.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















زۆر ده‌بینین یاریزانانی تۆپی پێ درێسی یانه‌كه‌یان یان هه‌ڵبژارده‌كانیان ماچده‌كه‌ن، شێوازی ئه‌م ماچكردنهش لهیاریزانێكهوه بۆ یاریزانێكی تر ده‌گۆڕدرێت، وه‌ك چۆن مانای ئه‌و ماچكردنه له‌نێوان خۆشهویستهكانیشدا جیاوازی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین ئه‌وه‌یه كێ داهێنه‌ری ئه‌م جۆره ماچه‌یه له‌یاریی تۆپی پێدا؟
بێگومان (مارادۆنا) داهێنه‌ری ئه‌مجۆره ماچكردنهیه، كاتێك لۆگۆی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ماچكردو پاشان (رائول گۆنزالێس) داهێنه‌ری ماچی ئه‌ڵقه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی كه له‌كاتی تۆماركردنی گۆڵدا پێشكه‌شی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
له‌م باسه‌دا داهێنه‌رانی ئه‌و جۆره ماچكردنانه ئاشكراده‌كه‌ین
-1دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا، ئه‌رجه‌نتین (1990)
به‌ناوبانگترین ماچی مۆندیال ئه‌وه‌بوو مارادۆنا كردی و وێنه‌كه‌ی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر بلاوبووه‌وه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی ماچی جامه‌كه‌ی كرد، ئه‌ویش له‌مۆندیالی (1986) یان ئه‌و جامه‌ی به(جامی مارادۆنا) ناسرابوو.
جگه له‌وه‌ش مارادۆنا یه‌كه‌م یاریزان بوو كه‌لۆگۆی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ماچ بكات، ئه‌مه‌ش له‌یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئیتاڵیا دا‌و له مۆندیالی(1990)دا و یارییه‌كه‌ش به‌بردنه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات.
مارادۆنا جارێكی تر ئه‌م ره‌فتاره‌ی دووباره‌كرده‌وه، به‌لام ئه‌مجاره وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی لهپالاوتنی مۆندیالی (2010)دا كه‌زۆر به‌زه‌حمه‌ت بۆ دوایارییهكانی مۆندیالی (2010) سه‌ركه‌وت.
-2د‌یڤید بێكهام (1998)
ئه‌گه‌ر مارادۆنا یه‌كه‌م یاریزان بێت كه لۆگۆی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ماچ كردبێت، ئه‌وا بێكهام یه‌كه‌م یاریزانه كه‌لۆگۆی یانه‌ی (مانچسته‌ر یۆنایتد)ی ماچكردبێت، ئه‌مه‌ش له‌یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی چه‌ڵسی و له‌یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چاره‌كی كۆتایی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌را كه له‌یاریگای (ستامفۆرد بریدچ) كرا، بێكهام له‌و یارییه‌دا گۆڵێكی تۆماركرد، پاش ئه‌و گۆڵه روویكرده هانده‌رانی یانه‌ی چه‌ڵسی و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕییانه لۆگۆی یانه‌كه‌ی ماچكرد.
به‌لام له‌ساڵی (2007) كاتێك بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یاریی ده‌كرد، له‌دوایاریدا كه‌بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجامیداو نازناوی پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیایان به‌ده‌ستهێنا، بێكهام زه‌وی یاریگای (سانتیاگۆ بیرنابیۆ)ی ماچ كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له‌م جۆره ماچكردنه رووبدات، كاتێك لێیان پرسی بۆچی واتكرد؟، ئه‌ویش وهلامیدایهوهو وتی: زه‌وی یاریگاكه ماچ ده‌كه‌م، چونكه ماڵئاوایی لێده‌كه‌م.
