.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














فیلمی ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا له هه‌ڵه‌بجه نمایش كرا 
مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا" دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد ره‌حیم زه‌بیحی، بۆ یه‌كه‌مین جار له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایش كرا.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی كوردستان ـ په‌یامنێر ـ فیلمی بڵندی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا" دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كورد ره‌حیم زه‌بیحی، بۆ یه‌كه‌مین جار به ئاماده‌بوونی ئه‌و سینه‌ماكاره له شاری هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمی كوردستان نمایش كرا.
فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نوئێل گریا" له به‌رنامه‌یه‌كی نمایش كردن‌دا بۆ رێز گرتن له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 17 و 18ی مارسی 2010 له كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆ له هۆڵی ئه‌حمه‌د موختار جاف له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایش كرا.
هونه‌رمه‌ندان و ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نۆئێل گریا" بریتین له: نووسه‌ری سیناریۆ، ده‌رهێنه‌ر: ره‌حیم زه‌بیحی. وێنه‌گر: ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی. ده‌نگهه‌ڵگر: ئه‌ره‌ستوو مه‌فاخری. مۆنتاژ: هیوا زه‌بیحی. موزیك: محه‌مه‌د سالاروه‌ند. ده‌نگدانان: حوسێن قورچیان. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: هێمن له‌تیف. جل و به‌رگ و دیكۆر: حه‌لیمه ئه‌حمه‌دزاده. میكیاژ: مریه‌م ئه‌حمه‌دزاده. سه‌رمایه‌گوزار: كۆمپانیای ئاربه‌با سازه. یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: بورهان ئه‌حمه‌دی، عوسمان ئه‌حمه‌دی، عه‌لا عه‌زیززاده. یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر: سیروان خزری، وه‌لید خالید عه‌لی، كاوات هادی. یاریده‌ده‌ری مۆنتاژ: كامه‌ران جاهیدی. یاریده‌ده‌ری ده‌نگهه‌ڵگر: رامیار سه‌لاح عه‌لی. فۆتۆگرافه‌ر و وێنه‌گری پشت سه‌حنه: سه‌لام حاجی عه‌لی. تایتێڵ: كامه‌ران جاهیدی. ئێتالۆناژ: محه‌مه‌د نووری. جێ به‌جێ كردن: هیوا له‌تیف، موختار ئه‌حمه‌دزاده، كارزان فارووق. مونشی سه‌حنه: كۆچه‌ر عه‌زیز. گواستنه‌وه: به‌رزان حامید، سه‌ریاس عه‌لی، سه‌لام عه‌لی، نه‌وشیروان محه‌مه‌د، واحید كفری، برایم فایه‌ق، عه‌بدوڵڵا عه‌لی. وه‌رگێڕ بۆ زمانی ئینگلیزی: محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی.
ئه‌كته‌ره‌كان: سه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید، جه‌لیل ره‌حمانزاده، شوان عه‌تووف، نه‌وزاد مه‌جید، نیگار به‌كر، ده‌وه‌ن مه‌جید، عه‌لی زه‌بیحی، محه‌مه‌د بورهان، جه‌لیل سه‌عید، هومایوون ساحیب، به‌رزان حامید، ره‌نج رزگار، كۆچه‌ر نووری، به‌ختیار خه‌زان، رێباز سه‌لاح، ژیار به‌رزان، عوسمان محه‌مه‌د، سه‌ریاس عه‌لی، كه‌نار هادی، زایه‌ڵه ئیسماعیل، دلێر عوسمان، سه‌لام عه‌لی، خه‌ڵات یووسف، رێبین هه‌ورامی، ژیان برایم، خدر سوله‌یمان، نازم شه‌ریف، بانه عه‌بدولڕه‌حمان، كازم محه‌مه‌د جاف، هاوڕێ مسته‌فا، كاروان محه‌مه‌د، رێباز سادق، پشتیوان نه‌سره‌دین، چۆمان سه‌لاح، عه‌لی نازدار، محه‌مه‌د عارف، عوسمان عومه‌ر، كه‌ریم مسته‌فا، عه‌بدوڵڵا قادر، محه‌مه‌د عوسمان، عوسمان عه‌بدوڵڵا، سه‌لیم محه‌مه‌د، ئارام مسته‌فا، ئاسۆ محه‌مه‌د، ئه‌رده‌ڵان حه‌یده‌ر. ماوه‌ی فیلم: 75 خولهك. به‌رهه‌می: ره‌حیم زه‌بیحی.
چیرۆكی فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نۆئێل گریا": "ره‌شه" پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رامۆش كراوی شۆرشی گه‌له‌كه‌یه‌تی كه به هۆی له ده‌ستدانی هاوسه‌رو منداڵه‌كه‌یه‌وه له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه. پیاوێك به چه‌رمه‌سه‌ری سنووری ده‌بڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ری ساڵدا خۆی بگه‌یه‌نێته شاری هه‌ڵه‌بجه و به مه‌به‌ستی به‌پێكه‌نین خستنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته بابا نۆئێل. ره‌شه پێی وایه سه‌ری ساڵ پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه بێت كه له پای شۆرشه‌وه بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامان و پاره، به‌ڵام له هه‌رێمی خه‌م "بابا نۆئێل" ده‌ست ده‌كات به گریان.
ره‌حیم زه‌بیحی سه‌باره‌ت به‌م فیلمه كه دوایین به‌رهه‌میه‌تی بۆ ئاژانسی په‌یامنێر گووتی: "فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نۆئێل گریا" قۆناغی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی له شاری هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی دوو مانگی كات خایاند و پاشان چووه قۆناغه‌كانی ته‌كنیكی وه‌كوو مۆنتاژ و جێ به جێ كردنی ده‌نگ و ساز كردن و دانانی موزیك. پێم وایه ئه‌م فیلمه له لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هونه‌ری سینه‌ماوه هه‌نگاوێك له پێش وڵاتی ئهفسانهوهیه."
زه‌بیحی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئه‌م فیلمه رایگه‌یاند: "فیلمی سینه‌مایی "ئه‌و رۆژه‌ی بابا نۆئێل گریا" باس له كاریگه‌رییه‌كانی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، به تایبه‌ت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌و كاره‌ساته‌دا به له‌ده‌ستدانی كه‌س و كاریان زه‌ره‌رمه‌ند بوون. شارێك كه ئازار جه‌سته و ناخی تاكه‌كانی بریندار كردووه و به‌كارهێنانی ده‌رزی و خواردنی ده‌وا و ده‌رمان پێویستتره له نان و چاییه‌ك. شارێك كه خه‌مۆكی زاڵه به‌سه‌ر شاره‌كه‌یدا و پێكه‌نین قاته. ئه‌وه‌ی پێده‌كه‌نێ "گۆڕی خۆی هه‌ڵده‌كه‌نێت". شارێك كه پێویستی به دڵنه‌وایی هه‌یه."
ره‌حیم زه‌بیحی ساڵی 1971 له شاری بانه له دایك بووه. یه‌كێكه له سینه‌ماكارانی به‌تواناكانی كورده، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می سینه‌ماییه، له‌وانه كورته فیلمه‌كانی: "هاوار" ، "سه‌ته‌لایت" ، "كۆتایی شه‌ڕ" ، "ئه‌و پیاوه‌ی كه چوو بۆ سه‌یران" ، "ساته مهزادكراوهكان" ، "تیرۆریستێك داده‌به‌زێت" ، "رۆژی دوایی" ، "ئسترێس" ، "سه‌مای ره‌نگه‌كان" ، "ژانی دابڕانی ئه‌به‌دی" ، فیلمی "وڵاتی ئه‌فسانه" كه له چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی گرینگ به‌شدارییه‌كی زۆر دره‌وشاوه و سه‌ركه‌وتووانه‌یان هه‌بووه.
زه‌بیحی له زۆربه‌ی فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی جیهانی و ناوخۆییدا به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه.
بابه‌ت و ناوه‌رۆكی فیلمه‌كانی سینه‌ماكاری بانه‌یی ره‌حیم زه‌بیحی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان و منداڵان و قوربانیانی جه‌نگه.
ئه‌م سینه‌ماكاره به هه‌ستێكی زۆر پاك و به‌و په‌ڕی راستگۆیی و دڵسۆزی هه‌وڵی داوه ئێش و ئازار و كێشه و مه‌ینه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی له رێگای مێدیۆمی سینه‌ما به‌رجه‌سته بكات و له ئاستی جیهان به بینه‌رانی نیشان بدات.




په‌یامنێر


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه