❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاروان هه‌ورامی:بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانی دڵم ته‌نگه‌ ڕه‌زامه‌ندیم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » کاروان هه‌ورامی:بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانی دڵم ته‌نگه‌ ڕه‌زامه‌ندیم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌


#1 2010-02-01 13:46:02

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

کاروان هه‌ورامی:بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانی دڵم ته‌نگه‌ ڕه‌زامه‌ندیم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-4781ac73ae.jpg


کاروان هه‌ورامی:بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانی دڵم ته‌نگه‌ ڕه‌زامه‌ندیم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌ هونه‌رمه‌ند کاروان هه‌ورامی ، یه‌که‌م کاری گۆرانی 
شەممە, 30 کانونی دووەم 2010 02:28 
هونه‌رمه‌ند کاروان هه‌ورامی ، یه‌که‌م کاری گۆرانی به‌ناوی (ذڵم ته‌نگه‌)توانی بینه‌رێکی زۆر له‌خۆی کۆبکاته‌وه‌ ، دوا به‌دوای ئه‌وسه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌ی به‌ده‌ستی هێنا گۆرانیه‌کی دی به‌ناوی (به‌سه‌) به‌رهه‌م هێنا، که‌ئه‌میش سه‌دایه‌کی باشی دایه‌، له‌دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ کاروان هه‌ورامیدا، هونه‌رمه‌ند کاروان هه‌ورامی به‌خه‌نده‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه‌.

هه‌ مومان کاروان ئه‌ناسین با ئه‌ جاره پرسیاره‌کان دووباره‌ نه‌ بێته‌ وه‌ کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی خۆتمان بۆ باس ئه‌که‌ی؟
من کاروان له‌ ساڵي 1982 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دايک بوم وه‌له‌ساڵی 1991 کۆچمان کردوه‌ بۆ وڵاتی که‌نه‌دا له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌مانه‌ ...خوێندنیشم له‌ وی ته‌واو کردوه‌...دوای

.........ته‌واو کردني خوێندن خه‌ریکی کاری ڕۆژانه‌ بووم شان به‌ شانی کاري مویزيک

ناس ناوي کاروان هه‌ورامی له‌ چیوه‌یه‌ ئه‌وناوه‌ کێ بۆی هه‌ل بژاردی؟

.من ناوم کاروان ه‌ هه‌ورامی ش ئێمه‌ خه‌ڵکی هه‌ورامانین هه‌ر به‌ ناوه‌یشه‌ وه‌ له‌ ئه‌وروپا و کوردستان ناسراوین.

چؤن بوو به‌و ماوه‌ که‌مه‌ خۆت خسته ‌ناو جه‌ماوه‌ریکی سه‌رسورهێنه‌ره‌وه‌ به‌وشێوه‌یه‌ی که‌ ببیت به‌ ئه‌ستێره‌ی گۆڕانی کوردی؟

هه‌موو شتێک که‌ ویستوومه‌ بیکه‌م زۆر بیرم لێکردۆته‌وه‌ ، به‌و به‌هره‌یه‌ و حه‌زه‌ی که‌ من هه‌مه‌ له‌ بواری هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ووتن ، به‌ هاوکاری کارزان و گۆڤه‌ند ویستمان کارێک بکه‌ین که‌ جیاواز بێ و مایه‌ی سه‌رسورهێنه‌ری و ره‌زامه‌ندی گشت خه‌لک بێت ، ئه‌ویش بیرمان لێکرده‌وه‌ و ئه‌نجامان داو سه‌رکه‌وتووین، له‌ پاش ماندوبونێکی زۆر.
به‌ رای من دیراسه‌کردنی زانستی بۆ هه‌ر کارێک له‌ هه‌ر بوارێک ئه‌وا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت. ئه‌وه‌ش بوو هۆی سه‌رکه‌وتنم


ۆرانی دڵم ته‌نگه‌ به‌ چه‌ند زمانێکی تر وتراوه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌یا هه‌یه‌ ؟


وه‌ك که‌ پێشتر له‌ چاوپێکه‌وتنه‌کاندا ئاماژه‌م به‌وه‌داوه‌ که‌ گۆرانی دلم ته‌نگه‌ ئاوازی بیانییه‌
به‌ زۆر زمان وتراوه‌ . به‌لێ من پێش ووتنی روخسه‌تم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌

کاروان کێ به‌ مامۆستای خۆی ده‌زانێ یان کێ زۆر هاوکاریت ئه‌کات؟

-- وه‌ك سه‌رچاوه‌ی کاره‌کانم کارزان و گۆڤه‌ند هاوکاریم ده‌که‌ن ئێمه‌ش هه‌رسێکمان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین واته‌ ( کارزان -- کاروان -- گۆڤه‌ند ) ( گۆڤه‌ند -- کاروان -- کارزان ).

وابڕیار بو له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ کوردستان ئه‌لبومی دڵم ته‌نگه‌ بڵاوبکه‌یته‌وه‌ بۆتا ئیستا راگیراوه‌؟3


-- بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی دلم ته‌نگه‌ له‌ سه‌ر ئه‌ستۆی ( ڤین ت ڤ و کۆمپانیای ن ج س ) به‌ پێی گرێبه‌ست ، هۆی دواکه‌وتنی ئه‌لبوومی دلم ته‌نگه کاری ته‌کنیکی و چاپکردنی ماوه‌

دلنیای جه‌ماوه‌ری خۆم ده‌که‌مه‌وه‌ که‌وا دیزاینی ئه‌لبووم ئاماده‌بووه‌ و به‌م زوانه‌ ئه‌لبووم ده‌که‌وێته‌ بازار


بێجگه‌ له‌ کاری ئه‌م ئه‌لبومه‌ت کاری ترت به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ئه‌تونی باسی بکه‌ی؟

بێ گوومان له‌ دوای ته‌واو کردنی ئه‌لبوومی دلم ته‌نگه‌ ده‌ستم کردووه‌ به‌ کاری ئه‌لبوومی نووێ ، به‌ نیازم بۆ نه‌ورۆزی 2011 بلاووی بکه‌مه‌وه‌ .

وه‌ک ئاماژه‌ت پێکردوه‌ له‌ ئه‌لبومی دلم ته‌نگه‌ گۆرانیه‌کی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ شفان په‌روه‌ر ت وتۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ چۆن بوو؟

-- یه‌ك له‌ تراکه‌کان ئاوازی کۆنه‌ که‌ شڤان په‌روه‌ر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد میلۆدی ئاماده‌ کردوه‌ ، منیش به‌ ستایلێکی پۆپ سه‌ر له‌نوو ئاماده‌م کردۆته‌وه‌ .
گۆێ له‌کام هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌گریت به‌ کام هونه‌رمه‌ند زۆر سه‌رسامی ؟


هه‌موو گۆرانیه‌کی کوردی به‌ گشتی گوێده‌گرم ئه‌وه‌ی زۆر سه‌ر سامم ده‌کا گۆرانی بێژی خوالێخۆشبوو ( شه‌مال سایب )ه‌
هونه‌ری کوردی له‌ چ ئه‌ستێکا ئه‌بینیت؟

هونه‌ری مۆسیقاو گۆرانی کوردی له‌ هه‌ موو سه‌رده‌مێک ده‌وله‌مه‌ند بووه‌ به‌ ئاواز و میلۆدی به‌ تام و کێژ ، به‌لام هۆی نه‌ بووی وولاتی سه‌ربه‌خۆ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ و ئێستاش نه‌بوونی یاسایه‌ک له‌ په‌رله‌مانی کوردستان بۆ پاراستنی مافی چاپ ( کۆپی رایت ) بۆته‌ هۆی
په‌رت و به‌لاوی له‌ ناو مۆسیقا و گۆرانی کوردی دا و زه‌ره‌ر‌کردنی هونه‌رمه‌ندانی مۆسیقا و دابه‌زینی ئاستی ته‌کنیکی مۆسیقا دووباره‌ ئه‌یلێمه‌وه دابه‌زینی ‌ئاستی ته‌کنیکی مۆسیقا نه‌ک دابه‌زینی ئاستی مۆسیقا، جا هیوادرم یاسایه‌ك به‌رقه‌راربێ بۆ پاراستنی مافی چاپ ( کۆپی رایت ) .


ژیانی رۆژانه‌ت چۆن به‌سه‌ر ئه‌به‌یت ئه‌یا ده‌خوێنیت یان کارده‌که‌یت؟

ژیانی رۆژانه‌م دابه‌ش کردوه‌ به‌سه‌ر کار و کاری مۆسیقا و گۆرانی سه‌ردانی هاورێکانم
به‌رنامه‌م به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ خوێندنی مۆسیقا ته‌واو بکه‌م.

خۆشه‌ویستت هه‌ یه‌ یان به‌ خۆشه‌ ویسته‌که‌ت وتوه‌ نانا به‌سه‌؟

خوشه‌ویستم هه‌یه‌ ئه‌ویش وو‌لاته‌کم و جه‌ماوه‌ره‌که‌م..

ببوره‌ مه‌به‌ستم خۆشه‌ویستی کچانه‌؟
به‌ پێکه‌نینه‌وه‌......
no comment




ئه‌م وشانه‌ یان ئه‌م که‌سایه‌تی یانه‌ چی لای کاروان هه‌ورامی ده‌گه‌یه‌نێت......هه‌ورامان..4پارچه‌ی کوردستان...نه‌ورۆز...خۆشه‌ویستی...دارین زانیار....شفان په‌روه‌ر...؟


-- هه‌ورامان واته‌ شوێنکی جوان . 4 پارچه‌ی کوردستان واته‌ وولاتی من . نه‌ورۆز واته‌ خۆشی من . خۆشه‌ویستی واته‌ ژیانی من . دارین زانیار واته‌ ئه‌ستێره‌کی کورد له‌ دونیای گۆرانی . شڤان په‌روه‌ر واته‌ سه‌دای کورد.
له‌ کۆتایدا کاروان گیان من هيچم نه‌ ماوه‌ چی به‌ جه‌ماوه‌ره‌که‌ت ئه‌ڵێت؟

....له‌ کۆتایی دا زۆر به‌ خێرهاتنی جه‌نابتان ده‌که‌م و به‌ جه‌ماوه‌ری ئازیزی خۆشم راده‌گه‌ینم که‌وا ئه‌لبوومی دلم ته‌نگه‌ به‌م زووانه‌ له‌ به‌ر ده‌ستان دا ئه‌بێت....

Korak.tv   دیمانه..‌ شه‌هرام شوانی


bashdarshwane@hotmail.co.uk

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Gerilla (2010-02-01 13:47:42)

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-02 20:02:59

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: کاروان هه‌ورامی:بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانی دڵم ته‌نگه‌ ڕه‌زامه‌ندیم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-03 19:35:53

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: کاروان هه‌ورامی:بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانی دڵم ته‌نگه‌ ڕه‌زامه‌ندیم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌

zooooooooooooooor swpas bawanakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » کاروان هه‌ورامی:بۆ ووتنه‌وه‌ی گۆرانی دڵم ته‌نگه‌ ڕه‌زامه‌ندیم له‌ نیکۆس ڤه‌ریتاس وه‌رگرتوه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net