.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









– به‌هۆی حاڵه‌تێكی سه‌یر كه زانایان هۆكاره‌كه‌یان بۆ شینهكرایهوه، كچه منداڵێكی ئه‌مریكی بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ به‌به‌رده‌وامی تووشی پژمینی به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا پژمینه‌كه به‌ریدا.
كچه منداڵیكی ئه‌مریكی به‌ناوی "لۆرین جۆنسۆن" به‌هۆی به‌كتریایه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه تووشی پژمینی به‌رده‌وام بوو، حاڵه‌ته‌كه‌شی زانایانی تووشی سهربامبوون كردوو هۆكاره‌كانیان بۆ شینهدهكرایهوه، تا گه‌یشتن به‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی دهگمهنهوهیه كه خودی زاناكان سروشته‌كه‌یان نه‌زانی.
لای خۆیه‌وه "لین جۆنسۆن"ی دایكی ئه‌و كچه منداڵه رایگه‌یاند"كچه‌كه‌م ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌دایه بۆ چاودێری كردنی حاڵه‌ته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ به‌به‌رده‌وامی تووشی پژمین بووبوو، پژمینهكهش لهخولهكێكدا پانزهجار بوو به‌بێ وه‌ستان.
دایكی كچه‌كه دوپاتیشی كرده‌وه"لۆرین به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆ له‌ماوه‌ی 36 سه‌عاتدا پژمینهكهی كه‌م بوه‌وه تا به‌ته‌واوی وه‌ستاوه".
لۆرین له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو تووشی پژمینی به‌رده‌وام بوو، پزیشكانیش له‌سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه چون مه‌سه‌له‌كه ته‌نها حه‌ساسیه‌ت بێت‌و ویستیان له‌و رووه‌وه به‌به‌كارهێنانی "ستروید"و ڤاكسین چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو".
ئه‌وه‌بوو له مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو پزیشكان نه‌خۆشیه‌كه‌ی لۆرینیان ته‌شخیس كرد به‌وه‌ی تووشی جۆره به‌كتریایه‌كی ده‌گمه‌ن بووه لهقورگیدا، كه ئه‌وه‌ش ده‌رهاویشته‌ی خراپی هه‌یه بۆ ده‌ماره‌كانی مێشك، كه پژمینی به‌رده‌وام یه‌كێكه له‌و ده‌رهاویشتانه‌ی ئه‌و كچه تووشی بووبوو.
دواتر پزیشكان ڤاكسینی پلازمایان به‌كارهێنا له‌رێگه‌ی ده‌ماره‌وه بۆ لۆرینو بۆ ماوه‌ی 20 سه‌عاتی به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتووبوو له‌راگرتنی پژمینه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌كه‌و ئه‌وه‌ش هیوایهكو به‌ڵگه‌یه‌كی به‌خشی به‌سه‌ركه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنه‌كه.
xandan

له‌سه‌ر هێڵ نییه







DaStaKant XoSh GyaNa Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
