.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









PNA- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی رایگه‌یاند "هه‌موو جیهان وڵاتی منه، ئه‌گه‌ر له ئه‌مه‌ریكاش فیلمێك دروست بكه‌م پێم خۆشه وه‌كو ده‌رهێنه‌رێكی كورد واژوویه‌كی منی له‌سه‌ر بێت".
به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستانه، دوای به‌رهه‌مهێنانی فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" Nobody knows about Persian cats نه‌یتوانی بگهرِێتهوه وڵاتی ئێران، له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا ناتوانێت بگهرِێتهوه ئێران، بۆ ئاژانسی پهیامنێرگووتی "كه فیلمی "پشیله ئێرانییه‌كان"ـم دروست كرد، برِوام نه‌ده‌كرد نه‌توانم بگهرِێمهوه ئێران، به‌ڵام ده‌مزانی ناتوانم فیلم له ئێران دروست بكه‌مه‌وه".
قوبادی به خه‌مگینییه‌وه گووتیشی "من له ئێران نه‌هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه، منیان ده‌ركرد، من ده‌ركراوم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند جارێك به ئه‌ده‌به‌وه داوای لێكراوه ئێران به‌جێ بێڵێت، گووتیشی "ده‌مزانی ئه‌گه‌ر بگهرِێمهوه ئێران پهساپۆرتهكهم لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و رێگه‌یان پێ نه‌ده‌دام له ئێران بچمه ده‌ره‌وه، به‌ڵام خاكی من له ئێرانه، 7 تا 8 ملیۆن هاوزمانی و نزیكه‌ی 30 تا 40 ملیۆن دۆستی ئێرانیم له‌وێ هه‌یه، بۆیه ده‌بێت بگهرِێمهوه و له‌وێ كار بكه‌م".
به‌همه‌ن قوبادی كه خه‌ڵكی شاری بانه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له باره‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی ئێستا هه‌یه‌تی، له‌وه‌ی له‌و كاته‌ی له ئێران هه‌یبوو، ئاشكرای كرد "ئێستا زۆر ئازادترم، ده‌توانم هه‌موو شتێك باس بكه‌م، بۆم ده‌ركه‌وت هه‌ر ته‌نها ئێران وڵاتی من نییه، به‌ڵكو هه‌موو جیهان وڵاتی منه، زۆرجار ده‌چم بۆ ئه‌ڵمانیا و بۆ ئه‌مه‌ریكا، هیچ كاتێك هه‌ستم به غه‌ریبی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت كه له هه‌ولێرم".
زۆرجار قسه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه فیلمه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی زیاتر ئێرانین له‌وه‌ی كه كوردی بن، ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه روونیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر بچم فیلم له ئه‌مه‌ریكاش دروست بكه‌م، پێم خۆشه وه‌كو ده‌رهێنه‌رێكی كورد واژوویه‌كی خۆمی له‌سه‌ر بێت، كه‌سێكی ناسیۆنالیستم و كار بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م".
فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" ئێستا له چه‌ند وڵاتێك بڵاوده‌كرێته‌وه و چه‌ند كۆمپانیاییه‌ك مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ئه‌ستۆدایه، هه‌رچه‌نده له ئێران مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی نییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان ئه‌و فیلمه له نێوان هه‌وادارانی بینینی فیلم بڵاوبۆته‌وه، ده‌رهێنه‌ری فیلم له پێشه‌كی فیلمه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م فیلمه بڵاوبكرێته‌وه و هه‌ركه‌سێك ئازاده له بڵاوكردنه‌وه‌ی، به‌همه‌ن قوبادی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند "ئه‌و فیلمه له ماوه‌ی 18 رۆژدا سازكراوه، پێم وایه ئێستا ژماره‌ی بینه‌رانی ئه‌و فیلمه له فه‌ره‌نسا گه‌یشتۆته 260 بینه‌ر، جگه له‌وه‌ی له چه‌ند وڵاتێكی دیكه نمایش ده‌كرێت".
روونیشی كرده‌وه "ئێستا ئێران خه‌ریكه رووبهرِووی من ده‌بێته‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌م به خۆرِایی له ئێران وڵامێكه بۆ ئه‌و سیسته‌مه، ئه‌وانه كه مۆڵه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌م ناده‌ن، من به‌و شێوه‌یه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و فیلمه‌م به خۆرِایی بۆ هه‌ر كه‌سێك حه‌ڵال كردووه و نۆشی گیانی بێت، ئه‌و فیلمه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌و بۆته باس له ئێرندا، ته‌نانه‌ت كه ده‌چیته سوپهرماركێتهكانیش له ئێران ئه‌و فیلمه‌یان هه‌یه".
قوبادی به شانازییه‌وه روونیكرده‌وه، دڵخۆشه كه فیلمه‌كه‌ی له تاران دروست كراوه و باس له غه‌یره كورد ده‌كات و توانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بێنت، گووتیشی "پێشتر ده‌یانگووت من ته‌نها له كوردستان ده‌توانم فیلم دروست بكه‌م، به‌ڵام توانیم فیلم له تاران دروست بكه‌م و له‌سه‌ر غه‌یره كوردیش بێت".
به‌همه‌ن قوبادی له فیلمه‌كانیدا گرنگییه‌كی زۆر به هونه‌ری موزیك ده‌دات، له‌وانه‌ش له فیلمی "گۆرانییه‌كانی وڵاتی دایكم"، "نیوه مانگ" و دوایین فیلمیشی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" زیاتر به ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و باره‌یه‌وه ده‌رهێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گووتی "من عاشقی كاری موزیكم، ئه‌گه‌ر كاری ده‌رهێنانم نه‌كردبوایه، بێگومان وه‌ك ئاوازدانه‌ر كارم ده‌كرد، موزیك له مێشكی مندا هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ موزیك گه‌وره بوومه".
له باره‌ی موزیكی كوردییه‌وه گووتی "كورد كاتێك هه‌ڵپه‌ركێ ده‌كات زۆر به به‌هێزی پێی له زه‌وی ده‌دات، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌یوێت رێ بكات، ئه‌و پێكه‌نینه كه‌مه‌ی هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه نه‌مرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه سه‌مفۆنیای كوردی گوێ لێ بگرین، ده‌بێت شه‌و تا به‌یانی بگریێین، زیره‌كی كورد له‌وه‌دایه، موزیكێكی هه‌ڵبژاردوه پێچه‌وانه‌ی مێژووه‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بتوانێت درێژه به ژیانی خۆی بدات".
به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری ناودار له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "ئێستا له‌گه‌ڵ كورِێكی ئێرانی سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی موزیكیم له پاریس، ره‌نگه تا چوار مانگی دیكه له فه‌ره‌نسا بڵاوبكرێته‌وه، هیوادارام ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بێت و بچێته وڵاتانی دیكه، نامه‌وێت له‌و زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م".
به‌همه‌ن قوبادی گووتیشی "له كوردستان ده‌بێت له بواری په‌روه‌رده هه‌وڵێك بده‌ین، هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه منداڵه‌كان له لایه‌ن دایكان و باوكانه‌وه فێری فه‌رهه‌نگی كتێب خوێندنه‌وه بكرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان رۆشنبیرمان هه‌یه كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ماڵه‌وه هه‌یه، كه‌چی كتێب ناخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیشی چاوی لێ بكه‌ن، ده‌چن سه‌یری ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان خه‌ریكن دواكه‌وتوویی بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی بۆ پێشخستنی سینه‌مای كوردی، ده‌رهێنه‌ری فیلمی "پشیله ئێرانییه‌كان" گووتی "ئێستا له‌گه‌ڵ چوار كه‌س كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌م به ده‌رهێنه‌ر، ده‌مه‌وێت خۆم زانكۆیه‌ك بم، ره‌نگه چوار تا پێنج ساڵی دیكه، ئه‌وانه چوار ده‌رهێنه‌ری باشیان لێ دروست بێت و فیلمی باش دروست بكه‌ن".
ساڵی پار (2009) "رۆكسانا سابری" خانمه رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی- ئێرانی، به‌تۆمه‌تی سیخورِییهوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كرا، ئه‌وكات به‌همه‌ن قوبادی له‌رێگه‌ی نامه‌یه‌كی سۆزداری كراوه‌دا بۆ رۆكسانا سابری كه ئه‌وكات له زینداندا بوو، گله‌یی خۆی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كرد، زۆرجار قسه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له نێوان به‌همه‌ن قوبادی و رۆكسانا سابری دا نییه، به‌ڵكو ته‌نها هه‌وڵێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی سابری له زیندان رزگار بكرێت، به‌همه‌ن قوبادی له‌و باره‌یه‌وه گووتی "هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ رۆكسانا بهیهكهوهبووین، مانگێكی دیكه ده‌چم بۆ ئهمهریكاو له‌وێ ده‌یبینم و فیلمه‌كه‌م و كتێبه‌كه‌ی ئه‌و بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیم نه‌بێت چۆن ده‌توانم له‌خۆمه‌وه وا بڵێم، كه نامه‌م بۆ رۆكسانا نووسی، فشار خرایه سه‌ر باوكی بۆ ئه‌وه‌ی وڵامی من بداته‌وه، نزیكه‌ی دوو ساڵه ئێمه به‌یه‌كه‌وه‌ین، كتێبه‌كه‌شی ئێستا ئاماده‌ی چاپه به زمانی ئینگلیزی و برٍِیار وایه به زمانی كوردی و فارسیش به چاپ بگه‌یندرێت".
فیلمی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" كه به "پشیله ئێرانییه‌كان" ئێستا ناسراوه، دوایین به‌رهه‌می ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌یه، ئه‌و له باره‌ی كاری داهاتووی ئاشكرای كرد "ئێستا خه‌ریكی نووسینی سێ سیناریۆم، یه‌كێكیان له ئه‌ڵمانیا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها فیلمێكیش له له به‌رازیل كاری بۆ ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له هه‌رێمی كوردستان".
قوبادی پێی وایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دژایه‌تی ئه‌و ده‌كه‌ن، گووتی "ئێران خهریهكه به چه‌ندین شێوه دژایه‌تی من ده‌كات، كه‌سێك گه‌وره ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نامه له‌سه‌ر من بنووسێت و دژایه‌تیم بكرێت..".
سینه‌ماكاری خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی، له باره‌ی ئه‌و كێشیهی له نێوان ئه‌و ده‌رهێنه‌ری ناسراوی ئێرانی "عه‌باسی كیارۆسته‌می" هه‌یه، پێشتر به‌هۆی هه‌ندێ لێدوانی كیارۆسته‌می له باره‌ی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی قوبادی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سینه‌ماكاری كورد نامه‌یه‌كی كراوه‌ی له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و سینه‌ماكاره ئێرانییه كرد، له‌و باره‌یه‌وه گووتی "ئه‌و كێشه‌یه كۆنه و كێشه‌یه‌كی شه‌خسییه، ئه‌و مامۆستایه‌و رێزم بۆی هه‌یه، ئه‌و خه‌ریكی كاری خۆیه‌تی و منیش خه‌ریكم كاری خۆم ده‌كه‌م".
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet gyan har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه







Zor Supas GyaN Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
