.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









PNA – له زیادكردنێكی ئاشكرا، نامه دڵدارییه‌كانی سه‌رۆكی پێشوو ئه‌مه‌ریكا كه له ساڵانی 1950 بۆ كچێكی سوویدی ناردبووی، به 115 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (شیكاگۆ تریبۆن)ی ئه‌مه‌ریكایی، سه‌رۆكی بنكه‌ی (لینژدهری ئۆكشنز) بۆ زیادكردنی ئاشكرا، گووتویه‌تی: خه‌ملاندنی ئێمه ئه‌و بۆ ئه‌و نامانه 40-50 هه‌زار دۆلار بوو و خۆشحاڵین به‌و نرخه فرۆشراوه.
له‌و زیادكردنهیهدا كه به رێگه‌ی ئینته‌رێنت ئه‌نجام دراوه، كه‌سكێی نه‌ناسراو له (ویست كۆسیت) ئه‌و نامانه‌ی كڕیووه.
جۆن كه‌ندی ئه‌و كاته‌ی سیناتۆر بووه 11 نامه و 3 بروسكه بۆ كچێكی سویدی به ناوی (گۆنیلا فۆن بۆست) ناردوووه.
له یه‌كێك له نامه‌كان به رێكه‌وتی 28ی حوزه‌یرانی 1954، هاتووه: "گومانم وایه پاپۆرێك به‌رده‌ست بكه‌م و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست گه‌شت بكه‌م و تۆش ستافی من بیت، رات چییه؟"
ئه‌و زیادكردنه دوای ئه‌وه دێت كه فۆن بۆست له 1997 كتێبێكی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌ندی بڵاوكردبوویه‌وه كه له ئابی 1953 جۆن كه‌ندی دوو هه‌فته پێش ئه‌نجامدانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ (جاكلین بوفییه) بینیووه.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
