.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زهمهنیَكه تاڵى دورى و دابرِان
دهمههژیَنىَ ...
به‌ده‌م سۆى یاده‌وه‌ریه‌كان ,, ته‌مه‌نم
دهسوتیَنىَ ...
لیَ ناگهرىَ شادومان بم
به‌هارى ژینم دهشیَوینى ...
خه‌نده‌م ون كردوه _ ئازار
دهمخهوینىَ ...
حوزن میوانمه بۆ ساتیَكیش
جیَم ناهیَڵىَ...
هه‌ستى غه‌ریبى مه‌مله‌كه‌تى رۆحم
دادهگرىَ....
چركهكانیش له‌گه‌ڵ ژانا ,,به ئاوازى خه‌م
ده‌م لاویَنى...
ته‌مى خه‌م و خه‌مبارى ..هه‌وارى من
دادهپۆشىَ..
بۆ دیدارى ئازیزانم ,, خونچه‌ى حه‌زم
له ناخدا دهپشكوىَ..
بهلاَم داخم ..رۆژگار ى ژین ماوه‌یه‌كه
لىَ ناگهرىَ...
ویستى من و ...ئه‌م مه‌ینه‌ته بو ساتىَ
رِىَ بكهوىَ...
تا له زستانى سارد‌و سردا گه‌رمه‌ى ژوان
بسازیَنىَ ...
ناسكه ووشه‌كان .. جاریَكى تر هیواى جوانى
بنهخشیَنىَ...
له هه‌وارى ده‌رون ..مۆمى ته‌مه‌نى نوىَ
داگیرسیَنىَ...
بۆ من و تۆ .. ئاینده‌ى گه‌ش
له دایك بىَ ...
چرۆى ژیان ... دور له گریان
برِوىَ...
هه‌ورى شادى .. بارانى ژیانه‌وه
بباریَنىَ...
له‌گه‌ڵ خۆییدا سهوزاییى ..ئاوه‌دانى به دیارى
بیَنىَ ....
هؤنراوه ى نیگار حمد على
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس ده‌ستى تۆش خۆش بێت ئه‌زيزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه