.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ناسلی كچە كوردێكی روخسار جوان و باڵابەرزە، لەگەڵ خانەوادەكەی لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، بەمەبەستی تۆماركردنی گۆرانییەكانی یەكەم ئەلبوومی و دورستكردنی كلیپێك بەسەردانێك گەڕایەوە كورستان و لەماوەی سەردانەكەیدا (سڤیل) دیمانەیەكی لەگەڵ سازدا و تێیدا ئاماژە بەوە دەكا، لەبەرئەوەی جارێ منداڵە، تائێستا رقی لەشووە و لەگۆرانییەكیشدا بەكچان دەڵێ شوو نەكەن، ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەوەندەی لەكوردستانە ناتوانێ بەئارەزووی خۆی بخەوێ و گوتی "زۆربەی كاتەكانی رۆژانەم لەگەڵ مامۆستا هەڵكەوت زاهیرم و پڕۆڤەی گۆرانییەكانم پێدەكات و لێ ناگەڕێ بەئارەزووی خۆم بكەوم، چونكە كاتی مانەوەم لەكوردستان كەمە، زۆر سوپاسی دەكەم كە ئەویش بەدروستكردنی من ماندووە و دەیەوێ كار بۆ جێبەجێكردنی حەزەكانم بكات، بەڵام دڵنیام ناسلی دەبێتە خاوەن ئەلبوومێكی سەركەوتوو"، هەروەها ناسلی ئەوەش دەخاتەسەر قسەكانی، كە یەكەم شەوی مانەوەی لەكوردستان سەرمای بووە و گوتی "یەكەم شەوم لەكوردستان زۆرم سەرما بوو، حەزم دەكرد زوو رۆژبێتەوە".
ناسلی شەرمنە و دەمیشی بە پێكەنینە، لەساڵی 1989 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە و ئێستا لەگەڵ خانەوادەكەی خۆیدا لەوڵاتی سوید دەژی، ناسلی وەك خۆی باس لێوە دەكات، بەبینینی هەریەك لەدەشنێ و لۆكە و هانیەوە، حەزیكرد ئەویش وەك گۆرانیبێژ دەربكەوێ و بێتە رێزی ئەوانەوە و گوتی "لەكاتێكدا گۆرانی كوردیم بینی هەنگاوێكی نوێی ناوە و گەنجی نوێ هاتووەتە پێشەوە، بەتایبەت كارەكانی دەشنێ و لۆكە و هانی و میرا، سەرەتا ویستم بزانم كێ كارەكانی بۆ كردوون، كە زانیم مامۆستا هەڵكەوت زاهیرە هەوڵمدا تاپەیوەندیم لەگەڵی دروست كرد، پاشان بەسەردانێك هاتمەوە و قسەمان كرد، ئێستاش هیوادارم بتوانین كارەكانمان تەواو بكەین و جێی رەزامەندی جەماوەری كوردستان بێت". لەبارەی ئەو گۆرانییەشی، كە لەتێكستی حەمە سەعید ئیبراهیم و میلۆدی هەڵكەوت زاهیر تۆماری كردووە و تێیدا داوا لەكچان دەكا شوو نەكەن، ناسلی دەڵێت "ئەوە لەگۆرانییەكەدا وادەڵێم، چونكە تێكستی گۆرانییەكە وایە، بەڵام من گاڵتە دەكەم و لەكۆتایی گۆرانییەكەدا پێدەكەنم و دووبارە بەكچەكان دەڵێم هەمووتان شوو بكەن و كەس بەقسەم نەكا". ناسلی پێیوایە لەبەرئەوەی باڵای بەرزە، هەموو جۆرە جلوبەرگێك لەبەرئەودا جوان دەردەكەوێ، بەڵام زیاتر بە تەراكسوودی ناو ماڵ مورتاحە و دەڵێت "هەموو جلوبەرگێكی جوان بۆ ئافرەت جوانە، بەڵام من بۆ دەرەوە بلوز و پانتۆڵ زیاتر حەزی پێ دەكەم"، ناسلی دەشڵێ "حەزەكانی من زۆرن، جگە لەگۆرانی و جلی جوان، حەزیشم لەخواردنی خۆشە، بەتایبەت مەقلوبە و بریانی، كە خۆم تەنیا دەزانم مەقلوبە دروست بكەم، لەماڵی ئێمەدا برنج و بریانی خواردنێكی رۆژانەیە".
ناوبراو باس دەكا بەدەر لەكاری ئەلبوومەكەی، كە لە 9 تراك پێكهاتووە و سەرجەم ئاوازەكانی لەلایەن هونەرمەند هەڵكەوت زاهیرەوە ئامادەكراوە، ئێستا لەكوردستان كار بۆ وێنەگرتنی كلیپێكی خۆی دەكات و دەڵێ "لەبەرئەوەی ئەو كلیپەی ئێستا خەریكم لەدەرهێنانی محەمەد جەمیل یەكەم كلیپ و ئیشی من دەبێ، پێویستە زۆر بەجوانی و پرۆڤیشناڵییەوە كاری لەسەر بكرێ، بۆیە زۆر سەرقاڵی ئەو كلیپە و تۆماركردنی گۆرانییەكانم"، ناسلی زۆر بەباشی لەزمانی كوردی تێدەگا، بەڵام ناتوانێ بەباشی قسەی پێ بكات، چونكە لەوڵاتی سوید گەورە بووە و تێكەڵاویشی زیاتر لەگەڵ سویدییەكانە، بەڵام گوتی "بەهۆی گۆرانییە كوردییەكانمەوە هەوڵدەدەم زمانە كوردییەكەم باشتر بكەم و گۆرانی لەهەموو شتێك باشتر دەگاتە خەڵكی". ئەو كچە گۆرانیبێژە ئەوە دەخاتەڕوو، كە ناسلی ناوی راستەقینەی خۆیەتی و زۆری پێخۆشە، چونكە بەقسەی خۆی "ئەو ناوە نییە و پێموایە هەرخۆمم، ناوێكی خۆش و ناسكە".
ناسلی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە دەشنێی زۆر خۆشدەوێ و لەگۆرانیبێژە كوردەكان زیاتر گوێی بۆ ئەو گرتووە و ئەویشی ناسیووە، نایشارێتەوە لەكلیپەكانیدا جۆرێك لەلاسایی دەشنێ بكاتەوە و سوود لەستایلی كلیپەكانی وەربگرێ، دەڵێت "كاتێك كلیپەكەی دەشنێم بینی زۆر دڵخۆش بووم كورد هەنگاوێكی نوێی ناوە، كلیپی (هێلاهۆپ)ی دەشنێ هەموو گەنجەكانی ئەوروپای سەرسام كرد، دەستخۆشی لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم"، هەروەها ناسلی دەشڵێ "من بەگشتی گوێ بۆ موزیك و تەكنۆ ڕێگی تۆن رادەگرم
dwrga

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






dast xosh gwlakam
har sarkawtw bit

لهسهر هێڵ نییه



dastakant xosh

لهسهر هێڵ نییه









zor supas gulakan dasti ewash xosh bet bo peyamakatan her la xoshiya bezhin inshalla
لهسهر هێڵ نییه