.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















حەوت جار خۆمم بینى
یەکەم جار:
کەلەباوکمەوە چوومە ناو دایکمەوە
دووەم جار:
کەبووم بە دانیشتووى سەر زەوى
سێ یەم جار:
کە بە چەقۆکانى زەمەن خەتەنە کرام
چوارەم جار:
کەلەخەوما نە خەوتبووم
پێنجەم جار:
کە ئاوێنە تەماحى تێکردم
شەشەم جار:
کە لە شەوى هەنگوینیا بە تەنیا هەر خۆم بووم
حەوتەم جار:
کە خۆمم نەبینییەوە
جارێکى تریش خۆمم بینى
خۆمم بینى کە بە تەنیا خستمیانە قەبرێکى دوو نەفەرییەوە
ئاخر من
من دەمەوێت لە سێ شوێنا بمرم
یەکەم شوێن:
لە ناوەڕاستى گەردێک ئاودا.
دووەم شوێن:
لە پشتى باوکما ڕاست نەبمەوە.
سێ یەم شوێن:
لە ناو سکى دایکما لە بار بچم.
گەر ئەمانە نەکران
گەر ئەمانە نەکران
گەرەکمە لە یەک شوێندا بمرم
گەرەکمە لە یەک شوێندا بمرم،ئاخر ئەم عادەت بونانە زۆر قورسن
هەرچى دەکەم عادەت ناگرم بەم هەناسەدانانەوە
خێرا خێراش موعتاد دەکرێم
موعتاد دەکرێم بە شتێک کە پێى دەڵێن ژیان
خێرا لە توڕەیم توڕە دەبم و
هەموو پەرداخەکانى ماڵەوە دەشکێنم
دەرگاى حەوشە بە لەقە دا دەخەم
زۆر بە جدى دەڕشێمەوە
لە سوچێکدا تێر تێر دەگریم
دێمە دەرەوە
کیفى پارەکەم دەردەکەم و
بە سایەق تەکسییەکە دەڵێم بڕۆ
بڕۆ بڕۆ..................................................بڕۆ
خێرا بڕۆ و لێرە مەوەستە
پێى دەڵیم بیخەرە سەر گۆرانییەکى حیزانە
و
لە جامى تەکسییەکەوە
زۆر بێ عەقڵانە حەز لە کچێک دەکەم
کە جارێکى تر نایبینمەوە
ئەمانە دەکەم و هەر عادەت ناگرم
عادەت ناگرم بەم ژەمانەوە
بۆ بەیانیان:
وێنەى لاسکى کاهوویەک ،بە کوپێک هەواوە
بۆ نیوەڕوان:
چنگێک ئاو لەسەر دیوى ڕۆژنامەیەک
بۆ عەسران:
تەنها توێکڵى هێلکەیەک دەخۆم
بۆ ئێوارە:
سێبەرى قاشێک پەنیر بەچەند لاپەڕەیەکى سپى یەوە
بۆ پێش خەوتن:
خۆ ئامادەکردن بۆ خەو بینینێک کە ناکرێت ئێستا باسى بکەم
و
ناشکرێت پێت بڵێم
هەر عادەت ناگرم
یەکسەر دەوەستم و
بەدرۆوە بە پیاویک دەڵێم
سەعات چەندە؟ واتە کاتژمێر چەندە؟
زۆر پیاوانە بە ژنێک دەڵێم
تۆ زۆر ڕۆمانسیت
وا دەکەم و هەر عادەت ناگرم
شتى تریش دەکەم و هەر عادەت ناگرم بەم عادەتانەوە
ماسیحەیەکى درێژتر دەکڕم و
مۆلیدەکە هەڵدەدەمەوە
فیلمێک بە نێکست نێکست سەیر دەکەم
ژمارەیەکى هەڵە لێدەدەم و
دەڵێم ئەلوو
دەڵێم قەیچێکە با ببین بە هاوڕێ
دواى دوو نامە و
دواى دوو ڕۆژ و
دواى دوو درۆ و
دواى دوو شتى تر
دەڵێم تۆ زۆر سێکسیت
پێى دەڵێم قەیچێکە با بت بینم
یەکسەر بیرى مێردەکەیم دەکەوێتەوە و بیرکردنەوەکەم دەگۆڕێت و
تاقەتم لە سێ شت نامێنێت
یەکەم شت:لە مۆبایلەکەم
دووەم شت: لە هەناسەدان
سێ یەم شت:لە هەردوکییان
یەکسەر یەک تۆزى پێدەچێت دەگەمە بازاڕ
یەکسەر یەک تەن پارە دەدەم بە ئاوێنە
لە بەرزایى تەنیایمەوە ئاوێنەکەم بەر دەبێتەوە
لە بازاڕ دەگەڕێمەوە
خۆم موعتاد دەکەم بەم جادانە
لە کۆتایى ڕێگادا، تەنها پڕ بە چنگم گوو دەخۆم
جەستەم دەدەمە دەست بۆشایى
دڵم وا فێر دەکەم هەر هیچ نەبێت کەمێک لێ بدات
لە پارچەیەکى ئاوێنەکەمەوە سەرێک دەردەکەم
دەستێکى تەڕ دەهێنم بە سەرما و
بە خۆم دەڵێم
من دەمەوێت لە دوو شوێنا بژیم
یەکەم شوێن:لە بێ مادەیدا ،لەو شوێنەدا کە هیچى لێ نییە و هیچ هیچ لێرە ناچێت
دووەم شوێن:لەو شوێنەدا کە دەمەوێت لە یەک شوێندا بژیم.
ئاریان ئهبوبهکر

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet har sarkawto bet azezm

لهسهر هێڵ نییه









zor supas barezim dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla
لهسهر هێڵ نییه