.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











بەكر رەشید ئەو هونەرمەندەیە كە ساڵانێكە لە خزمەت هونەری كوردیدا بوونی هەیەو خاوەن توانستێكی بەرزی هونەرییە. لە هەردوو بواری هونەری نواندن و كاری دەرهێناندا رۆڵی خۆی بینیوە، ئەمانەش لە پشت دەركەوتنی هونەرمەند بەكر رەشید بوونیان هەبووە، هەربەو مەبەستەش بوو ئێمە لە گۆڤاری گوڵاندا ئەو دیمانەیەمان لەگەڵدا سازكرد.
* سەرەتا دەمانەوێت دەستپێكی كاری هونەریت بۆ خوێنەرانی گۆڤاری گوڵان باس بكەیت، چ شتێك تۆی بە هونەرەوە گرێدا؟
- سەرەتای هونەریم دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی حەفتاكان، ئەوكات بە كۆمبارس و كاری شانۆیی مناڵان چوومە دنیای هونەرەوە، ئەو بەرهەمانەی بەشداریم تێدا كردووە ئەمانە بوون ( مامۆستا شلێر) لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند عومەر عەلی ئەمین، پاشان شانۆی (مانگرتن) و( ئابڵوقە) لە دەرهێنانی هونەرمەند غازی بامەڕنی، ئیتر ئەم عەشقە هونەرییە لەگەڵ تەمەنم چرۆی كردوو تا ئێستاش وەك ئەكتەر و دەرهێنەرێك گەمە لەگەڵ ژیان و هونەر دەكەم.
* لە ناو هونەری نواندندا، چ شتێك كاریگەری لەسەر دەركەوتنی بەكر رەشید هەبوو؟
-بێگومان خاك و ناسنامە و عەشق و دایك ئەمانە كاریگەری زۆریان هەبوو بۆ ئەوەی ببمە دەروێشی شانۆی كوردی، چونكە هونەر بەبێ عشق لە دایك نابێت.
* سەرەتا بنەماڵەی ئێوە چۆن پێشوازییان لە تۆو هونەرەكەت كرد بیركردنەوە و تێرڕوانینی بنەماڵەكەتان بۆ هونەر چۆن بوو؟
- ئەگەر چی لە بنەماڵەیەكی هەژار، لە شاری سلێمانی لەدایك بووم. بنەماڵەكەم هاندەری راستەقینەی هونەر بوون، دایكم هیچ لەدایكی مەكسیم گۆركێ كەمتر نەبووە. هەمیشە هاندەرم بووە بۆ خزمەت كردنی وڵات و هونەرەكەم، بۆیە خۆم كردۆتە سووتەمەنی وڵاتەكەم هەمیشە لە هونەردا بەخشندەم، تا ئەو ڕۆژەی دەمرم قەرزاری دایكمم، ئەگەر ئەو نەبوایە (بەكر ڕەشید) ی ئەمڕۆ نەدەبوو.
* ئەو دەمە واتا ساڵانی هەشتاكان بە سەردەمی زێڕینی هونەر ناو دەبرا، ئەو دەستەواژەیە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟ ئەدی ئێستا هونەر چۆن دەبینی؟
- سەردەمی هەشتاكان هونەر شۆڕش و داهێنان بوو، هونەرمەندیش پێشمەرگەیەك بوو لەبەرەی شەڕدا، بە گژ دوژمندا دەهاتەوە، ساڵانە فیستیڤاڵ و كاركردن بەردەوام بوو، چەندین جار هونەرمەند دەگیرا و رەوانەی بەندیخانە یان قەسابخانەی بەعسی دەكرا. ئەو كاتە هونەرمەند بێ باڵ بوو لە مەرگ و ئاگردا هەمیشە دەسووتا، بۆ ئەوەی ناسنامەی وڵاتەكەی بە دەست بهێنێت، بە گوێی جیهاندا دەی چریكاند، ئێمەش گەلێكین هونەرو خاكمان هەیە، بۆ وەك گەلان ئێمەش ناومان نەبێ. من لەو سەردەمە لە شانۆی (قەرەج)دا گەورەترین خەڵاتی شانۆیم لە سەر ئاستی عێراق وەك باشترین دەرهێنەر وەرگرت. بەڵام ئەمڕۆ لە سایەی ئازادی وڵاتدا هەموو شتەكان پێچەوانە بوونەوە! ئەوەی نرخی بۆ دانەنرێت هونەرمەندە! ژیان بۆتە سیاسەت، شانۆ ڕووی لە قەیران كردووە، هەموو شتە جوانەكانی ژیان بۆتە پارە! ئەوەی نرخی نەبێ هونەرو هونەرمەندە! وڵات بۆتە جەنگستان، ئەوەی بەهێز نەبێ ناژی. هۆڵی شانۆكان بۆتە هۆڵی سیاسەتمەداران. لە كۆبوونەوەی دایالۆگی درۆ زیاتر هیچی تیا ناوترێ. هونەر فەرامۆش كراوە تا ئێستا لەم كوردستانەدا هۆڵێكی شانۆیی نییە كە پێی بوترێ هۆڵی نمایشی شانۆ. هونەرمەندان لە بەر بژێوی ژیان دابەش بوونە، مێژوو لە یاد كرا! ئەوەی سەر بە گروپێك نەبێ كاری بۆ ناكرێ. هۆڵەكان داخراون پەرتوكی شانۆكان تۆز خواردوویەتی، ئەوەندە تیپی هونەری دروست بوو هەر مەپرسە. ئەوە داهێنان نییە. ئەمە قەیرانە قەیران! حوكمەتی هەرێم دەزگای هونەری ڕێكخراوەكان وەزارەتی ڕۆشنبیری هونەرمەند خۆیان بەرپرسن بەرامبەر خولقانی ئەم قەیرانە. ئەو وڵاتەی هونەر ناسنامەی نەبێت ژیانی داهێنانیشی نابێت.
