.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA – "تیم بێرتۆن" ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی، به‌نیازه كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ فیلمێك له‌باره‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا "ئابراهام لینكولن" بكات.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "ورایتی"، ئه‌و فیلمه به‌ناونیشانی "ئابراهام لینكولن: راوچی ڤێمپایهر" له سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی كتێبێك به هه‌مان ناو به‌رهه‌م دێت.
"تیم بێرتۆن" ئه‌و فیلمه به هاوكاری ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مای روسیا به ناوی "تیمور بێكمامبتۆف" به‌رهه‌م دێنێت، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌م ده‌رهێنه‌رانه كاری ده‌رهێنان بۆ ئه‌و فیلمه ناكه‌ن.
ئه‌و دوو ده‌رهێنه‌ره كه به‌نیازن كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌و فیلمه بكه‌ن، تاكو ئێستا هیچ دهرهێنهرێكیان بۆ ئه‌و فیلمه ده‌ستنیشان نه‌كردووه. ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاری به‌رهه‌مهێنانیان بۆ فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (9) ئه‌نجام دا.
چیرۆكی ئه‌و فیلمه له سه‌ده‌ی (16) و له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری "ئابراهام لینكولن" روو ده‌دات و ئاماژه به جه‌نگی نهێنی گروپێك له خه‌ڵكی شارێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌رانی ژینگه‌یه‌كی دیكه ده‌دات.
نوێترین به‌رهه‌می "تیم بێرتۆن" به ناونیشانی "ئالیس له وڵاتی سهرسۆرهێنهر" ئه‌و هه‌فته له سینه‌ماكانی جیهان ده‌ستی به نمایش كرد.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه