❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆن و كاریگه‌رییه‌كانی‌ له‌سه‌ر مرۆڤ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-03 15:37:05

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

بۆن و كاریگه‌رییه‌كانی‌ له‌سه‌ر مرۆڤ

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-74854527c9.jpg

هه‌ر مرۆڤێك به‌شێوه‌یه‌ك توانای‌ جۆره‌ سه‌رنجڕاكێشانێكی‌ ئه‌ویتری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام فریودانی‌ سه‌ركه‌وتوو له‌وه‌دایه‌ مرۆڤ  خاڵه‌ به‌هێزو به‌رچاوه‌كانی‌ كه‌سایه‌تیی‌ خۆی‌ پیشانبدات كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ سه‌رنجِراكێشانی‌ ئه‌وانی‌ ترو ئه‌وانی‌ تریش نه‌توانن له‌و سه‌رنجدانه‌دا خۆیان كۆنترۆڵبكه‌ن.
ژنان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌، به‌چه‌ندان شێواز توانای‌ سه‌رنجڕاكێشانی‌ پیاوانیان هه‌یه‌، هه‌ندیكیان به‌و نازه‌ی‌ كه‌ ده‌یكه‌ن، یان به‌ جۆری‌ ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی‌ ده‌یپۆشن، یان به‌و خه‌سڵه‌ته‌ مێینانه‌ی‌ هه‌یانه‌ یاخود به‌و بۆنه‌ی‌ به‌كاریده‌هێنن. له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ چه‌ند شێوه‌یه‌ك سه‌رنجی‌ ژنان یان كه‌سانی‌ دیكه‌ بۆ لای‌ خۆیان ڕاده‌كێشن.
بێگومان به‌كارهێنانی‌ بۆن، یه‌كێكه‌ له‌و شێوازانه‌ی‌ ده‌كرێت مرۆڤ له‌ سه‌رنجڕاكێشانی‌ ئه‌وانی‌ تردا به‌كاریبهێنێت‌و كاریگه‌ریی‌ خۆی‌ به‌جێبهێڵێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك ئه‌و بۆنه‌ی‌ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت‌و پیاوان گیرۆده‌ی‌ خۆیان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و بۆنانه‌ی‌ مرۆڤ له‌ زوه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنێت، بۆنی‌ ڕۆنێكه‌ به‌ ناوی‌ (patchouli) كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌لاته‌وه‌ نامۆبێت، به‌ڵام له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت. ئه‌م جۆره‌ بۆنه‌، كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ ڕۆندایه‌، به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ حه‌زی‌ سێكسی‌ له‌لای‌ مرۆڤ ده‌جوڵێنێت. هه‌ربۆیه‌ زۆرێك له‌ كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی‌ جوانكاری‌، له‌ دروستكردنی‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا ئه‌و ڕۆنه‌ به‌كارده‌هێنن.
جۆره‌ بۆنێكی‌ تر (SHALIMAR by Guerlain) به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ ئاستی‌ ئه‌ڤینداری‌ له‌ مرۆڤدا به‌رزده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ڕاكێشانی‌ پیاوان به‌لای‌ ژناندا. یه‌كێكی‌ تر له‌و بۆنانه‌ ڕۆنی‌ (Ylang Ylang)ـه‌و هه‌مان ئه‌و سیفه‌تانه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ بۆنه‌كانی‌ سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌یانپێكراوه‌.
ئه‌گه‌رچی‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو پیاوێك ئه‌و جۆره‌ بۆنانه‌ سه‌رنجی ڕابكێشێت، به‌ڵام به‌پێی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ كراون له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ بۆنانه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ زۆربه‌ی‌ پیاوان حه‌زیان له‌و بۆنانه‌یه‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ریان ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه‌ زانایانی‌ زانكۆی‌  كاردیف تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر نێره‌ی‌ جۆره‌ ماسیه‌ك كردوه‌، كه‌ به‌ ماسیی‌ دڕكدار ده‌ناسرێت، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ خایاندووه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ ماسییه‌ جۆره‌ پرۆتینێك ده‌رده‌دات كه‌ ناویان لێناوه‌ "بییتایدات" كه‌ بۆنێكی‌ لێ‌ ده‌رده‌چێت وا له‌ مێیه‌ی‌ ماسییه‌كان ده‌كات له‌ نێره‌كه‌ كۆببنه‌وه‌. هاوكات زاناكان جه‌غتیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، ده‌كرێت بۆنی‌ هاوشێوه‌ بۆ پیاوان دروستبكرێت تا كاریگه‌ریی‌ بۆ سه‌ر ژنان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌ ڕووی‌ تیۆرییه‌وه‌یه‌ نه‌ك پراكتیكی، چونكه‌ هه‌رتاكێك جۆره‌ بۆنێك كاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ری‌ ده‌بێت، ئه‌وه‌ش تێچوونی‌ نرخی‌ هه‌ربۆنێك به‌رزده‌كاته‌وه‌.
هه‌ر له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و ماسییه‌ نێرانه‌ی‌ پێشتر له‌لایه‌ن ماسییه‌ مێیه‌كانه‌وه‌ په‌سه‌ندنه‌بوون، به‌ده‌ركردنی‌ ئه‌و پرۆتینه‌ بوونه‌ته‌ نێره‌یه‌كی‌ مه‌رغوب.
هه‌ڵبه‌ت بۆنه‌كان به‌گشتی‌ كاریگه‌رییان بۆ سه‌رمرۆڤ هه‌یه‌، جا هه‌ندێك له‌و بۆنانه‌ خۆش‌و هه‌ندێكی‌ دیكه‌شیان ناخۆشن‌و هه‌ریه‌كێك له‌و بۆنانه‌ش له‌ ڕووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر مرۆڤه‌كان هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌ش به‌جۆرێك. بۆ نموونه‌، بۆن هه‌یه‌ به‌ بۆنكردنی‌ مرۆڤ ده‌خاته‌ جیهانێكی‌ پڕ له‌ ڕۆماسییه‌ته‌وه‌و هه‌شه‌ مرۆڤ دڵخۆش‌و هه‌شیانه‌ مرۆڤ بێزارو دڵته‌نگ ده‌كات. ته‌نانه‌ت پسپۆڕانی‌ موڵكداری‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، بۆنی‌ نێو ماڵ كاریگه‌ریی‌ بۆ سه‌ر كڕیارده‌بێت‌و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه‌ كاریگه‌ریی‌ بۆ سه‌ر نرخی‌ ئه‌و جێگه‌یه‌ش هه‌بێت. هه‌ربۆیه‌ پێشنیار بۆ خاوه‌ن ماڵه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ر له‌ هاتنی‌ كڕیار كێك یان قاوه‌ دروستبكه‌ن، تا بۆنه‌كه‌ی‌ كاریگه‌ریی‌ خۆی‌ هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ بۆنانه‌ پشوویه‌كی‌ ده‌روونی‌ به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشن. باشترین نموونه‌، رۆمانی‌(بۆن)ی‌ نووسه‌ری‌ ئه‌ڵمانی‌ "پاتریك زوزكند"ـه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ كراوه‌ته‌ فیلم‌و تیایدا باس له‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ بۆن له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌كات.
هه‌روه‌ها بۆن یه‌كێكه‌ له‌ دێرینترین هه‌سته‌كانی‌ لای‌ مرۆڤ، كه‌ دواتر گه‌شه‌یكردووه‌و له‌ ڕاوو خواردن‌و چێژه‌كاندا په‌نای‌ بۆ بردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌ئێستادا جه‌غتی‌ لێ‌ ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، مرۆڤ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی‌ سه‌رمایه‌داریدا توانستی‌ هه‌ستی‌ بۆنكردنی‌ له‌ده‌ستداوه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد پاڵ به‌ هه‌ریه‌ك له‌ پرۆفیسۆر دۆرن لانسیت (زانای‌ بۆماوه‌ناسی‌)  له‌ ئه‌مریكاو سفین بیبۆی‌ هاوكاریی‌  له‌ ئه‌ڵمانیا بنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆیان ده‌ربكه‌وێت به‌ ده‌یان‌و بگره‌ به‌سه‌دان جینی‌ تایبه‌ت به‌ بۆنكردن له‌ مرۆڤدا بوونیان نه‌ماوه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ هه‌سته‌وه‌ریی‌ بۆنكردن له‌ مرۆڤدا ڕوو له‌ پاشه‌كشه‌كردن بكات. له‌هه‌مان كاتیشدا ئاژه‌ڵێكی‌ وه‌ك مشك له‌ چه‌ند سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا 15%ی‌ توانای‌ بۆنكردنی‌ له‌ده‌ستداوه‌. هه‌ردوو زانا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌مڕۆدا مرۆڤ پێویستی‌ به‌دوو چاوی‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌، نه‌ك لووت. چونكه‌ هه‌سته‌وه‌ریی‌ بینین زیاتر گه‌شه‌یكردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی‌ هه‌سته‌وه‌ریی‌ بۆنكردن بووه‌.
هاوكات زانایانی‌ سویسرای‌‌و فه‌ڕه‌نسایی، كه‌ له‌ دێرینترین شاره‌زایانی‌ بواری‌ بۆن‌و به‌رامن، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێك بۆنی‌ ناخۆش هه‌ن به‌ بۆنی‌ سێكسی‌ داده‌نرێن‌و له‌ ژێر باڵه‌وه‌ ده‌رده‌چن. توێژه‌ری‌ سویسرایی‌ ئه‌نتۆنی‌ ج.كلارك له‌ كۆمپانیای‌ بۆنی‌" Vermnc AC" تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاره‌قه‌ی‌ 30 خۆبه‌خش كردوه‌و دواتر گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ كه‌ 8 بۆنیان له‌ جۆری‌ كهولن‌و مادده‌ی‌ كبریت له‌ ئاره‌قه‌یاندا هه‌یه‌. دیسان جۆره‌ بۆنێك له‌ بن باڵه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ن كه‌ بڕێك له‌ مادده‌ی‌ "ئه‌ندروستیرۆن"ی‌ تێدایه‌و كاریگه‌ریی‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشان‌و نزیككردنه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر هه‌یه‌. دوابه‌دوای‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، كۆمپانیاكه‌ ده‌ستیكرد به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ جۆره‌ بۆنێك كه‌ مادده‌ی‌ كهولی‌ له‌خۆگرتووه‌و له‌ ڕووی‌ سێكسییه‌وه‌ وروژێنه‌رن.
ئێستا له‌خۆرئاوا بۆته‌ شتێكی‌ سروشتی‌‌و ده‌توانرێت بۆنی‌ زۆر تایبه‌ت دروستبكه‌ن. بۆنموونه‌، كاتێك مرۆڤێك ده‌چێته‌ نووسینگه‌یه‌كی‌ گه‌شتوگوزار، بۆن‌و به‌رامی‌ دارستانه‌كانی‌ ئه‌مازۆنی‌ به‌سه‌ردا ده‌پرژێنن، یان كاتێك ڕوو له‌ فرۆشگاكانی‌ دۆندرمه‌و شیره‌مه‌نی‌ ده‌كات، بۆنی‌ چوكولێتی‌ به‌سه‌ردا ده‌پرژێنن. دیسان باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كه‌ له‌ئێستادا هۆلیۆد بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ جۆره‌ ته‌كنیكێك له‌ كاتی‌ نمایشكردنی‌ فلیمه‌كانیدا به‌كاربهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بینه‌ر بۆنی‌ باران بكات‌و تێكه‌ڵ به‌ دیمه‌نی‌ فیلمه‌كه‌ بێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ په‌یدابوونی‌ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی‌ به‌كارهێنه‌ر بۆنڕێژده‌كه‌ن‌و نرخه‌كه‌ی‌ له‌ بازاڕدا به‌ 7500 یۆرۆیه‌و چه‌ندان جۆر بۆنی‌ تیادا عه‌مبارده‌كرێت.
ده‌رئه‌نجامی‌ سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌و ده‌رده‌خه‌ن، بۆنه‌كان كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر وروژاندنی‌ سێكسی‌ هه‌یه‌، جا ئه‌وه‌ له‌ مرۆڤدا بێت یان ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كانی‌ تر، له‌وانه‌ش مه‌یموون. یه‌كێك له‌و ڕووداوه‌ سه‌یرانه‌ی‌ باسده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌، ناپلیۆن نامه‌یه‌كی‌ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ نووسیوه‌و داوای‌ لێ‌ كردوه‌ كاتێك سه‌ردانی‌ ده‌كات خۆی‌ نه‌شوات.
دیسان لێكۆلینه‌وه‌ زانستییه‌كان ئاماژه‌ به‌ جۆره‌ مه‌یموونێك ده‌كه‌ن كه‌ به‌ بابۆنس ده‌ناسرێت‌و له‌لایه‌ن مێكانیانه‌وه‌ جۆره‌ بۆنێك ده‌رده‌ده‌ن كه‌ نێره‌كانیان له‌ ڕووی‌ سێكسیه‌وه‌ ده‌وروژێنن، تا كاری‌ په‌ڕینیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
له‌ گرنگترین ئه‌و بۆنانه‌ی‌ له‌جیهاندا ناسراون‌و به‌ وروژێنه‌ر ده‌ناسرێن:
very sexy for her ، 212 sexy، ANGEL، GUCCI ENVY ME ، NOA، ROMANCE، MONT BLANC،      PURE POISON، ECHO ، ESCADA SUMMER.
دیاره‌ چه‌ندان بۆن‌و به‌رامی‌ دیكه‌، ماركه‌و ناماركه‌، هه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام چۆنیه‌تی‌ بۆن‌و به‌رامبه‌كانیش پێویستی‌ به‌ شاره‌زایی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ بۆنه‌كان به‌پێی‌ كات‌و وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕێن.












XanDaN

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-03 15:50:05

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بۆن و كاریگه‌رییه‌كانی‌ له‌سه‌ر مرۆڤ

ده‌ست خۆش هاوڕێ گیان هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-03 15:57:12

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: بۆن و كاریگه‌رییه‌كانی‌ له‌سه‌ر مرۆڤ

Zor Supas GyaN Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net