❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مێژووی درست بوونی شاری نیویۆرك.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-20 13:13:28

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

مێژووی درست بوونی شاری نیویۆرك.

سلاو به‌رێزان .


                                                                      مێژووی دروست به‌نی شاری نیویۆرك



ئه‌وروپیه‌كان له‌ ساڵی 1524 دا له‌ كاتێكدا توانیان وشكارۆ ( كیشوه‌ر)ی ئه‌مه‌ریكا بدۆزنه‌وه‌ ، كه‌ زۆرتی له‌ 5000 سورپێستی ئه‌مه‌ریكایی له‌ ناوچه‌ی نبویۆرك دا ده‌ژیان . له‌و كاته‌دا كه‌ دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌ناوبانگه‌ ئیتالی به‌ناوی (حیوانی دا ورازنۆ) كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوێنه‌ره ی فه‌ره‌نسا بوو، ناوچه‌ی (نیویۆر)ی به‌ به‌ ناوێكی فه‌رنسایهی واته‌ (نوئێل ئانگولیم) ناو نا. كۆچبه‌ره‌ ئه‌وروپیه‌كان هاوكات و له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی كۆمپانیایه‌كی هۆله‌ندی به‌ناوی (خز) ده‌ستیان به‌ نیشته‌جێ كردنی خه‌ڵك له‌و ناوچه‌یادا كرد. كۆچكردنی ئه‌وروپیه‌كان به‌تایبه‌تی هۆلندی یه‌كان بۆ بیویۆرك، بو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌لایه‌ك له‌ به‌شی باشوری دورگه‌ی (مه‌نهه‌تن) له‌ سالی 1614ی زاینیدا دروست بكه‌ن و ، ناوبنێن |(نیو ئه‌مستردام) . له‌ كاتی خۆیدا (پیته‌ر مینوئیت) قایمقامی ئه‌و ناچه‌یه‌بوو، كه‌ هۆلندی یه‌كان داگیریان كردبوون. ناوبراو تیكرای دورگه‌ی ناوبراوی له‌ سالی 1624دا به‌ بری 24 دۆلار له‌ سورپێسته‌كان كری . له‌ سالی 1664ی زاینیدا به‌ریتانیه‌كان شاری (نیو ئه‌مستردام)یان داگیر كردو، له‌به‌ر ریزو حورموتی پاشایی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا ، كه‌ نازناوی( دوك یۆرك والنی) ی لێنرابوو، ناوی ئه‌و شاره‌یان نا (نیویۆرك) . له‌ كۆتایی دووه‌م شه‌ری به‌ریتانیه‌كان و هۆله‌ندی یه‌كاندا، هۆله‌ندی یه‌كان توانی یان دورگه‌ی (ران) كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هاو سودێكی زۆری هه‌بوو ، له‌ جیاتی شاری (نیوئه‌مستردام) ێ ناسراو به‌ شاری (نیۆیۆرك) بۆخۆیان ته‌رخان بكه‌ن . تاسالی 1700 ی زاینی ژماره‌ی دانیشتوانی (نیویۆرك) نه‌ده‌گه‌شته‌ 200 كه‌س .ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كه‌ ده‌بینن  به‌شێكه‌ له‌ دورگه‌ی (مونهه‌تن) ی باشوور، كه‌ له‌ سالی 1660 ی زاینیدا به‌شێك له‌و شاری نیویۆرك به‌(نیوئه‌مستردام) ناونرابو. شاری نیویۆرك له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی به‌ریتانیه‌كاندا ،بوو به‌به‌ندرو ناوه‌ندێكی بازرگانی زۆر گرینگ و، له‌ سالی 1754 ی زاینیشدا به‌بریاری (جۆرج)ی دووه‌م ، كه‌ پاشای ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانیا بوو ، زانكۆی (كۆلۆمبیا) له‌ ژێر ناوی (كینكز كالیچ_كۆلیژی پاشایه‌تی) له‌ (مه‌نهه‌تن) ی باشور دامه‌زرا . شاری نیویۆرك له‌ سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌مه‌ریكاداناوه‌نده‌ زنجیره‌یه‌ك شه‌رو پێك دادانی گه‌وره‌ی نێوان سوپای داگیر كاری به‌ریتانیا له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا بوو ، كه‌ سه‌رۆك سوپاكه‌ ناوی (جه‌نه‌ڕاڵ سیرڤیلیام هوڤی) بوو و، سه‌رۆكی سوپای شۆرش گێرانی ئه‌مه‌ریكاش ناوی (جه‌نه‌رال جۆرج واشه‌نتۆن ) بوو . به‌ سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئه‌مه‌ریكا، كۆنگره‌ی هه‌رێمه‌ له‌ شاری نیویۆرك پێكهێنرا و، له‌ سالی 1789ی زاینیشدا، جۆرج واشنتۆ  بوو به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا  و ، وه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌م ولاته‌ له‌ شه‌قامی (ڤوڵ ستریت) سوێنی یاسایی خوارد .له‌ سالی 1790یشدا شاری نیویۆرك بوو به‌ پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا . له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ شالری نبویۆرك به‌ره‌به‌ره‌ خه‌ریكی ئه‌وه‌بوو. كه‌ له‌  لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه‌ ده‌گۆردرا ، له‌ گرمه‌ی ئه‌وه‌دا بوو كه‌ پرۆژه‌یه‌كی خه‌یالی و گه‌وره‌ به‌ناوی (پلانی كامیشنه‌ر) له‌ سالی 1811 زاینیدا جێبه‌جی كرا، كه‌ له‌ سه‌رۆ بنه‌مای ئه‌م پلانه‌ ده‌بوایه‌ تێكرای شه‌قامی گه‌ره‌كه‌كانی (مه‌نهه‌تن) به‌رین كرابانه‌وه‌و  هه‌روه‌ها له‌ سالی 1819 دا په‌ره‌یان به‌ هه‌راو كردنی كشتوكالی كه‌ناڵی (ئایری) دا. دوای هه‌موو نه‌ شاری نیویۆرك له‌ سالی 1835 ی زاینیدا به‌هۆی تێپه‌ربوون به‌ شاری (فلادیفیا)وه‌ بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ببێت به‌ گه‌وره‌ترین شاری ئه‌مه‌ریكا و له‌و گه‌رمه‌ی ئه‌وه‌یشدا كۆپبه‌ره‌ ئایرله‌ندی یه‌كان كه‌ له‌و ناوپه‌یه‌دا حه‌شیمه‌تیان له‌ هه‌مووان زیاتر بوو، به‌پاڵپشتی كردن له‌ ئامێری سیاسی تامانی هال hall  tammany) له‌ ژێر  ئاڵایه‌كی یه‌كگرتوودا ،هه‌ولی كۆنترۆل كردنی شاری نیویۆرك یان دا . به‌لام له‌ هه‌مان كاتدا به‌گزاده‌ بازرگانه‌ دیموكراسیخوازه‌كانیش پاله‌ پستۆیان دروست كرد، تاوه‌كه‌ (پاركی ناوه‌ندی نیویۆرك) له‌(ناوه‌ندی گه‌ره‌كی مونهه‌تن) سازبكریت، كه‌ له‌  كۆتایی دا به‌ هۆی ئه‌و پاله‌په‌ستۆیه‌وه‌ ،سالی 1975 یه‌كه‌مین پاركی مۆدێرن له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكادا ساز كرا. له‌ سالی 1898 ی زاینیدا ، شاری نیویۆرك جگه‌ له‌ گه‌ره‌كی(بروكلین) شارێكی سه‌ربه‌خۆ بوو، كه‌ له‌ ته‌ك گه‌ره‌كی مونهه‌تن و گره‌كه‌كانی تری شاری نیویۆرك بوو. میترۆی شاری نیویۆرك له‌ سالی 1904 زاینیدا كرایه‌وه‌، كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ له‌ گه‌ل ته‌كتردا تیكه‌ل به‌یه‌ك بكرێت و گه‌وره‌ بكرێته‌وه‌ . له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، شاری نیویۆرك بوو به‌ ناوه‌ندیكی پیشه‌ سازی و ئابووری و، په‌یوه‌ندیه‌ جیهانیه‌كان. له‌ سالی 1904 دا پاپۆری هه‌ڵمی (جه‌نه‌ڕال ئه‌سلوكام) له‌ رووباری رۆژهه‌ڵات دا ئاگری تێبه‌ربوو و 1/021 كه‌سی تێدا مردن و له‌ سالی 1911 ی زاینیشدا كۆمپانیایه‌كی جلوبه‌رگی ئافره‌تان ئاگری تێبه‌ربوو، كه‌ ئه‌ویش  141 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌ . له‌ ده‌یه‌ی سالی 1920 ی زاینی شاری (نیویۆرك) ، بوو به‌ به‌رفراوانترین شوێنی كۆچكه‌ره‌ ره‌شپێسته‌كان، تاكو له‌ سالی 1916ی زاینیدا ، نبویۆرك بو به‌ گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی نبشته‌جێبوونی ره‌شپێسته‌كانی  ئه‌مه‌ریكای باكور. (گه‌ره‌كی هارلم) بوو به‌ شوێنی نیشته‌جێبونی ره‌شپێسته‌كان و  له‌ سالی 1948ی زاینیشدا شاری نیویۆرك له‌ روانگه‌ی دنیشتوانه‌وه‌ بوو به‌ گه‌وره‌ترین شاری جیهان . له‌ سالی 1952 ی زاینیشدا بنكه‌ی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ شاری نیویۆرك دامه‌زرا.

[img]http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-694d7b6935.jpg[/img]

[img]http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d27c53c07b.jpg[/img]

[img]http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-dab6382a60.jpg[/img]

[img]http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c8564de749.jpg[/img]

[img]http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-137f6d6b5c.jpg[/img]

به‌هیوای سوود بینین له‌م راپۆرته‌ ، سوپاس.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن rawezh_11 (2010-03-20 14:32:03)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-20 19:09:42

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: مێژووی درست بوونی شاری نیویۆرك.

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-21 05:04:13

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: مێژووی درست بوونی شاری نیویۆرك.

zor supas bo toe barez heawae sarkawtnt bo daxwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net