❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / slaw tkaya raporteky kurdim dawet

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-13 23:51:33

beautiful soul
خونچەی نوێ
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-13
دواترین سه‌ردان: 2014-02-16
په‌یامه‌كان: 98
WindowsXPMSIE

slaw tkaya raporteky kurdim dawet

          slaw izizanm chonn ?? tkaya   
  Raporteky kurdim dawet lasar jugrafeyay
   regaw ban (regay wishkani)hewadarm walamm bdanawa
swpastan dakam  heway taman drezhi bo hamutan

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن beautiful soul (2010-03-14 11:38:05)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-14 21:21:16

beautiful soul
خونچەی نوێ
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-13
دواترین سه‌ردان: 2014-02-16
په‌یامه‌كان: 98
WindowsXPMSIE

Re: slaw tkaya raporteky kurdim dawet

سلاو بةريزان بؤ وةلامى برسيارةكةم نادةنةوة !!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-16 08:45:54

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: slaw tkaya raporteky kurdim dawet

سڵاو

فه‌رموو ئازیزم ئه‌مه‌ بابه‌تێکه‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێت بۆت..



كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر پێكهاته و دیزاینكردنی ڕێگاوبانه‌كان

له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرنگی تۆڕی ڕێگاكان و ئه‌و خه‌رجی یه‌ زۆره‌ی تێیان ده‌چێ په‌ره‌پێدانی چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاواز بۆ دیزاین كردنی پێكهاته‌ی ڕێگاكان گرنگی یه‌كی زۆری هه‌یه‌. به‌كارهێنانی ئه‌م ڕێگایانه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی یه‌كانی خاكه‌كه‌ و مادده‌ به‌كارهاتووه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و كێش و هێزه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر ڕێگاكه‌ و كاریگه‌ری ئاووهه‌وا و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر ده‌گۆڕڕێت.

جۆره‌كانی پێكهاته‌ pavement ی ڕێگاكان


سێ جۆری سه‌ره‌كی پێكهاته‌ Pavment ی ڕێگامان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م: پێكهاته‌ قیری یه‌ نه‌رمه‌كان Flexible Pavements
دووه‌م: پێكهاته‌ كۆنكرێتی یه‌ ڕه‌قه‌كان Rigid Pavements
سێیه‌م: پێكهاته‌ تێكه‌ڵه‌كان Composite Pavements


یه‌كه‌م: پێكهاته‌ قیری یه‌ نه‌رمه‌كان Flexible Pavements

سێ ڕێگه‌مان هه‌یه‌ بۆ داڕشتنی ئه‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌:

1. پێكهاته‌ قیری یه‌ ته‌قلیدی یه‌كان Conventional Flexible Pavement
2. پێكهاته‌ ته‌واو قیری یه‌كان Full-Depth Asphalt Pavement
3. ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه‌ به‌ردی قیری یان تێدایه‌ Conventional Rock Asphalt Mats-CRAM


1.پێكهاته‌ قیری یه‌ ته‌قلیدی یه‌كان Conventional Flexible Pavement
ئه‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌ له‌ سێ چینی سه‌ره‌كی پێكدێن كه‌ بریتین له‌: چینی ڕووكه‌ش (گڵ یان قیر) Surface course، چینی سه‌ره‌كی Base course و چینی تێكه‌ڵه‌ Subbase course.
چینی ڕووكه‌ش ده‌بێ له‌ باشترین و به‌هێزترینی مادده‌كان پێكبێ و له‌ چینه‌كانی ژێر خۆی پته‌وتربێت چونكه‌ ئه‌و هێزه‌‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوونی سه‌یاره‌ بارهه‌ڵگره‌ قورسه‌كاندا ده‌خرێنه‌ سه‌ر پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌ به‌هۆی چینی ڕووكه‌شه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ چینه‌كانی ژێره‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ خاكه‌ ئه‌سڵی یه سروشتی یه‌‌كه‌ی ژێر پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌. خاكه‌ ئه‌سڵی یه‌كه‌ subgrade یش‌ ده‌بێ پێشتر په‌ستێورابێ بۆ ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی هێزه‌كان بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ بتوانن شكست به‌ پێكهاته‌كه‌ بێنن.






وێنه‌ی 1: پێكهاته‌ی قیری نه‌رم، سه‌رچاوه‌: سایتی PTC
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-db52977e4a.jpg

2. پێكهاته‌ ته‌واو قیری یه‌كان Full-Depth Asphalt Pavement
ئه‌م پێكهاتانه‌ له‌ چینێك یان زیاتری تێكه‌ڵه‌ی قیری گه‌رم Hot Mix Asfalt پێكدێن. هه‌موو قیره‌كه‌ هه‌ر یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر خاكه‌ ئه‌سڵی یه‌كه‌ داده‌ڕێژرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی چینی سه‌ره‌كی یان تێكه‌ڵه‌ به‌كاربێ. به‌پێی ی بارودۆخی شوێنه‌كه‌ ده‌كرێ خاكه‌كه‌ هیچ ده‌ستكاری نه‌كرێ و یه‌كسه‌ر قیره‌كه‌ی له‌سه‌ر دابڕێژرێ یان خاكه‌كه‌ بپه‌ستێورێ ئینجا قیره‌كه‌ی له‌سه‌ر دابڕێژرێ.

ئه‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌ به‌ باشترین جۆر ده‌ژمێررێن بۆ ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ ئوتۆمبێلی بارهه‌ڵگری قورسیان زۆر پیاده‌ڕوات.
له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ چینی تری تیانی یه‌ جگه‌ له‌ قیر. ئاو له‌ناو پێكهاته‌كدا قه‌تیس ده‌خواته‌وه‌ و ڕۆناچێته‌ جینه‌كانی ژێره‌وه‌ و شكست به‌ پێكهاته‌كه‌ بێنێ یان درز له‌ قیرتاوه‌كه‌دا دروست بكات. جگه‌ له‌مه‌ پێكهاته‌كه‌ زۆر باشتر به‌رگه‌ی‌ شێداری و زووقم و سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌گرێ.
باشی یه‌كی تری ئه‌م پێكهاتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاتی پێویست بۆ داڕشتنیان زۆر له‌ جۆره‌كانی تر كورتتره‌.

3.ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه‌ به‌ردی قیریی یان تێدایه‌ Conventional Rock Asphalt Mats-CRAM
ئه‌م‌ پێكهاتانه‌ له‌ چوار چین پێكدێن، چینه‌كانی سه‌روو و خواروو كه‌ له‌ قیری گه‌رم‌ پێكدێن و چینه‌كانی ناوه‌ڕاستیش كه‌ له‌ تێكه‌ڵه‌ی به‌رد و چه‌و و گڵ پێكدێن. باشی ئه‌م شێوازه‌ی دروستكردنی ڕێگایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چینه‌ قیری یه‌كان ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هێز و كێشه‌ ستوونی یه‌كانی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ڕۆچوونی پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

باشترین تایبه‌تمه‌ندیه‌‌كانی ئه‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌ ئه‌مانه‌ن:

- له‌به‌ر بوونی چینی به‌رد و چه‌و تیایاندا ئاو له‌ ناو پێكهاته‌كه‌دا نامێنێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ ئاسانی ئاوه‌ڕۆ دروستده‌بێت و ئاو مه‌ترسی نابێ بۆ شكست پێهێنانی پێكهاته‌كه‌.
- چینه‌ قیریه‌كه‌ی ژێره‌وه‌ ڕێگه‌ له‌ دزه‌كردنی مادده‌ی پیسكه‌ر ده‌گرێ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ خاكه‌كه‌ی ژێره‌وه‌دا هه‌بن و ئه‌گه‌ر بێنه‌ ناو پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌وه‌ تووشی گرفتی بكه‌ن.
- ئه‌و قیره‌ی كه‌ له‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌دا به‌كاردێ ڤیسكۆستی زۆره‌‌ واته‌ جوان یه‌كتری گرتووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی درز و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قیره‌كه‌ كه‌متره‌ له‌ جۆره‌كانی تر.


دووه‌م: پێكهاته‌ی كۆنكرێتی یه‌كان یان ڕه‌قه‌كان Rigid Pavements


ئه‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌ له‌ ته‌نیا چینێك (شتایگه‌ر) ی كۆنكرێتی پێك دێن كه‌ یان هه‌ر یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر خاكه‌ سروشتی یه‌كه‌ داده‌نرێ یانیش چینێكی سه‌ره‌كی تێكه‌ڵه‌ی له‌ژێردا داده‌ڕێژرێ ئینجا كۆنكرێته‌كه‌ داده‌نرێ.

له‌كاتێكدا گرنگترین فاكته‌ر له‌ پێكهاته‌ قیری یه‌ نه‌رمه‌كاندا توانای به‌رگه‌گرتنی خاكه‌ سروشتی یه‌كه‌یه‌، پته‌وی و ڕه‌قی كۆنكرێته‌كه‌ گرنگترین فاكته‌ره‌ له‌ دیزاینكردنی پێكهاته‌ كۆنكرێتی یه‌ ڕه‌قه‌كاندا.

ئه‌م پێكهاتانه‌ له‌ ناوچه‌ سارده‌كانی ئه‌وروپا و ڕوسیا و ئه‌مریكادا زۆر به‌كاردێن، چونكه‌ قه‌راغه‌كانی نێوان شتایگه‌ره‌كان به‌رگه‌ی گۆڕانه‌ گه‌وره‌كانی پله‌ی گه‌رمی ده‌گرن كه‌ له‌ وه‌رزێكی ساڵ بۆ وه‌رزێكی تر یان له‌ نێوان شه‌و و ڕۆژدا ڕووده‌دات.

دیزاین كردنی ئه‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌ش به‌پێی بڕی ترافیك و ڕێژه‌ی ئوتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌ قورسه‌كان ده‌گۆڕڕێ.

گرنگی دانانی چینی سه‌ره‌كی:
دانانی چینی سه‌ره‌كی له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا گرنگی یه‌كی زۆری هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌:
- كۆنترۆڵكردنی دزه‌كردنی ئاوی ژێر زه‌وی و قوڕ و لیته‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی نێوانه‌كانی نێوان شتایگه‌ره‌كانه‌وه‌
- به‌رگرتن به‌ كاریگه‌ری خراپی سه‌هۆڵبه‌ندان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌ له‌ ووڵاته‌ سارده‌كاندا.
- باشتر ده‌رچوونی ئاوه‌ڕۆی باراناوو لافاو و نه‌مانه‌وه‌ی له‌ناو جه‌سته‌ی پێكهاته‌كه‌دا.
- ڕوونه‌دانی چوونه‌وه‌یه‌ك Shrinkage و هه‌ڵئاوسان Swell.
- كه‌می كاتی پێویست بۆ درووستكردن و داڕشتنی پێكهاته‌كه‌.





وێنه‌ی 2: پێكهاته‌ی كۆنكرێتی ڕه‌ق، سه‌رچاوه‌: سایتی PTC
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c05861413b.jpg



سێیه‌م: پێكهاته‌ تێكه‌ڵه‌كان Composite Pavements

ئه‌م پێكهاتانه‌ چینی قیریش و چینی كۆنكرێتیشیان تێدایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ چینه‌ قیری یه‌كه‌ له‌سه‌ر شتایگه‌ره‌ كۆنكرێتی یه‌كان داده‌ڕێژرێ و ده‌بێته‌ ڕووكه‌ش Ovelay ێك بۆیان. ئه‌م جۆره‌ پێكهاتانه‌ له‌كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگا ستراتیژیه‌ كۆنكرێتیه‌كاندا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی كێشی سه‌یاره‌ قورسه‌كانیان هه‌بێ به‌كاردێن.



وێنه‌ی 3: پێكهاته‌ی تێكه‌ڵ، سه‌رچاوه‌: سایتی PTC
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c99c5b0aad.jpg


پرنسیپه‌كانی دیزاین كردنی ڕێگاكان

زۆرن ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه‌ كار له‌توانای به‌رگه‌گرتنی پێكهاته‌ی ڕێگاكان ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌م فاكته‌رانه‌ش به‌ گۆڕانی كات و شوێن گۆڕانكاری زۆر به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، ئه‌مه‌ وا ده‌كات كه‌ دیزاین كردنی پێكهاته‌ی ڕێگاكان كارێكی ئاڵۆزبێت. لێره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی ئه‌و فاكته‌رانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دیزاین كردن و شێوه‌پێدانی ڕێگاكانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ڕێگاكان:

1.ترافیك: ترافیك گۆڕڕاوێكی سه‌ره‌كی یه‌، ئه‌و هێزانه‌ی جۆری ترافیكه‌كه‌ ده‌یخاته‌ سه‌ر ڕێگاكه‌ هێزی جێگیر (ستاتیكی) یش و جوڵاو (دینامیكی) یشیان تێدایه‌. ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ ترافیك ده‌یانخاته‌ سه‌ر پێكهاته‌ی ڕێگاكه به‌ هۆی خه‌مڵاندنی چۆنێتی دابه‌شبوونی كێشه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كه‌‌دا بڕه‌كانیان ده‌دۆزرێته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی دابه‌شبوون و بڕی ئه‌م هێزانه‌ش بدۆزینه‌وه‌ پێویستیمان به‌ زانینی جۆرو ژماره‌ی ئه‌و سه‌یارانه‌ هه‌یه‌ كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌ ته‌مه‌نی دیزاینی Design Period ی ڕێگاكه‌دا به‌ڕێگاكه‌دا بڕۆن.‌ ڕێژه‌ی سه‌یاره‌ قورسه‌كان و چۆنێتی به‌ستنه‌وه‌ی تایه‌كانیشیان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ پێكهاته‌ ئه‌كسلیه‌ جیاوازه‌كاندا Axel configurations زۆر گرنگه‌

زانراوه‌ كه‌ له‌هه‌موو ووڵاته‌كانی دنیادا ده‌سه‌ڵاتتدارانی ئه‌و ووڵاته‌ سنوورێك بۆ قورسایی ئه‌كسلی سه‌یاره‌كان داده‌نێن ( بۆ نموونه‌ له‌نه‌رویج 10 ته‌نه‌)، به‌ڵام هێشتا زانیاریمان ده‌رباره‌ی چۆنێتی دابه‌شبوونی هێزی ئه‌كسله‌كان و زیاد په‌ستاندن و په‌ستانی هه‌وای ناو تایه‌كان كه‌مه‌. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ڕابردوو بكه‌ین ده‌بینین ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ سه‌یاره‌ی قورستر و قورستر درووستكراون به‌مه‌ش كێشی ئه‌كسله‌كان و په‌ستانی هه‌وای ناو تایه‌كان تا هاتووه‌ زیاتری كردووه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌م دوو فاكته‌رانه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ داهاتوودا زیاتریش ببن و ده‌بێ له‌ كاتی دیزاینكردنی ڕێگا نوێكاندا حسابیان بۆ بكه‌ین. .

2. پانی ئوتومبێله‌كان و پانی تایه‌كانیان له‌گه‌ڵ خێرایی لێخوڕین: زانینی پانی سه‌یاره‌كان و پانی تایه‌كانیشیان زۆر گرنگه‌ له‌ كاتی دیزاینكردندا، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ ده‌توانین ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی كه‌ تایه‌كان و ڕووی ڕێگاكه‌ی تیادا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون بدۆزینه‌وه‌.

ئه‌وسنوری خێرایی یه‌ش كه‌ له‌ كاتی دیزاینكردندا بۆ ڕێگاكه‌ دیاری ده‌كرێ زۆر گرنگه‌ بۆ دیاریكردنی ئه‌ستورایی چینه‌كانی پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌، چونكه‌ به‌زیادبوونی خێرایی په‌ستان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌ كه‌مترده‌بێته‌وه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ له‌ شوێنه‌كانی وه‌ستانی ئوتومبێله‌كان و پاركه‌كان و شوێنی یه‌كتر بڕینی ڕێگاكانداCrossings ئه‌ستورایی پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌ زیاتربێت له‌ شوێنه‌كانی تر.

3. كه‌ش و هه‌وا: كه‌ش گۆڕاوێكی زۆر گرنگه‌ كه‌ ده‌بێ له‌كاتی دیزاینكردنی ڕێگاكاندا به‌هه‌ند وه‌ری بگرین. فاكته‌ره‌كانی ئاوو هه‌وا وه‌ك بۆ نموونه‌ پله‌ی گه‌رمی و تیشكدانه‌وه‌ و باران و به‌فر و زوقم (شه‌خته‌) و سه‌هۆڵبه‌ندان هه‌موویان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر توانای به‌رگه‌گرتنی پێكهاته‌ی ڕێگاكان و دۆخی ڕێگاكان هه‌یه‌. جگه‌ له‌مه‌ گۆڕان له‌ ئاووهه‌وادا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ڕێگاكان هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و سووڕی به‌ستن و گه‌رم بوونه‌وانه‌ی كه له‌ وه‌رزێكی ساڵه‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای خۆی و‌ له‌ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێكیشدا ڕووده‌ده‌ن. جگه‌ له‌مه‌ش گۆڕانه‌كانی ئاووهه‌وا له‌ ڕۆژێكه‌وه‌ بۆ ڕۆژێكی ترو له‌وه‌رزێكی ساڵه‌وه‌ بۆ هه‌مان وه‌رزی ساڵێكی تر ده‌گۆڕڕێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ له‌كاتی دیزاینكردندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاووهه‌وا له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوودا دیزاین بكه‌ین و هه‌روه‌ها حیساب بۆ ڕێژه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كه‌شه‌ سه‌خته‌كانیش بكه‌ین كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌داهاتوودا ڕووبده‌ن.

4. باری خاكه‌ سروشتی یه‌كه‌ی ژێر ڕێگاكه‌: بارو دۆخی چینه‌كانی خاكه‌ سروشتی یه‌كه‌ی كه‌ پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌ی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ‌ گۆڕڕاوێكی سروشتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ دیزاینكردنی پێكهاته‌ی ڕێگاكان. توانای به‌رگه‌گرتنی خاكه‌ سروشتی یه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه‌ بۆ چینه‌كانی پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌ دیاریكراوه‌ گرنگی یه‌كی زۆری هه‌یه‌. شتێكی ئاسایی یه‌ كه‌ باری خاكه‌ سروشتی یه‌كه‌ی ژێر ڕێگاكه‌ له‌ شوێنی شاخاوی بۆ شوێنێك كه‌ له‌ گڵێكی شێدار پێكهاتووه‌ جیاوازی زۆری هه‌بێ‌، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رچاوگرتنی شیوه‌ی خاكه‌كه‌ له‌كاتی دیزاینكردندا زۆر گرنگه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ده‌بێ بار و دۆخی خاكه‌كه‌ بپشكنرێ و به‌پێی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه‌ به‌درێژایی هێڵی ڕێگاكه‌ له‌ خاكه‌كه‌دا هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دروست له‌ كۆمه‌ڵێك پارچه‌ی جیاوازدا پۆلێن بكرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ده‌ریانخست كه‌ خاكه‌كه‌ پێویستی به‌ باشكردن هه‌یه‌ ئه‌وا ده‌توانرێ خاكه‌كه‌ به‌هۆی په‌ستاوتنیه‌وه‌ یان به‌هۆی به‌هێزكردنیه‌وه‌ به‌هۆی چیمه‌نتۆ یان زفته‌وه‌ یان هه‌چ مادده‌یه‌كی كیمیاوی Chemical Stabilization تره‌وه‌ كه‌ كه‌سانی شاره‌زا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.

5. مادده‌كانی پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌: ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ له‌ پێكهاته‌ی ڕێگاكه‌دا به‌كارده‌هێنرێن گۆڕڕاوێكی سه‌ره‌كین له‌ دیزاینكردندا. به‌زۆری ئه‌و ماددانه‌ به‌كارده‌برێن كه‌ له‌ناوچه‌ی نزیك ڕێگاكه‌دا هه‌ن و له‌به‌رئه‌وه‌ جۆری ئه‌و لم و گڵ و به‌ردانه‌ی له‌ پێكهاته‌ی ڕێگاكاندا به‌كاردێن له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕێگایه‌كی به‌ كه‌ڵك و به‌كه‌مترین خه‌رجی بنیات بنێین پێویسته‌ زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌و ماددانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن په‌یدابكه‌ین.

6. خه‌رجی: خه‌رجی فاكته‌رێكی گرنگه‌ له‌ هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی بیناكردندا. له‌به‌رئه‌وه‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت ئه‌وه‌ بێت كه‌ چۆن بتوانین به‌ گونجاوترین خه‌رجی ڕێگاكه‌ بنیات بنێین. به‌مه‌ مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نی یه‌ كه‌ نابێ پاره‌ی زۆر خه‌رج بكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌چۆن بتوانین ڕێگاكان به‌ ستانداردی باش و خه‌رجی كه‌م دروست بكه‌ین


تۆماركردنی ژماره‌ و قورسایی ترافیك

بۆ دیزاینكردنی پێكهاته‌ی ڕێگاكان بڕی ترافیك (ژماره‌ی سه‌یاره‌كان) و قورسایی ترافیك (كێشی ئه‌و سه‌یارانه‌ی ڕێگاكه‌ به‌كارده‌هێنن) دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كین. زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌مانه‌ ده‌توانرێ به‌هۆی چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه‌ ده‌ست بكه‌وێ: ساده‌ترین ڕێگه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بڕی ترافیك‌ ژماردنێكی ئاسایی ئه‌و سه‌یارانه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژێكدا به‌ ڕێگاكه‌دا ده‌ڕۆن به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌‌وه‌ بڕی ترافیكی گشتی بخه‌مڵێنرێ و به‌ YDT واته‌ ترافیكی ساڵانه‌ له‌شه‌وو ڕۆژێكدا ده‌رببڕڕێ.

به‌ ژماردنی ئه‌و سه‌یاره‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ به‌ ڕێگاكه‌دا تێده‌په‌ڕن به‌ چاو یان به‌هۆی ده‌زگای تایبه‌ته‌وه‌ ده‌توانین قورسایی ترافیك وه‌كو ڕێژه‌یه‌ك له‌ بڕی ترافیكی گشتی YDT بدۆزینه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ بیزانین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و سه‌یارانه‌ی كه‌ كێشیان له‌ 3 ته‌ن زیاتر به‌ سه‌یاره‌ی قورس حیساب ده‌كرێن.

له‌ ووڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا ژماردنی ئۆتۆماتیكی به‌هۆی ده‌زگای تایبه‌تی هه‌ستیاره‌وه‌ كه‌ له‌ ژێر قیره‌كه‌دا داده‌مه‌زرێنرێ ئه‌نجام ده‌درێ. به‌هۆی ئه‌م ده‌زگا هه‌ستیارانه‌وه‌ ده‌توانرێ جۆری سه‌یاره‌كانیش دیاری بكرێ و له‌ویشه‌وه‌ ده‌توانرێ ڕێژه‌ی سه‌یاره‌ قورسه‌كان بخه‌مڵێنرێ.

بۆ دیاریكردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌نگی ئه‌كسلی سه‌یاره‌ تێبه‌ڕبووه‌كان به‌ڕێگاكه‌دا دوو كێبڵی كارۆپه‌ستانی Piezoelectric له‌ ژێر قیرتاوی ڕێگاكه‌دا به‌ دووری 3 مه‌تر له‌ یه‌كتره‌وه‌ ده‌نێژرێن. ئه‌و سیگناڵه‌ی كێبڵه‌ كارۆ په‌ستانی یه‌كان ده‌ینێرن كاتێك سه‌یاره‌یه‌كیان به‌سه‌ردا ده‌ڕوات به‌پێی ئه‌و په‌ستانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كێبڵه‌كان ده‌گۆڕڕێ‌. تێكڕای ئاستی ئه‌و سیگناڵانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی سه‌عاتێكدا به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی سه‌یاره‌ بچووكه‌ سوكه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ر كێبڵه‌كاندا ده‌ڕۆن ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ دیاریكردنی سه‌نگی ئه‌كسلی سه‌یاره‌ تێپه‌ڕبووه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌و سه‌عاته‌دا. له‌ زۆربه‌ی ووڵاته‌كانی جیهاندا ئێستا ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌جیاتی سیسته‌مه‌ كۆنه‌كان كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كێشی كارۆموگناتیكی كاریان ده‌كرد به‌كارده‌هێنرێ.

ئه‌م ڕێگه‌ نوێ یه‌ پێویست به‌ وه‌ستانی ئوتومیله‌كان ناكات بۆ زانینی كێشی ئه‌كسله‌كانیان، به‌ڵكو هه‌ر له‌كاتی تێپه‌ڕینی ئاسایی سه‌یاره‌كان به‌ ڕێگاكه‌دا پێوانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ زۆر چالاكتر و بێ كێشه‌تره‌. جگه‌ له‌مه‌ش كێشانی ستاتیكیش هێشتا له‌ هه‌ندێ ووڵاتدا (وه‌كو كوردوستانی خۆمان) به‌كارده‌هێنرێ كێشانی ستاتیكی واته‌ سه‌یاره‌كان یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ ڕاده‌گیرێن و ده‌برێنه‌ سه‌ر قه‌پان بۆ ئه‌وه‌ی بكێشرێن و قورسایی ئه‌كسله‌كانیان بدۆزرێته‌وه‌ تا بزانرێ ئاخوا كێشی ئه‌كسله‌كانیان له‌ سنوری دیاریكراو زیاترنین.

له‌ زۆر ووڵات لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ر به‌راوردكردنی ئه‌م دوو سێوه‌ی كێشانانه‌ كراون. لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ جیاوازی له‌نێوان ئه‌م دووانه‌ له‌ +%15 ه‌وه‌ بۆ -%15 ده‌گۆڕێ


وه‌رگیراوه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-16 19:54:20

beautiful soul
خونچەی نوێ
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-13
دواترین سه‌ردان: 2014-02-16
په‌یامه‌كان: 98
WindowsXPMSIE

Re: slaw tkaya raporteky kurdim dawet

zoor supas barezm mamnum heway taman drizhit bo dakhwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net