❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌ڵاتى رێزلێنانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ خشرایه‌ دڵزارى شاعیر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-09 11:22:03

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

خه‌ڵاتى رێزلێنانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ خشرایه‌ دڵزارى شاعیر

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3441fc76b1.bmp


ئێواره‌ى هه‌ینى 8/1،له‌ هۆڵى یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى زیره‌ك كه‌مال نوێنه‌رى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و كاوه‌ مه‌حمود وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ریم ئه‌حمه‌د، سكر تێرى حزبى شیوعى كوردستان‌و به‌كر مسته‌فا، لێپسراوى مه‌لبه‌ندى 3ى یه‌ كێتى نیشتیمانى كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌ لێپسراوانى حزبى‌و حكومى‌و رۆشنبیران‌و نوسه‌ران‌و هاورێیان‌و خزم و كه‌سوكارى  شاعیرى ناودارى گه‌له‌كه‌مان (ئه‌حمه‌د دڵزار )،یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر به‌ بۆنه‌ى 90ساڵه‌ى ته‌مه‌نى شاعیرى ناوبراو مه‌راسیمێكى شایسته‌ى رێكخست.

له‌ سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارى به‌ خێرهاتن له‌ لایه‌ن سه‌عدوڵاپه‌رۆش، سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى یه‌ كێتى نوسه‌رانى كورد خوێنرایه‌وه‌ تیایدا ئاشكرایكرد،لاى هه‌مووتان ئاشكرایه‌ په‌ یامى ئه‌ده‌ب په‌ یامى ئاشتى‌و ته‌بایى‌و لێبورده‌ییه‌، شاعیرو تێكۆشه‌رى ناسراوى گه‌له‌كه‌مان  ئه‌حمه‌د دڵزار له‌م پێودانگه‌وه‌ ئه‌و په‌ یامه‌ پیرۆزه‌ى به‌رز كرده‌وه‌ تا ئه‌م چركه‌یه‌شى له‌ گه‌ڵ دابێ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ .

دواتر هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ریم شێخانى‌و هاورێ فریشته‌ مۆمى 90 ساڵه‌ى له‌ دایكبوونى ئه‌حمه‌د دڵزار یان داگیرساند ،پاشانیش وتارى وه‌زیرى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن كاوه‌ مه‌حمود خوێنرایه‌وه‌‌و تیایدا وه‌زیرى رۆشنبیرى رایگه‌یاند مامۆستا دڵزار وه‌ك شاعیر و تێكۆشه‌ر مه‌ سه‌له‌یه‌كى زۆر گرنگى بۆ ئێمه‌ سه‌لماند ،مه‌سه‌له‌ى تێڕوانین و ته‌مه‌شاكردنى به‌ تێكڕاى ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ له‌ چوار چێوه‌ى هه‌ڵویستێك كه‌ جیاكارى نه‌كات له‌ تێڕوانینى سیاسى،هه‌روه‌ها وه‌زیرى رۆشنبیرى وتیشى، وێستگه‌كانى مامۆستا دڵزار ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌ندن شایه‌نى چه‌ندین توێژینه‌وه‌ن پێموایه‌ نه‌وه‌كانى داهاتوو زۆر سوود له‌و ژیانه‌ى وه‌رده‌گرن .

هه‌ر له‌ درێژه‌ى مه‌راسیمى رێز لێنانى شاعیر ئه‌حمه‌د دڵزار، سیاسه‌تمه‌دارى گه‌له‌كه‌مان عه‌زیز محه‌مه‌د باسێكى له‌ وێستگه‌ى ژیانى شاعیر كرد كه‌ له‌ رۆژانى هاوخه‌باتدا له‌ گه‌ڵى ژیاوه‌ و رۆڵى ئه‌حمه‌د دڵزارى به‌رز نرخاند له‌ رابردوو دا كه‌ چۆن خۆى ته‌ر خانكردبوو بۆ گه‌له‌كه‌ى .

دواتر مامۆستا كه‌مال غه‌مبار لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى له‌ ژێر ناوى (هه‌نگاو نانى دڵزارى شاعیر به‌ره‌و نوێكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر وێنه‌یه‌كى شیعریدا )پێشكه‌شكردو كه‌ریم شێخانى ژیانى شاعیرى خوێنده‌وه‌و دواتر هه‌ریه‌ك له‌ ره‌هبه‌رى سه‌ید برایم و كه‌ریم شێخانى ده‌رباره‌ى شیعره‌كانى دڵزارى شاعیر چه‌ند په‌یڤێكیان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.
دواتر به‌ ده‌نگى غه‌ریب پشده‌رى چه‌ند گۆرانیه‌ك پێشكه‌شكراو له‌ كۆتاى مه‌راسیمه‌كه‌شدا خه‌ڵاتى رێزلێنانى دكتۆر به‌ر هه‌مه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن زیره‌ك كه‌مال به‌ خشرایه‌ دڵزارى شاعیرو دواتر خه‌ڵاتى یه‌كێتى نوسه‌رانى كورد لقى هه‌ولێر به‌خشرایه‌ شاعیرى ناوبراو .

دڵزارى شاعیر ناوى ته‌واوى (ئه‌حمه‌د مسته‌فاى كورى حه‌مه‌ ئاغاى حه‌وێزیه‌ ) له‌ 8/1/1920واته‌ 90 سال له‌مه‌و به‌ر له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌واوانى كۆیه‌ له‌ دایكبووه‌و له‌ سالى 1927 چۆته‌ سوخته‌خانه‌و و دواى دوو ساڵ خوێندى قورئان‌و بنچینه‌ى ئاین، له‌ سالى 1929چۆته‌به‌ر خوێندنى ره‌سمىو له‌ قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى‌و ناوه‌ندیى هه‌ر  له‌ كۆیه‌ له‌ساڵى 1942 ته‌واو كردووه‌و له‌ سالى 1940 وه‌ به‌هره‌ى شیعرى هه‌بووه‌و شیعرى ستایشى ئاینى وتوه‌ته‌وه‌و دواتر شیعرى سیاسى نوسیوه‌و چه‌ند كۆمه‌له‌ شیعرێكى سیاسىو دووچاپى دیوانى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك له‌ هۆنراوه‌ى وه‌رگیڕدراو،جگه‌ له‌وه‌ى  بیره‌وه‌رى رۆژانى ژیانى و گه‌نجینه‌ى باباتاهیرى هه‌مه‌وه‌ندانى هه‌یه‌ .   

kurd sat

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن frishtaykurd (2010-01-09 11:24:17)

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-31 20:00:21

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: خه‌ڵاتى رێزلێنانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ خشرایه‌ دڵزارى شاعیر

am  jareshean  dastt  xosh  bet  fresha gyan  bo am  zanyerea sarkwtu  bet  hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-07 20:25:59

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: خه‌ڵاتى رێزلێنانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ خشرایه‌ دڵزارى شاعیر

dasto panjat xosh bet freshta gyan har sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-08 14:42:48

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: خه‌ڵاتى رێزلێنانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ خشرایه‌ دڵزارى شاعیر

sarab zhiyar zor supas bo ewash bo em peyama ranginatan her sarkawtu ben ishalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net