❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی خانمان جگه‌ره‌ ئه‌کیشن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-18 09:43:59

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

بۆچی خانمان جگه‌ره‌ ئه‌کیشن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-98fa69d2cb.jpg
جگه‌ره‌كێشان نه‌ك هه‌ر بۆ ژنان به‌ڵكو بۆ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریش زیانی زۆری هه‌یه‌، شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ جگه‌ره‌كێشان جگه‌ له‌ زیان و تووشبوون به‌ زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان هیچ سوودێكی تری نییه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ جگه‌ره‌كێشان بۆ ژنان و كچان كاریگه‌رییه‌كی زۆر ترسناكی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام بوون تا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر جگه‌ره‌ كێشان پێشبینی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، كه‌ ببێته‌ هۆی تووشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و سوتانه‌وه‌ی سیه‌كان و ره‌قبوونی ده‌ماره‌كانی خوێن و زۆر نه‌خۆشی تر، كه‌ مه‌ترسی و زیانی زۆریان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ كاریگه‌ری ترسناكی هه‌یه‌.
خه‌ریكه‌ ورده‌ ورده‌ له‌لای كچان و ژنان ده‌بێته‌ شتێكی باو چه‌ندینجار ئه‌م دیمه‌نه‌م كه‌وتوه‌ته‌ به‌رچاو له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا، بۆیه‌ بڕیارمدا كه‌ شتێكی له‌باره‌وه‌ بنووسم، سه‌باره‌ت به‌ كێشانی جگه‌ره‌ له‌ لایه‌ن كچان و ژنانه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌واده‌كات كچان په‌نا بۆ جگه‌ره‌كێشان ببه‌ن تۆبڵێ ی كێشانی جگه‌ره‌ له‌ لایه‌ن كچان و ژنانه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆچی؟


ئامۆژگاری شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی
شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی له‌ یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌ پزیشكییه‌كانی وڵاتی فه‌رنسا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ كێشانی جگه‌ره‌ له‌لایه‌ن كچانه‌وه‌ یاخود له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دووگیان بوو و لێره‌دا زۆر مه‌ترسی ده‌بێت بۆ سه‌ر كۆرپه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا شاره‌زایانی بواری پزیشكی رێنمایی و ئامۆژگاری ژنان و كچان ده‌كه‌ن، كه‌ پێویسته‌ زۆربه‌ی ساته‌كانیان به‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێب و سه‌یركردنی كه‌ناڵه‌ لۆكاڵیه‌كان و به‌ڕێكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن خه‌ریك بكه‌ن، له‌ كۆلیژ و په‌یمانگاكاندا، زۆباشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بیربكه‌نه‌وه‌ و خۆیان تووشی كێشه‌ ده‌روونیه‌كان بكه‌ن.
ده‌ركه‌وتووه‌ 50% ی كچان و ژنان له‌ فه‌ره‌نسا به‌هۆی كێشه‌ ده‌روونییه‌كان و خه‌مۆكی له‌ ژیانیاندا روویان له‌ جگه‌ره‌كێشان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌مووكات ژنان و كچان هه‌وڵبده‌ن ساته‌كانیان به‌ به‌خته‌وه‌ری به‌ڕێبكه‌ن و بیر له‌ رابردووه‌ تاڵه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاتنی رۆژی نوێ ده‌ست به‌هاتنی ژیانێكی نوێ بكه‌ن.

به‌سه‌رهاتی ژیانی ژنێك
فرمێسك یه‌كێك بووه‌، له‌و ژنانه‌ی كه‌ كاتی خۆی به‌هۆی كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌، ده‌ستی به‌ جگه‌ره‌كێشان كردبوو، بۆ ماوه‌ی دووساڵ له‌سه‌ر جگه‌ره‌ كێشان به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ هۆی نه‌خۆش كه‌وتنی وازی له‌ جگه‌ره‌ كێشان هێناوه‌ و ده‌ڵێت: مردنی هاوسه‌ره‌كه‌م بۆ من زۆر سه‌خت بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی من هه‌ر به‌ منداڵی دایكم كۆچی دوایی كردووه‌ و سۆزی دایكایه‌تیم نه‌بینیوه‌، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك خه‌مێك بوو بۆ من دواتر به‌ هۆی چوونه‌ نێو ژیانی هاوسه‌ریمه‌وه‌، ژیانم به‌ ته‌واوی گۆڕدرا هاوسه‌ره‌كه‌مم زۆر خۆشده‌ویست ئه‌و هه‌موو ژیانی من بوو، به‌ڵام چیبكه‌م كه‌ نه‌یتوانی له‌ ژیان به‌رده‌وام بێت وتیشی: كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م به‌ رووداوی ئۆتۆمبێل كۆچی دوایی كرد، ده‌ستم به‌ جگه‌ره‌كێشان كردوو نه‌مده‌توانی وازی لێبێنم، بۆ ماوه‌ی دووساڵ جگه‌ره‌م ده‌كێشا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆش كه‌وتنمه‌وه‌ به‌هۆی زیانی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ وازم لێهێنا و وتیشی: ده‌بێت هه‌موومان بیر له‌وه‌ بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ كات ناخۆشیه‌كان به‌ كێشانی جگه‌ره‌ ته‌واو نابن به‌ڵكو مرۆڤ ده‌بێت خۆی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو نه‌هامه‌تی و كێشه‌كانی بدات.
ئایا هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كیشه‌كان و ئازاره‌كان؟




