.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












هەرگیز هەوڵ نەدەیت كە خۆراكی خێرا Fast Foods بكەیتە بەرنامەیەكی رۆژانەی خۆراك، هەرگیز خۆراكی خێرا مەكە جێگرەوەی ژەمێكی خۆراكی ماڵەوە. بەم دواییە لە هەموو جیهان و لە لای ئێمەشدا پەنابردنە بەر خۆراكی خێرا لەكاتی برسیبووندا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، بۆ نموونە ئێستا لە نزیكەی نیوەی چێشتخانەكانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا خۆراكی خێرا بەدی دەكرێت. خەڵك بۆیە خۆراكی خێرا دەخۆن، چونكە هەرزانە و خێرا ئامادە دەكرێت، بەڵام لە رووی بەهای خۆراكییەوە هەرگیز باش نییە و نابێتە ژەمێكی تەندروستی باش. ئەم خۆراكانە رێژەیەكی زۆری چەوری و خوێ و شەكر لەخۆدەگرن، ئەم خۆراكانە ئەگەری قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و نەخۆشییە درێژخایەنەكانیان زیاد دەكەن بەتایبەتی بە بوونی فاكتەری دیكەی تووشبوون. لەوانەیە كە یەك ژەمی خۆراكی خێرا بایی پتر لە پێویستی رۆژانە لە چەوری، كۆلیستیرۆل، خوێ، شەكر دابین بكات. جگە لەمانە ئەگەری ئاڵوودەبوون بە میكرۆب و مشەخۆریان لێدەكرێت بەتایبەتی ئەگەر سەڵاتە بە میكرۆب یان گەرای مشەخۆرەكان بە هۆی مێش یان تۆز و خۆڵەوە پیس بووبێت. جۆری چەوری ناو خۆراكی خێرا بە گشتی چەورییە تێرەكان یان چەورییە نێوەندییەكانن كە هەردووكیان بە چەوری خەراپ دەژمێررێن، چونكە لە لەشدا ئاستی كۆلیستیرۆل بەرز دەكەنەوە، بۆ نموونە بۆ سووركردنەوەی پەتاتە یان فینگەر جیبس رۆنی رەقی رووەكی Solid Shortening بەكاردەهێنرێت كە سەچاوەیەكە بۆ ترشە چەورییە نێوەندییەكان Trans Fatty Acids. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە چەورییە نێوەندییەكان ئاستی كۆلیستیرۆلی خەراپ بەرزدەكەنەوە و ئاستی كۆلیستیرۆلی باش دادەبەزێنن.
گوڵان.
لهسهر هێڵ نییه







DaSt XoSh GyaNa Bzhi
لهسهر هێڵ نییه






سوپاس دهستى تۆش خۆش بێت ئهزيزم...
لهسهر هێڵ نییه