.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت تۆ بتوانی سه‌ردانی هه‌موو جیهان بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بواری سه‌فه‌رت بۆ لوا، ئه‌وا ده‌توانیت سه‌ردانی ئه‌م شارانه بكه‌یت، كه‌وا به‌پێی ئاماره‌كان، ده جوانترین شاری دونیان.
هۆنگ كۆنگ ـ چین
شاری هۆنگ كۆنگ له سه‌رووی ئه‌و لیسته جیهانیه‌وه هات، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك، یه‌كه‌م 39ئاپارتمان له‌خۆده‌گرێت، كه به‌رزیی هه‌ریه‌كه‌یان زیاتره له 200مه‌تر، هه‌روه‌ها چوار له 15به‌رزترین ئاپارتمانی جیهان له‌خۆده‌گرێ.
هۆنگ كۆنگ به وریایی له دیزاین‌و هه‌ڵبژاردنی ئاپارتمانه ههوربڕهكانو ڕووناكیبهخشی جوانی شه‌وان ده‌ناسرێته‌وه‌و به ڕۆژیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تیشكی خۆر به‌سه‌ر ئاپارتمانهكانیهوه دیمه‌نێكی بێوێنه‌مان نیشانده‌دات. ئه‌و چیایه‌ش كه له پشتیه‌وه‌یه‌تی، دیمه‌نێكی جوانتر به شار ده‌به‌خشێت.
شیكاگۆ ـ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ژماری دانیشتوانی شیكاگۆ 8,5ملیۆن كه‌سه‌و بهزادگای ئاپارتمانه هه‌وربڕه‌كانی جیهان ده‌ناسرێت. ئه‌و كاته‌ی له ساڵێ 188دا یه‌كه‌م ئاپارتمانی هه‌وربڕ دروستكرا، هه‌ر به ته‌نها یه‌كه‌م ئاپارتمانی هه‌وربڕ نه‌بوو، به‌ڵكو بوو به نموونه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌یه‌كی نوێ له دیزاینی ئاپارتمان كه شێوه‌ی شاره‌كانی جیهانی گۆڕی‌و ئێستا هه‌موو شاره‌كان ئه‌و ئاپارتمانهیان تێدایه. شیكاگۆ 17ئاپارتمانی هه‌وربڕی تێدایه، كه به‌رزیی هه‌ریه‌كه‌یان له 200متر زیاتره.
سێ له‌و ئاپارتمانانه له چوارچێوه‌ی 20به‌رزترین ئاپارتمانی جیهانه له ئه‌مریكای باكور.
شه‌نگه‌های ـ چین
ژماره‌ی دانیشتوانی شه‌نگه‌های 13ملیۆن كه‌سه‌و به‌یه‌كێك له گهورهترینو نوێترین شاره‌كانی چین ده‌ژمێردرێت، گه‌رچی له‌دوای شۆڕشی چه‌پی 1976ه‌وه، گه‌شی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام پێشتر به‌شاری نه‌ته‌وه‌یی یان ناسیۆنالسترین شار ده‌ناسرا.
شه‌نگه‌های ئه‌مڕۆ جێگه‌ی خۆی ده‌گرێت، به یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كه‌وا سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه لهجیهانداو به‌یه‌كێك له دیاترین ئه‌و شارانه ده‌ناسرێته‌وه كه دیزاینی ئه‌پارتمانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی درووست بنیادنراوه‌و 18ئاپارتمانی له 200مه‌تر به‌رزتره. به‌رزترین ئاپارتمانه‌كانی ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی شاره‌وه‌و 468مه‌تر به‌رزه.
نیویۆرك ـ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 21ملیۆن كه‌سه‌و بهسیحراویترین شاری جیهان ده‌ژمێردرێت، به‌و ڕیكلامه به‌رده‌وامانه‌ی هۆڵیۆد بۆ شاره‌كه‌ی ده‌كات، بۆته جێ نزرگه‌ی گه‌شتیارانی جیهان.
نیویۆرك 44ئاپارتمانی تێدایه، كه له 200مه‌تر به‌رزتره‌و جێگه‌ی چه‌نده‌ها ئاپارتمانی ناسراوه له‌جیهاندا.
نیویۆرك به پایته‌ختی دارایی هه‌ردوو ئه‌مریكا دهناسرێتو ئێستاش له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئاپارتمانی ئازادی‌دا، كه له‌ج ێگه‌ی سه‌نته‌ری بازرگانیی جیهانی بنیادده‌نرێته‌وه (له هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی 11ی سێپتهمهبردا ته‌قێنرایه‌وه)، شێوه‌یه‌كی نوێ له‌خۆده‌گرێت.
تۆكیۆ ـ یابان
تۆكیۆ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 32ملیۆن كه‌سه‌و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و شارانه ده‌ژمێردێت كه مۆرڤ تێیدا نیشته‌جێیه‌و ئاپارتمانه هه‌وربڕه‌كانی تۆكیۆ، به‌دیزاینی جیاواز‌و داهێنه‌رانه‌یان ده‌ناسرێنه‌وه‌و 15له به‌رزترین ئه‌و تاوه‌رانه هه‌ریه‌كه‌یان دیزاینێكی جیاواز‌و جوانتری هه‌یه‌و له هه‌مووشیان جوانتر تاوه‌ری تۆكیۆیه، كه‌وا هه‌موو شه‌وێك به ڕه‌نگێكی جیاوازه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
تۆكیۆ، هاوچه‌شنی نیۆرك، به‌هۆی كۆمپانیاكانی فیلیمسازیهوه، ڕیكلامێكی زۆری بۆ ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی جێی تێڕوانینه، زۆر له ماڵه‌كانی ئه‌م شاره جیێ نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری تێدایه، تاوه‌كو له كاتی قه‌ره‌باڵغیدا به‌وشێوه هاتوچۆبكهن.
سه‌نگافوره ـ سه‌نگافوره
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 3,8ملیۆن كه‌سه‌و بهپاكترینو نموونه‌ییترین شار داده‌نرێت، هه‌روه‌ك نمونه‌یه‌كی بیناسازیی زیندوو خۆی نیشانده‌دات. به‌رزیی بیناكانی ئه‌م شاره له 280مه‌تر تێناپه‌ڕێت، به‌هۆی هاتووچۆی فرۆكه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بۆته ڕێگرێك له‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له شاره به‌ناوبانگه‌كان، به‌هۆی بوونی 3 تاوه‌ره‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان له 280مه‌تر به‌رزتره‌و 5تاوه‌ری دڵڕفێنی تریشی تێدایه، كه بهرزیهكهیان 200مه‌تره. زۆربه‌ی بیناكانی ئه‌م شاره ڕه‌نگێكی هێمنیان هه‌یه‌و له‌م شاره‌دا زۆر پشت به ڕووناكیی سه‌وز ده‌به‌سترێت له دڵی شاره‌كه‌دا.
تۆرنتۆ ـ كه‌نه‌دا
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 5,1ملیۆن كه‌سه‌و به‌خاڵی پێكگه‌یشتنی چه‌ند شارستانیهتو ڕۆشنبیریهك دهژمێردرێتو گه‌وره‌ترین شاره له كه‌نه‌دا، له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاپارتمانی هه‌وربڕ.
تۆرینتۆ 7ئاپارتمانی هه‌وربڕی تێدایه، كه هه‌ریه‌كه‌یان له 200مه‌تر زیاتره‌و به‌رزترینیان the cn tower كه به‌رزییه‌كه‌ی 553مه‌تره‌و وه‌كو ئه‌وه ده‌بینرێت كه پیاوێك به‌پێوه وه‌ستابێ.
كوالا لامپور ـ مالیزیا
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 1,5ملیۆن كه‌سه‌و به‌یه‌كێك له كاریگه‌ریترین شاره‌كانی جیهان ده‌ژمێرێت له‌سه‌ر ده‌روون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نزیكه‌ی كه‌متر له دووملیۆن كه‌س تێدا دهژیو سێ له به‌رزترین 25 ئاپارتمانی هه‌وربڕ له‌خۆده‌گرێ. 2 ئاپارتمانی خوشكی تێدایه، كه بهدووهمو سێهه‌م به‌رزترین ئاپارتمانی جیهان ئه‌ژمارده‌كرێنmenara kuala Lumpur به‌رزیه‌كه‌ی 200متره.
سیئۆل ـ كۆریای باشوور
ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 20,8ملیۆن كه‌سه‌و ئاپارتمانه هه‌وربڕه‌كانی ئه‌م شاره هه‌روه‌ك ملوانكه‌یه‌كی یاقوت دابهشبوونو سیئۆل ده له‌به‌رزترین ئاپارتمانی هه‌وربڕی تێدایه كه بهرزیهكهیان له 200مه‌تر زیاتره.
چاودێران ده‌ڵێن، سیئۆل شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی شارستانیه‌تی خۆرهه‌ڵاته به شارستانیه‌تی ڕۆژئاوای نوێ.
ساوپاولۆ ـ به‌ڕازیل
ژماره‌ی دایشتوانهكهی 18,3ملیۆن كه‌سه. ئه‌گه‌ر بته‌وێت خانوویه‌ك له‌و شاره‌دا بهكرێبگریت، ئه‌وه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره مهحاڵهكانو به‌ئاسانی به‌دی نایه‌ت. قه‌ره‌باڵغیی شار وایكردووه زیاتر له 500هه‌لیكۆپته‌ر پیاوانی كاری ئه‌و شاره بگوازنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌وه‌ش به دووه‌م گه‌وره‌ترین ئهستوڵی فرۆكه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ژمێرێت.
خه‌ندان

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خوش ـــــــــــــــ سةركةوتووبيت
شارى سليمانيش خوشترين شــــارة!!!!!!


له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس بؤ ئةم بةيامة
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش هاوڕێیان زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ئه‌زیزان هیوام وایه سه‌د مه‌ند بوبێتن سه‌رکه‌وتوبن له کاره‌کانتاندا هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ئه‌خوازم هه‌میشه له ئاسودهیدابن خۆشه‌ویستان هه‌موو کاتێکتان گـــوڵ و گـــوڵزار،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ستت خؤش بي بؤ ئه م بابه ته جوانه ت هه ر بزيت هاورئ كيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه





zor swpas 
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastt xosh be...ba dlnyayawa slemanish la kurdstan yanzayam danaya :D :D :D

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش به‌س پێم وانیه ئه‌پارتمان مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بێ


له‌سه‌ر هێڵ نییه