❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌پڵ به‌رهه‌مێكی نوێی‌ به‌ناوی «ئاپه‌د» نمایشكرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-02-17 14:27:43

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئه‌پڵ به‌رهه‌مێكی نوێی‌ به‌ناوی «ئاپه‌د» نمایشكرد

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b4802031e5.gif
ئه‌پڵ به‌رهه‌مێكی نوێی‌ به‌ناوی «ئاپه‌د» نمایشكرد 
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشوو دواجار كۆمپانیای ئه‌پڵ، ده‌نگۆ جیاوازه‌كانی چه‌ندین مانگی پێشووی كۆتایی پێ هێنا‌و كۆمپیوته‌رێكی دیسكی یا tabletی به‌ناوی «ئای په‌د» (ipad) خسته‌به‌رده‌ست.

به‌پێی راپۆرتی بی بی سی ستیڤ جۆبز به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ‌، ئه‌و ئامێره‌ له‌مسییه‌ی له‌ سانفرانسیسكۆ  نمایشكرد.

به‌پێی ‌وته‌كان جۆبز ئای په‌د به‌رهه‌مێكه‌ له‌نێوان لاپ تۆپ‌و هانده‌ هۆشمه‌نده‌كان. به‌و ئامێره‌ كه‌ هاوشێوه‌ی ئایفۆنێكی گه‌وره‌یه‌، ده‌توانرێت سه‌یری فیلم بكرێت، یان یاری پێ بكرێت، یان سه‌ردانی سایته‌كانی ئینته‌رنێت بكرێت.

به‌وته‌ی جۆبز «ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره‌ ده‌یكات بێ‌وێنه‌یه‌، ئه‌و ئامێره‌ باشترین ئه‌زمونی گه‌ڕان له‌ناو سایته‌كاندا پێشكه‌شتان ده‌كات».

شاشه‌ی له‌مسی ئاپه‌د 9.7 ئینچه‌ (24.5 سانتی مه‌تر)، كه‌ توانای تایپی راسته‌وخۆ بێ به‌كارهێنانی كیبۆرد، ده‌خاته‌ به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران. هه‌رچه‌نده‌ توانای به‌كارهێنانی كیبۆردی جیای به‌هۆی یوئێس بییه‌وه‌ هه‌یه‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵ‌ باسیله‌وه‌ كردووه‌، پاتری ئه‌و ئامێره‌ توانای ئه‌وه‌ ده‌به‌خشێته‌ به‌كارهێنه‌ران كه‌ به‌ به‌رده‌وامی 10 كاتژمێر به‌كاریبهێنن.

ئای په‌د له‌گه‌ڵ 12 پرۆگرامی سه‌ره‌كی ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست، كه‌ له‌ڕاستیدا نمونه‌ی له‌مسی پرۆرگرامه‌ ئاساییه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌، ‌وه‌ك به‌رنامه‌كانی هه‌ڵگرتن‌و نمایشكردنی ‌وێنه‌، نووسینی تێكست، ئیكسپلۆره‌ری ئینته‌رنێتی، به‌رنامه‌ی سه‌یركردنی فیلم، یان گوێ‌ گرتن له‌ میوزیك.

له‌ هه‌مانكاتدا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانێت به‌رنامه‌كانی كه‌ كۆمپانیاكانی دیكه‌ بۆ ئای په‌د درووستیان كردووه‌، یان به‌رنامه‌كانی كه‌ ئێستا بۆ هاندی ئایفۆن له‌به‌رده‌سته‌، له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ نوێیه‌ دایبه‌زێنن‌و به‌كاریبهێنن.

كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ 140 هه‌زار به‌رنامه‌ بۆ ئایفۆن له‌به‌رده‌سته‌‌و تائێستا زیاتر له‌ سێ ملیار به‌رنامه‌ له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ دابه‌زێنراوه‌ته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی، كه‌ ڤێرژنی تایبه‌تكراوی ئای په‌ده‌كه‌ی نمایشكرا، به‌رنامه‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی به‌ گه‌وره‌یی نمایش ده‌كرد، توانای دیكه‌ی ‌وه‌ك توانای سه‌یركردنی ڤیدیۆی له‌قاڵبی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا خسته‌ڕوو.

نرخی هه‌رزانترین ئای په‌د 499 دۆلار‌و گرانترینی 892 دۆلار ده‌بێت. له‌ڤێرژنی هه‌رزان نرخدا بۆ په‌یوه‌ندبوون به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌،  ته‌نیا له‌ ته‌كنه‌لۆژیای ‌وایه‌رلێسی ‌وای فای سوود وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا كه‌ له‌ ڤێرنه‌ گرانه‌كاندا توانای به‌كارهێنانی سیم كارت‌و په‌یوه‌ندی ئینته‌رنێتی خێرای ته‌له‌فونی 3G ده‌خاته‌ به‌رده‌ست.

كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ یه‌كه‌مینجار پرۆسیسه‌ری به‌رهه‌می خۆی له‌و ئامێره‌دا به‌كارهێناوه‌‌و پێیوایه‌ هه‌ر به‌و هۆیه‌ش توانیویه‌تی خێرای‌و مه‌سره‌فی كه‌متر له‌ ئای په‌د دا بخاته‌ڕوو.

hawlati

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-01 07:57:15

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌پڵ به‌رهه‌مێكی نوێی‌ به‌ناوی «ئاپه‌د» نمایشكرد

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net