.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خواردنەوە وزەبەخشەكان
خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy Drinks زیاتر لە لایەن گەنجەكانەوە بەكاردەهێنرێن بە مەبەستی زیادكردنی چالاكی دەروون و لەش، بۆیە ناوی زۆربەی خواردنەوە وزەبەخشەكان مانای هێز و توانا و خێرایی و كارامەیی لەخۆ دەگرن وەكو: پاوەر پڵەس، میگابایت، رێدبوڵ، پڵینگ، پیاوی زۆڵ ...هتد. خواردنەوە وزەبەخشەكان خواردنەوەی كاربۆنكراون كە بڕێكی زۆریان لە شەكر و كافائین تێدایە لەگەڵ چەندین پێكهاتووی تری وەكو ڤیتامینەكانی B، ترشە ئەمینییەكان بۆ نموونە تاورین Taurine، گیایە وزەبەخشەكان وەكو گوارانا Guarana. خواردنەوە وەزەبەخشەكان جگە لە شەكر، مادەی كافائین لەخۆدەگرن، یەك قوتوو بەقەد كوپێك قاوەی چڕ كافائینی تێدایە، بۆ نموونە یەك قوتوو رێدبوڵ 80 ملگم كافائینی تێدایە، بڕی زیادی كافائینیش بۆ تەندروستی باش نییە. هەروەها خواردنەوە وزەبەخشەكان گەلێك مادەی تر لەخۆدەگرن كە تا ئێستا توێژینەوەی زانستییان بە تەواوی بۆ نەكراوە لە رووی سوود و زیانیان بۆ تەندروستی، لەم ماددانە: تۆرین، گوارانا، گلوكورۆنۆلاكتۆن Glucuronolactone كە لەگەڵ بڕێكی كەم لە كۆمەڵەی ڤیتامین B. كاریگەری پێكهاتووەكانی ناو خواردنەوە وزەبەخشەكان بەیەكەوە لەسەر تەندروستی مرۆڤدا هێشتا بە تەواوی نەزانراوە، ئەو مەسەلەیە گرنگترین تەوەرە لە نێوەندە پزیشكییەكاندا، بۆیە پێویستی بە لێكۆڵینەوەی زۆر هەیە، لەوانەیە هەندێك لە پێكهاتەكان لەگەڵ كافائین بەپرسیار بن لە كاریگەرییە سەرەكییەكەی خواردنەوە وزەبەخشەكان بەتایبەتی زیادكردنی چالاكی دەروونی و وزەی لەش. بۆ نموونە یەك قوتووی رێد بوڵ 1000ملگم تاورین لەخۆدەگرێت، لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەم تێكەڵە قەبارەی خوێنی پاڵنراو لەپاش هەر لێدانێكی دڵ زیاد دەكات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە مادەی تاورین رۆڵی هەیە لە گرژبوونەوەی ماسوڵكەكان بەتایبەتی ماسوڵكەی دڵ و چالاكی كۆئەندامی دەمار. قوتووێكی رێد بوڵ 600 ملگم لە مادەی گلوكورۆنۆلاكتۆن، كاریگەری تێكەڵكردنی ئەم مادەیەش لەگەڵ پێكهاتەكانی تری خواردنەوەی وزەبەخشەكان لەسەر تەندروستی مرۆڤدا بە تەواوی نەزانراوە. بە گشتی هەوڵ بدە كە دووركەویتەوە لە بەكارهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان. هەرگیز باش نییە كە منداڵ و ئافرەتی دووگیان و ئافرەتی شیردەر خواردنەوەی وزەبەخشەكان بەكاربێنن. هەروەها نابێ خواردنەوە وزەبەخشەكان لەگەڵ ئەلكهولدا بخورێنەوە و نابێ لەكاتی وەرزشدا بەكاربێن.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






دةست خوش


لهسهر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit inshalla
لهسهر هێڵ نییه