.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















روونکردنه‌وه‌ییه‌ک له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (که‌ژال ئاده‌می)
وێڕای سڵاو و ڕێز له خزمه‌ت هه‌مو ئه‌و ئازیزانه‌ی به هه‌ڵه له مه‌به‌ستم تێگه‌یشتون
هه‌روه‌ک ئه‌زانن دیدارێک له‌گه‌ڵ من له ژماره‌ی 103 رۆژنامه‌ی پرسدا بڵاو کرایه‌وه و بوه هۆی سازبونی ئاژاوه و هه‌رایێکی زۆر. به‌داخه‌وه سوکایه‌تیێکی زۆر به من و که‌سایه‌تی من و هه‌روه‌ها تا ڕاده‌یێک به ڕۆژنامه‌ی پرس کرا. لێره‌دا من به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم ئه‌زانم ڕونکردنه‌وه‌یێک ئاراسته‌ی خه‌ڵک و هاووڵاتیان بکه‌م و داوا له هه‌مو لایه‌ک ئه‌که‌م هه‌ڵمی ڕه‌شبینی له به‌ر چاویان بسڕن و له ڕوانگه‌یێکی ڕوناکتره‌وه بڕواننه مه‌به‌ستی من له‌م وتاره‌دا.
هه‌مو شتێک له‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که پرسیارێک ئاراسته‌ی من کرابو سه‌باره‌ت به ئیستیغلال کردنی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌کان. منیش له وڵامدا وتم گه‌ر ئافره‌ت که‌سایه‌تی له ئاستێکی به‌رزدا بێت نه‌عوزوبیللا خوایش ناتوانێت ئیستیغلالی بکات. مه‌به‌ستم ئه‌وه بو که گه‌ر که‌سایه‌تی ئافره‌ت به هێز بێت هیچ که‌س و هیچ هێزێک ناتوانێت ئیستیغلالی بکات. مه‌به‌ست له وشه‌ی *خودا* ئه‌و هێزه بو و وه‌ك نماد و سه‌مبوڵی ئه‌و هێزه به‌کارم هێنابو نه‌ک نه‌عوزوبیللا یه‌زدان و ئه‌للا.
به‌و یه‌زدانه‌ی که هه‌مومان بڕوامان پێیه‌تی قه‌سه‌م من خۆم له ژیانمدا ئه‌م جومله‌م سه‌دان جار له سه‌دان که‌س بیستوه هه‌ر بۆیه زۆر زۆرم لا سه‌یر بو کاتێک بیستمه‌وه به‌و شێوه که‌وتومه‌ته به‌ر هێرش و لۆمه. هه‌مومان ئه‌وه تێئه‌گه‌ین که خودای باڵاده‌ست که خالقی هه‌مومانه هیچ پێویستی به ئیستیغلال کردنی به‌نده‌کانی نیه.
به‌داخه‌وه هه‌ندێک جار مرۆڤه‌کان به هه‌ڵه له یه‌کتر ئه‌گه‌ن. خودا بۆ خۆی ئه‌زانێت مه‌به‌ستی من چی بوه جا من داوا له به‌نده‌کانی خودایش ئه‌که‌م به هه‌ڵه لێم تێنه‌گه‌ن. ئێمه نابێت پشت ببه‌ستین به *وشه* به‌ڵکو ئه‌بێت بزانین به‌رانبه‌ره‌که‌مان *مه‌به‌ستی* چیه.
تکاتان لێ ئه‌که‌م فه‌رامۆشی مه‌که‌ن که منیش ڕۆڵه‌ی خۆتانم و ڕۆڵه‌ی ئه‌و نیشتمانه‌م و له غوربه‌تدا به ئه‌شق و خۆشه‌ویستی وڵات و خه‌ڵکه‌که‌مه‌وه ئه‌ژیم. دڵنیا بن منێک که خۆشه‌ویستیتان له دڵمدا شه‌پۆل ئه‌دات و ئه‌وه‌ی له ئێوه دیبێتم هه‌ر چاکی بوه و موحه‌به‌ت، هه‌رگیز ئیزن به‌خۆم ناده‌م بێ حورمه‌تی به ئێوه و به بڕواکانمان بکه‌م. من له بنه‌ماڵه‌یێکی موسوڵماندا گه‌وره بوم و ئایین و بڕوام له ئایین و بڕواکانی نه‌ته‌وه‌که‌م جودا نیه. من له هه‌مو ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه لێم تێگه‌یشتون داوای لێبوردن ئه‌که‌م. ڕێزم بۆ هه‌مو دین و ئاییێنه‌کان هه‌یه و دڵنیاتان ئه‌که‌مه‌وه هه‌رگیز مه‌به‌ستم سوکایه‌تی کردن به هیچ دین و ئایینێک نه‌بوه و نیه.
به هیوای داهاتوێکی ڕوناک
که‌ژاڵ ئاده‌می / بۆ کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه