❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عەزیز وەیسی ئارام شەیدای بردە بەردەم دادگا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-07 18:23:51

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsFirefox

عەزیز وەیسی ئارام شەیدای بردە بەردەم دادگا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-04328a73a9.jpg
بەتۆمەتی ناوزڕاندن و لەكەداركردنی كەسێتیی، گۆرانیبێژ عەزیز وەیسیی، سكاڵای خۆی بردە دادگای سلێمانی و داوایەكی لەسەر ئارام شەیدای گۆرانیبێژ تۆماركرد. رۆژی 20/1/2010 یەكەم رۆژی دادگاییكردنی شەیدابوو، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی عەزیز وەیسی  و پارێزەرەكەی، دادوەر دادگاییكردنەكەی بۆ 8/2/2010 دواخست.
لەكاتی بانگەشەكردنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی رابردوو، لە ئاهەنگێكی دانیشتنی ماڵاندا، ئارام بەگۆرانییەك، كە لەماڵی عوسمان بانیمارانی، یەكێك لەسەركردەكانی گۆڕان لەشاری كۆیە گوتراوە، هێرشێكی تووند دەكاتە سەر عەزیز وەیسی و بە "پیاوی ئیتڵاعاتی ئێران" ناوی دەبات. گۆرانییەكەی ئارام كاردانەوەیەك بوو دژی ئەو پاڵپشتییەی عەزیز وەیسی بۆ لیستی كوردستانی بەگۆرانییەكانی دەریبڕی.
ئارام شەیدا لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "من هیچ رق و كینەیەكم نییە بەرامبەر عەزیز وەیسی، ئەوەی روویداوە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندابووە، من مەبەستم تەنیا ئەو نەبووە، بەڵام ئەو بردوویەتییە سەرخۆی". شەیدا لەو باوەڕەدایە ئەو قسانەی ئەو لەو گۆرانیەدا وتوویەتی زۆر ئاسایین " ئێستا كە هیچ لەئارادا نییە ئەو گۆرانییانە بڵێم هەڵەم، بەڵام لەوكاتدا حەقە بەئاسایی وەربگیرێن".
ئارام هیچ پەشیمان نییە لەوكارەی كردوویەتی و دەڵێ "تفێك كە روو كرایە سەر ئەرز تازە هەڵناگیرێتەوە"، ئەو دەپرسێ "عەزیز وەیسی بۆچی ئەوندە بە ئیتڵاعات قەڵسە، خۆ ئیتڵاعات سووكی نییە، ئەی بۆ ئەو لەگۆرانییەكانیدا، دۆستەكانی دوێنێی دەكاتە دوژمن كە دەڵێ دوژمنەكەی كۆڵەوارە؟ كەس ئەوی لەسەر ئەو قسانە بردە بەردەم دادگا".
ئارام ساڵی 1982 لە پێنجوێن لەدایكبووە، ماوەی پێنج ساڵە لەنێو ئاهەنگی ماڵان دەستی بەگۆرانی گوتن كردووەو شۆفێری تاكسییە لە سلێمانی . ئارام شەیدا و ژمارەیەك گۆرانیبێژی دیكە كە بە گۆرانیبێژانی میللی ناودەبرێن، سیدییەكانیان فرۆشێكی زۆریان هەیە و زۆر بۆ زەماوەند و ئاهەنگەكانی ماڵان بانگدەكرێن.
دەربارەی ئەوەی كە ئامادەیە داوای لێبووردن لە عەزیز وەیسی بكات؟ شەیدا دەڵێ "كێشەكە براوەتە بەردەم دادگا، بۆ هەر بڕیارێك ملم لەموو باریكترە، بەڵام هەرگیز ئامادە نیم داوای لێبووردن بكەم".
چێنەر عەلی جۆڵا، پارێزەر لە دادگای سلێمانی روونیكردەوە "ناوزڕاندن و لەكەداركردنی كەسی ئاسایی بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 سزای بەندكردن و سزادانی دارایی دیاریكردووە، ئەگەر ئەو ناوزڕاندنە بەهەر هۆیەكی راگەیاندن بڵاوبووەوەو زۆرترین خەڵك بیبستن، ئەوا سزاكە قورستر دەبێ".

                                                                                                                                                                                                                    رووداو

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-19 16:06:13

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: عەزیز وەیسی ئارام شەیدای بردە بەردەم دادگا

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net