❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-03 02:38:36

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-05822686f0.jpg
ده‌ریاوانی به‌ناوبانگ كريستوفر كولمبوس (Christopher Columbus  1451 -1506)
ئه‌و پیاوه‌ی ساڵی 1492ی زاینی‌ سه‌فه‌ری کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك له‌ ڕۆژئاواوه‌ به‌ره‌و هندستان ئه‌وه‌ بوو به‌ ڕێکه‌وت کیشوه‌رێکی نوێی دۆزیه‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا بوو.
‌کریستۆفه‌ر ڕوانی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریکا ( هندیه‌ سوره‌کان ) ڕوه‌کێكی تایبه‌تی ئه‌کێشن، کریستۆفه‌ر ئه‌و ڕوه‌که‌ی گوێزایه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌مو جیهان، به‌ڵام نه‌یزانی شتێك ئه‌گوێزێته‌وه‌ بۆ جیهان که‌ دروێنه‌ی ڕۆحی مرۆڤ ئه‌کات به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك که‌ به‌ هه‌مو جه‌نگه‌کان نه‌یان کردوه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c0e7de4b0d.jpg
بریا ئه‌وکاته‌ بیزانیایه‌ چی ئه‌گوێزێته‌وه‌ و چی به‌ جیهان ئه‌کات، له‌ ساڵی 1856 ی زاینی ڕۆبێرت گۆلاگ(Robert Gulag) یه‌که‌م کارگه‌ی دروست کردنی جگه‌ره‌ی له‌ ئینگلته‌را دامه‌زراند !
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5434b7279b.jpg
نزیکه‌ی دوای 100 ساڵ پزیشکی به‌ناوبانگی به‌ریتانی ڕیچارد دۆڵ ( Richard Doll ) له‌ ساڵی 1950 ی زاینی په‌یوه‌ندی نێوان شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان و جگه‌ره‌کێشانی دۆزیه‌وه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-de88f23aaa.jpg
به‌ پێی ڕاپۆرتێک که‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکی (American Cancer Society ) و دامه‌زراوی سنگی جیهانی (World Lung Foundation) ده‌رچوه‌ و له‌ به‌رواری 27 – 8 -- 2009 دا وه‌کاله‌تی ڕۆیته‌رز له‌ واشنتۆن بڵاوی کردۆته‌وه‌:-
به‌کار هێنانی توتن ئه‌بێته‌ هۆی کوشتنی 6 ملێۆن که‌س له‌ جیهاندا ساڵی 2010 به‌هۆی شێرپه‌نجه‌، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ، ئێمفیزیما (Emphysema ) و نه‌خۆشیه‌کانی دیکه‌ی په‌یوه‌ند به‌ جگه‌ره‌کیشانه‌وه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e0ba762c09.jpg
له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ هه‌مو 10 ‌که‌سێکی مردو یه‌کێکیان به‌هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه‌یه‌ و ته‌نها له‌ ساڵی    2009  دا نزیکه‌ی 5.5 ملێۆن که‌س به‌م‌ هۆیه‌وه‌ ژیانیان له‌ ده‌ست داوه.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-47d5aae5fc.jpg

به‌کارهێنانی توتن زه‌ره‌ری نزیکه‌ی 5 بلێۆن دۆلار ساڵانه‌ له‌ ئابوری جیهان ئه‌دات (‌ زه‌ره‌ری ژینگه‌، پاره‌ی ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کانی په‌یوه‌ند به‌ جگه‌ره‌ کێشان‌ و که‌م بو‌نه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنان Loss of Productivity.
‌http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-49e4416a25.jpg
ڕاپۆرته‌که‌ وا پێشبینی ئه‌کات، که‌ ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ی ئێستا له‌ به‌رزبونه‌وه‌دا بێت ئه‌وا 7 ملێۆن که‌س بۆ ساڵی 2020 و 8 ملێۆنیش بۆ 2030 گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن به‌ هۆی جگه‌ره‌ کێشانه‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها ئاماره‌کانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ وا ده‌رئه‌خه‌ن که‌ له‌ جیهاندا نزیکه‌ی یه‌ك بلێۆن پیاو جگه‌ره‌کێشن--- 35 % له‌ وڵاتاته‌ پێشکه‌وتوه‌کان 50 % له‌ وڵاته‌ تازه‌ پێشکه‌وتوه‌کاندا.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f86b0ed33f.jpg
ڕۆژانه‌ 250 ملێۆن ژن جگه‌ره‌ ئه‌کێشن که‌ ---- 22 % له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتوه‌کان و 9 % له‌ وڵاتانی تازه‌ پێشکه‌وتو.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3be4cac2bd.jpg
مه‌ترسی مردن به‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان 23 جار زیاتره‌ له‌ پیاوانی جگه‌ره‌کێش وه‌ك له‌و پیاوانه‌ی جگه‌ره‌ ناکێشن، هه‌روه‌ها 13 جار به‌رزتره‌ بۆ ژنانی جگه‌ره‌کێش به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ هاوڕێکانیاندا که‌ جگه‌ره‌ ناکێشن.
سێ یه‌ك تاکو نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره‌کێشن به‌هۆی ئه‌خۆشیه‌کانی په‌یوه‌ند به‌ جگه‌ره‌ کێشانه‌وه‌ ئه‌مرن وه‌ به‌ گشتی جگه‌ره‌کێشه‌کان 15 ساڵ که‌متر ئه‌ژین له‌ هاوڕێکانیان که‌ جگه‌ره‌ ناکێشن.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e34678327d.jpg
نزیکه‌ی 60 % ی چینیه‌کان جگه‌ره‌کێشن واته‌ چینیه‌کان زیاتر له‌ 37 % ی جگه‌ره‌ی جیهان ئه‌کێشن، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ 50 ملێون منداڵی چینی که‌ زوربه‌یان کوڕن به‌ ناکامی ( Prematurely ) ده‌مرن به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ جگه‌ره‌ کێشانه‌وه‌ هه‌یه.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-29ac041428.jpg
به‌ پێی ڕاپۆرته‌که‌ جگه‌ره‌ کێشان 250 ملێۆن منداڵ و مێردمنداڵ ئه‌کوژێت ساڵانه‌ له‌ جیهاندا وه‌ نزیکه‌ی 200,000  که‌س ساڵانه‌ ده‌مرن به‌ هۆی جگه‌ره‌ کێشانی ناڕاسته‌وخۆوه ( Passive Smoking )
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a6d32717f1.jpg
سه‌د ملێۆن که‌س له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مردون به‌ هۆی جگه‌ره‌کێشانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ نه‌بونایه‌ که‌ نراون بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی جگه‌ره‌کێشانی خه‌ڵك و یارمه‌تی دانی جگه‌ره‌ کێشه‌کان بۆ ته‌رك کردنی، جگه‌ره‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا له‌وانه‌یه‌ یه‌ك بلێۆن که‌س بکوژێت به‌ واتای ڕاپۆرته‌که‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d9e3e9e14c.jpg
چین به‌ یه‌که‌م وڵاتی به‌رهه‌م هێنه‌ری جگه‌ره‌ له‌ جیهاندا ئه‌ژمار ئه‌کرێت ئه‌مریکا به‌ دوایدا دێت، ڕوسیا ئینجا ژاپۆن
پوخته‌ی ڕاپۆرته‌که‌ ئه‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنێ که‌ :-
* جگه‌ره‌ کیشان له‌ گرنگترین هۆکاره‌کانی تێکچونی ته‌ندروستی و مردنه.
* هۆکارێکی سه‌ره‌کی جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ماغ و نه‌خۆشی خوێن به‌ره‌کان و شێرپه‌نجه‌یه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6a75782e2a.jpg
* کلیلی سه‌ره‌کیه‌ بۆ نه‌خۆسیه‌کانی دڵ و مۆخ و شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
* لێپرسراوه‌ له‌ 80 % مردن به‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-06de016c94.jpg
* ناو ده‌م، گه‌ده‌، گورچیله‌، میزه‌ڵان و ڕه‌حم هان ئه‌دات بۆ توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌کان‌.
* جگه‌ره‌ کێشه‌کان زۆرتر توشی نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌کانی سنگ و بۆریه‌کانی هه‌وا ئه‌بن‌.
* جگه‌ره‌ کێشان بۆ ژنی سكپڕ ئه‌بێته‌ هۆی کێشه‌ی زیاتربۆ خۆی و کۆرپه‌له‌که‌ی، وه‌ك له‌بار چون و که‌می کێشی
   کۆرپه‌له‌.
* هۆکارێکیشه‌ بۆ توش بون به‌ قورحه‌ی گه‌ده‌ و نه‌خۆشی شه‌کره‌ و پشت ئێشه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-71b89606d9.jpg
ته‌نها ئه‌و که‌سه‌ی که جگه‌ره‌ی  به‌ده‌مه‌وه‌یه‌ ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌کانی جگه‌ره‌کێشان نابێته‌وه‌.
زاراوه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێی ئه‌وترێ جگه‌ره‌ کێشانی ناڕاسته‌وخۆ (Passive Smoking )، به‌ واتا تۆش که‌ جگه‌ره‌کێش نیت جگه‌ره‌ ئه‌کێشیت و به‌ره‌وڕوی مه‌ترسیه‌کانی ئه‌بیته‌وه‌ کاتێ نزیك جگه‌ره‌کێشێك ئه‌بیته‌وه‌و بڕێك له‌ هه‌وا و بۆنی جگه‌ره‌که‌ی هه‌ڵئه‌مژیت !
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9263a014fd.jpg
ئایا ئه‌زانیت که‌ ده‌یه‌ها ماده‌ی ژه‌هراوی هه‌ڵئه‌مژیت له‌ دوکه‌ڵی جگه‌ره‌کانیان !، که‌ له‌وانه‌یه‌ توشی هه‌ندێ نه‌خۆشیت بکات وه‌ك هه‌وکردنی سیه‌کان و بۆریه‌کانی هه‌وا، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ( ڕه‌بو )، کۆکین، پژمینی زۆر، هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست ( ئه‌و که‌ناڵه‌ی گوێ ئه‌گه‌یه‌نێت به‌ ناو قورگ ) و زیاد بونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و شێرپه‌نجه‌.
مه‌ترسیه‌کنی له‌سه‌ر منداڵ :-
1 – له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ندێ منداڵدا ببێته‌ هۆی دره‌نگ فێر بون و دواکه‌وتنی عه‌قڵیان ( التخلف العقلی ).
2 – ئه‌و منداڵانه‌ی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌کانی دوکه‌ڵی جگه‌ره‌ ئه‌بنه‌وه‌ ددانیان زوتر هه‌ڵئه‌وه‌رێ وه‌ك له‌ هاوڕێکانیان که‌ ئه‌و مه‌ترسیه‌یان له‌سه‌ر نیه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d1a5a33790.jpg
له‌سه‌ر ئافره‌تی سک پڕ :-
1 – له‌بارچونی زوو  Repeated Abortion
2 – ناکامی و که‌می کێشی کۆرپه‌له‌کانیان ( Premature And Underweight  ).
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e3f72636ad.jpg
ئه‌گه‌ر تۆ جگه‌ره‌کێشی و بێ توانای و‌ ناتوانی وازی لێ بێنی، که‌واته‌ جگه‌ره‌ مه‌کێشه‌ له‌ نزیك هیچ یه‌کێ له‌ ئه‌ندامانی خێزان و که‌س و کار و خه‌ڵك، تاکو زیانیان پێ نه‌گه‌یه‌نیت به‌و دوکه‌که‌ڵه‌ی له‌ ده‌م و لوتت دێته‌ ده‌ره‌وه
‌http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-767bb9dbfd.jpg
زنجیره‌ی ئه‌و ڕوداوانه‌ که‌ کوتوپڕ دوای جگه‌ره‌ ته‌رك دان ڕو ئه‌ده‌ن :-
به‌ڵکو هانده‌رێك بن بۆ ته‌رك دانی جگه‌ره‌ به‌ یه‌کجاره‌کی
1 – دوای بیست خوله‌ك له‌ ته‌رکدانی ....لێدانی دڵ و پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ باری ئاسایی.
2 – دوای دوانزه‌ کاتژمێر ... ڕێژه‌ی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێژه‌ ئاساییه‌که‌ی خۆی.
3 – له‌ دوو هه‌فته‌وه‌ ‌تا سێ مانگ له‌ ته‌رك دانی .... سوڕی خوێن ئه‌بوژێته‌وه‌ و سیه‌کان کاره‌کانی خۆیان به‌
      باشترین شێوه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.
4 – دوای نۆ مانگ له‌ ته‌رك دانی، ئه‌و کۆکه‌یه‌ی که‌ هه‌مو ڕۆژێك بێزارت ئه‌کات زۆر که‌م بوه‌ته‌وه‌ و نامێنێ.
5 – دوای ساڵێك ... مه‌ترسی توشبون به‌ نه‌خۆشه‌کانی دڵ که‌م ئه‌بێته‌وه‌ بۆ نیوه‌.
6 – دوای سێ ساڵ ... مه‌ترسی توش بون به‌ جه‌ڵته‌کان ( دڵ و مێشك ) که‌م ئه‌بێته‌وه‌ بۆ سێ یه‌ك.
7 – دوای ده‌ ساڵ مه‌ترسی توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان که‌م ئه‌بێته‌وه‌ بۆ نیوه‌.
8 – دوای پانزه‌ ساڵ له‌ وازهێنان ... مه‌ترسی توشبون به‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ وه‌كو که‌سێکه‌ که‌ هه‌رگیز
جگه‌ره‌ی نه‌کێشابێت.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4933bf7c85.jpg
ئایا له‌ ڕاستیدا هه‌ق نیه‌ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی جدی بکرێت له‌ جگه‌ره‌کێشه‌کان ؟
ئایا پێویسته‌ توشی شێرپه‌نجه‌ یان نیشانه‌ ترسناکه‌کان ببیت هه‌تاکو وازبێنیت ؟ !
بۆ سود له‌ ته‌جروبه‌ی خه‌ڵك وه‌رناگریت ؟
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-797098ce80.jpg
هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ وازهێنان بریتیه‌ له‌ ڕه‌غبه‌تێکی زاتی به‌هێز بۆ وازێنان.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2dded98881.jpg
دوای ئه‌وه‌ ئه‌توانیت بڕیاری کۆتایی بده‌یت خۆت یان به‌ هاوکاری پزیشکێکی پسپۆر یان به‌ هاوکاری خزمان و هاوڕێیانت، جونکه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا هه‌وڵێکی جدی و بێ وچان ئه‌درێت له‌م بواره‌دا بۆ بنه‌بڕ کردنی دیارده‌ی جگه‌ره‌ کێشان.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ad2152680e.gif
هه‌رچه‌نده‌ جگه‌ره‌کێشانان قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کان و حکومیه‌کان، به‌ڵام له‌لای ئێمه‌ هه‌تا ئێستاش ئه‌مه‌ به‌ ته‌واوی په‌یڕه‌و ناکرێت.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f5ab89bef1.jpg
خه‌به‌ر به‌ره‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی هه‌مو شتێکت له‌ ده‌ست بچێت.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c32ca1ce08.jpg
جگه‌ره‌کێشان هیچ جۆره‌ سودێکی نیه‌ !
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-071b1719ee.jpg
جگه‌ره‌کێشان ته‌نها ڕابواردن و له‌زه‌تێکی کاتیه‌ به‌ڵام ڕاتئه‌کێشێ بۆ قه‌راغی چاڵێك که‌ هه‌ستانه‌وه‌ت بۆ نییه‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce66867a17.jpg

ئاماده‌کردن و گۆڕینی باپیره‌
بۆ ئاماده‌ کردن و نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌م سه‌رچاوانه‌
سایته‌کانی




وێنه‌کان به‌ گه‌ڕان له‌ Google وه‌رگیراون.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2010-02-03 02:57:46)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-03 10:39:10

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

‌‌‌‌‌‌‌‌دەستەکانت خۆش بیت باپیرە گیان

بابەتێکی زۆررررررررررر بەسودە بە هیوای لەشساخی و تەمەن درژی بۆ تۆ باپیرە گیان
8
شادو سەرکەوتو بیت

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-03 11:11:50

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ گیان سه‌رکه‌وتوبیت بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ هیوای به‌ردوامیت بۆده‌خوازم  سه‌رکه‌وتوبیت گیان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-03 14:10:31

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت باپیره‌ گیان بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆر به‌سدو بووو
ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنێته‌وه‌ زۆۆۆۆۆر ده‌گمه‌نه‌ هه‌وڵ بۆ نه‌کێشانی نه‌یات
هه‌ر سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژو له‌شساغو سه‌لامه‌ت بیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-02-03 16:17:04

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

زۆر سوپاست ئه‌که‌م کوێستان گیان....
ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێت
کچه‌ دڵسۆزه‌که‌ی باپیره ...
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م.

خوا ده‌ست به‌ باڵته‌وه‌ بگرێت کاکه‌ چێنه‌ر گیان...
بۆ خاتری ئه‌م ئێواره‌ی جومعه‌ و جه‌ماعه‌ته‌ سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ خوێندندا
دوعای خێری باپیره‌ بۆ تۆی به‌ڕێز ( هه‌رچه‌نده‌ دوعاکانی باپیره‌ تا سه‌قفه‌که‌ به‌رز نابنه‌وه‌ ) !
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م.

یاخوا ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت تینا گیان وردیله‌که‌ی باپیره‌...
پێخۆشحاڵم که‌ بابه‌ته‌که‌ت به‌ دڵ بوو زۆر سوپاست ئه‌که‌م
خوا له‌ دڵسۆزیت که‌م نه‌کات، ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره‌
توي هفتاآسمون تــــــــــو تنها دختر خوب و نازنین باپیره‌ هستی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-02-03 20:53:15

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

ده‌سته وپه‌نجه‌کانت خۆش باپیره‌ گیان بابه‌تێکی جوانه‌ سه‌رکه‌وتوبیت له‌ کاره‌کانتدا براکه‌م ته‌مه‌نای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت ئه‌که‌م هیوام خۆشی و ئاسوده‌یته‌ هاوڕێ گیان هیواخوازم هه‌میشه‌ له‌ پێشکه‌وتن و ته‌ندروستی باشابیت به‌رێزم کاتت گـــــوڵ،،

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-02-03 21:53:00

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه‌ نامۆ گیان
باپیره‌ به‌ غوڵامی چاوه‌کانت بێت بۆ ئه‌و هه‌مو  هه‌ست و وشه‌ ناسکانه‌ت
سه‌رفراز، سه‌رکه‌وتو و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م ... دڵی باپیره‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-02-04 10:53:40

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا باپیره‌ گیان،،به‌راستی بابه‌تێکی زۆر زۆر جوانه‌،،
هیوای له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم،
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ جگه‌ره‌کێشن ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رێزت ببینن و سودی لێ وه‌ر بگرن...
ته‌مه‌ن درێژ بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-02-04 11:15:35

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: ئه‌و پیاوه‌ی ساڵانه‌ پێنج ملێۆن که‌س ئه‌کوژێت


زۆر سوپاست ئه‌که‌م سوزی گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت، خوا سه‌رکه‌وتو و ته‌مه‌ن درێژت بکات بۆ باپیره‌
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م... که‌سی باپیره‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net