-3یه‌كه‌مین ماچ بۆ سه‌ری كه‌چه‌ڵێك (1998)
ئه‌گه‌ر لێت بپرسن هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا چۆن نازناوی مۆندیالی (1998)ی به‌ده‌ستهێنا؟، ئه‌وا یه‌كسه‌ر سێ رووداومان بیردێته‌وه ئه‌وانیش (دوو گۆڵه‌كه‌ی تورام له‌هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا، دوو گۆڵه‌كه‌ی زێدان له‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، پاشان ئه‌و ماچه‌ی لۆران بلان-ه كه‌چه‌ند جارێك بۆ سه‌ری پارتێز-ی گۆڵچی دووباره‌ی ده‌كرده‌وه‌و فه‌ره‌نسییه‌كان پێی گه‌شبین ده‌بوون.
-4ئه‌ڵقه‌ی شاجوانی مه‌درید (مامن سانز) (2000)
(رائوڵ گۆنزالێس) ئه‌و یاریزانه‌یه كه هه‌ست و سۆزی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌مه‌یدانی یاریگادا ده‌رده‌بڕێت، چونكه دوای تۆماركردنی هه‌ر گۆڵێك بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌ڵقه‌كه‌ی په‌نجه‌ی ماچ ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بنێرێت.
یه‌كه‌مجار (رائوڵ) له‌یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵهوانهكانداو له‌یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی ڤالانسیا، كاتێك توانی گۆڵێك به‌شێوازێكی زۆر جوان تۆماربكات، ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی ماچكرد.
-5یاریزانێكی جیهانی (3)نازناو به‌ده‌ستده‌هێنێت
ساڵی (2001)، (یاریی لیتمانین) چووه ریزی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ پاش ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی به‌شێوازێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر لۆگۆی یانه‌كه‌ی ماچ كرد.
(لیتمانین) به‌و ئاسته به‌رزه‌ی كهپیشانیدا سه‌لماندی كه‌یه‌كێكه له‌باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی یانه‌كه‌و توانی یارمه‌تی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بدات له‌به‌ده‌ستهێنانی سێ نازناوكه ئه‌وانیش (جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌راو جامی یه‌كێتیی ئه‌وروپاو جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا) بوون، به‌لام (جێرارد هویێ)ی راهێنه‌ری یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ی له‌پێكهاته‌ی یانه‌كه دوورخسته‌وه.
-6ماچێكی ئه‌فسانه‌یی بۆ ده‌ستی رۆناڵدینهۆ و رۆناڵدینهۆ-ش ماچی قاچی لۆسیۆ ده‌كات
بۆیه‌كه‌مین جاره له‌مێژوودا رووبدات كاتێك مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی جیهان، ده‌ستی (رۆناڵدینهۆ)ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ماچكرد، ئه‌ویش له‌ئۆڵۆمپیادی (په‌كین-2008)دا كه به‌سه‌یرترین وێنه داده‌نرێت.
پێش ئه‌مه‌ش به‌دوو ساڵ (رۆناڵدینهۆ) قاچی لۆسیۆ-ی به‌رگریكاری یانه‌ی ئینته‌ر میلان-ی ماچكرد، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كی خۆئامادهكردندا بۆ مۆندیالی ساڵی (2006).
-7چه‌ند ماچێكی سه‌رنجڕاكێش، به‌لام پاك و خاوێن
ماچكردنی مندالان له‌ناو یاریگا جۆرێكی نوێبوو لهماچكردن له‌یاریی تۆپی پێدا، (گیگز) یه‌كه‌م یاریزان بوو ساڵی (2001) كه ئه‌وه له‌یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و یانه‌ی سه‌ڵتیك-دا بكات، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش بوو ئه‌وه‌بوو ماچی ناوده‌می كچێكی كرد، به‌لام بابهلامانهوه ئاسایی بێت، چونكه ئه‌و كچه خوشكی خۆی بوو.
ماچكردنی مندالان جارێكی تر دووباره بووه‌وه، به‌لام ئه‌م جاره‌یان به‌شێوازێكی تر‌و له‌ساڵی (2009)دا، كاتێك (سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ)ی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی منداڵێكیان بوو له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه ناو یاریگاو له‌به‌رچاوی هانده‌ران ماچیكرد، به‌هه‌مان شێوه (داڤید ڤیا)ی هێرشبه‌ری ئیسپانیا و (بێكهام)ی ئه‌ستێره‌ی ئینگلیزی هه‌مان ماچیان دووباره‌كرده‌وه.
-8ماچكردنی نیشانه‌ی كاپتنی (چه‌ڵسی، ئه‌رسناڵ)
فرانك لامپارد یه‌كه‌م یاریزان بوو كه‌نیشانه‌ی كاپتنی یانه‌كه‌ی له‌ساڵی (2003)دا ماچ كرد، دوای ئه‌ویش (لامپارد)ئه‌وه‌یكرد، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی چه‌ڵسی بڕیاریاندا كه‌مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ (130) هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی له‌هه‌فته‌یه‌كدا به‌رزبكه‌نه‌وه، پاش ئه‌میش چه‌ندین یاریزان ئه‌م ماچكردنهیان دووباره كرده‌وه، وه‌ك (تێری هێنری) دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ (3-1) له‌دوا وه‌رزه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵ، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بكات.
-9ماچه‌كانی (دی كانی‌و)ی فاشیزم
(دی كانی‌و) یاریزانی ئیتاڵی به‌وه ناسراو كه لایه‌نگری فاشیزمه، یه‌كێكیشه له‌و یاریزانه ئیتاڵییانه‌ی كه‌باشترین یارییان له‌خولی ئینگلیزی‌دا كردووه، (دی كانی‌و) بهڕزگاركهری یانه‌ی وێستهام ناسرابوو به‌تۆماركردنی گۆڵه گرنگه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی (2002-2003)دا كاتێك یانه‌كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا بۆ ریزی یانه پله یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را داببه‌زێت.
(دی كانی‌و) یه‌كه‌م یاریزانی ئیتاڵییه كهماچی لۆگۆی یانه‌یه‌كی ئینگلیزی بكات ئه‌مه‌ش له‌یاریی نێوان وێستهام و فولهام-دا كهبهیاریی دێربی ناسراوه، كاتێك توانی گۆڵی بردنه‌وه لهدواستهكانی یارییه‌كه‌دا تۆماربكات.
-10خیانه‌تكردنی (كۆڵ، كریستیانۆ، ئیبراهیمۆڤیچ)
ئه‌مجۆره یاریزانانه زۆرن، رۆژێك لۆگۆی یانه‌یه‌ك ماچ ده‌كات و رۆژێكی تر لۆگۆی یانه نوێیه‌كه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزێك دابنێت بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ی تیایدا گه‌شه‌ی كردووه.
(جۆ كۆڵ) یه‌كه‌مین یاریزانه له‌و شێوازه ماچكردنهی ئه‌نجامدابێت، كاتێك یاریی بۆ یانه‌ی وێستهام دهكردو گۆڵێكی له‌یانه‌ی ئه‌رسناڵ كرد ماچی لۆگۆی یانه‌كه‌ی كرد، به‌لام پاش چوونی بۆ ریزی یانه‌ی چێڵسی ئه‌م كرداره‌ی چه‌ندین جار دووباره كرده‌وه.
به‌هه‌مان شێوه (ئیبراهیمۆڤیچ) ماچی لۆگۆی یانه‌ی ئینته‌رمیلان-ی كردووه، وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ یانه‌ی (یۆڤانتۆس) كهبهخیانهتكار ناویان ده‌برد.
(كریستیانۆ رۆناڵدۆ)ش به‌هه‌مان شێوه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به‌هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ماچی لۆگۆی یانه‌ی ریاڵی كرد، به‌لام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو به‌جۆرێك ده‌دوا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له‌یانه‌یه‌كی نه‌ناسراو یاریی كردبێت، نه‌ك له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یۆنایتد كه‌باشترین یانه‌ی ساڵی (2008)بوو.
سه‌رچاوه knwe

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه نامۆ
بابه‌تێکی جوان بوو
من ئه‌وه‌ی (بێکام)و(راول)م پێ سه‌یربوو
ذووباره ده‌س خۆش هه‌ر بژیت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی تۆش خۆش به‌ڕێز کاکا هیوام وایه سودمه‌ند بووبێتیت براکه‌م سه‌رکه‌وتوبیت له کاره‌کانتدا هاوڕێ گیان هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم به هیوای بهردوامیت گیان،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه