❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیارییه‌كانی منداڵانی به‌ریتانیا جێگای پێكه‌نینه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-15 18:13:26

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

زانیارییه‌كانی منداڵانی به‌ریتانیا جێگای پێكه‌نینه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-62badb59dc.jpg

PNA- ئه‌نجامی راپرسییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی زانیاری لای منداڵانی به‌ریتانیا بووه‌ جێگای سه‌رسوڕمانی زانا و توێژه‌رانی ئه‌و وڵاته‌.

تۆڕی هه‌واڵی (BBC)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، بنكه‌ی شاری زانست له‌ به‌ریتانیا راپرسییه‌كیان له‌سه‌ر ئاستی زانیاری منداڵانی به‌ریتانیا ئه‌نجامداوه‌، كه‌ ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌ جێگای پێكه‌نین و سه‌رسوڕمانه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر (بام وادیل) كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی راپرسییه‌كه‌، وتویه‌تی: "منداڵێك له‌ نێو 10 منداڵی به‌شداربووی راپرسییه‌كه‌، شازاده‌ (ئه‌لیزابێسی دووه‌م)ی به‌ داهێنه‌ری ته‌له‌فۆن داناوه‌، هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ (چارڵز داروین)، (نویڵ ئادمۆندز)یان به‌ دروستكاری ته‌له‌فۆن داناوه‌، هه‌وره‌ها منداڵێك له‌ نێو 20 منداڵدا پێی وایه‌ بزنسمانی به‌ریتانیایی (رێچارد برانسۆن) یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ كه‌ چۆته‌ سه‌ر رووی مانگ".

دكتۆر بام روونیكردۆته‌وه‌، هه‌ندێك له‌ منداڵه‌كانیش پێیان وابووه‌ (ئیسحاق نیوتن) ئه‌مه‌ریكای دۆزیوه‌ته‌وه‌ و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی ئینته‌رنێتیشه‌.

له‌ ئه‌نجامه‌كاندا ئاماژه‌ دراوه‌ به‌وه‌ی كه‌ 60%ی منداڵانی به‌شداربووی ئه‌و راپرسیه‌ كه‌ له‌ شاری زانستی به‌ریتانیا له‌م مانگه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ رێگه‌ی تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پێیانوایه‌ ئیسحاق نیوتن ئاگری دۆزیوه‌ته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌یه‌شیاندا زۆرینه‌ی منداڵه‌كان حه‌زیان له‌ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی (نۆبل)ی زانستییـه‌ نه‌ك سه‌ركه‌وتنیان له‌ كێبڕكێی (ئێكس فاكتۆر) كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی به‌ریتانیاییه‌ بۆ گۆرانی گوتن و له‌ هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی (ئه‌مه‌ریكان ئایدل)ـه‌.
ئه‌م راپرسیه‌ به‌ به‌شداری پێكردنی 1000 منداڵ كۆتایی به‌ كاره‌كه‌ی هێناوه‌ كه‌ ته‌واوی منداڵه‌كانیش قوتابی بوون، له‌ باره‌ی ئه‌نجامی راپرسیه‌كه‌ش، دكتۆر (باو وادیل) له‌ شاری زانستی گوتوویه‌تی: به‌راستی هه‌ندێك له‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راپرسیه‌ زۆر خه‌نده‌داره‌، چونكه‌ منداڵه‌ قوتابییه‌كان بایه‌خ به‌ توانایی به‌دواداچوون و ئاشكراكردنی زانستی وجودی خۆیانه‌وه‌ نین، به‌ڵكو گرنگی و بایه‌خ به‌ ئه‌فسانه‌، موزیك، وه‌رزش ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هیچ بایه‌خێك به‌ بواری زانستی نه‌درێت له‌لایه‌ن قوتابییانه‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ قوناغی خوێندنی پێش ئاماده‌یی تووشی گیروگرفتی زانستی ده‌بنه‌وه‌.











PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net