❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەلیسا بۆ (رووداو):هەستمكرد لە لوبنان دابەزیوم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-04 08:59:24

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئەلیسا بۆ (رووداو):هەستمكرد لە لوبنان دابەزیوم

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-464bdb0b8e.jpg
ئەلیسا، دوای تەواوبوونی كۆنسێرتەكەی بەهاوكاری هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر وەڵامی چەند پرسیارێكی (رووداو)ی دایەوە:
رووداو: چۆن بڕیارتدا بێیە كوردستان؟
ئەلیسا: پێشتر پێشنیازم بۆ هاتبوو، دوای ئەوەی دڵنیا بووم كوردستان ئارامە، بڕیارمدا و هاتم.
رووداو: تەنیا هەولێرت بینی، هەولێرت چۆن هاتە بەرچاو؟
ئەلیسا: بەڕاستی زۆرتر چاوم بەخەڵكەكە كەوت، كاتم نەبوو بگەڕێم، بەڵام هەستمكرد لە لوبنان دابەزیوم.
رووداو: رات بەرانبەر رێكخستن و ئامادەكردنی كۆنسێرتەكە چۆن بوو؟
ئەلیسا: ئامادەكارییەكی زۆر باش كرابوو، دەستخۆشی لە ستافی رێكخەری ئەم بەرنامەیە دەكەم، كۆنسیرتێكی زۆر خۆشبوو، جەماوەرەكەش دڵخۆشیان كردم، گۆرانییەكانی منیان دەزانی و دەیانوتەوە.
رووداو: بۆچوونت بەرانبەر خەڵكی كورد چییە؟
ئەلیسا: زۆر بەگەرمی پێشوازیان لێكردم، هەستمكرد هەر لەنێو لوبنانم، هەمان خۆشەویستیان دەدامێ، كورد زۆر حەزیان لە هونەرە، زۆر سوپاسیان دەكەم . سوپاس بۆ ئێوەش.



ئەلیسا خەڵكی لەعێراقەوە هێنایە كوردستان

  شەوی هەینی رابردوو ئەلیسای ئەستێرەی گۆرانی لوبنانی بۆ یەكەمجار هاتە كوردستان و كۆنسێرتی بۆ جەماوەرەكەی لە شاری هەولێر ساز كرد، نزیكەی هەزار كەس بلیتی گرانبەهای كۆنسێرتەكەیان كڕیبوو، كە هەندێكیان لەشارەكانی عێراقەوە هاتبوون.
شەوەكە بە وتارێكی لیژنەی رێكخەرانی كۆنسێرتەكە LITFC دەستی پێكرد. مەی سەعد، سەرۆكی لیژنەكە لە وتارەكەیدا گوتی " ئێمە سوپاسی كاك نێچیرڤان بارزانی دەكەین بۆ پاڵپشتیكردنی لە ئێمە . ئێمە دەمانەوێ لە رێگەی كولتورو هونەرەوە هەرێمی كوردستان و لوبنان پێكەوە ببەستینەوە".
سەمیر عەبدوڵڵا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەلاح مستەفا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و شاندێكی كۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە هەولێر و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەبوون.
چەندین بنەماڵەی دەوڵەمەندی هەرێمی كوردستان و خەڵكی بیانی و ژمارەیەكی زۆری لوبنانی كە لە كوردستان دەژین، ئامادەی ئەو كۆنسێرتە بوون.
شیرین سەقەڕ كە خەڵكی لوبنانە لەوبارەیەوە گوتی" خۆشحاڵم كە ئەستێرەی عەرەبی و لوبنانی لە كوردستان دەبینم. لەرێگەی ئەم كۆنسێرتە سەركەوتووانە كورد و عەرەب لەیەكتر نزیكدەبنەوە".
بەرنامەی شەوەكە كاژێر 9ی شەو لە لایەن گرووپی ئەفراحی لوبنانی كرایەوە كە نمایشێكی میوزیكی میللی لوبنانی بوو.
ئەلیسا لە كاژێر 10:30ی شەو هاتە سەر تەختەی شانۆ، كە چواردەووری بە ئاڵای لوبنان، كوردستان و عێراق گیرابوو، جەماوەرەكەش كێبڕكێیان بوو لەسەر ئەوەی كێ وێنەیەكی باشی ئەلیسا دەگرێت.

شەكیرای كوردی حەزی لە ئەلیسایە

هەروەها چەند گۆرانیبێژێكی كوردیش هاتبوونە كۆنسێرتەكەی ئەلیسا، لەوانەش دەشنێ موراد كە بە "شەكیرای كوردستان" ناسراوە، هەروەها لۆكە زاهیر كە لەگەڵ هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر هاتبوون. دەشنێ گوتی" زۆر حەزم لە گۆرانییەكانی ئەلیسایە و، زۆر خۆشحاڵم بەبینینی لە كوردستان".
ئەلیسا رۆژێك پێش ئەنجامدانی كۆنسێرتەكەی لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەوێ لە لایەن بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
ئەلیسا كە ناوی تەواوی ئەلیسا زەكەریا خورییە، تەمەنی 38ساڵە و، لە لوبنان لەدایكبووە و بە یەكێك لە ئەستێرەكانی میوزیكی عەرەبی ناسراوە و جەماوەرێكی زۆری هەیەو، یەكەم گۆرانیبێژی لوبنانییە كە توانیویەتی دووجار خەڵاتی میوزیكی جیهانی WMA بەدەستبێنێت لە ساڵانی 2005 و 2006 بەهۆی ئەوەی ئەلبوومەكانی پڕفرۆشترین بوون لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ئەلیسا بەگەیشتنی بۆ هەولێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند " ئەمە یەكەمجارە مامەڵە لەگەڵ كوردا دەكەم، هیچ لەبارەی كوردەوە نازانم، بەڵام كاتێك پێیانڕاگەیاندم كە ئاسایش سەقامگیرە، خۆم یەكلایی كردەوە و بڕیارمدا كۆنسێرت لە هەولێر بكەم". ئەلیسا هیوای خواست " بارودۆخ لە ناوچەكانی دیكەی عێراقیش باشتر بێت. لەبەرئەوەی ئێمە لە لوبنان هەمان بارودۆخمان هەبووە، هەموو لوبنان ئاواتەخوازە عێراقییەكان لە كێشەكانیان رزگار ببن". فەلاح مستەفاش لەبارەی هاتنی ئەلیساوە گوتی" ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەم هاتنە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە هەرێمی كوردستان خۆی بەڕووی جیهاندا كردووەتەوە".
دوای كۆتایی هاتنی كۆنسێرتەكە، هەموو جەماوەرەكە بە خۆشحاڵییەوە نەڕۆیشتنەوە ماڵەوە. هەڵگورد سەیف،21 ساڵ، كە خەڵكی شاری دهۆكە گوتی" لە شاری دهۆكەوە هاتووم بۆ ئەوەی ئەلیسا ببینم، بەڵام رێگەیان پێنەداین وێنەشی بگرین، ئێستا دەبێ بێ وێنە بگەڕێینەوە".


rudaw       

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-04 14:37:53

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئەلیسا بۆ (رووداو):هەستمكرد لە لوبنان دابەزیوم

ده‌ست خۆپش سه‌رکه‌وتو بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-04 15:21:53

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: ئەلیسا بۆ (رووداو):هەستمكرد لە لوبنان دابەزیوم

DaSt XoSh Gyana Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-04 15:57:26

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: ئەلیسا بۆ (رووداو):هەستمكرد لە لوبنان دابەزیوم

dast xosh gian

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net