.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















من نامەوێت بێدەنگیتان تێک بدەم،
کە ئێوە چوون لەگەڵ خۆتاند سەردەمێکتان ناشت
سەردەمێک زەردەپەڕ هەموو کات،
لە ئێوارەدا سەرى دەشکاو
گەڵا لە پەنجەکانى چڵەوە،
لە پەیژەى درەخت دائەبەزى و
فڕین کەسک و سور لە باڵ ئەتۆراو
گزنگ بەشى ئەوەى نەدەکرد،
دەست بکاتە ملى ئینجانە....
جریوە تامى یادەوەرییەکى نەبوو،
بچێتەوە سەر مەنتیقى باڵندە...!!
کە ئێوە چوون لەگەڵ خۆتاندا
سەردەمێکتان ناشت،
سەردەمێک گوڵ بیرى دەچوو،
بە شکۆفە چاوەکانى برَێژێ...
شەو بیرى دەچوو،
تریفە بخاتە ناو ستیانەکانییەوە....
ڕووبار بیرى دەچووبە دەم شەپۆلێکى شەلەوە،
پیاسە بکا....
(با) بیرى دەچوو، بێتە میوانێکى مەستى باخچە...
گیا لە بیریا نەبوو،سێبەر بخاتە سەر شانى....
کانى بە ئەوکى پڕ لە خۆڵەوە ئەوەى لەبیر چوو،
مانگ لە فرمێسکەکانیا خۆى دەشوا...
ئەوهەموو بارانە دەبارى،چەم بیرى دەچوو
تەرمى باران لەپرچەکانییا ناونوسکا...!!
هەموو ڕۆژێک سپێدە،
بە نەرمە سەمایەکەوە،
گسکى لە تاریکى ئەدا،کەچى لەبیریا نەبوو
فوو لە چرایەکدا پێکا....
نامەوێت بێدەنگییتان تێک بدەم....
کە ئێوە چوون لەگەڵ خۆتاندا سەردەمێکتان ناشت
سەردەمێک ئەستێرە بەسەر شانى
ئاسمانەوەئاسمانەوە ئەتریقایەوە
کەچى تەریقەتى تاریکى دەخوێند...
هەور سکێچى بارانى دەکرد،
کەچى تەریقەتى قات و قڕى دەخوێند
ماسى بۆ دڵى ئاو هەڵوەدا،
کەچى تەریقەتى فڕینى دەخوێند...
ئاولە ئۆرگازمى تەڕییا تۆخ،
کەچى تەریقەتى تراویلکەى دەخوێند...
کەئێوە چوون لەگەڵ خۆتاندا سەردەمێکتان ناشت
سەردەمێک شەڕ لەشەهوەتا بوو
کەشەڕ لەشەهوەتا بوو
پەنجەرە دوورلەبینین،
وەجاخ کوێربوو بەتەماشا ...
کۆڵان دوور لە ڕێگا،
نەزۆک بوو بە هاتووچۆ...
ژوور دوور لەچرپەى چرپا،
شپرزە بوو بەژن...
پێکێ ڕووناکى دوور لە لەپى شەراب
ماسک بوو بەپژمینى شەو...
جۆگە دوور لەپشتوێنى خۆى،
تابووتێکى درێژ بوو بۆ کێڵگە...
چاوەڕوانى دوور لە تامەزرۆ،
پەتاى تاعونێک بوو بۆ عیشق...
مردن دوور لەپەیامى خۆى،
پاسەوانێکى مزەوەر بوو بۆ ژیان...!!
کەئێوە چوون لەگەڵ خۆتاندا سەردەمێکتان ناشت
سەردەمێک ژیان سێوێکى سوور بوو،
بە دەم هەناسە بڕکێى چەقۆوە نەزیف...
سەردەمێ ژیان پرتەقاڵێکى کرچ بوو،
لە باخى سنگى کچێکى شەرمندا،
هەمیشە گوشراو....
سەردەمێک پێکەنینى تفەنگەکان ،
جوانى ڕاو دەکردو
هەژانى ژیان پڕ لە نەووتن...
سەردەمێک خەونى توولانى،
قەیرە کچەکان پڕ لە قامچى و
فریاد ڕەسى فەرهادەکان ئاوەژوو...!
سەردەمێک لە توونێلەکانى غەریزەدا
ژیان نوقم و
مەهدییەک مەراقێکى نەڕواند،
تا لەبیلبیلەکانییەوە خەو ببینێ....
سەردەمێک چاوى دەهشەت و
تێڕامان بزر دەبوو....
ژن خۆى دەبووە ڕۆمانێکى گوناهو
پیاو خۆى دەبووەنۆڤلێتێکى حەرام و
مناڵ کتێبێکى نیگەران....!!
نامەوێت بێدەنگیتان تێک بدەم،
بەڵام بەجووتێک پێڵاو دەڵێم بێدەنگ بن،
ئیتر قاچەکان لەو دیو سەفەرەوە ناگەڕێنەوە...
بە بازنگەکان دەڵێم بەسیە ورنگە ورنگ
ئیتر مەچەکێکى بڕاو لەو دیومەحشەرەوە ،
قیامەتێک هەڵناکا...!
بەچۆڵەوانى بێشکەوجۆلانە دەڵێم
ئەزیزم بنوون
ئیتر گڕوگاڵێکى کاڵ لەو دیو( 163) وە
ئاسمان ناکاتە چراخان...!
بەکانییەک دەڵێم
ڕیزى گۆزەکان دڵگران مەکەن،
ئیتر سەرشانى لەنجەولارێک،
لەو دیو کانیەشقانەوە دڵۆپێک ئاو نادوێنێ...!
من نامەوێت بێدەنگیتان تێک بدەم...
بەڵام بەبۆنى فەریکە سێوێکتانا دەگەڕێمەوە
کەچاوەکانى چاوگ چاوەڕێم دەکا
بەبۆنى قریوەى هەنارێکتانا دەگەڕێمەوە،
کەشنەى باخى میر قژم شانە دەکا...
بەبۆنى هەڵوژەیەکى چاوڕەشتانا دەگەڕێمەوە،
کەلێوەکانى باوەکۆچەک ماچم دەکا....
بەبۆنى هەناسەی شاتوویەکتانا دەگەڕێمەوە
کەگوڵان سەرگوزشتەى عیشقێکە نابڕێتەوە...
بەبۆنى هەنجیرێکى عەیارتانا دەگەڕێمەوە،
کەگژوگیاى سنگى عەنەب باهۆزێکە
مەراقم کاڵ دەکاتەوە....
ئێوە بنوون من نامەوێت بێدەنگیتان تێکبدەم
من نامەوێت...!!
رِۆژ ههڵهبجهیى

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet har sarkawto bet azezm

لهسهر هێڵ نییه









zor supas dasti tosh xosh bet her sarkawtu bit inshalla
لهسهر هێڵ نییه