* بەربڵاوی هونەری كوردی گرتۆتەوە، ئەو بەر بڵاوییە بۆ هونەری نواندن لە چ ئاستێكدایە؟
- هەر هونەرێك كە بووە هونەری پاشكۆی سیاسەت، ئەوا ئەو هونەرە مردووە. چونكە هونەر ئاوێنەی ڕاستییەكانە، هەر هونەر هەڵگری نامەكانی گەل و هاوڵاتییە. ئەم بەر بڵاوییەش حزب و دەسەڵات دروستیكردووە. ئەگەر دابڕان لە هونەر رووبدات، ئەوا وڵات نغرۆ دەبێت، ئایندەش دەبێتە هەڵم و جوانییەكانی ژیان دەبێتە سەراب!!
* هەندێك زۆر تەئكید لە قەیرانی شانۆی كوردی دەكەنەوە، تۆ چ باس لەو ئاریشەیە دەكەیت، پێت وا نییە دەقی زیندوو ئەمڕۆش كاریگەری لەسەر شانۆی كوردی هەیە ؟
- هەر كارێكی هونەری باش، لە هەموو زەمەن و سەردەمێكدا، كاریگەری خۆی هەیە. ڕاستە ئەمڕۆ شانۆ هەیە، بەڵام نابێ ئەوەش لە یاد بكەین هونەرمەندیش بۆخۆی لە قەیراندا دەژی. ئەم قەیرانە هەموو دنیای گرتۆتەوە. بەڵام لە هەمان كاتدا هونەرمەندی ڕاستەقینەش هەیە، كە بەردەوام كار دەكات، بەڵام دەقی زیندوو و بەرهەمی چاك ئەوەندە كەمە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن.
* بەگشتی ئاستی دەرهێنەرەكانمان چۆنە؟ ئایا تا ئێستا خاوەنی دەرهێنەری ئەكادیمین؟
- هونەر خۆی بۆ خۆی ئەزموونە، ئێمە هونەرمەندین لە ئەزمووندا گەشەمان كردووە، ئەو كارانەی لە ڕووی داهێنان دەكرێت هەمووی خەون و خەیاڵی هونەرمەند خۆیەتی. نەخێر تائێستا خاوەنی دەرهێنەری ئەكادیمی نین.
* تۆ وەكو دەرهێنەرێك تا چەند هەوڵت داوە، جیاكاری و نوێكاری لە كارەكەتدا بكەیت لە كاتێكدا، زۆر لە دەرهێنەرەكانمان لە ڕووی تەكنیكی دەرهێنانەوە شێوازی كاركردنیان یەك دەگرێتەوە؟
- لە هەموو ڕوویەكی هونەرییەوە، كاری دەرهێنان كاری داهێنانە. من بەردەوام لە ئەزمووندام، خەونەكانم تا ئێستا نەهاتۆتەدی، لە هونەردا لوتكە نییە. وەك بەكر ڕەشید كار دەكەم لە دەرهێنەرەكانی تر جیاوازم، واتە من هەم و ئەوانیش هەن. هەر كەسە لە كاركردندا شێوازی جیاوازە. پاشان ئێمە لە ڕووی تەكنیكییەوە زۆر لاوازین، لە بەر ئەوەی تەكنەلۆجیا لە وڵاتی ئێمەدا نییە.
* پێشنیازت بۆ باشتر كردنی هونەری نواندن چییە؟
- هونەری نواندن، هونەری بەخشندەیە. پێویستە ئەكتەر تەواو لە ڕووی ڕۆشنبیرییەوە ئاستی لەسەرێ بێت. لەگەڵ خۆی و هونەرەكەیدا راستگۆ بێت. چونكە كاری نواندن گەمە كردن نییە، ئەگەر بێت و ڕاستگۆ نەبێت دەبێتە خۆڵەمێش لە یاد دەكرێت.
* ئایا ئێمە خاوەنی سینەمای خۆمان نین؟
- نەك ئێمەی كورد، بەڵكو عەرەبیش خاوەنی سینەما نییە، ئەوەی ئەمڕۆ دەكرێت ئەزموونە. هەوڵ دانە بۆ ئایندە.
* لایەنی پەیوەندار و هەنگاوەكانی لە خزمەتی هونەردا چۆن هەڵدەسەنگێنن ؟
-لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ خۆیان كار دەكەن. بۆ هونەرمەندی ڕاستەقینە كار ناكەن! ئەوان تەنیا بۆ حزب و پیاوەكانی خۆیان كار دەكەن. ئەویش خۆی بۆ خۆی جارێكی تر هونەرمەند و هونەر دەكوژێ! بۆیە دەبینین هونەر لە وڵاتەكەماندا ئاستی دابەزیوە. وڵات بۆتە وڵاتی حزب و سیاسەت، نەك هونەرو ڕۆشنبیر! بۆیە دەبینین چەندین ساڵە ئازادین، بەڵام ئازادی ڕۆح و هونەرو داهێنان نین!
* بەرامبەر ئەو زنجیرە درامایانەی كە ئێستا لە تەلەڤزیۆینەكان بڵاودەكرێنەوە ڕات چییە؟
-زۆرینەی ئەو درامایانەی لە شاشەی تیڤییەكانەوە دەبینرێن نیگەتیڤە. هەندێك نەبێ كە خۆی لە دڵی میللەتدا كردۆتەوە، خەریكە ئەو ئەزموونە نوێیەی كە دراما پێی دەڵێن ڕێچكەی خۆی بگرێت، ئێمەش لە ئایندەدا بتوانین ببین بە خاوەنی دراما.
* كەموكوڕییەكانی درامای كوردی چین؟
-كەموكوڕی درامای كوردی زۆرە، ئەمەش دەكرێت بەپێی ئەو ئەزموونەی كە هەمە ئەگەر بە چەندین لاپەڕە باسی بكەم، هێشتا بەتەواوی وەڵامەكەم نەداوەتەوە.
* پڕۆژەو بەرنامەی ئێستاتان چییە؟
-پڕۆژەیەكی داهاتووم درامایەكی نوێیە، بە ناوی (گەمەی باڵندەكان ) لە نووسینی (مەسعود حەسەن )، ئەم بەرهەمە، بەرهەمی كوردستانە tv یە. چەند هونەرمەندێكی بە ئەزموون و لاو ڕۆڵی تێدا دەبینین و وێنەگرەكەش (پێشەوا تەیب)ە. ناوەرۆكی بەرهەمەكە باس لە ژیانی كۆمەڵایەتی ئەمڕۆمان دەكات، بە تایبەتی كێشەی گەنجان. ئەم درامایە لە سلێمانی، كەركوك، ئەستەنبوڵ وێنەی گیراوە. چاوەڕوانین لەم ساڵدا پەخش بكرێت.
* بەنیازن لە بەشی سێیەمی گەردەلوولدا بەشداری بكەن، ئەگەر بەشداری بكەن، چ ڕۆڵێكتان دەبێ؟ ئەگەر بەشداری نەكەن هۆكارەكەی چییە؟
- ئەم پرسیارە پێویستە لە جەلیل زەنگەنە بكرێت، نەك لە من. چونكە ئەو خاوەنی ئەم زنجیرەیەیە. وابزانم من ڕۆڵم نییە، چونكە بەشی سێیەمی گەردەلوول ستایلێكی دیكەی وەرگرتووە.
* هەندێك لە ڕووی مێژوویی و تەكنیكیەوە باسیان لەكەم كوڕی درامای گەردەلول كرد، تۆ لەو ڕووەوە دەڵێی چی؟
-هیچ بەرهەمێك یان درامایەك یان فیلیمێك بێ كەموكورتی نابێ، بێگومان گەردەلوولیش وەك هەموو درامایەكی دیكە، كەموكورتی خۆی هەیە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet azezm

لهسهر هێڵ نییه









zor supas zhiyar giyan dasti tosh xsh bet bo peyamakat
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
