.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ساندرا پۆلۆك دەتوانێت ئۆسكار بەدەست بهێنێت؟
خانمە ئەكتەری ئەمریكی ساندرا پۆلۆك وا رانەهاتووە كە ببێتە ئەستێرەی دابەشكردنی خەڵاتەكانی هۆڵیۆد، ئەمەش لەوانەیە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە ساندرا تا ئێستا رۆڵی وا سەرەكی پێ نەسپێردراوە كە بەهرە و توانا راستەقینەكانی بەدەر بخات.
بەڵام وا پێدەچێت كە ساندرا چانسی گەڕابێتەوە ئەویش لە رێگای ئەو رۆڵەی كە لە فیلمی (لایەنی تاریك - The dark side )پێشكەشی كرد، چونكە دوای بە دەستهێنانی خەڵاتی باشترین ئەكتەری ئافرەت لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی (هەڵبژاردەی گەل)، چەندین خەڵاتی تریشی بەدەستهێنا وەك پاداشتی رەخنەگران و گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی سەندیكای ئەكتەرانی لۆس ئەنجلۆس، سەبارەت بەم خەڵاتانە ساندرا دەڵێ: ئەگەر سەیری كاروانی هونەری من بكەن كەس پێشبینی ئەوەی نەدەكرد لەم رۆڵەدا بمبینێت، ساندرا دانی بەوەش نا كە زۆر جار بۆی زەحمەت بوو خۆی بە ئەكتەر دابنێت و گوتی: من پێشبینی ئەوەم دەكرد كە لە فرۆكەخانە یان لە چێشتخانەیەك كار بكەم، بۆیە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە نواندن دوور كەوتمەوە و فێری ئەوە بووم چۆن رۆڵە ئاساییەكان رەت بكەمەوە، هەرچەندە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتانە ساندرا دەپاڵێوێت بۆ بەدەستهێنانی ئۆسكار، بەڵام ساندرا لە ئێستادا نایەوێ باس لەم بابەتە بكات.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه