❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه‌عفه‌ر په‌ناهی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی ده‌ستگیر كرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-02 17:14:49

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

جه‌عفه‌ر په‌ناهی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی ده‌ستگیر كرا

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e3e3088be1.jpg

PNA –تاران- هێزه‌كانی وزاره‌تی ئێتلاعاتی ئێران، رۆژی رابردوو دوای هێرشیان بۆ سه‌ر ماڵی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئێرانی، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ و هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی و هه‌ندێك له‌ میوانه‌كانیان ده‌ستگیر كردووه‌.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "رادیۆ فه‌ردا"، "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" له‌ سه‌ره‌تای ناره‌زاییه‌كان دژ به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌ لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران بووه‌.

رۆژی رابردوو (25) كه‌س له‌ هێزه‌كانی وزاره‌تی ئێتلاعات دوای هێرشیان بۆ سه‌ر ماڵی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی" و وێنه‌گرتن له‌ ماڵی ئه‌و، ده‌ستیان پێكردووه‌ به‌ ده‌ستگیر كردنی "جه‌عفه‌ر په‌ناهی"، "تاهیره‌ په‌ناهی" هاوسه‌ری، "سولماز په‌ناهی" كچه‌كه‌ و (12) میوانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار.

"جه‌عفه‌ر په‌ناهی" ده‌رهێنه‌ری ته‌مه‌ن (49) ساڵه‌ی ئێرانی، یه‌كێك له‌ ناودارترین ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌یه‌، له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ فیلمه‌كانی "ئاوێنه‌"، "بازنه‌"، "زێرِی سور"  و "ئه‌فساید" بده‌ین كه‌ تاكو ئێستا له‌ فیستیڤاڵه‌ جیاوازه‌كانی جیهانی وه‌كو "كان"، "ڤینیسیا" و "به‌رلین"، چه‌ندین خه‌ڵاتی گرنگیان به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌كو به‌رپرسی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی فیلمی "مۆنترال"، به‌شداری له‌و فیستیڤاڵه‌ كرد و هه‌ر له‌و فیستیڤاڵه‌دا لایه‌نگری خۆی بۆ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران ده‌ربریبوو.

دواتر ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌، ئه‌و كاته‌ كه‌ به‌نیازی به‌شداری كردن له‌ فیستیڤاڵه‌ی فیلمی "بۆمبای" له‌ هیندستان بوو و هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی كه‌ وه‌كو میوان بۆ به‌شداربوون له‌ فیستیڤاڵی فیلمی به‌رلین بانگهێشت كرابوو، رێگه‌ به‌ ده‌رچوونی بۆ به‌شداربوونی له‌و فیستیڤاڵانه‌ نه‌درا.










PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net