڕویاندا داخرا ،وبێ‌ به‌ش كران له‌باوه‌شی‌ گه‌رم وپڕسۆزی‌ خێزان ئه‌وه‌ هانا بۆكه‌سێكی‌ دی‌ ده‌به‌ن  تائه‌وبۆشایی‌ یانه‌ی‌ بۆپڕبكاته‌وه‌ لێره‌شدا مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هه‌ڵی‌ ئه‌بژێرێ كه‌سێكی‌ باش نه‌بێ‌  وبه‌ره‌و لادانی‌ ببات .

به‌ده‌مه‌وه‌بونی‌ ئه‌م كێشانه‌ یاخود چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م گرفتانه‌ هێنده‌ ئاڵۆزیش نین( ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ستی‌ پێ‌ كراوهه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاوی‌ بۆدرا  له‌لایه‌ن خێزانه‌وه‌،بۆیه‌ جارجار ئاماژه‌ به‌خێزان ده‌كه‌م چونكه‌خێزان به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و بنیادنانی‌ كه‌سێتی‌ تاكه‌كانه‌.

له‌گه‌ڵ بوونی‌ كه‌م وكورتی‌ له‌په‌روه‌رده‌ی‌ خێزانیدا ، پێویسته‌ كچان خۆیان كه‌سێتیان به‌هێز بێت وهانا بۆكه‌سانی‌ نه‌زان وناڕۆشنبیر نه‌به‌ن .

هه‌وڵی‌ خۆڕۆشنبیر كردن بده‌ن وهۆشیارببنه‌وه‌و نه‌هێڵن بۆشایی‌ له‌ژیانیاندا په‌یدابێت هه‌ربۆئه‌مه‌ش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ باشترین كارێكن كه‌به‌ جێ‌ به‌جێ‌ كردنیان ژیانێكی‌ ئارام وئاسوده‌ فه‌راهه‌م ده‌هێنرێت :-


1- ڕێگه‌نه‌دان به‌نائومێدی‌ وبێ‌ هیوایی‌ و،به‌رده‌وام بوون له‌ژیانی‌ ئاسایی‌ وپشت به‌ستن به‌لێهاتوویی‌ خود ،ودڵنیا بوون له‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌مه‌ ئه‌زمونێكی‌ كاتی‌ یه‌و تێ‌ په‌ڕ ده‌بێت ، سه‌ركه‌وتنیش له‌م ئه‌زمونه‌دا مانایه‌كی‌ گه‌وره‌ به‌كچان ده‌به‌خشێ .

2- گه‌ر هاوڕێ‌ وپاڵپشتێكی‌ باشت  نه‌بوو له‌ژیاندا نه‌هێڵیت  خه‌مۆكی‌ ڕووبكاته‌ ده‌روونت و ،پێویسته‌ له‌وكاتانه‌دا سوپاسی‌ خوابكه‌یت كه‌جه‌سته‌یه‌كی‌ ته‌ندروست وجوان و زیره‌كی‌ یاخود زۆرێك له‌به‌هره‌ ونیعمه‌ته‌كانی‌ پێ‌ به‌خشیویت ، چاوێك به‌وبه‌خششانه‌دا بخشێنه‌ وبیانكه‌ره‌ پڕ كه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وبۆشایی‌ یانه‌ی‌ ژیانت.

3- هه‌میشه‌ به‌گه‌شبینی‌ یه‌وه‌ بۆكێشه‌كان بڕوانه‌ وه‌ك ئه‌زمون  سه‌یریان بكه‌ ،وابزانه‌ سودێكی‌ گشتی‌ تێدایه‌ ویه‌كێ‌ له‌وانه‌ پێداچونه‌وه‌یه‌ك بۆهه‌ڵه‌كانی‌ خۆت وهه‌نگاوێك وڕاست كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئامانجه‌كانت .

4-په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خواوه‌ند پته‌و بكه‌و به‌یادكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ قورئان ونزاو پاڕانه‌وه‌ و دڵه‌كه‌ت پڕ بكه‌ له‌خۆشه‌ویستی‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌ ( صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم ) ، و پشت به‌خوای‌ گه‌وره‌ ببه‌سته‌ بۆئارامی‌ دڵت خوای‌ گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت ( الابذكر الله‌  تطمئن  القلوب)

5- نه‌كه‌ی‌ ته‌سلیمی‌ ده‌ردی‌ بێكاری‌ وكاتی‌ بێ‌ ئیشی‌  ببیت چونكه‌ ڤایرۆسێكی‌ كوشنده‌یه‌ و ته‌شه‌نه‌كردنی‌ به‌په‌له‌ وبكوژه‌ ، زۆر گرنگه‌ سه‌رقاڵی‌ كاری‌ به‌سود وداهێنانكاری‌ بیت وهه‌میشه‌ هه‌وڵی‌ خۆ چالاك كردن وكاری‌ خێرخوازی‌ به‌و ، بزه‌ بخه‌ سه‌رلێو ودڵی‌ كه‌سانی‌ تر كه‌ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هۆكاری‌ دڵخۆشی‌ وئاسوده‌ییه‌ .

6- رێكپۆشی‌ وپاكو خاوێنی‌ له‌ڕواڵه‌ت و جل وبه‌رگدا له‌گه‌ڵ پاراستنی‌ مه‌رجه‌كانی‌ بالاَپۆشی‌ ، ئه‌ویش به‌خۆپاراستن له‌ جل وبه‌رگی‌ ته‌سك وته‌نك و كورت ..............هتد .

7-گرنگی‌ بده‌ به‌جوانكاری یه‌كانی‌ ده‌رون وجه‌سته‌و  ڕواڵه‌تت وڕێز له‌كه‌سێتی‌ خۆت بگره‌و له‌خه‌می‌ خۆ ڕۆشنبیركردنی‌ خۆتدابه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ به‌سود ئه‌وئامانجانه‌ی‌ كه‌هه‌ته‌ له‌ژیاندا.

8- هه‌میشه‌ به‌چاوی‌ جوانیه‌كانه‌وه‌ بڕوانه‌ بۆژیان به‌ویستی‌ خودا ئه‌م قۆناغه‌ تێ‌ ده‌په‌ڕێ وده‌ڕوات به‌ئارام به‌وپارێزگاری‌ دین وڕه‌وشت بكه‌ وڕه‌ش بین مه‌به‌

9- هه‌میشه‌ به‌چاوی‌ جوانیه‌كانه‌وه‌ بڕوانه‌ بۆژیان به‌ویستی‌ خودا ئه‌م قۆناغه‌ تێ‌ ده‌په‌ڕێ وده‌ڕوات به‌ئارام به‌وپارێزگاری‌ دین وڕه‌وشت بكه‌ وڕه‌ش بین مه‌به‌ .

10- به‌ئاگا به‌و دووربه‌ له‌په‌نابردن بۆهاوڕێی‌ خراپ وپه‌یوه‌ندی‌ گوماناوی‌ و نادروست ، چونكه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاكه‌شی‌ جوان وشیرین بێ‌ لات ، دڵنیابه‌ كۆتایی‌ یه‌كه‌ی‌ خه‌ساره‌تێكی‌ گه‌وره‌و ماڵ وێرانیه‌ له‌دونیاو په‌شیمانی‌ له‌ڕۆژی‌ دوایدا .

11- په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ خێزان ودایك وباوك وبرا وخوشكه‌كانت پته‌و به‌هێز بكه‌و وه‌ك هاوڕێ‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ وگرفت وبێزاریه‌كانی‌ خۆت باس بكه‌، لایان ، گوێ‌ بۆڕێنمایی‌  به‌سوده‌كانی‌ ئه‌وانیش بگره‌ .

12- وه‌ك داری‌ هه‌ناربه‌ له‌سه‌وزیدا ، خۆش له‌به‌رهه‌مدا جوان وڕازاوه‌ له‌گوڵ و گوڵزاردا .

13- ئیراده‌ت به‌هێز بێت .

14- نمونه‌ی‌ دارهه‌نار به‌ له‌سه‌وزیدا، به‌چێژو به‌تام له‌به‌رهه‌مدا ، جوان وڕازاوه‌ له‌كاتی‌ گوڵ كردندا .

15- بڕیاره‌ ڕاسته‌كان لای‌ خۆته‌وه‌ بێت و هه‌میشه‌ ئیراده‌ به‌هێز به‌ و پارێزگاری‌ له‌كه‌سایه‌تی‌ خۆت بكه‌و وشه‌ی‌ هه‌نگوینی‌  له‌خشته‌ت نه‌بات ، له‌وانه‌یه‌ داوێك بێت بۆت نرابێته‌وه‌ ،وریابه‌ كارێك مه‌كه‌ په‌شیمانی‌ دادت نه‌دات .

