.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مرۆڤ هه‌ر له كۆنه‌وه دركی به سووده‌كانی سیر كردووه و گرنگی پێداوه و خواردوویه‌تی له‌پێناو باشیی ته‌ندرستی خۆی. هه‌ر له سه‌رده‌می زوودا له میسر گرنگی به سیر دراوه، به‌جۆرێك كه 4500 ساڵ پێش له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسا (سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كێك له پاشاكانی میسری كۆت وێنه‌ی سیری له‌سه‌ر به‌رزترین ئه‌هرامه‌كانی میسر هه‌ڵكه‌ندبوو. له‌سه‌رده‌می فیرعهونییهكاندا و له كاتی دروستكردنی ئههرامهكاندا رۆژانه سه‌لكه سیرێكیان به‌و كرێكارانه داوه كه به‌شدارییان له دروستكردنی ئههرامهكاندا كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بووه كه نه‌خۆش نه‌كه‌ون و خۆڕاگر و به‌توانا بن و كاره‌كانی خۆیان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها له چیرۆكێكی كۆندا هاتووه كه له ساڵی (1726ز)دا له یه‌كێك له شاره‌كانی باشووری فه‌ڕه‌نسادا تاعونێك سه‌ریهه‌ڵداوه و خه‌ڵكێكی زۆری له‌ناوبردووه، به‌ڵام چوار كه‌سی دز بێ ئه‌وه‌ی كه له تووشبوونی تاعونه‌كه بترسن خه‌ریكی دزی كردن بوونه و ده‌ستیان له دزینی ماڵی خه‌ڵكی هه‌ڵنه‌ده‌گرت و بێ ترس دزیان ده‌كرد. تا ئه‌وه بوو رۆژێك هه‌ر چواریان ده‌ستگیركران و سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو. به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێنیان به كاربه‌ده‌ستان دا ئه‌گه‌ر له سێداره‌یان نه‌ده‌ن ئه‌وه ده‌رمانێك ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی بیخوات تووشی تاعون نه‌بێت. ئیدی به‌ڵێنیان لێوه‌رگرتن و ئازادیان كردن و گوتیان پێمان بڵێن ئه‌و ده‌رمانه چییه؟ ئه‌وانیش گوتیان: هه‌ر كه‌سێك سیر و سركه به‌یه‌كه‌وه بخوات ئه‌وه هه‌رگیز تووشی تاعون نابێت، ئێمه‌ش كه بێ ترس دزیمان ده‌كرد، رۆژانه سركه و سیرمان ده‌خوات، بۆیه له‌وه نه‌ده‌ترساین كه تووشی تاعون ببین.
هه‌رچه‌نده نامانه‌وێ باس له سووده‌كانی سیر بكه‌ین، به‌ڵام پسپۆرانی بواری پزیشكی ده‌ڵێن كه گرنگرتین سووده‌كانی سیر ئه‌وه‌یه كه جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆخه ڕه‌شه و سیل زۆر به‌سووده و خوێنی مرۆڤیش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و پاكی ده‌كاته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی رۆماتیسم و فشاری خوێن و مایه‌سیری و قاچ ئێشان زۆر به‌سووده.
dwrga


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه