.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














گرووپی جووڵان له فیستیڤاڵی فه‌جر گۆرانی كوردی پێشكه‌ش كرد 
مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ گرووپی موزیكی "جووڵان"ی كورده‌كانی كرمانجی باكووری خوراسان، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر گۆرانی كوردی پێشكه‌ش كرد.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، گرووپی موزیكی "جووڵان"ی كورده‌كانی كرمانجی باكووری خوراسان به ده‌نگی مووسی ئه‌لره‌زا وه‌لی نیژاد، له به‌شی كێبڕكێی بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی فه‌جر، سێ گۆرانی كوردی له فه‌رهه‌نگسه‌رای ئه‌ره‌سبارانی تاران پێشكه‌ش كرد.
گرووپی موزیكی جووڵان ساڵی 1989 به سه‌رپه‌ره‌ستی مووسی ئه‌لره‌زا وه‌لی نیژاد، له شاری شیروان سه‌ر به پارێزگای باكووری خوراسان دامه‌زراوه و تا ئێستا خه‌ڵاتی جۆراوجۆری له به‌شی تاكژه‌نی و پێكه‌وه ژه‌نینی گرووپ له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كان به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: دوو خه‌ڵات له فیستیڤاڵی سه‌رتاسه‌ری موزیكی شیراز ـ له ساڵی 2004، دوو خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی موزیكی خوڕه‌م ئاباد ـ له ساڵی 2007، دوو خه‌ڵاتی پارێزگایی له فیستیڤاڵی خوراسانی گه‌وره ـ له ساڵی 2002 و سێ پله‌ی شارستانی له فیستیڤاڵی شیروان.
موزیكژه‌نی كوردی كرمانجی باكووری خوراسان "مووسی ئه‌لره‌زا وه‌لی نیژاد" ساڵی 1964 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی موزیكزانی شاری شیروان له دایك بووه. هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه فێربوونی موزیك و ژه‌نینی ئامێری تار و دووتاری له لای باوكییه‌وه سوڵتان ره‌زا وه‌لی نیژاد گڵیانی، باوه‌گه‌وره‌ی داوود عه‌لی به‌خشی گوڵ ئه‌فرووز، حه‌یده‌ر كاریگه‌ر و هه‌روه‌ها برا گه‌وره‌ی خۆی حوسێن ئاغا وه‌لی نیژاد فێربووه.
گرووپی موزیكی "جووڵان" له به‌شی كێبڕكێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
موزیكی فه‌جر سێ پارچه موزیكیان پێشكه‌ش كرد، له‌وانه:
ـ پارچه موزیكی یه‌كه‌م: "جه‌عفه‌ر قولی پهپ"، شاعیر: جه‌عفه‌ر قولی، ئاوازدانه‌ر: سوڵتان ره‌زا وه‌لی نیژاد گڵیانی، دابه‌شكردنی موزیك: مووسی ئه‌لره‌زا وه‌لی نیژاد.
ـ پارچه موزیكی دووه‌م: ئاوازی "كلێسه‌ی به‌ند به‌ڕبه‌ڕ"، ئاوازدانه‌ر: سوڵتان ره‌زا
وه‌لی نیژاد گڵیانی، شاعیر: دڵستان شاه ئیسماعیل، دابه‌شكردنی موزیك: مووسی ئه‌لره‌زا وه‌لی نیژاد.
ـ پارچه موزیكی سێیه‌م: "شاه خه‌تاب"، شیعر: شهمس ته‌بریزی، ئاوازدانه‌ر: سوڵتان ره‌زا وه‌لی نیژاد گڵیانی، دابه‌شكردنی موزیك: مووسی ئه‌لره‌زا وه‌لی نیژاد.
گرووپی موزیكی "جووڵان" له پێنج هونه‌رمه‌ند پێكهاتووه كه بریتین له:
مووسی ئه‌لره‌زا وه‌لی نیژاد ـ سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ، ئامێرژه‌نی دووتار و گۆرانیبێژ، ره‌زا ره‌زازاده ـ ئامێرژه‌نی دووتار، ئه‌سغه‌ر به‌رزین ـ ئامێرژه‌نی دووتار، ره‌زا وه‌لی نیژاد ـ ئامێرژه‌نی دووتار و عه‌لی وه‌لی نیژاد ـ ئامێرژه‌نی دووتار.
په‌یامنێر
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن كاكا (2010-03-20 10:04:00)


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه