.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سڵاو هاوڕێیان.....
به‌ڕێزان پێویستم به ته‌قریره له‌سه‌ر زینده‌وه‌رزانی له‌سه‌ر بابه‌تی خانه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێ هه‌ر بابه‌تێکی زینده‌وه‌رزانی بێت زۆر سوپاستان ئه‌که‌م
چاوه‌ڕێی هاوکاری ئێوه‌ی به‌ڕێزم.......

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سڵاو
دارین به‌رێزم ، ئه‌گه‌ر بابه‌تی ترت ده‌وێت له‌سه‌ر زینده‌وه‌رزانی ناوه‌که‌ی بنوسه تا یارمه‌تیت بده‌ین ، بۆ مه‌وزوعی خان زۆر گه‌ڕام به‌ڵام هیچم ده‌ست نه‌که‌وت ، ، خۆت ناوی چه‌ند بابه‌تێک بنوسه تا بۆت پهیابکهم گه‌ر هه‌بێت له‌ناو نێت ..


له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر سوپاس شازاده شه‌نێ گیان
وه‌ڵا هه‌ر وه‌ک نوسیومه هه‌ر بابه‌تێک بێت له‌سه‌ر زینده‌وه‌رزانی کێشه نیه
له‌سه‌ر مرۆڤ بێت یان ئاژه‌ڵ وه‌ڵا هه‌ر بابه‌تێک بێت په‌یوه‌ندی به زیندهوهرزانیهوه بێت زۆر سوپاس ئه‌که‌م
هاوکاریکردنتان جێگای ڕێز‌و سوپاسه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دارین گیان عه‌ره‌بییه‌که‌و فوله؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه




نه‌وه‌ڵا دوکه‌ڵ ئه‌کات هههههه
وه‌ڵا گیان بۆیه لێره داوام کرد به کوردی بێت ئه‌گینا له google عه‌ره‌بیم ده‌ست ئه‌که‌وێ
ئه‌گه‌ر ئه‌کرێ به کوردی بێت سوپاست ئه‌که‌م
داوای لێبوردن ئه‌که‌م عهزێتیشم یایت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









نا عه‌زێت نییه ئازیزم ، له‌خزمه‌تانداین هه‌میشه ، ده‌ی کێشه نییه بزانه ده‌رباره‌ی مێشکی مرۆڤ بابه‌تێکم په‌یاکرد سودی هه‌یه ؟؟
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌نگ کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر پڕۆسه‌کانی مێشك: ڕه‌نگی شین هانی زیاتری داهێنان ده‌دات، له‌کاتێكدا ڕه‌نگی سوور ئاستی سه‌رنجی مرۆڤ به‌رز ده‌کاته‌وه. تا پێش ئه‌م زانیارییه نوێیه پشکنینه زانستییه‌کان بۆ زانینی کاریگه‌ری ڕه‌نگ یه‌ك بۆچوونیان نه‌بووه. "Rui Zhu" و هاوه‌ڵه‌کانی پێیانوایه، که ئه‌نجامه نوێیه‌کان ده‌توانن بۆ بواری ڕێکلامکردن و سه‌رنجڕاكێشانی مرۆڤه‌کان گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت.
توێژه‌ران شه‌ش تاقیکردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، تا به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان گه‌یشتن. به‌شداربووانی لێکۆڵینه‌وه له‌به‌رده‌م کۆمپیته‌ردا دانیشتن و چه‌ند چالاکییه‌کیان به‌ئه‌نجام گه‌یاند. ڕه‌نگی باکگراوندی مۆنیته‌ری کۆمپیته‌ره‌کان شین یان سوور یان سپی بوون. له‌کاتی ڕاستکردنه‌وه‌ی لیستی ئهدهرسهکاندا، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م باکگراوندێکی سووردا دانیشتبوون، زۆر به‌باشی خوێندیانه‌وه. هاوکات ئه‌و به‌شداربووانی باکگراوندی مۆنیته‌ری کۆمپیته‌ره‌کانیان ڕه‌نگی شینی هه‌بوو، له‌ماوه‌ی چه‌ند خووله‌کێکدا توانییان چه‌ندین پێشنیاز پێشکه‌ش بکه‌ن.
ڕه‌نگ کاریگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر توانا هزرییه‌کانی مرۆڤ هه‌یه، هه‌روه‌ك ده‌روونناسانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن. "Rui Zhu" ئاماژه به‌وه ده‌دات، که مرۆڤه‌کان فێربوون به بینینی ڕه‌نگی سوور هۆشیارییان ده‌ستبکه‌وێت، نموونه بۆ ئه‌وانه‌ش ڕه‌نگی سووری "Stop" و "Error". هاوکات ڕه‌نگی شین ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئاسمان و ئاو، که بهتاماشاکردنیان ئارامی و هێمنییه‌ك به ژیانی مرۆڤ ده‌به‌خشن.
له‌ژێری کاریگه‌ری ڕه‌نگ بۆ سه‌ر چالاکی مرۆڤ ده‌توانرێت ڕه‌نگ بۆ ڕازندنه‌وه‌ی ژووره‌کانی خه‌وتن، دانیشتن، کارکردن و هتد هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌رچاوه/وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









له‌سه‌ر هێڵ نییه









مێشکی مرۆڤ خوای گه‌وره به شێوه‌یه‌کی وا دروستی کردووه
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کیشه‌که‌ی له مرۆڤێکی ئاسایدا
هه‌زارو چوار سه‌د و په‌نجا گرامه و به‌شێکه له 50 به‌شی
کێشی مرۆڤ ، له هه‌مان کاتدا توانایه‌کی بێسنوری هه‌یه
ده‌توانێ 1000000000000زانیاری هه‌ڵبگرێت و بیپارێزێ
به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه بخرێته سه‌ر کاغه‌ز
ئه‌وا کتێبخانه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌ی لێ پێک دێ که
هه‌زاران کتێبی له‌خۆ گرتبێ زانایان ده‌ڵێن:
ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی که مێشک له توانایدا هه‌یه
هه‌ڵی بگرێ بخرێته سه‌ر کاغه‌ز 90 ملیۆن (مجلد)کتێبی
لێ ده‌رده‌چێ ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبانه بخرێته پاڵ یه‌کتر
درێژیه‌که‌ی ده‌گاته 450 کیلۆ مه‌تر.
جگه له‌مه‌ش مێشک هه‌موو چرکه‌یه‌ک ده‌توانێ فێری
10 شت بێ که لهخولهکیکدا ده‌گاته 600 دانه...
وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام هه‌وڵ بدات شه‌وو ڕۆژ
بۆ فێربونی زانیاری وه‌کو میلی کاتژمێر نه‌وه‌ستێ
ئینجا به 60 ساڵ نیوه‌ی مێشکی پڕ ده‌بێ....
زانایان ده‌ڵێن مرۆڤ دوای ئه‌و هه‌موو داهێنان کاریه نوێانهی
که پێشکه‌شی کردووه تازه توانیویه‌تی 1% مێشکی به‌کار بهێنێ
تا ئێستا 99% مێشکی مرۆڤ به لۆکی ماوه‌ته‌وه.....
وه ئه‌گه‌ر هه‌رچی تۆڕی گه‌یاندنی جیهانی هه‌یه
کۆی بکه‌یته‌وه له مێشکی مرۆڤدا شوێنی ده‌نکه فاسۆلیایه‌ک
ده‌گرێت.....
له مێشکی مرۆڤدا شتێک هه‌یه پێی ده‌وترێ
(القشرة المخیه) بارستاییه‌که‌ی له میلگرامێک زیاتر نییه
به‌ڵام 14 ملیار خانه‌ی تێدایه، سه‌رجه‌م ئه‌و خانانه‌ش
له‌گه‌ڵ له دایک بوونی مرۆڤدا له دایک ده‌بن...
شایه‌نی باسه ئه‌و گۆڕانانه‌ی که به‌سه‌ر خانه‌کانی
لاشه‌ی مرۆڤدا دێت ، سه‌رجه‌م خانه‌کانی مێشکیش
ده‌گرێته‌وه هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوش هه‌ندێک
له زانایان وای بۆ ده‌چون که گوایه یاسای گۆڕانی خانه‌کانی
لاشه‌ی مرۆڤ خانه‌کانی مێشک ناگرێته‌وه به‌ڵام دواتر
بۆیان ده‌رکه‌وت که خانه‌کانی مێشکیش به‌رده‌وام
ده‌گۆڕێن و نوێ ده‌بنه‌وه‌و له ژیانی مرۆڤدا ده‌یه‌ها جار
ئه‌و گۆڕانه ڕووده‌دات ، ئه‌وه‌تا زانای به‌ناو بانگی فه‌ره‌نسی
(فلاماریۆن) ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌ندامێک له ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ
له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا ده‌گۆڕێن ، ته‌نانه‌ت ئه‌م گۆڕان و
نوێ بونه‌وه‌یه ، مێشکی مرۆڤیش ده‌گرێته‌وه ، هه‌روه‌ها
هه‌موو ئه‌و گه‌ردیله‌و خانانه‌ش ده‌گرێته‌وه که له‌ماوه‌ی
مانگه‌دا دروست بوون......
جێگه‌ی سه‌رسورمانه که ملیۆنه‌ها زانیاری له خانه له‌ناو
چووه‌کانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ خانه تازه دروست بووه‌کان
به بێ ئه‌وه‌ی که‌وا هیچیان لێ بفه‌وتێ......
ئه‌گه‌ر به‌راوردی مێشکی مرۆڤ بکه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین
کۆمپیوته‌ری جیهانی دا که کۆمپیته‌ری -کری-یه ده‌بینین:
کۆمپیته‌ری -کری-:
کێشه‌که‌ی 7 ته‌نه
ده‌توانێ 400 کاری کۆمپیوته‌ری ئه‌نجام بدات
له یه‌ک چرکه‌دا بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ..
مێشکی مرۆڤ :
کێشه‌که‌ی 1.450کیلۆ گرامه..
هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی کۆمپیوته‌ری کری ئه‌نجامی
ده‌دات له‌ماوه‌ی 100 سال مێشک له ماوه‌ی 60 چرکه
ئه‌نجامی ده‌دات....
زاناکان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شتێک دروست بکه‌ین
وه‌ک مێشکی مرۆڤ وابێ
پێویستمان به شوێنێک هه‌یه که 7 جار
له‌م گه‌ردونه گه‌وره‌تر بێ.....