16- ده‌م به‌پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌ به‌و روگرژ  وتاڵ خۆمه‌نوێنه‌ ، ڕاستگۆبه‌ له‌گه‌ڵ خۆت وده‌وروبه‌ردا .

17 –ووریای‌ شه‌رو خراپه‌كانی‌ مۆبایل و تۆڕه‌كانی‌ ئه‌نته‌رنێت به‌و له‌كاری‌ به‌سودا به‌كاریان بهێنه‌ ، بزانه‌ كه‌سێك چاوی‌ لێته‌و چاودێره‌ به‌سه‌رته‌وه‌ كه‌ئاگای‌ له‌نهێنیه‌كان و ختوره‌ی‌ دڵ وده‌رونه‌كانه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت ( اتق الله‌ حيثما كنت )  یان ( اعبد الله‌ كانك تراه فان لم تكن تراه فانه یراك ) 

18- هه‌وڵی‌ نوێكاری‌ و داهێنان كاری‌ بده‌و له‌ژیانی‌ ڕۆژانه‌تدا و دووربه‌ له‌چاو لێكه‌ری‌ و شوێنكه‌وته‌یی‌ كه‌سانی‌ دی‌ ، .

19- دوربین به‌ له‌ژیاندا و له‌ئاسۆیه‌كی‌ ڕونه‌وه‌ بۆ هه‌نگاوه‌كان بڕوانه‌ ، خۆت به‌گریان ڕامه‌هێنه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌بچوكترین گرفت و ناڕه‌حه‌تیدا هانای‌ بۆبه‌ریت به‌ڵكو ئیراده‌ت به‌هێز بێت ومتمانه‌ت به‌لێهاتوی‌ و تواناكانی‌ خۆت هه‌بێت و دڵنیابه‌ دوای‌ هه‌موو ناڕه‌حه‌تیه‌ك ئاسوده‌ی‌ دێت ( ان بعد العسر یسری‌)


شانازی‌ به‌كچ بون ومێینه‌یی‌ خۆته‌وه‌ بكه‌و مه‌ڵێ‌ خۆزگه‌ كج نه بومایه‌ ... به‌پێچه‌وانه‌ چێژ له‌مێینه‌یی‌ خۆت وه‌ربگره‌ .

به‌و هیوایه‌ی‌ كه‌ له‌پاشه‌ڕۆژدا دایكێكی‌ دڵسۆزو گونجاوبیت بۆ پێگه‌یاندنی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ چاك وخاوه‌ن زانست وزانیاری‌ وجه‌سته‌یه‌كی‌ ته‌ندروست وده‌رونێكی‌ دامه‌زراو .



کە ئەم بابەتەم بینی زۆۆر لام جوان بوو بۆیە لێرەدامنا تاسودمەند بن

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-03 16:02:20

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

dastt  xosh  bet  bo  am  babta  jwana sarkwtu  bet  mnesh  am  wtey  pexmabrman    pe  jwan  bo  sarkwtu  bet

وده‌رونه‌كانه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت ( اتق الله‌ حيثما كنت )  یان ( اعبد الله‌ كانك تراه فان لم تكن تراه فانه یراك ) 

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-03 16:07:51

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

dastakanet xosh bet rojexan hiway bardawami u sarkawtan bo toy gul axwazm inshalla hemisha lash sax u sarkawtu bit malakam

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-05 12:03:21

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

زۆۆۆۆۆر سوپاس بۆ ئێوە خوشکە گوڵەکانم خۆشھاڵم بابەتەکە جێگای سودمەندی ھەمولایەکتان بێت بەھیوام سودمەندبن لەبابەتەکە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-02-05 13:56:14

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

dastakant xosh bet rojan geyan zorrr baswda
hewaxwazm hamisha serkaw tu bet

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-02-05 18:13:30

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

dastakant xosh bet azezm

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-02-06 16:02:49

katrina
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 133
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

dastkant xosh bet golakam barasty babatyky zor baswda bo kchan sarkawtobet golakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-02-08 08:20:29

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆكچانی‌ تازه‌ پێگه‌یشتوو

زۆۆر سوپاس بۆ پەیامەکانتان ھاورێیانی ئەزیز و خۆشەویستم
خوازیارم توانیبێتم سودێک بگەیەنم بەئێوەی لەدڵا شیرین!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net