سروه‌-ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ قوتابی په‌یمانگا یه‌كێك بوو له‌و كچانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ خووی به‌ جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ گرتووه‌ و وتی: من به‌ به‌رده‌وامی جگه‌ره‌ ناكێشم، به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ بێتاقه‌ت ده‌بم یاخود به‌ هۆی هه‌ر كارێكه‌وه‌ بێت بێزار ده‌بم، یان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان دواده‌كه‌وم جگه‌ره‌ ده‌كێشم، وا هه‌ستده‌كه‌م كه‌ جگه‌ره‌كێشان تا راده‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌كان، راسته‌ كێشه‌كان به‌ جگه‌ره‌كێشان ته‌واو نابن، به‌ڵام من وا هه‌ستده‌كه‌م كه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كانم چاره‌سه‌ریش نه‌بن ئه‌وا كه‌مێك له‌ كێشه‌كانم كه‌مده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌وڵده‌ده‌م، به‌ ته‌واوی له‌ جگه‌ره‌ كێشان دووربكه‌ومه‌وه‌، چونكه‌ زۆر زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت



خه‌ریكه‌ له‌ كوردستان ده‌بێته‌ شتێكی باو
بێگومان له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان ئه‌و پرسیاره‌مان له‌ ناخی خۆماندا حه‌شاردابێت و هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ دووپات بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ جگه‌ره‌كێشان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ وه‌ك پیاوان شتێكی ئاسایی بێت، به‌ تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت ئه‌و كچانه‌ی یاخود ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ جگه‌ره‌ده‌كێشن، به‌ چاوێكی تر سه‌یرده‌كرێن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ جگه‌ره‌كێشانی ژنانی لا ئاسایی بێت، هۆكاری كێشانی جگه‌ره‌ له‌لایه‌ن كچانه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی كه‌ تووشی خه‌م و خه‌فه‌تێكی زۆر هاتوون و توانای لێ ده‌ربازبوونیان نییه‌ و به‌ كێشانی جگه‌ره‌ پێیانوایه‌ له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت و كێشه‌كانیان كه‌مده‌بێته‌وه‌، كه‌ له‌ راستیدا وانییه‌و جگه‌ره‌كێشان زیاتر ده‌بێته‌ هۆی ئاڵۆزكردنی كێشه‌كان و وا له‌ مرۆڤ ده‌كات كه‌ نوقمی ده‌ریای كێشه‌كانی ببێت و به‌ به‌رده‌وامی بیر له‌و كێشه‌یه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ تووشی هاتووه‌، له‌وانه‌یه‌ زۆرجار ببێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌روونی، به‌ڵام رێژه‌یه‌ك له‌ كچان و ژنانیش ده‌یانه‌وێت وه‌كو پیاوان به‌ مافێكی ره‌وای خۆیانی بزانن كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و پێویسته‌ مرۆڤ سوود له‌ ره‌وشته‌ باشه‌كانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وه‌ربگرێت، هه‌مووكات نه‌ك شته‌ خراپه‌كانی ئه‌وه‌ی كه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌، پێویسته‌ هه‌موو تاكێك له‌ ژیاندا هه‌میشه‌ هه‌وڵی خۆرۆشنبیركردن بدات و به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ بێ سه‌ر له‌خۆ شێواندن كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی خۆی چاره‌سه‌ر بدۆزێته‌وه‌، پێویسته‌ لای كه‌سانی زیره‌ك باسی كێشه‌كه‌ی بكات، بۆئه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه‌ و له‌ كێشه‌كه‌ی رزگاری بێت، نه‌ك خۆی به‌و شته‌ لاوه‌كیانه‌وه‌ خه‌ریك بكات، كه‌ زیانی زۆریان پێده‌گه‌یه‌نێت
teshk

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-18 09:55:19

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی خانمان جگه‌ره‌ ئه‌کیشن

dastakant xosh bet barezm bo am babete baswda
jgere shteki xrapa boya pewesta hamoman xomani le bparezin
serkaw tu bet geyana

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-18 10:10:55

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی خانمان جگه‌ره‌ ئه‌کیشن

zor supas dasti tosh xosh beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-03-21 12:05:47

rawezh_11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: نه‌زانراو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2010-11-08
په‌یامه‌كان: 216
WindowsXPFirefox

Re: بۆچی خانمان جگه‌ره‌ ئه‌کیشن

باشه‌ ده‌ستت خۆش بێت ، به‌ڵام هیوادارم كچان جگه‌ره‌  نه‌كێشن چونكه‌ من زۆرم پێناشیرنه‌ كه‌ جگه‌ره‌ له‌ ده‌می كچان ببینم وه‌ بۆ ته‌ندروستی شیان خراپه‌ به‌ڵام هه‌ندێ جاریش به‌ ده‌ستی خۆیان نیه‌ له‌به‌ر زۆری كێشه‌كانیان نا عیلاجن په‌نا بۆ جگه‌ره‌ ببه‌ن هیوادارم دووركه‌نه‌وه‌ له‌م خوه‌ . سووپاسی به‌رێزیشت ده‌كه‌م بۆ نووسیی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌راستی له‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی هیوادارم كچه‌كانمان و كوره‌كانمان گوێی به‌م جۆره‌ نووسینانه‌ بده‌ن سوودی لێوه‌رگر ، به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو كچان و كوران .      ده‌ستت خۆس به‌رێز هیوادارم به‌رده‌وام بی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-03-22 16:47:12

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: بۆچی خانمان جگه‌ره‌ ئه‌کیشن

zor supas dasti tosh xosh beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net