ئه‌مه گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ری ئه‌و مێشکه‌مان بۆ ده‌رده‌خات..
چۆن مێشکت به‌هێز ده‌که‌ی؟؟؟؟
1- ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر به شێوه‌ی له‌سه‌ر خۆیی.
مێشکی مرۆڤ له به‌ر ئه‌وه‌ی 80% ی له ئاو پێک هاتووه
پێویستیه‌کی زۆری به ئاو هه‌یه‌و ده‌مارێکیش له مێشک‌دا
هه‌یه په‌یوه‌ندی به زیره‌کی و بیر تیژی مرۆڤه‌وه هه‌یه و
به ته‌ڕ بونی زیره‌کی له مرۆڤدا زیاد ده‌بێ...
2- هه‌وای پاک و ژینگه‌ی خاوێن.
3- هه‌ناسه هه‌ڵمژینی قوڵ به لووت و دانه‌وه‌ی به ده‌م
4-ئاوازی خۆش و ده‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆ..
وه‌ک ده‌نگی بولبول و خوڕه‌ی ئاو‌و ده‌نگی هه‌وا ....
5- پێکه‌نین به تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه..
6-بیر کردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی ژیری.
7-ڕاهینانی بیر بۆ نمونه:
له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا 12 ناو بڵی که به (س) ده‌ست پێ بکات
8- ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر شتێک بۆ ماوه‌یه‌ک.
9-نوێژ کردن ، به‌تایبه‌تی ڕوانینه شوێنی کڕنۆش بردن.
10-خه‌وی پێش نیوه‌ڕوان (القلیوله) یان دوای نیوه‌ڕوان.
11-شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان.
12-خوێندنه‌وه‌ی زۆر.
13-شت زۆر له‌به‌ر کردن به‌تایبه‌تی قورئان.
14-بیر کردنه‌وه له شتی پێچه‌وانه
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مێشک به‌هێز ده‌کات و ته‌رکیزی زیاد
ده‌کات ، ده‌بێته هۆی داهێنان کاریش ئه‌وه‌تا ده‌بینین
بیرۆکه‌ی داهێنانی قه‌له‌م له بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه داهێنرا
ئه‌وه بوو یه‌کێک له زاناکان کاتێک بینی قه‌ڵه‌م له‌ناو مه‌ره‌که‌بدایه و
ئه‌و دار و قه‌میشه‌ی که نوسینیان پێ ده‌کرد نوکه‌که‌یان له مه‌ره‌که‌ب هه‌ڵده‌کێشا
تا پێی بنوسن ، ئه‌م زانایه بیری له‌وه کرده‌وه با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌له‌م له‌ناو
مه‌ره‌که‌ب دا بێ با مه‌ره‌که‌ب له ناو قه‌له‌م دابێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ئێستا
ئێمه ده‌ینوسین له‌و بیرۆکه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو داهێنراوه..
15-مه‌له‌وانی و خۆشۆردن.
16-زوو زوو قاچ فێنک کردنه‌وه به‌تایبه‌تی دوای ماندوو بوون.
17-له‌به‌ر کردنی ره‌قه‌م به‌تایبه‌تی ره‌قه‌می مۆبایل.
18-وه‌رزش کردن.
19-گرنگیدان به‌چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا.
20-ده‌ست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو له نێوان دوو شت یا دوو وێنه
21-لێکدانه‌وی که‌ره‌سته‌و پارچه‌ئامێر و شتی لێک ترازاو.
22-لێکدانه‌وه‌ی ژماره.
23-خواردنی هه‌نگوین.
24-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م به نیازی بیر تیژی
25-ئه‌م خواده‌مه‌نی و میوانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێز کردنی مێشک:
مۆز ، سێ‌و ، چه‌ره‌زات ، باوی ، گویز ، سه‌وزه‌وات ، تریی ره‌ش ، مێووژ ،
کونجی ، گۆشتی ماسی ، جه‌رگ ، مێشکی ئاژه‌ڵ ، په‌نیر و که‌رێ و قشته ،
خورما ، گیزه‌ر ، هه‌نجیر ، گیلاس ، زه‌یتوون...
وه‌رگیراوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




زۆر زۆر سوپاس شازاده گیان
ده‌ست خۆش..... 
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاسی ناوێت ئازیزم
به‌هیوای ئه‌وه‌ی سودت لێوه‌رگرتبێت ..
سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



رابؤرتي كيميا
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ڕێزم ڕاپۆرتی کیمیای چی؟مه‌به‌ستت چییه؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه