.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














1_ئه‌م كچه ته‌مه‌نی نی‌یه:
(برۆكی گرینبێرگ) كچێكی ته‌مه‌ن (16) شانزه ساڵه‌و درێژی باڵای (76) سانتیمه‌تره‌و كێشی له‌شی (13) سیانزه كیلۆیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه ده‌بینێ سه‌ری سورده‌مێنێت، چونكه ئه‌و كچه شێوه‌و باڵای به‌بووكه شووشه ده‌كات‌و زۆر بچووكه له‌چاو ته‌مه‌نه ڕاستییه‌كه‌ی خۆی.
برۆكی له‌ته‌مه‌نی (4) چوار ساڵییه‌وه تا ئیستا ته‌نها قژ‌و نینۆكی درێژ ده‌بێت، هۆرمۆنه‌كانی گه‌وره‌بوونی هیچ كاریگه‌ریه‌ك ناكه‌نه سه‌ری، كه ئه‌وه‌ش نه‌خۆشییه‌كی زۆر قورسه، پزیشكه‌كان ماوه‌یه‌كی درێژه له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ نه‌خۆشییه‌ك ئه‌و كچه ببیننه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كیان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
2_پیاوێكی داری:
(دیده كۆساوه) پیاوێكی ئه‌نده‌نوسییه‌و هه‌ردوو ده‌ستی‌و پێی‌و ده‌موچاوی شێوه‌ی داریان وه‌رگرتووه، پزیشكه‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نه‌خۆشییه‌ك كه ناسراوه به HPV (ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤی)، بۆیه به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له‌هه‌موو جیهان به‌پیاوه دارینه‌كه ناسراوه.
3_ژنێكی پێ زه‌به‌لاح:
(ماندی سێله‌رس) خانمێكی ته‌مه‌ن (34) سی‌و چوار ساڵه، له‌كاتی له‌دایكبونیه‌وه تاوه‌كو ئێستا پزیشكه‌كان هه‌ستیان به‌ناته‌واوییه‌ك كرد له‌و كچه‌دا ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو، كه پێیه‌كانی له‌چاو له‌شی زۆر گه‌وره‌تر بوو.
ئێستا ئه‌و خانمه پێیه‌كانی زۆر زه‌به‌لاحه‌و كێشی پێیه‌كانی (95) نه‌وه‌د‌و پێنچ كیلۆیه، پزیشكه‌كانیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ نه‌خۆشیه‌كی گوازراوه كه ناسراوه به (پرۆتیوس) كه له‌و ئافره‌ته‌دا بوونی هه‌یه.
4_كچێكی هه‌شت پێ:[/ color]
[color=red] 
له‌كشامی ته‌تمه) له‌ساڵی (2005) دا له‌گوندێكی هه‌ژارنشینی هندستاندا له‌دایك بوو كه هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی توشی سه‌رسورمانكرد، چونكه (4) چوار ده‌ست‌و (4) چوار پێی هه‌بوو، ئه‌و كچه تاوه‌كو ئێستا (30) سی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌و هێشتا چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دیكه‌شی ماوه
5_(118) رۆژ بێ دڵ ژیا:
(دی ژانه سیمۆنس) له‌باشووری (كارۆلینه) ده‌ژی، به‌هۆی بوونی كێشه له‌دڵیدا، پزیشكه‌كانیش ناچار بوون دڵیكی دیكه له‌جیاتی دڵی خۆی بۆ دابنێن، به‌ڵام ئه‌و دڵه‌ش به‌ته‌واوی كارینه‌ده‌كرد‌و ژیانی ئه‌و كچه زۆر ناخۆش‌و ناته‌ندروست بوو، بۆیه پزیشكه‌كان دووباره به‌ناچارییه‌وه هه‌وڵیاندا كه دڵێكی دیكه‌ی بۆ دابنێن، به‌ڵام دڵیان ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆیه پزیشكه‌كان ئه‌و دڵه‌شیان لابرد‌و بۆ ماوه‌ی (4) چوار مانگ وه‌كو چاره‌سه‌ریه‌كی كاتی (2) دوو په‌مپی ده‌ستكردیان بۆ دانا، بۆ به‌كارهێنانی تاوه‌كو سووری خوێنی چالاك بێت‌و گه‌شه‌بكات له‌جیاتی دڵی، له‌كۆتاییدا‌و دوای ئه‌و چوار مانگه، پزیشكه‌كان توانیان به‌سه‌ركه‌وتووی چاندنی دڵی بۆ بكه‌ن.
6_پاش(19) ساڵ له‌ژووری چاودێری وورددا ده‌رچوو:
(جه‌ن گرزێبسكی) پۆڵۆنی بۆ ماوه‌ی (19) ساڵ له‌ژێر چاودێری وورددا بوو، كاتێ به‌ئاگا هاته‌وه ته‌نها (گرزبێسكی) خۆی نا به‌ڵكو هه‌موو چوارده‌وریشی به‌ته‌واوی گۆرانیان به‌سه‌ردا هاتبوو، هه‌روه‌ها (تێری وه‌یلز)ی ئه‌مریكیش دوای (19) ساڵ له‌ژێر چاودێری وورددا به‌ئاگا هاته‌وه.
7_ پیرترین دووانه‌ی به‌یه‌كه‌وه نووساو له‌جیهاندا:
(ڕۆنی گه‌لیۆن‌و دۆنی گه‌لیۆن)ی (57) په‌نجاوحه‌وت ساڵ، به‌پیرترین دووانه‌ی به‌یه‌كه‌وه نووساوی جیهان داده‌نرێن.
8_ بۆماوه‌ی 36 ساڵ برا دووانه‌كه‌ی له‌سكیدا هه‌ڵَگرتبوو:
هه‌ر چه‌ند سكی (سه‌نژو به‌گه‌ت) وه‌كو سكی دووگیانی (9) نۆ مانگان دیاربوو، كه‌چی نه‌یده‌زانی هۆكاره‌كه‌ی چییه، به‌ڵام جارێك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌وه له‌ته‌مه‌نی (36) سی‌وشه‌ش ساڵیدا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد‌و له‌و كاته‌دا له‌دوای پشكنینی پزیشكه‌كانه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت، كه برا دووانه‌كه‌ی له‌سكیدایه‌تی، ئه‌مه بوو به‌جێگه‌ی سه‌رسوورمانی ئه‌و پیاوه، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ ئه‌نجامدرا‌و توانی برا دووانه‌كه‌ی بهێنێته دنیاوه.
سه‌رچاوه
radionawxo

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک نامۆ
کاتی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌زۆر زۆر سه‌رسام بووم!!!
هه‌ر زۆر گوناحن،،،
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastakant xosh bet saman geyan
babeteki jwana
serkaw tu bet azizakam


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاورێیان ده‌ستی ئێوه‌ی گـــوڵیش خۆشبێت هیوام وایه بابه‌ته‌که به‌دڵی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بوبێت هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هیوام وایه دووربن له ناخۆشیه‌کانی ژیان هه‌میشه خۆشـــی ژیانی رۆژانه‌تام بێت کاتتان گــــوڵ،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







SoZi نووسى
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک نامۆ
کاتی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌زۆر زۆر سه‌رسام بووم!!!
هه‌ر زۆر گوناحن،،،
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستی تۆش خۆش هاوڕێ گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له ئاسوده‌یدایت هه‌موو لاتێکت گـــــوڵ،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه