❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-26 10:03:47

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان

شێرپه‌نجه‌ی سییه‌کان (  Lung Cancer )
به‌ شێرپه‌نجه‌ی ( بۆریه‌کانی هه‌وا Bronchogenic Carcinoma ) ش ناسراوه.
یه‌کێکه‌ له‌ بڵاوترین شێرپه‌نجه‌کان له‌ جیهاندا، به‌ زۆری له خانه‌ ته‌شیله‌ییه‌کانی ناوپۆشی بۆریه‌کانی هه‌وای ناو سیه‌کانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵئه‌دات.
http://kurdzhin.org/uploads/804ed38a1f.jpg
وێنه‌ی سنگی مرۆڤێکی ئاسایی ‌
جگه‌ره‌ کێشان به‌ گرنگترین هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ دائه‌نرێت و هه‌تا ژماره‌ی ئه‌و جگه‌رانه‌‌ که‌ له‌ ڕۆژێکدا نه‌خۆشه‌که‌ کێشاویه‌تی زیاتر بێت و هه‌تا زوتر ده‌ستی کردبێت به‌ جگه‌ره‌ کێشان، مه‌ترسی توش بون به‌م نه‌خۆشییه‌ زیاتر ئه‌بێت ( واته ‌په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وانه‌ هه‌یه‌ )‌، به‌رزی ئاستی پیسی هه‌وا، به‌رکه‌وتن به‌ ماده‌ تیشکده‌ره‌کان و هه‌ڵمژینی ماده‌ی ئه‌سبێست و گازه‌ ژه‌هراویه‌کانی وه‌ك خه‌رده‌ل، ڕێژه‌که‌ زیاد ئه‌که‌ن.
http://kurdzhin.org/uploads/4c35e8839a.jpg

گرنگترین نیشانه‌کانی :-
زوربه‌ی جار نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ست به‌ نیشانه‌کانی ناکات تاکو نه‌خۆشیه‌که‌ په‌ره‌ ئه‌سێنێ و ئه‌و کاته‌ش چاره‌سه‌ر کردنی زۆر زه‌حمه‌ت ئه‌بێت، به‌ڵام گرنگترین نیشانه‌کانی بریتین له‌ :-
کۆکینی‌ زۆر که‌ به‌ تێپه‌ڕ بونی کات خراپتر ئه‌بێت.
ئازاری سنگی به‌رده‌وام.
به‌ڵغه‌می خوێناوی.
ته‌نگه ‌نه‌فه‌سی، خیزه‌ی سنگ یان ده‌نگ نوسان.
کێشه‌ی به‌رده‌وامی دوباره‌ بونه‌وه‌ی هه‌وکردنی بۆریه‌کانی هه‌وا ( ئیلتیهابی قه‌سه‌بات Bronchitis ).
ئاوسانی مل و ده‌م و چاو.
نه‌مانی ئیشتیها بۆ خواردن و دابه‌زینی کێشی له‌ش.
زوو ماندو بون و زو وه‌ڕس بون کاتی کار کردن.
http://kurdzhin.org/uploads/ac951bb277.jpg

شیکاری بۆ ده‌ستنیشان کردنی توش بون به‌م نه‌خۆشیه‌ :-
- وێنه‌ی تیشك بۆ سنگی نه‌خۆشه‌که‌ (  Chest X- Ray  )، به‌ هۆی ئه‌مه‌وه‌ ئه‌توانرێ گرێی شێرپه‌نجه‌‌که‌ و جێگا و قه‌باره‌که‌ی بزانرێت، له‌ هه‌مان کاتدا سی تی سکان و ئێم ئاڕ ئای ( CT Scan, MIR ) که‌ له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌ ئه‌شیعه‌ی ته‌ندوری ناسراوه زۆر سودمه‌ندن له‌ ده‌ستنیشان کردنیدا‌.
- ئه‌زمایش کردنی به‌ڵغه‌می نه‌خۆشه‌که‌ بۆ بینینی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌.
- بینینی ڕاسته‌وخۆی ناو بۆریه‌کانی هه‌وای سنگی نه‌خۆشه‌که‌ به‌ هۆی ئامێری برۆنکۆسکۆپه‌وه‌ (   Bronchoscope )‌.
http://kurdzhin.org/uploads/6d7b8a12da.jpg
ئامێری برۆنکۆسکۆپ

ماکه‌کانی نه‌خۆشیه‌که‌ (Complications ) :-
له‌ سه‌دا 85 – 97 ی توشبوان له‌ قۆناغه‌کانی دواییدا توشی دیارده‌ی ئاوسانی مل و ده‌م و چاو، گێژی، سه‌رئێشه‌، به‌رچاو ته‌ڵخی و بورانه‌وه‌ ئه‌بن که‌ به‌ دیارده‌ی سوپیریه‌ر ڤینا کاڤا (Superior Vena cava Syndrome ) ناسراوه‌.

پێشگیری له‌م نه‌خۆشییه‌ :-
شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان نه‌خۆشیه‌که‌ که‌ ئه‌توانرێت پێشگیری لێ بکرێت به‌ ڕێژه‌ی %99، ئه‌ویش به‌ نه‌کێشانی جگه‌ره‌ یان زوو ته‌رک کردنی، باشترین خۆ پاراستن له‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌رگیز جگه‌ره‌ نه‌کێشانه یان زو واز هێنانه‌ لێی، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ جگه‌ره‌ ته‌رك ئه‌که‌ن به‌ شێوه‌یه‌کی دراماتیکی مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌سه‌ریان زۆر که‌م ئه‌بێته‌وه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نیان.‌

چاره‌سه‌ر کردن :-
چاره‌سه‌ر کردنی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان له ڕێی‌ نه‌شته‌رگه‌ری، چاره‌سه‌ر به‌ تیشك، چاره‌سه‌ری کیمیایی یان به‌کارهێنانی دوان یان زیاتر له‌م ڕێگایانه‌ له‌ یه‌ك کاتدا به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌بێت.
http://kurdzhin.org/uploads/4e8c31ce99.jpg
گرێیه‌کی شێرپه‌نجه کاتی نه‌شته‌رگه‌ری‌

تێبینیه‌کان :-
که‌متر له‌ سێ یه‌کی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان تیا ده‌ستنیشان ئه‌کرێت‌ دوای ساڵێک زیندوو ئه‌مێنن، به‌ڵام به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی گۆڤاری هێڵس ده‌ی نیوز ( Health Day News )   وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه‌ که‌ نه‌خۆشیه‌که‌یان تیا ئه‌دۆزرێته‌وه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ژیانیان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی تر.
له‌ کاتی ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که‌دا ئه‌گه‌ر له‌ هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌تادا بێت رێژه‌ی چاك بونه‌وه‌ نزیکه‌ی %50 بۆ %60 ئه‌بێت، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌شێکی زۆر که‌م ( ته‌نها 20% ) یان له‌ سه‌ره‌تای توشبوندا ده‌ستنیشان ئه‌کرێن ( وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا نه‌خۆشه‌که‌ هه‌ست به‌ نیشانه‌کانی ناکات له‌ سه‌ره‌تادا ).
توش بون له ڕه‌گه‌زی‌ نێرینه‌دا سێ به‌رابه‌ری مێینه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌م دواییه‌ له‌ ناو ڕه‌گه‌زی مێینه‌شدا زیادی کردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی جگه‌ره‌ کێشان له‌ ناو ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌شدا.
به‌ پێی ئاماره‌کان شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان 14 % ی هه‌مو شێرپه‌نجه‌کان له‌ ڕه‌گه‌زی نێر و 13% ی هه‌مو شێرپه‌نجه‌کانی ڕه‌گه‌زی مێینه‌ پێك ئه‌هێنێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مردن به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ نێرینه‌دا به‌ %35 و له‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا به‌ % 15 دیاری کراوه‌..
له‌ سه‌دا حه‌فتای ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌م نه‌خۆشیه‌ مردون له‌ به‌ینی  55 بۆ 74 ساڵیدایه‌ و که‌متر له‌ %40 ی توشبوان ته‌مه‌نیان له‌ 40 ساڵ که‌متره‌.
به‌رزترین ڕێژه‌ی توشبوانی نێرینه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا تۆمار کراوه و به‌ پێی ئاماره‌کان، ڕێژه‌ی توشبون به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ وڵاته‌ پیشه‌سازیه‌ کاندا زیاتره‌ وه‌ك له‌ وڵاتانی جیهانی سێهه‌م.
نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 95 ی شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان کاتێ پێ ئه‌زانری که‌ ئیتر له‌ قۆناغێکدایه‌ که‌ نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتوه‌ و دره‌نگه‌ بۆ چآره‌سه‌ر کردن و لابردنی یان ته‌نیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌ندامه‌کانی تری له‌ش.
ته‌نینه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ شێوه‌ی ئاسایی بۆ مێشك، جگه‌ر، ئێسک، پێست، گلاندی ئه‌درینالینی سه‌ر گورچیله‌کان و لیمفه‌ گلانده‌کان ئه‌بێت.
به‌ شێوه‌ی ده‌گمه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ توش ئه‌بن که‌ جگه‌ره‌ ناکێشن، ئه‌ویش‌ جۆرێك له‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کانه‌ که‌ ده‌گمه‌نه‌ و ڕێژه‌ی توشبوانی زۆر که‌مه‌.
ته‌نها % 10 – 13 ی توشبوان به‌ شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ئه‌ژین له‌ کاتی دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشیه‌که‌وه‌.

بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ سود وه‌رگیراوه‌ له‌ :-
کتێبی Current Medical Diagnosis And Treatment
کتێبی Harrison’s Textbook Of Medicine
وێنه‌کان له‌ Google وه‌ وه‌رگیراون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-29 10:44:56

ReKaN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
United Kingdom
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: به‌ریتانیا-لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-07
دواترین سه‌ردان: 2026-01-05
په‌یامه‌كان: 1475
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان

هه‌ربژیت باپیره‌ برای ئه‌زیزم.....
ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌ به‌ سوده‌کانت ،
ئه‌زیزم هه‌ر ویستم لێره‌دا پێت رابگه‌یه‌نم ، گه‌ر هه‌ڵه‌ نه‌بم له‌ بهرواری 27-01 بابه‌تێکی ترت ئاماده‌ کردبوو ببوره‌ که‌ بابه‌ته‌که‌مان له‌ ده‌ست دا به‌ هۆی ڕیستۆر کردنه‌وه‌ی یانه‌ بۆ به‌رواری  26 مانگ ئه‌ویش به‌ هۆی ڕودانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی ، گه‌ر به‌رێزتان بابه‌ته‌که‌تان لاماوه‌ ئه‌توانن بۆ جاری دووه‌م ئاماده‌ی بکه‌یته‌وه‌ زۆر سوپاست ئه‌که‌ین ، دوباره‌ به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ بۆ رودانی ئه‌م هه‌ڵه‌.

رێزو خۆشه‌ویستیم بۆت برای ئه‌زیزم

هه‌ربژیت و نمونه‌ت زیاد بێت.

Kurdzhin
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌لفێكت به‌سه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کوردژین ته‌نها بۆ خزمه‌تی تۆیه،،‌،‌
كه‌واته.......((سه‌ربه‌ستی له‌ جوڵانه‌وه‌ ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-29 11:17:16

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان

ده‌سته‌کانت خۆش بێت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سوده‌ و ماندوو نه‌بیت خاله‌ پاپیره‌ گیان چاوت ماچ ده‌که‌م

بابه‌ته‌کانی به‌رێزتان جێگه‌ی ده‌ست خۆشی و سودبه‌خشین بۆ ئه‌ندامان و یانه‌
جا من یه‌ک تێبینم هه‌بوو گه‌ر به‌رێزتان ئه‌م ئه‌رکه‌ بکیشن و بابه‌ته‌کانت بۆ من بنێریت تا منیش به‌ خۆشحالیه‌وه‌ له‌ مالپه‌ر دایان بنێم چونکه‌ به‌راستی بابه‌تی زۆر به‌ سودن و خوێنه‌ر زۆر سود مه‌ند ده‌بێت به‌ زانیارییه‌کان
ئه‌گه‌ر حه‌زت کرد به‌م ئیمێله‌ بۆم ره‌وان بکه‌

sirwan@kurdzhin.net

دووباره‌ ده‌ستت خۆش و ماندوو نه‌بیت کاکه‌ گیان ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-03 17:18:46

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان

زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه‌ سیروان گیان ...
زۆر خۆشحاڵ بوم که‌ باپیره‌ هێشتا ئه‌توانێ به‌ بابه‌ته‌‌کانی سودێکی بچکۆله‌ بگه‌یه‌نێ
کاکه‌ سیروان گیان ستایشه‌کانی به‌ڕێزت باپیره‌ی میقدارێك گه‌نج کرده‌وه !
به‌ڕێزم له‌ باپیره‌ت‌ ببوره‌ دره‌نگ وه‌ڵامی دایته‌وه‌ .... ئاخر باپیره‌ تۆزێ گه‌ڕۆکه‌.‌
کاکه‌ سیروان گیان منیش پێم خۆشه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر بابه‌تێکم به‌که‌ڵکی ماڵپه‌ڕ ‌ هات دایان بنێیت،
به‌ڵام نازانم به‌ڕێزت بابه‌ته‌که‌ت‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك ئه‌وێت واته‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ نوسرابێ که‌ بۆ یانه‌ی ئه‌نێرم ( به‌ لینکی وێنه‌کانیشه‌وه‌ بێت ) یان ته‌نها نوسینه‌که‌ و وێنه‌ و سه‌رچاوه‌که‌ی بێت ؟
ئێستا ئه‌و سێ بابه‌ته‌ی پێشوت بۆ ئه‌نێرم ئه‌گه‌ر به‌که‌ڵك دێت به‌و جۆره‌ بۆ ماڵپه‌ڕ‌ تکایه‌ وه‌ڵامم بده‌ره‌وه و له‌ ئێستاشه‌وه‌ هه‌ر بابه‌تێك به‌ که‌ڵکی ماڵپه‌ڕ‌ نه‌هات فه‌رامؤشی بکه‌ ئاساییه‌‌‌.
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره‌.   

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2010-02-03 17:32:56)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-02-03 17:28:38

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان

سلاو چاوی منی باپیره‌ گیان دلنیام هێشتا زۆر گه‌نجیت
به‌لێ کاکه‌ گیان زۆر ئاساییه‌ بوراویت
هه‌ر بابه‌ته‌کانت چۆن لێره‌ داده‌نێیت به‌ هه‌مان شێوه‌ پێآش لێره‌ دایان بنێیت بۆم بنێره‌ به‌ وێنه وه‌ بێت باشتره‌ چاوی منی کاکه‌ی گه‌نج
نا دلنیابه‌ بابه‌ته‌کانت زۆر به‌سود و پڕ زانیارین جێگای ئه‌وه‌ نین که‌ فه‌رامۆش بکرێن ئێمه‌ به‌ خۆشحالی و به‌ سوپاسه‌وه‌ ئاماده‌ین به‌ بلاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ به‌ سوده‌کانت چاوی ئێمه‌یت

کاتت به‌خته‌وه‌ری بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-02-03 17:38:01

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان

زۆر سوپاست ئه‌که‌م کاکه ‌ڕێکان گیان ...
دڵخۆشم که‌ بابه‌ته‌که‌م به‌ دڵی به‌ڕێزتانه
هیوادارم شاد و سه‌رکه‌وتوو بیت‌
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net