❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟


#1 2010-02-21 14:54:45

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bc5fd4c6ec.gif


له‌ژماره‌ 16ی 24/1/2010ی پاشكۆی هونه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هاوكارم و هاوڕێم كارزان گلی دیدارێكی تێر و ته‌سه‌لی هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراو و خاوه‌ن سه‌لیقه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی خالید ره‌شید ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌ی به‌وردی ئه‌و دیمانه‌یه‌ بخوێنێته‌وه‌ بۆی ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ سه‌رجه‌م وته‌كانی خالید ره‌شید هی ئه‌وه‌ن هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و قسه‌ی له‌باره‌وه‌ بكرێ، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌كرێ بۆ خزمه‌تی هونه‌ری كوردی و پێشكه‌وتنی ئه‌و هونه‌ره‌ سوود له‌ قسه‌كانی وه‌ربگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ قسه‌ی له‌باره‌وه‌ بكه‌م و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م به‌شێك له‌ قسه‌كانی خالید ره‌شیده‌، كه‌ ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر بڕیاری سیاسی نه‌بێت راوێژكاری هونه‌ری نه‌یده‌توانی ببێته‌ خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو پاره‌و پووله‌و بچێت گه‌نجه‌كانمان راپێچی میسر و لوبنان بكات و جوگرافیای میوزیكمان ببه‌ستێته‌وه‌ به‌ وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕیاری سیاسی نه‌بووایه‌ ئه‌و براده‌ره‌ ده‌بووایه‌ له‌هه‌موو ژیانیدا سیری بخواردایه‌و زوڕنای بژه‌نایه‌"، ئه‌وه‌ به‌شێك له‌و وته‌یه‌ی خالید ره‌شیده‌ كه‌ له‌باره‌ی ته‌داخولی سیاسی له‌هونه‌ر ده‌یكات. پێموانییه‌ له‌و كوردستانه‌ی خۆمان له‌هیچ سه‌رده‌مێكدا و به‌تایبه‌تی له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هیچ بابه‌تێك به‌قه‌د مه‌سه‌له‌ی بوونی راوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه‌ قسه‌ی له‌باره‌وه‌ كرابێ، كه‌چی ده‌بینین هیچ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و قسانه‌ نه‌بووه‌، له‌ هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ كوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته‌ خۆیان بێ ده‌نگ و وه‌ڵام كردووه‌، كه‌چی خودی ئه‌و راوێژكاره‌ش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌دا بێ ده‌نگه‌. جیا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌كو راوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه‌، زۆر كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ سازكراوه‌ و له‌به‌شی هه‌ره‌زۆری زۆری دیداره‌كانیشدا پرسیاری رۆژنامه‌نووسان بریتی بووه‌ له‌ پرسیاری ته‌قلیدی و نا مه‌نتقی، ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و دیدارانه‌ نه‌بێ، بۆ نموونه‌ من له‌ دیدارێكمدا له‌گه‌ڵ جه‌نابی كه‌ له‌ ژماره‌ 90ی هه‌فته‌نامه‌ی به‌درخان بڵاوكراوه‌یه‌وه‌ ده‌رباره‌ی كاره‌كانی پرسیارگه‌لێكی توندم لێی كرد، له‌یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كانم لێیم پرسی: ده‌ڵێن هه‌ڵكه‌وت زاهیر میلۆدیه‌كانی له‌میسر به‌پاره‌ ده‌كڕێ و ده‌یهێنێ‌ لێره‌ به‌ناوی خۆی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ چه‌ند ڕاسته‌؟ له‌ وه‌ڵامدا زۆر به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ گوتی: "ئه‌وه‌ هه‌ر پرسیار نییه‌ لای من، جوابیشم پێ نییه‌ بۆیان، ئه‌وه‌ هه‌ر پرسیار نییه‌ نامه‌وێ‌ هه‌ر بشی كه‌ی ئه‌وه‌ خه‌ڵكێكی بێ مسته‌واو نه‌زان كه‌ له‌ میوزیكی ...... نامه‌وێ‌ هه‌ر بشی كه‌ی ئه‌وه‌ خه‌ڵكێكی بێ مسته‌واو نه‌زان كه‌ له‌ میوزیك نازانن، غه‌یره‌یی به‌كاری من ده‌به‌ن كه‌ هه‌ن... نا نا ئه‌و پرسیارانه‌ هه‌ر ته‌رك كه‌، ببووره‌ مه‌به‌ستم تۆ نییه‌، مه‌به‌ستم ئه‌و بێ مسته‌وایانه‌ن كه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ن"، خۆی له‌ خۆیدا خودی ئه‌و وه‌ڵامه‌و تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر جێی پرسیاره‌، من ئه‌وكاتیش پێیم گوت بۆچی جه‌نابت له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا هه‌وڵت نه‌دا هونه‌رمه‌ندان و گوێگرانی كورد بێنیه‌ سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ پێتوایه‌ ئه‌و كارانه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی ستایلی نوێی جیهانین و هونه‌ری كۆنی میسری نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و بوو، هیچی دیكه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌گووت.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌و نموونه‌یه‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان باش بزانن كه‌ ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هیچ جۆرێك بایه‌خ به‌ ره‌خنه‌كان ناداو شته‌كان ده‌بینێ‌ و ده‌شیخوێنێته‌وه‌، به‌ڵام خۆیانی لێ بێ ده‌نگ ده‌كا، نازانم بۆ؟ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی له‌خۆی ده‌ڵێن ئه‌و زۆر سه‌رقاڵه‌ و ناتوانێ‌ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو شته‌ بداته‌وه‌، به‌شێكیش كه‌ زیاترینی چینی هونه‌رمه‌ندانن پێیانوایه‌ ئه‌و هه‌ر به‌و بێده‌نگی كاركردنه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی، نه‌وه‌كو وه‌ڵام بداته‌وه‌ و شته‌كان له‌سه‌ری بته‌قێته‌وه‌.
لێره‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێمه‌وه‌ سه‌ر باسه‌كه‌م و تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر قسه‌كانی خالید ره‌شید به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌بێ بڵێم ده‌زانم خالید ره‌شید ئه‌و قسانه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌تی دوای چه‌نده‌ها ساڵ و بۆ مێژوو بیسه‌لمێنێ‌ كه‌ ئه‌و له‌كاتی خراپی ره‌وشی هونه‌ری كوردی هاتۆته‌ وه‌ڵام و فاكته‌ره‌كه‌شی دیاری كردووه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌ته‌ به‌هونه‌ر.
من لێره‌دا ره‌خنه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌بێ لێشمی قبوڵ بكه‌ن، كه‌ ئه‌وان بۆچی به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ ته‌نها قسه‌یان له‌سه‌ر كاره‌ هونه‌رییه‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردووه‌ و به‌س، بۆچی ئه‌وان باس له‌وه‌ ناكه‌ن ئه‌و وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تێك كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ هی هه‌مووانه‌، كه‌چی ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و چه‌ند كه‌سێكی نزیك به‌كاری دێنێ‌ قسه‌ ناكه‌ن؟ ئاخر كه‌ی كاری راوێژكاری هونه‌رییه‌ پرۆژه‌ یاسای پاراستنی مافی هونه‌رمه‌ندان پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكا، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ هیچ یه‌ك له‌ هونه‌ره‌كانی "شانۆ، سینه‌ما، دراما، شێوه‌كاری، فۆتۆگرافی.." تێدا نه‌بوو، ته‌نها میوزیك و گۆرانی بوو، بۆچی له‌و كاته‌دا نه‌ك خودی هونه‌رمه‌ندان به‌ڵكو رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش لێی بێ ده‌نگ بوون، تاكو له‌ كۆتاییدا به‌ داوایه‌كی شه‌رمنانه‌ یاساكه‌یان له‌ په‌رله‌مان كێشایه‌وه‌ و تا ئێستاش كه‌س نازانێ‌ چاره‌نووسی ئه‌و یاسایه‌ چییه‌ و كه‌ی مافی هونه‌رمه‌ندان ده‌پارێزرێ، وه‌رن هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر بخه‌نه‌ لاوه‌ كه‌ به‌شی هه‌ره‌زۆری كاره‌كانی عه‌ره‌بین و دوورن له‌ ستایلی كوردی، به‌ڵام كێن ئه‌و شانۆكار یا سینه‌ماكار یا شێوه‌كارانه‌ی راوێژكاری هونه‌رییان دیوه‌ و ئه‌ویش ده‌زانێ‌ موعاناتیان چییه‌، من نازانم بۆچی وێڕای ئه‌و هه‌موو كاره‌ باشانه‌ له‌ كابینه‌ی پێنجه‌مدا كه‌سێك نه‌بوو له‌ كاره‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر بپێچێته‌وه‌ و بڵێ ئه‌رێ هونه‌ر ته‌نها میوزیك و گۆرانییه‌؟!
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ سه‌یرتر گه‌ر خودی هونه‌رمه‌ندان خه‌تابار نین، بۆچی كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ كه‌سیان به‌جدی باسیان له‌و بابه‌ته‌ نه‌كرد، یان ئه‌گه‌ر كردیشیان بۆچی كه‌ وه‌ڵامی داواكه‌یان نه‌بوو، بێ ده‌نگ بوون و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوو؟
هه‌روه‌كو له‌ وتاره‌كه‌ی ژماره‌ 133ی 22/1/2010ی هه‌فته‌نامه‌ی به‌درخان ئاماژه‌م پێكردووه‌ بۆچی راوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌ ته‌نها كار بۆ گۆرانی ده‌كا، له‌وه‌شیاندا به‌ عه‌داله‌ت كاری بۆ به‌شی هه‌ره‌زۆری گۆرانیبێژان نه‌كردووه‌، به‌ تایبه‌تی كچ و ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌كان، چونكه‌ ئه‌و خۆی ده‌ڵێ ئامانجی سه‌ره‌كی هێنانه‌ پێشه‌وه‌ و بایه‌خدانه‌ به‌ ئافره‌تان، به‌ڵام چۆن ئافره‌تانێك، كه‌ ئه‌وان ده‌بینین و گوێ له‌ ئایشه‌شان و هونه‌رمه‌نده‌ ئافره‌ته‌كانی دیكه‌ ده‌گرین ده‌بێ شه‌رم له‌خۆمان بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ چۆن له‌ هونه‌رێكی تاسه‌ر ئێسقان كوردی و خاوه‌ن په‌یام رۆیشتین به‌ره‌و هونه‌رو میوزیكی عه‌ره‌بی و نمایشكردنی جه‌سته‌ له‌ شوێنی په‌یام، گۆڕینه‌وه‌ی هونه‌ری هه‌ست بزوێن به‌ هونه‌ری هه‌وه‌س بزوێن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ و چه‌ندان خاڵی دیكه‌، ئاخر كه‌ی ره‌وایه‌ وه‌زاره‌تێكی گه‌وره‌ و گران هه‌بێ و پاره‌ی خه‌یاڵی لێ سه‌رف بكرێ، كه‌چی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ودا راوێژكارێك هه‌بێ 10 بارته‌قای ئه‌وان ده‌ستی بڕوا و كاری پێ بكرێ، له‌ كاتێكدا پێویسته‌ راوێژكاری هونه‌ری ته‌نها كارێك و گرنگترین كار كه‌ بیكا گه‌یاندنی په‌یام و گله‌یی و گازانده‌كانی هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه‌ ئه‌و راوێژكاره‌ی ئێمه‌ هه‌مانبوو، جگه‌ له‌ كردنی چه‌ند كارێك به‌ میزاجی خۆی و به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند سیدییه‌ك بۆ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاوازی خۆییان و ره‌نجاندنی سه‌ده‌ها هونه‌رمه‌ند له‌ ده‌سه‌ڵات كارێكی دیكه‌ی نه‌كردووه‌.
به‌ بڕوای من له‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا و له‌و ره‌وشه‌ ناله‌باره‌ی هونه‌ری كوردی به‌گشتی و گۆرانی و میوزیكی كوردی تێیكه‌وتوون و ده‌سه‌ڵاتیش گوێ له‌كه‌س ناگرێ، له‌ سیاغی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان، ئه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندانن ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا لێبده‌ن، نه‌ك راوێژكاری هونه‌ری، چونكه‌ ئه‌و هه‌ر چۆن و به‌ چ شێوازێك بێ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پله‌كه‌ی هه‌یه‌و پاره‌ی خه‌یاڵی له‌ژێر ده‌سته‌، ده‌با هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ش هه‌ر بناڵێنن، ئه‌ی ئه‌وه‌ هه‌ر هونه‌رمه‌ندان نه‌بوون له‌ كاتی هه‌ڵبژاردن هاتن ریكلامیان بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ كرد كه‌ هه‌موومان ده‌خوازین ئه‌وان خزمه‌تی كورد بكه‌ن، كه‌چی كه‌سێكیان ئه‌وكات له‌به‌ر ئه‌و پاداشته‌ی پێیان درا، له‌یادیان نه‌بوو كه‌ پێویسته‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ دابنێن له‌ كابینه‌ی نوێدا یه‌كه‌م كارێ‌ كه‌ بكرێ لابردنی ئه‌و راوێژكاره‌بێ و له‌شوێنی ئه‌و دانانی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری كارێكی یه‌كجار گرنگه‌، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌شیان نه‌كرد. بۆ؟ نازانم!
له‌وه‌ش سه‌یرتر كورده‌واری خۆمان قسه‌یه‌كی هه‌یه‌ ده‌ڵێ له‌دوو چوان مه‌چوو، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌دوو چووانیش نه‌چین، ئه‌وا به‌داخه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی شه‌شه‌مدا تا ئه‌و ساته‌شی من ئه‌و وتاره‌م نووسیوه‌ دیار نییه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ وه‌كو راوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه‌ یان نا، ئه‌وه‌ پرسیاره‌ و هه‌مووان عه‌وداڵین، ئه‌گه‌ر له‌ شوێن و پله‌ی خۆی ماوه‌ته‌وه‌ رایبگه‌یه‌نن با بزانینن ئه‌وجاره‌یان چی ده‌كا، ئه‌گه‌ریش لاتان داوه‌ هه‌ر با بیزانین، خۆ عه‌یب نییه‌، ئاساییه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه‌سه‌ نه‌شیاوه‌كانیش له‌شوێنی خۆیان لابرێن و له‌ شوێنی ئه‌ودا كه‌سی دیكه‌ دابنرێن.
ئیتر كاك خالید گیان با ئێمه‌ له‌و قسانه‌ بگه‌ڕێین، ده‌با هه‌موومان به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك نه‌فه‌س هه‌وڵبده‌ین و بزانین ئه‌وه‌ بۆچی ده‌سه‌ڵات گوێ له‌قسه‌ی هیچ هونه‌رمه‌ندێك ناگرێ له‌مه‌ڕ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، ئایا هونه‌رمه‌ندان چینێكی وان كه‌ حكومه‌ت لێیان بێزاربێ، یان سیحرێكی دیكه‌ هه‌یه‌و من و تۆ و هونه‌رمه‌ندان نایزانن و ئه‌وان ده‌یزانن و له‌و كوردستانه‌ گه‌وره‌یه‌ی خۆشمان له‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر بترازێ‌ كه‌سێك نییه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ گرنگه‌!؟
dwrga

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-21 15:11:14

muhamed_goran
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-11
دواترین سه‌ردان: 2011-09-06
په‌یامه‌كان: 630
WindowsXPFirefox

Re: مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟

هههههاااا ...
ده‌ست خۆش زۆر به‌قوه‌ت بوو (ه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن)

Kurdzhin
هیچ وشەیەک نیە وەسفى تۆى پێ بکەم                                 
                                                   تەنیا دڵ شک دەبم بەقوربانى تۆى بکەم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-22 16:30:51

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-02-23 15:17:21

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟

zor supas barezim dasti ranginakay tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-02-24 11:17:42

*TaNyA*
پڕشنگی یانە
شوێن: سليمانى!!!
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-10
دواترین سه‌ردان: 2011-12-13
په‌یامه‌كان: 668
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟

walay wa bilay wa tilay rastakait

aw dastanat xosh azizm har sarkawtw bit basaqa

Kurdzhin
حه زه كه م دل به س تؤى بوئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-02-25 14:33:19

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟

zor supas gula giyan dasti tosh xosh bet bo peyamakat her sarkawtu bit malakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌: هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان هونه‌رمه‌ندان ده‌بێ سیر بخۆن و زوڕنا بژه‌نن؟


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net