❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-02 14:42:22

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

(ئەی نیشتمانم گەر ئومێدێکم دەسکەوت وەکو دەستگیرانێک تونتر ئەتگوشم بەخۆمەوە )

گەورەیی خاک لەوەدایە لە هەر شوێنێکی دنیا بیت بیری ئەکەیت و تامەزرۆی جارێک بیبینیتەوە،چونکە خاک هەندێک جار زۆر لە گەورەیی دایک و لە خۆشەویستی دایک شیرنترە وتایبەتەتمەندیەکی قوڵی لە هەناو و هزری هەریەکەماندا هەیە ، بەدەر لەوەی کە ئێمەئاگاداربین لە هەست و نەستماندا چ ئەڤینێکی قوڵ دەربارەی نیشتمان هەیە ، ئەو کاتە ئەو هەستەت لە دروست ئەبێت کە ئەبیتە کەسی غەریب و لە نیشتمان جودا ئەبیتەوە ئەو کاتە ئەو هەستە دێتە وجودتەوە کە تۆ ژیانت لە زەمینێک و ژینگەیەکی تر بگوزەرێنیت و پشت بکەیتە نیشتمان.ئولفەت بونی تۆ بە نیشتمان و هاونیشتمانی خۆت لا پیرۆزتر و خۆشەویستر ئەبێ . هەرچەندە زیندان و ماف خوراو بیت تیایە هەرچەندە ئازار و ئەشکەنجەدراو بیت ‌‌هەرچەند نەتوانی پێکەنینێک لە پنتی نیشتمانی خۆت بدۆزیتەوە و هیوایەک بەدەست بهێنیت تیای دا ،خەونی ئاسودەیی وخۆشنودی تیا بەرجەستە بکەیت.بەڵام غەریب (نامۆ)نیت تیایە هاونیشتمانی و هاوزمانی خاکو زێدی خۆتی ،کە ئەمە گەورەترین ئاواتی مرۆڤە بۆ هەست نەکردن بە ‌‌غەریبی. نامۆ بون بە نیشتمانی خۆت گەورەیی نیشتمانت زێدە تر بۆ شرۆڤە ئەکات و زەبەندی نیشتمان و هاو‌نیشمان و زیاتر لا خۆشەویست تر ئەکات.خۆشەویستی مرۆڤ بە خاک و زێدی خۆی قوڵترین خۆشەویستی یە بەرامبەر بە گیانێکی ڕاوەستاو نازیندوو .راستە نیشتمان هەرچەندە بۆ خۆی گیانێکی ساردو سڕە پارچەیەک زەوی لەتکراوی سەر ئەم گەردونەیە.بەڵام لە دڵی مرۆڤە نامۆ ونانامۆکان دەچێتە حاڵەتی شەیدا بوون و بە گەورەیی ئەو،مرۆڤ گەر نامۆش نەبێ هەر نیشتمانی لا خۆشەویستە و لا پیرۆزە، بەڵام حاڵەتی ئەڤینی مرۆڤە نامۆکان زۆر جودا ترە و ئەهمیەتی نیشتمان لایان گەورەترە.چونکە وجودی نیشتمان لە دەروەی نیشتمان سەنگین تر و بەها تر ئەبێت ئامادەگی بونیەتی زیاتر ئەبێ لە هەست و نەستی هەموو کەسە نامۆکان.ئەگەر مرۆڤ بۆ تەنها جارێک بڕواتە دەرەوەی نیشتمان هەست بەو ئەڤینە قوڵەی نیشتمان ئەکات،کە نانامۆکان کەمتر هەستی پێ ئەکەن،ئەگەر بگەرێنەوە بۆ نوسینی نامەکەی نالی بۆ سالم هەست بەو ئازارە بێ کۆتایە ئەکەین کە غەریب بەدەستی یەوە ئەناڵێنێت و کۆژانەکانی غەریبی سەراپا ژیانی لێ ئەکات بە دۆزەخ.ئەو نامەیە حەزینەی نالی بۆ سالم بە سەرەتا ترین نامە ی ‌‌غەریبی ئەژمار ئەکرێت لە مێژووی کوردە کە باس لە ئازارەکانی غوربەت ئەکات و خۆشەویستی خۆی بۆ کوچەو کۆڵانەکانی شار ویادگارییەکانی شار و لا دێ و هەمو ساتە زێڕینەکانی نیشمان ئەنەخشێنێ .باسکردنی برینی ساتەکانی غەریبی خۆی لەگەل سالم تاوتوێ ئەکات و پرسیار لە هەموو کوچە کۆڵانەکانی نیشتمان ئەکات وئەپرسێ چیان بە سەر هاتوە.ئەو نامەیە بە یەکێک لە گەورەترین نامەکانی ئەدەبیاتی کوردی ناوزەد ئەکرێت لە بارەی غەریبی یەوە. کەواتە کەسی غەریب خۆشەویستی بۆ هەمو شتە زیندوو نازیندوەکان دەرئەبڕێ ‌بەبێ جیاوازی ،خۆشەویستی مرۆڤ بۆ هەمو شتە جوان وناشرینەکان لە غەریبدا ئەبێتە خولیایەکی سەرەکی و تامەزرۆبوون بە بینینەوەیان. بەختیار عەلی لە دێرێک لە قەسیدەکانی نیشتماندا ئەڵێت (ئەی نیشتمانم گەر ئومێدێکم دەستکەوت وەکو دەستگیرانێک تونتر ئەتگوشم بە خۆمەوە)شوبهاندنی نیشتمان بە باوەشی یار و توند ئامێز گرتنی لەوپەڕی خۆشەویستی یەوە دێت لەو پەڕی بیرکردن و بیرکردنەوەی وێنە جوانەکەی نیشتمانەوە دێت ،ئەگەر سەیری ناسکی ئەم شعرە بکەین پێ ئەچێت بڵێین گەورەترین وەسفی خۆشەویستی یە کە لە بارەی نیشتمانەوە کرا بێت . پێ ئەچێت هیچ کەس وەکو شاعر نە‌توانێت لەبارەی ‌غەریبی یەوە بدوێت و ئازارەکان بخاتە ڕوو ئەوە شاعرە پێمان ئەڵێت غەریبی پڕە لە کۆژانەکانی بێکەسی و خۆخوادنەوە وشەڵاڵ بون لە هەموو حوزنەکانی ئەبەد.پێمان ئەڵێت غەربیی بیابانێکە هیچ شتێکی تیا سەوز نابێت ،غەریبی لەو پاسە ئەچێت کە هەموو سەرنیشینەکانی دانیشتون تۆی غەریبیش ‌‌هەتا وجودت هەبێ لەو پاسەیە هەر بە پێوەیت و کاتت نادەنێ دانیشیت وئەژنۆکانت بوشتێنیتەوە وچانێک بۆ خۆت بچڕی،

دانازعەبد‌ولرەحمان زەند

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-02 16:19:56

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

dasto panjat xosh bet freshta gyan har sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-03 09:31:48

nali_21
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-14
دواترین سه‌ردان: 2013-05-12
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPMSIE7

Re: ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

dast xosh frishta xan  brezm sar kaw to bwet

Kurdzhin
کاتێک من لەدایک بووم دەگریام وخەڵکی بۆم دەکەنی

ئێستە من مردوومەو پێ دەکەنم وخەڵکی بۆم دەگرین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-03 16:29:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

zor supas azizan dasti ewash xosh bet bo em peyama ranginatan her sarkawtu ben inshalla

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-03 18:21:26

HaDi-Kurd
جوانی کوردژین
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-11
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 705
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

ده‌ست و‌په‌نجه‌ت خۆش ئه‌زیزم هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

به‌ڕاستی نیشتیمان  وه‌کو دایکێکه‌ بۆئێمه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرێک له‌ئێمه‌هه‌ست به‌و سۆزو خۆشه‌ویستیه‌ ناکه‌ین به‌رامبه‌ر به‌نیشتیمانه‌که‌ی خۆمان.........

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن هادى محمد (2010-03-03 18:24:51)

Kurdzhin
'' گەر سوپاسی خوا ناکەیت دوای هەر زەردەخەنەیەک,
ئەوا مافی ئەوەت نیە لۆمەی بکەی بۆ هەر فرمێسکێک ''

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-03-10 12:32:31

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئولفەتم بەخاک لە غەریبی ...!

zor supas barezim dasti tosh xosh bet bo em peyama jowanat bale zor rasta ema ehimalin bo nishtimanakaman
dwbare supas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net