.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA – دادوه‌ری دادگای په‌كین، داواكاری نووسه‌رێكی چینی دژ به "جیمز كامێرۆن" ده‌رهێنه‌ری فیلمی سێ ره‌هه‌ندی "ئاڤاتار"ی به تۆمه‌تی به‌كار هێنانی بیرۆكه‌ی رۆمانێكی ئه‌و نووسه‌ره له فیلمه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپهرِی "ABC"، نووسه‌رێكی چینی به ناوی "ژوو شامائۆ"، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سكاڵایه‌كی دژ به "جیمز كامێرۆن" تۆمار كردبوو، تیایدا ئاماژه‌ی به بوونی خاڵی لێكچوون له نێوان ناوه‌رۆكی رۆمانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیلمی "ئاڤاتار" دابوو.
ئه‌و نووسه‌ره له داواكارییه‌كه‌یدا خوازیاری سه‌پاندنی سزای دارایی له سه‌ر ئه‌و ده‌رهێنه‌ره بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره له سه‌ر ئه‌و برِوایه بوو كه به‌شێك له داهاتی ئه‌و فیلمه له ئاستی جیهانی ده‌بێت وه‌كو سزایه‌ك بۆ ئه‌و دابین بكرێت.
دادوه‌ری ئه‌و دۆسیه‌یه له دادگای په‌كین، تۆمه‌تی نووسه‌ری چینی له‌وباره‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئه‌وه دووه‌م جاره تۆمه‌تێكی له‌و جۆره ئاراسته‌ی "جیمز كامێرۆن" ده‌كرێت. "جیمز كامێرۆن" له سالانی رابردوو له لایه‌ن "هێرلاند ئالیسۆن" به دزینی بیرۆكه‌ی ئه‌و نووسه‌ره و به كارهێنانی له فیلمی "تێرمیناتۆر" تۆمه‌تبار كرا، هه‌رچه‌نده ئه‌و تۆمه‌ته‌ش له لایه‌ن دادگا ره‌تكرایه‌وه.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه