.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


به‌یارمه‌تی که‌شتییه‌کی هیندی توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بڕێکی یه‌کجار زۆر له سه‌هۆڵیان له‌سه‌ر به‌سته‌ڵه‌کی باکووری مانگ دۆزییه‌وه. له 40 چاڵدا توێژه‌ران به‌ڵگه‌یان ده‌ستکه‌وت، که ئاوی به‌ستوو له‌سه‌ر مانگ هه‌یه و بڕی سه‌هۆڵه دۆزراوه‌کانیش ده‌گاته 600 ملیۆن ته‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه که‌شتی هیندی "Chandrayaan-1" له سووڕێکی ته‌واوda به ده‌ووری مانگ ده‌سوڕێته‌وه. له کۆتایی ئابی 2009دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکه‌وت توێژه‌ران په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ که‌شتی ناوبراودا پچڕا. به‌ڵام پێشتر که‌شتی "Chandrayaan-1" بڕێکی یه‌کجار زۆر له زانیاری بۆ زه‌وی ڕه‌وانه کردبوو، که هه‌ڵسه‌نگاندنی ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری خایاند. هه‌ربۆیه ئێستا و پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك ئاژانسه‌کانی بۆشایی ئاسمان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هیندستان باس له ده‌ستکه‌وتنی زانیاری گرنگ له‌سه‌ر داتا ده‌ستکه‌وتووه‌کان ده‌که‌ن.
ڕادارێکی بچووك به‌ناوی ("Mini-SAR")، که ناسا له‌سه‌ر که‌شتییه‌که دایمه‌زراندبوو و له‌گه‌ڵ که‌شتییه‌که‌دا ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمانی کردبوو، توانیوێتی بڕێکی یه‌کجار زۆر له سه‌هۆڵ له‌سه‌ر به‌سته‌ڵه‌کی باکووری ده‌ستنیشان بکات. ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند، که ئامێری ڕاداری سه‌ر که‌شتی "Chandrayaan-1" تا 40 چاڵی بچووکی ده‌ستنشانکردووه، که تیره‌کانیان ده‌گاته 1.6 بۆ 15 کیلۆمه‌تر.
"Paul Spudis" له "Lunar and Planetary Institute" له "Houston" سه‌ر به‌ناوچه‌ی "Texas" ڕایگه‌یاند، که ڕاداره‌که به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی نیشانداوه، که سه‌هۆڵی دۆزراوه ده‌گاته 600 ملیۆن ته‌ن. توێژه‌ران درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیارییه ده‌ستکه‌وتووه‌کانیان له‌سه‌ر ڕووپه‌ی گۆڤاری "Geophysical Research Letters"دا بڵاوده‌که‌نه‌وه و پوخته‌یه‌کی زانیارییه‌کانیان له‌میانه‌ی "Lunar and Planetary Science Conference" له "Texas" بڵاوکردۆته‌وه.
له چاڵه‌کانی به‌سته‌ڵه‌کی باکووری مانگدا ده‌ڤه‌ر هه‌یه، که هه‌میشه نسرمه. ماوه‌یه‌کی زۆره توێژه‌ران باوه‌ڕیان هه‌یه، که له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا سه‌هۆڵ به‌هۆی نزمی پله‌ی گه‌رما بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ك توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، پله‌ی گه‌رما له‌و ده‌ڤه‌ره نسرمانه‌دا ده‌گاته 250 ژێر پله‌ی سه‌دی. هه‌ربۆیه ناوچه‌کانی به‌سته‌ڵه‌ك هه‌میشه بۆته جێگای گرنگی توێژه‌ران.
سه‌رچاوه‌ی ئاوی دۆزراوه ده‌کرێت بۆ که‌شتیوانه‌کان واتایه‌کی مه‌زنی هه‌بێت، چونکه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك مانه‌وه له‌سه‌ر مانگ ته‌ماشا ده‌کرێت: ئاو له‌سه‌ر مانگ بۆ گه‌شته داهاتووه‌کان گرنگی مه‌زنی خۆی هه‌یه - پێیده‌چێت، که له پێکهاته کیمیاوییه‌کانیدا هایدرۆجین و ئۆکسجین پارچه بکرێن و بۆ هه‌وا یان سووته‌مه‌نی موشه‌ك بگۆڕدرێن. توێژه‌رانی ناسا له‌گه‌ڵ ئاودا توخمی دیکه‌ی تریشیان دۆزیوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه:خۆزگه
له تشرینی دووه‌می پاردا ناسا توانی داتا وه‌رگیراوه‌کانی "LCROSS" هه‌ڵبسه‌نگێنێت و له‌ڕێگایه‌وه توانرا بڕێکی یه‌کجار زۆر له سه‌هۆڵ له به‌سته‌ڵه‌کی باشووری مانگ ده‌ستنیشان بکرێت. له 2009.10.09دا، له‌چاڵی ناسراو به "Cabeus" له‌نزیك جه‌مسه‌ری باشووری مانگه‌وه و به‌دوای یه‌کتریدا ناسا سه‌ره‌تا موشه‌کی "Centaur" و دواتر که‌شتی بۆشایی ئاسمان "LCROSS" کێشا به به‌سته‌ڵه‌کی باشووری مانگدا. به‌م جۆره‌ش چاڵی "Cabeus" چوار کیلۆمه‌تری تر قوڵترکرا. جووته پێکدادان بوویه هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی یه‌ك بۆ ده کیلۆمه‌تر له تۆز.
له‌ماوه‌کانی پێشوودا "Chandrayaan-1" به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هه‌بوونی ئاو له‌سه‌ر مانگ ڕه‌وانه‌ی زه‌وی کردبوو - ئه‌گه‌رچی شێوازی ئاو دۆزراوه له‌شێوه‌یه‌کی زۆر جیاواز ده‌رده‌که‌وێت. "Moon Mineralogy Mapper"ی سه‌ر که‌شتی له ئه‌یلوولی ڕابردوودا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رخست، که چینی ته‌نك له مۆلیکیولی ئاو و ڕادیکاله هایدرۆکسیلییه‌کان (Hydroxyl radical له یه‌ك ئه‌تۆمێکی ئوکسجین و هایدرۆجین پێکدێت و به‌یه‌كێك له ڕادیکاله‌کانی ناو ئه‌تمۆسفیر داده‌نرێت) پێكدێت و ڕووپه‌رێکی فراوانی مانگیان داپۆشیوه. سه‌رچاوه:خۆزگه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن هادى محمد (2010-03-02 17:51:16)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







DaSt XoSh GyaNa Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh babteky ba swda sarkwtu bet gyana


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
