.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






"ده‌ستم له‌كوشتنی مێرده‌كه‌مدا نیه"
ئا: سارا قادر
"كچه‌كه‌م 3مانگ بوو به‌جێم، هێشت بۆ باوكی‌و ته‌ڵاقم وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له شووی دووه‌میشم نه‌حه‌سامه‌وه. ته‌مه‌نم 19 ساڵه دووجار بێوه‌ژن بوم، سه‌رباری ئه‌وه‌ش تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌ستم له كوشتنی مێرده‌كه‌مدا هه‌بێت".
(راز)ی ته‌مه‌ن 19ساڵ به ڕه‌شپۆشی له‌سه‌ر قهڕەوێلهی زیندان دانیشتووه، به‌وپه‌ڕی بێئومێدیهوه چیرۆكی پڕ له‌كاره‌ساتی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و له چاوه‌ڕوانی ئازاد كردندایه.
ئه‌و ژنه ره‌شپۆشه، خه‌ڵكی قه‌زایه‌كی سه‌ر به شاری سلێمانیه. چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر شوو به كوڕێك ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر خه‌سووه‌كه‌ی ناتوانێت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت "مێرده‌كه‌م له هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دوو شه‌و دههاتهوهماڵهوه، خهسوهكهشم زۆر زۆر خراپ بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش پیاوی جۆراو جۆر هاتوچۆی دهكردو كوڕه‌كه‌شی كه مێردی من بوو، ده‌یزانی به‌ڵام كێشه‌ی نه‌بوو، بۆیه داوای ته‌ڵاقم كرد‌و جیابوومه‌وه لێی".
ئه‌و كاته‌ی داوای ته‌ڵاق ده‌كات هێشتا كچه‌كه‌ی له سكیدا ده‌بێت. پاش له دایكبونی ته‌نها سێ مانگ ماڵی باوكی بۆی به‌خێو ده‌كه‌ن، دواتر ئاماده نابن لایان بمێنێته‌وه‌و ده‌ینرێنه‌وه بۆ باوكی. ئه‌و به قوڕگێكی پڕ گریانه‌وه وتی "ئێستا كچه‌كه‌م ببینم نایناسمه‌وه، ئه‌گه‌ر دوو وشه خوێنده‌واریم بزانیایه، وام به‌سه‌ر نه‌ده‌هات. موچه‌یه‌كم ئه‌بوو، مناڵه‌كه‌شم پێبهخێو دهكردو شوی دووه‌میشم نه‌ده‌كرده‌وه، تووشی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ش نه‌ده‌بووم".
ئه‌وژنه گه‌نجه به حوكمی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی عه‌شایه‌ریدا بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێوه‌ژنه هه‌موو كۆت‌و به‌ندێك كراوه.
ناچار سێ مانگێك به‌ر له ئێستا شوو به كوڕێكی ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ماوه‌ی ژن‌و مێردایهتیهكهی زۆر كورتر دهبێتو له شه‌وی 6/2دا مێرده‌كه‌ی ده‌كوژرێت. هه‌ر پاش چوار رۆژ له تازیه‌كه ڕاز‌و چه‌ند خزم‌و كه‌سێكی مێرده‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن، به‌و نیازه‌ی ئه‌مانه تۆمه‌تبارن تا بكوژی سه‌ره‌كی‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌و كوشتنه‌دا هه‌بووه ده‌دۆزرێنه‌وه.
راز باسی ئه‌و شه‌وه ده‌كات كه مێرده‌كه‌ی كوژراوه "نزیكه‌ی كاتژمێر نۆی شه‌و بوو، مێرده‌كه‌م ویستی بڕواته ده‌ره‌وه. داواملێكرد نه‌ڕوات زلله‌یه‌كی لێدام. چووم خه‌سوو خه‌زورم ئاگادار كرده‌وه كه به‌و شه‌وی به‌فربارینه ده‌چێته‌ده‌ره‌وه، زۆریان لێ‌كرد نه‌ڕوات به‌قسه‌ی كه‌سی نه‌كرد. ئه‌و شه‌وه نه‌هاته‌وه". به‌ڵام نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی بۆ ماڵه‌وه نادڵنیایهك لای راز دروست ناكات، چونكه "زۆربه‌ی شه‌و نه‌ده‌هاته‌وه‌و له‌ماڵی براده‌رو شتی خۆی ده‌مایه‌وه، به‌ڵام كه به‌یانی ته‌له‌فۆنم بۆ كرد‌و هه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو، زۆر ترسام. پاش چه‌ند كاتژمێرێك هه‌واڵی كوژرانیمان پێگه‌یشت".
ڕاز ئێستاش له زینداندا، وه‌ك نامۆیه‌ك خۆی دهبینێتو چاوه‌ڕوانی ئازاد كردنه "باوه‌ڕبكه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری كوشتنی مێرده‌كه‌م نیم. زڕ مامه‌كانی، ئێستا بۆ پاره خۆیان كردووه به ساحێبیو ده‌یانه‌وێت سوڵح به پاره بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانیشن كه منیان له زیندان توند كردوه. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش چه‌ند كه‌سێك تۆمه‌تی ئه‌وه‌م ده‌خه‌نه پاڵ حه‌زم له شووبراكه‌م كردبێت، كه ئێستا ئه‌ویش له زیندانه. ئه‌و وه‌كو برام وایه، ئه‌وه‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه‌م بخاته پاڵ ئه‌یده‌م به‌دادگا، به‌ڵام دیاره من هه‌ر نه‌گبه‌تم ئه‌گه‌رنا له دوو شوو ئهحهسامهوه".
تێبینی: ئه‌و ناوانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا هاتون خوازراون.
sarchawa:awene
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh be barezm


له‌سه‌ر هێڵ نییه